لاهور تاڵه‌بانی: ئه‌و كه‌سه ئه‌منییانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه كاریانكردووه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ گۆڕانن باش ده‌زانن كه‌چۆن ئارامیمان پاراستووه
له‌م دیداره‌ی كوردستانی نوێ‌دا لاهور تاڵه‌بانی به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆر تیشك ده‌خاته سه‌ر چۆنێتی گرتنی حه‌سه‌ن غول له خانه‌قین كه تیرۆریستێكی سه‌ر به قاعیده بووه‌و دوای گرتنهكهشی چۆن ده‌بێته كلیلی ئاشكرابوونی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی بن لادن. هه‌روه‌ك باسی دواین چالاكی ده‌زگاكه‌یان و كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌رو باسی دیكه ده‌كات.
*ده‌وترێت كلیلی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی بن لادن به‌هۆی ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێكه‌وه بووه به‌ناوی حه‌سه‌ن غول كه ده‌زگای دژه تیرۆر له ساڵی 2004 له خانه‌قین ده‌ستگیریی كردبوو، ده‌كرێت باسێكی ئه‌مه‌مان بۆ بكه‌یت؟
-حه‌ز ده‌كه‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی، ئه‌مه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌فته دوای ده‌ستگیركردنی سه‌دام بوو له 2004دا، زانیارییه‌كمان پێگه‌یشت له‌سه‌ر كه‌سێكی پاكستانی كه ده‌یویست له ئێرانه‌وه بێته ناو سنووری عیراقه‌وه.
داوا له‌چه‌ند كه‌سێك كرابوو كه هه‌واڵه‌كه‌یان به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان گه‌یاند كه غول به‌رن بۆ به‌غداو ته‌سلیمی كهسكێكی دیكه‌ی بكه‌ن، ئه‌و زانیارییه جێگه‌ی سه‌رنج بوو. چونكه ئه‌وكاته دوای لێدانی سه‌دام بوو، گروپی ئه‌نسار ئیسلام له‌و كاته‌دا نیوه‌یان په‌رته‌وازه بووبوون و به‌ره‌و ئێران رۆیشتبوون، به‌رده‌وام جێگه‌ی مه‌ترسی بوو كه خه‌ڵكانێك ده‌یانویست به‌قاچاغ بپه‌ڕنه‌وه‌و ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن. له‌وكاته‌دا ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی له‌ده‌وربه‌ری به‌غداو فه‌لوجه بوو. چه‌ندجارێك شتی وا دووباره بوبۆوه كه خه‌ڵك بپه‌ڕێنرێته‌وه بۆ به‌غداو فه‌لوجه بۆئه‌وه‌ی دووباره له‌گه‌ڵ موسعه‌ب زه‌رقاوی یه‌كبگرنه‌وه چونكه دابڕبوون له‌وكاته‌دا.
زانیارییه‌كان گه‌یشتن و رێوشوێنی ئه‌منی گیرایه‌به‌ر. ئه‌وكاته حه‌سه‌ن غول كه هاته ئه‌م به‌ره‌وه ده‌ستگیركرا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه. له‌سلێمانی دوای نزیكه‌ی سێ سه‌عات به‌هاوكاریی هێزی هاوپه‌یمانان كه له‌گه‌ڵمان بوون له‌و كاتهداو ئاگادار بوون له‌مه‌سه‌له‌كه ده‌ركه‌وت كه غول نامه‌یه‌كی پێبووه كه زۆر گرنگ بووه‌و له‌لایه‌ن ئوسامه بن لادنه‌وه بۆ ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی نێردرابوو، بن لادن له نامه‌كه‌دا رێنمایی زه‌رقاوی ده‌كرد كه‌چۆن سوود له‌بارودۆخی عیراق وه‌ربگرن و سوود له‌ئایینه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی ناو عیراق وه‌ربگرن و بتوانن ئاگره‌كه زیاتر خۆش بكه‌ن و هێزی هاوپه‌یمانان تێكبشكێنن و شه‌ڕی تائیفی دروستبكه‌ن له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌و كورد‌و توركماندا.
دیاربوو ئه‌لقاعیده خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌واویان كردبوو كه ئه‌و شته بكرێت، بن لادن ئه‌و نامه‌یه‌ی ناردبوو بۆ رێنمایی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاویی، ئه‌وه شتێكی زۆر گرنگ بوو به‌لای ئه‌مریكییه‌كانه‌وه كه یه‌كێك راسته‌وخۆ نامه‌یه‌كی بن لادنی پێ بێت و بیبات بۆ زه‌رقاویی كه تازه هاتبووه ناو عیراق و تازه سه‌دام ده‌ستگیركرابوو، سه‌ره‌داوی گرنگ بوو بۆ ئه‌مریكییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بن لادن.
له‌وكاته‌دا به‌ڕاستی زۆر گرنگییمان پێنه‌دا چونكه شتێكی ساده‌بوو بۆ ئێمه، غول نه ته‌قینه‌وه‌ی پێی بوو نه هیچ، گرنگی زۆرمان پێنهداوو ته‌سلیمی ئه‌مریكییه‌كانمان كرد، ئه‌وان بهگرنگییان زانی و دوای چوار سه‌عات فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تییان بۆهێناو حه‌سه‌ن غول-یان برد، دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت غول یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه له باشووری ئاسیا‌و له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست نامه‌كانی بن لادن و گروپی ئه‌لقاعیده‌ی گواستۆته‌وه بۆ به‌رپرسه گه‌وره‌كانی تری قاعیده له‌ناوچه‌كانی باشووری ئاسیا‌و خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، پاره‌و نامه‌ی تایبه‌تی گواستۆته‌وه وه‌ك ئه‌م جۆره نامانه‌ی كهبن لادن رێنمایی هه‌بووه بۆ سه‌رانی قاعیده له‌ولاتانی تر‌و ئه‌مانه هه‌مووی له‌ڕێگه‌ی حه‌سه‌ن غولهوه بووه.
حه‌سه‌ن غول دوای ده‌ستگیركردنی زۆر هاوكار بووه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كه‌مجار كه‌ناوی شێخ ئه‌حمه‌د ئهلكوێتی هاتووه له‌ڕێگه‌ی حه‌سه‌ن غولهوه بووه، ئه‌مریكییه‌كان كه‌لێیان پرسیوه چۆن ئه‌و نامه‌یه‌ت ده‌ستكه‌ووتوه باسی ئه‌حمه‌د ئهلكوێتی بۆ كردوون.
ئه‌و بهئهمریكییهكانی وتووه ئه‌حمه‌د ئهلكوێتی پاكستانییه‌و له‌كوێت له‌دایك بووه‌و یه‌كێكه لهنزیكهكانی ئه‌بو فه‌ره‌ج ئه‌للیبی، ئه‌بو فه‌ره‌ج ئه‌للیبی ئه‌وكاته جێگه‌ی خالید شێخ محه‌مه‌دی گرتبووه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابوو، ئه‌للیبی بوو به‌به‌رپرسی هه‌موو ئۆپراسیۆنه‌كانی قاعیده له‌دنیادا.
زانیارییه‌كانی له‌وه‌دابووه كه یه‌كێكه له‌كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌بو فه‌ره‌ج ئه‌للیبی، بۆیه ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی نامهگواستنهوهو پاره‌گواستنه‌وه بووبێت ئه‌وا رۆژانه ئه‌و پیاوه سه‌ردانی بن لادنی كردووه‌و هاتوچۆی ئه‌وێی هه‌بووه‌و ده‌بێت جێگه‌ی ئه‌و په‌ڕی متمانه بووبێت.
دوای ساڵێك له‌گرتنی غول، ئه‌بو فه‌ره‌ج ئهللیبیش ده‌گیرێت. له‌و كاته‌ی كه ئه‌بو فه‌ره‌ج گیراوه ئه‌مریكییه‌كان ناوبه‌ناو له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ناوی ئه‌بو ئه‌حمه‌د ئهلكوێتییان به‌كارهێناوه‌و پرسیارییان لێكردووه، ئه‌للیبی به‌رده‌وام خۆی لاداوه‌و وتویه‌تی نایناسم و دوای ئه‌وه وتویه‌تی ئه‌یناسم، ئهلـلیبی كه‌سێك بووه ویستویه‌تی له‌گرنگی كه‌سێتی ئه‌و پیاوه كه‌مبكاته‌وه، ئه‌وه بۆته جێگه‌ی گومان له‌لای ئه‌مریكییه‌كان و زانیویانه قسه‌كه‌ی حه‌سه‌ن غول له‌باره‌ی ئهلكوێتییهوه راسته كهتهنیا كه‌سه له‌نێوان بن لادن و گروپه‌كه‌ی.
ئه‌و كاته ته‌ركیزیان زیاتربووه كه ئه‌للیبی خۆی لێ لاداوه‌و ئه‌مریكییه‌كان وتویانه دیاره ئه‌للیبی ده‌یه‌وێت بیشارێته‌وه لێمان و رێگه‌كه‌مان لێ ون بكات.
دواتر خێزانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئهلكوێتییان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌رێگه‌ی خێزانه‌كه‌یه‌وه چاودێرییان كردووه‌و نزیكه‌ی 7 ساڵ له ژێر چاودێریدا بووه، هه‌موو ته‌له‌فۆنه‌كانی خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه، شوێن پێی هه‌ڵگیراوه، چه‌ندین پاكستانیان به‌كارهێناوه له‌م ئیشه‌دا.
له‌كۆتایدا له ناوچه سنورییه‌كان ئهلكوێتیان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه به‌لام ده‌ستگیری ناكه‌ن، پێش چوار ساڵ به‌ر له‌ئێستا ئهلكوێتی بینراوه، له رێگه‌ی خه‌ڵكی پاكستانییه‌وه كه ئیشیان بۆ ئه‌مریكا كردووه له ژێر چاودێریدا بووه، به‌شه‌وو رۆژ به‌سه‌ته‌لایت به‌رده‌وام چاودێریی له‌سه‌ر بووه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه دوو سێ جار هاتوچۆی ئه‌و ماڵه‌ی كردووه كه بن لادنی تێدا بووه.
ئه‌مریكییه‌كان به‌پێی قسه‌كانی خۆیان ته‌ئكیدی له‌سه‌دا سه‌د نه‌بوون چونكه زۆر هه‌وڵیانداوه به‌لام ده‌بینن ئه‌و ماڵه له‌شوێنێكی چۆڵهوانییهو شێوه‌ی دروستكردنی دیواره‌كانی سه‌یر بووه، ویستویانه بیخه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه، هه‌وڵیانداوه خانوویه‌ك یان پارچه زه‌وییه‌ك بگرن له‌نزیك ئه‌وێ بێئه‌وه‌ی حكومه‌تی پاكستان بزانێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن بینایه‌كی لێ‌دروست بكه‌ن و چاودێریی بكه‌ن.
ئه‌مریكییه‌كان له‌رێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه ده‌نگێكیان ده‌ستكه‌وتووه له‌و خانووه‌دا، به‌لام به‌بینین كه‌سیان نه‌بینیووه ته‌نانه‌ت له‌ناو حه‌وشه‌كه‌دا بن لادن و كوڕه‌كانیان نهبینووهو ته‌نیا ده‌نگێكیان ده‌ستكه‌ووتوه كه به‌راوردیان كردووه به‌ده‌نگی بن لادن و دڵنیابوون ده‌نگی ئه‌وه. ئه‌بوئه‌حمه‌د ئهلكوێتی چۆته‌وه بۆ ئه‌و خانووه بۆیه كه شه‌ڕه‌كه بوو ده‌ركه‌وت كوێتی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ته‌قه‌ی كردبوو و كوژراوه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكی ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه‌ناوی ئهلكوێتییان له‌هیچ كه‌سێكه‌وه نه‌بیستووه ته‌نیا له‌زاری حه‌سه‌ن غولهوه نه‌بێت. بۆیه سه‌ره‌داوی یه‌كه‌می دۆزینه‌وه‌ی شوێنی بن لادن له‌كوردستانه‌وه ده‌ستی پێكردووه له‌رێگه‌ی ده‌ستگیركردنی حه‌سه‌ن غولهوه.
*هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌ڵێن ئه‌و پیاوه كورده؟
-نه‌خێر كورد نه‌بووه پاكستانی بووه.
*حه‌سه‌ن غول په‌یوه‌ندیی بهئهنسار ئیسلامه‌وه هه‌بووه؟
-له‌راستیدا په‌یوه‌ندیی هه‌بووه، قاعیده له‌رێگه‌ی ئه‌نساره‌وه ویستویانه بینێرن بۆ عیراق و بۆ به‌غدا، چونكه ئه‌نسار هه‌ندێكیان كه جیابوونه‌وه له‌وكاته‌دا چوون بۆ ئێران.
له‌ئێران بوون به‌دووبه‌شه‌وه، كۆنه تهوحیدهكان كه گروپه‌كه‌ی عومه‌ر بازیانی و هێمن بانیشاری بوون، ئه‌و گرووپه كه‌كۆنه تهوحیدهكان بوون و لهئهنسار جیابوونه‌وه شكستیانهێناو له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌ركران و چوون بۆ ئێران.
گروپی عه‌بدوڵلا شافیعی له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌كان و هه‌ندێ سوننی ده‌وروبه‌ری موسڵ ته‌نسیقیان كرد، لهئهنسار ئیسلامه‌وه ئه‌نسار سوننه‌یان پێكهێنا. ئه‌نسار سوننه كهپێكهات نیوه‌یان كورده‌كان بوون به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدوڵلا شافیعی، به‌لام له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه ته‌نسیقیان زۆرتر‌بوو.
كۆنه تهوحیدهكان وه‌ك باسمكرد هێَمن بانیشاری و عومه‌ر بازیانی و ئه‌و كۆمه‌ڵه له‌كۆنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ زه‌رقاوی هه‌بوو ئه‌وكاته‌ی له‌هه‌ورامان بوو پێش ئه‌وه‌ی بچێت بۆ عیراق و پێش رووخانی سه‌دام بوو.
وه‌ك بیروڕایه‌ك جیاوازبوون له‌گه‌ڵ ئه‌نساره‌كان چونكه ئه‌نساره‌كان باوه‌ڕیان به‌وه بوو كه خه‌ڵكی بێگوناه زۆر نه‌كوژرێت زیاتر ته‌ركیز بكرێته سه‌ر شوێنی سه‌ربازیی و باره‌گای حزبی. قاعیده بیرێكی جیاوازیی هه‌بوو كهدهیوست شه‌ڕی تائیفی دروست بكات.
له‌وكاته‌دا جیابوونه‌وه ئه‌وان ته‌نسیقیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ زه‌رقاوی كهخهڵكیان ده‌هات و ده‌ڕۆیشت، له‌رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه غول په‌یوه‌ندیی كرد به‌گروپی عومه‌ر بازیانی و هێمن بانیشاری ئه‌وكاته ئه‌وان ویستیان بیپه‌ڕێننه‌وه له‌سنوری خانه‌قینه‌وه بۆ به‌غداو ده‌وربه‌ری فه‌لوجه.
*ماوه‌یه‌كه دهزگاكهتان زۆر قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت له‌كاتێكدا ئێوه به‌رگریی له ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێم و پاراستنی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، ده‌كرێت باسی ئه‌مه‌و باسی دوایین چالاكی دهزگاكهتان بكه‌یت؟
-دوایین چالاكیمان هه‌رچه‌ند براده‌رانی ئۆپۆزسیۆن به‌سیناریۆ له‌قه‌ڵه‌میاندا ئه‌گه‌ر به‌و حسابه بوایه ده‌بێت ئێمه دادگایی بكرێن له‌سه‌ری. چونكه ئه‌وان وتیان پێنج كه‌سی دیلیان هێناوه‌و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك گولله باران كراون. كه تا ئێستاش ته‌رمه‌كانیان له پزیشكی دادوه‌رییه‌و خاوه‌نیان نه‌بووه.
ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌م ئه‌وا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر رێگه‌یان پێ بدرایه ئه‌وا كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره رووی ده‌دا له‌ناو شاری سلێمانی، به‌تایبه‌تی ئه‌و تیرۆریستانه به‌جلی سه‌ربازییه‌وه‌و به‌به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه سوودیان له‌بارودۆخی ئاڵۆزیی ئه‌وكاته‌ی شاری سلێمانی وه‌رگرتبوو.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خۆیان به‌قاعیده ده‌ناسێنن به‌تایبه‌تی ئه‌و كورده عیراقییانه‌ی رایانكردووه‌و له‌و دیون هه‌میشه ئیشوكاریان ئه‌وه‌یه كهبیربكهنهوه چۆن پرۆسه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بده‌ن، فیكره‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانیان جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه بۆ ئێمه، دۆزینه‌وه‌یان زۆر زه‌حمه‌ته.
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ئه‌وان دایان نابوو زانیاریمان هه‌بوو له‌باره‌یه‌وه. ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌ركی سه‌را چاودێریی جله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌رگری فریاكه‌وتنیان كردبوو. دیاره ئامانجییان به‌رده‌ركی سه‌را بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌مان ده‌ست نه‌كه‌وتایه كاره‌سات رووی ده‌دا. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چوار رۆژ خه‌ریك نه‌بوونایه له‌گه‌ڵ ئێمه له‌وانه‌یه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێمه‌ش دهرچووایهو كاره‌ساتێكی گه‌وره له‌سلێمانی روویبدایه، له‌به‌رئه‌وه كه‌س باوه‌ڕی پێنهدهكردیت، ئه‌و كه‌سانه ده‌چوونه ناو خه‌ڵكه‌وه‌و له‌وانه‌یه به‌بڕوای ئێمه ده‌ستیان كردبوایه به ته‌قه‌كردن له‌خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر جا ئه‌وكاته باستبكردایه باوه‌ڕیان پێ نهدهكردیت.
ئۆپۆزسیۆنیش له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌وكاته‌دا خواخوای شتێكی وایان بووه شته‌كانیان گه‌وره‌تر دهكردو كاره‌ساتی گه‌وره‌تر رووی ده‌دا. ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و چالاكییانه‌ی كهكردوومانهو شانازیی پێوه ده‌كه‌ین و هیچ به‌سیناریۆی نازانین، ئۆپۆزسیۆن خۆشیان زۆر باش ده‌زانن، ئه‌و براده‌ره ئه‌منییانه‌ی كه‌كاتی خۆی له‌گه‌ڵ ئێمه كاریانكردووه ئێستا له‌گه‌ڵ گۆڕانن خۆیان باش ده‌زانن كه‌چۆن ئه‌و شتانه‌مان پاراستووه، سه‌دان چالاكیمان ئه‌نجامداوه به‌ناوی ئاسایشه‌وه بلاومان كردۆته‌وه‌و وتومانه با ئه‌وان هاوبه‌ش بن به‌لام زانیارییه‌كان زۆربه‌ی لای ئێمه بوون، له‌رۆڵی ئاسایش و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی تر كه‌م ناكه‌مه. مه‌گه‌ر هه‌ر خۆم بزانم چیمانكردووه بۆ ئه‌م ولاته و بۆ شاری سلێمانی.
ده‌مه‌وێت ئاماژه بده‌م به‌جیاوازیی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر سلێمانی و هه‌ولێر، هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه كهئهنسارو ئه‌و تیرۆریستانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌زۆر له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان جێگربوون و دوایین شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ی.ن.ك بووه، شه‌ڕی چه‌ندین ساڵه‌مان له‌گه‌ڵكردوون و ئه‌و په‌نده‌ی كهبهسهرمان هێنان كه‌نیوه‌یان ده‌ربه‌ده‌رو نیوه‌یان كوژراو نیوه‌یان گیران و ئاواره‌ی ئێران بوون، ئه‌و رق و كینه‌یه له‌دڵیاندا هه‌رماوه، یه‌كه‌م ئامانجی سه‌ره‌كییان به‌رده‌وام ی.ن.ك و ناوچه‌ی سلێمانییه، هه‌تا ئێره وه‌ستابێت ناچن بۆشوێنی تر، له‌وانه‌یه مانگی جارێك به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌بێت، زۆرجار له‌میدیاكانه‌وه باسمان ده‌كرد بۆ دروستكردنی هه‌قێكی سایكۆلۆجی له‌گه‌ڵیان.
له‌م سالانه‌ی دواییدا ته‌ركیزمان خستووه‌ته‌سه‌ر پاراستنی كه‌ركوك و ناوچه كوردییه‌كانی موسڵ و ناوچه كوردییه‌كانی سنجار. خه‌ڵك شاهیده، پۆلیسی كه‌ركوك چه‌نده‌ها كارمان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵیان. چه‌ندین خه‌ڵكمان رزگاركردووه له‌كاتی فڕاندیاندا، چه‌نده‌ها ته‌قینه‌وه‌مان ئاشكراكردووه پێش ئه‌وه‌ی بته‌قێته‌وه، چه‌نده‌ین ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كه‌ركوك وه‌ك چێشتخانه‌ی عه‌بدوڵلا كه‌بووه هۆی شه‌هیدبوونی زیاتر له60 كه‌س له‌ماوه‌ی سێ رۆژ كه‌متردا توانیمان ئه‌نجامده‌ره‌كانی ده‌ستگیربكه‌ین، له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی وه‌رده‌ك كه چه‌ندین كورد شه‌هید بوو له‌موسڵ دوای كه‌متر له48 سه‌عات بكوژهكانمان هێنایه سه‌ر شاشه‌ی كوردسات، سه‌دان چالاكیمان كردووه‌و باسمان نه‌كردووه،
چونكه شانازیی پێوه ده‌كه‌ین و ئێمه ئه‌و رێگه‌یه‌مان هه‌ڵبژاردووه.
دروستكردنی ده‌زگای دژه تیرۆر شتێكی تازه بوو كه دامه‌زرا له‌ساڵی 2001 – 2002 به‌ره‌سمی دامه‌زرا، هۆی دروستبوونهكهشی ئه‌وه‌بوو كهئهنسار ئیسلام دروست بوو، رۆژانه چالاكییان ده‌كرد له‌دژی پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه‌و له‌دژی خه‌ڵكانی ئێمه، كار ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه‌بێنه ناو شار‌و هه‌وڵی تیرۆركردنی د.به‌رهه‌م بده‌ن، ئه‌وكاته چه‌ندین شتی‌تر روویاندا له‌ناو شار كهمهترسیدار بوون، به‌هاوكاریی هاوپه‌یمان ئه‌و ده‌زگایه‌مان دروستكرد بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوولاتیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌هه‌ر شوێنێك بێت بۆئه‌وه‌ی به‌رگریی له‌كوردستان بكه‌ین، ته‌نانه‌ت زۆرجار سه‌رچاوه‌كانمان ده‌چن بۆ ولاتان بۆئه‌وه‌ی زانیارییه‌كیان ده‌ست بكه‌وێت كه‌كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كوردستان. ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بووه خه‌ڵكی گه‌نجی دڵسۆزمان پێگه‌یاندووه بۆ ئه‌م ولاته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌م كاره‌ی ئێمه به‌رده‌وام بن، ئه‌وكه‌سانه‌ی كهپێمانگهیاندوون له‌سفره‌وه ده‌ستمان پێكردووه دوای 9 بۆ 10 ساڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی وامان پێگه‌یاندووه كه‌جێگه‌ی شانازیی هه‌موو كه‌سێكه‌و هه‌قه شانازییان پێوه بكرێت.
*ناوبه‌ناو باسی ئه‌نسارئیسلام ده‌كردێت له‌سه‌ر سنووره‌كان هیچ چالاكییه‌كیان هه‌یه؟
-ئه‌و زانیاریانه له‌سه‌داسه‌د راسته‌و چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له میدیاكاندا بلاوبۆته‌وه ده‌توانم هه‌ندێكی باس بكه‌م. دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كهكهتیبهكانی كوردستان كه‌ئێستا له‌ژێر فشارێكی زۆری قاعیده‌و شێخ عه‌تییه عهبدولرهحماندان كه‌له‌ناو قاعیده له‌دوای كوشتنی بن لادنه‌وه ره‌نگه ببێته كه‌سی دووه‌م په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی پته‌وی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رانی كه‌تیبه‌كانی كوردستان، به‌رنامه‌یان داڕشتووه بۆ لێدانی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێمه،كه له‌ژێر فشارێكی زۆردان و پاره‌یه‌كی زۆریان تێدا سه‌رفده‌كرێت، نه‌تیجه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌بێت ئه‌وان عه‌مه‌لیاتیان هه‌بێت.
ناوی خۆیان ناوه كه‌تیبه‌كانی كوردستان ئه‌ی بۆ ناتوانن هیچ چالاكیه‌ك و كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن كه‌چه‌ندین ساڵه خه‌ریكن و هه‌ر شكست ده‌هێنن، بۆیه فشارێكی زۆریان له‌سه‌ره له‌م كاته‌دا پێمانوایه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان چالاكی ئه‌نجام بده‌ن له‌ناو هه‌رێمی كورستان و به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی شاری سلێمانی.
ئه‌نسار ئیسلام وه‌ك بینیمان له‌و چالاكییه‌ی كه ئه‌نجامیاندا فڕاندنی خه‌ڵكانی ناوشار بوو، شه‌هیدكردنی محه‌مه‌دی جوانه‌مه‌رگ كوڕه‌كه‌ی شێخ تایه‌ری چوێسه بوو.
ئه‌نسار ئیسلام له‌شێوه‌ی كاركردنیان جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌تیبه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی تر بیریان كردۆته‌وه‌و خۆئاماده‌كردنیان زۆرتره له‌چالاكی ئه‌نجامدان، دوای ساڵێك كه‌وتنه فڕاندنی خه‌ڵك، كتوپڕ ده‌ستیان پێكرد، باش خۆیان بۆ ئاماده‌كردبوو، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌مانه له‌تۆڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاشكرابوون كه یه‌كێكیان كچی مه‌لایه‌كه به‌ناوی مه‌لا زوبێر كه له‌ماڵه‌كه‌یدا گیران و یه‌كێكیش كه زاوایه‌تی ئێستا حوكمی ئه‌به‌دی هه‌یه، ژنه‌كه‌ش حوكمی 16 ساڵی هه‌یه، ئێستا مه‌لا زوبێر به‌نیازی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه، له‌وانه‌شه هه‌وڵبدات له‌ناو شاری سلێمانی بێت، ناڵێین شانه‌یان دروستبۆته‌وه، دڵنیاش نین كه شانه‌یان نه‌بێت به‌تایبه‌ت خه‌ڵكانێك ماون كهدهربازیان بووه هه‌رچه‌ند 20 كه‌س گیران به‌لام نزیكه‌ی 6 كه‌س ده‌ربازبوون و رایانكردووه بۆ ئێران.
هه‌میشه ده‌بێت ئێمه له‌ئاماده‌باشیدا بین بۆئه‌وه‌ی پلانه‌كانی ئه‌وان تێكبشكێنین چونكه ئه‌وان بڕیارێكیاندا واز ناهێنن دژ به‌ئێمه، به‌تایبه‌ت دڵنیاین له‌سه‌ر سنووره‌كان جموجووڵه‌كانیان ده‌ستپێكردۆته‌وه‌و چه‌كدارن.
به‌لام چونكه له‌زستاندا به‌فرێكی زۆر باریبوو چالاكیه‌كانیان كارێكی ئاسان نییه، ده‌بێت له‌ناوچه سنوورییه‌كان له‌هاوین و به‌هاردا زیاتر چاودێریی بكه‌ین نه‌وه‌ك فرسه‌ت بهێنن له جموجۆڵی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه یان پۆلیسی دارستان. له‌هه‌مانكاتدا كه‌تیبه‌كانی كوردستان جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانن بۆ ئێمه كه‌دیسان ده‌ستیانكردۆته‌وه به‌جموجۆل له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئێمه‌و به‌ڵگه‌مان لایه كه چه‌كیان پێیه‌و لهخاڵێكهوه بۆ خاڵێكی دیكه جموجوڵیان هه‌یه زانیاریی تریشمان هه‌یه كهدهیانوێت دووباره ئۆپراسیۆن ئه‌نجامبده‌ن له‌دژی هه‌رێمی كوردستان.
*دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاری تیرۆر زیاد ده‌كات یان كه‌م و له‌سه‌ر كوردستان چه‌ند كاریگه‌ریی ده‌بێت؟
-پێموایه كارێكی زۆر مه‌ترسیداره، قه‌د له‌و بڕوایه‌دا نیم كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی له‌عیراق بكشێنه‌وه جا له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت، پێموایه هێزێكیان ده‌مێنێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی كه‌ركوك، كه‌جێگه‌ی دڵخۆشكه‌ره بۆ ئێمه چونكه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ره‌نگه شه‌ڕی تائیفی دروست بكات ئێستا له‌كاتێكدا كه ئه‌مریكییه‌كان لێره‌ن زۆرجار خه‌ریكه بارگرژیی دروست ده‌بێت له‌سه‌ر شتێكی بچووك، ره‌نگه ئه‌و شته بچووكه گه‌وره بێت له‌نێوان كورد‌و شیعه‌و سوننه. به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر زیاتر ده‌بێت بۆیه زۆر شتێكی مه‌ترسیداره له‌م رووه‌وه. له روهیهكی دیكه‌شه‌وه پێموایه قاعیده ده‌ستیان كردووه به‌كرده‌وه‌ی تیرۆریستی زۆر وه‌ك كاردانه‌وه‌ی كوشتی بن لادن كه پێموانییه درێژخایه‌ن بێت. له‌رووی ئه‌منیشه‌وه وه‌ك ده‌زگاكه‌ی خۆم ئه‌گه‌ر باسی بكه‌م زۆر هاوكارییان كردووین بۆ دۆزینه‌وه‌ی شانه تیرۆریستییه‌كان.
كاریگه‌ری ده‌بێت بۆیه به‌هیوای ئه‌وه‌ین هه‌رچۆنێك بێت حكومه‌تی عیراق بڕیارێك ده‌ربكات كه هیچ نه‌بێت هێزێكی كه‌م به‌ناوی مه‌شقپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزی پۆلیسه‌وه بێت كه‌دڵنیام له‌عیراق كاریگه‌ری خۆی ده‌مێنێته‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه هێزێك بمێنێته‌وه ئه‌مریكا خوێنێكی زۆری رشت بۆیه بڕوا ناكه‌م به‌ته‌واوی بكشێته‌وه.
Tags: لاهوور تاڵەبانی, کوردستان, ئەلقاعیدە, القاعده, بن لادن, بین لادەن, دەزگای دژە تیرۆر