گوڵتەن کشاناک: ئەگەر لە تورکیا “تیرۆریست”ێک هەبێت، ئەویش “ئەردۆغـــــــانە” / مەسعوود مەناف

گوڵتەن کشەناک، هاوسەرۆکی پێشوویی پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە میتینگی بەرەیی ڕەنج، ئاشتی و ئازادی دا لە شاری ئیزمیری ڕۆژئاوایی تورکیا هەڵوێستی توندی بەرانبەر بە لێدوانەکانی ئەردۆغان لە ئامەد گرت. کشەناک وتی: لەم وڵاتە دا ئەگەر یەک تیرۆریست هەبێت، ئەوە ئەردۆغانە و تەنانەت ئەگەر لەم وڵاتە دا یەک چەتە هەبێت، ئەویش هەر ئەردۆغانە. ئەوەش لەخۆوە ناڵێم، دەیسەلمێنین. بکەری قەتڵوعامی یەکی مەی هەفتا و حەوت لەگەڵ ئەردۆغانە، بکەری قەتلوعامی مەرعەش لەگەڵ ئەردۆغانە، وەزیری ناوخۆیی سەردەمی قەتڵە زنجیریە بکوژە نادیارەکان لەگەڵ ئەردۆغانە، ئێستا من لە ئێوە دەپرسم: گەلۆ کێ تیرۆریستە؟ گەلۆ کێ چەتەیە؟
بە گوێرەیی هەواڵێکی ئاژانسی فورات، ئەمڕۆ لە مەیدانی گوندۆغدویی ئیزمیر، بەرەیی “ڕەنج، ئاشتی و ئازادی” میتینگێکی جەماوەری بە بەشداری نیزێک بە ٢٥ هەزار کەس سازدا کە تێیدا، بەشداربوان پەیتا پەیتا دروشمیان بە لایەنگری لە “عەبدوڵا ئۆجالان” سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە وتەوە و وێنەیی ناوبراویان بەرزکردەوە. میتنگەکە بە یەک خولەک بێدەنگی بەمەبستی “ڕێزلێنان لە شەهیدانی رێگەیی ئازادی” دەستی پیکرد و پاشان نامەیی ٣٠٠ ڕۆشنبیر، هونەرمەند و سەندیکاکار لە پشتیوانی لەبەرەکە خوێندرایەوە و دواتر بەربژێرەکانی بەرە قسەیان بۆ جەماوەر کرد.
لە بەشێکی تری میتینگەکە دا “دوکتۆر مەهمەت تانهان”، بەربژێری هەرێمی یەکەمی ئیزمیر لە بەرەیی “ڕەنج، ئاشتی و ئازادی” قسەکانی بە “هەزار سڵاو بۆ ئامـــەد، هەزار سڵاو بۆ جــــۆڵەمێرگ” دەستپێکرد و وتی: لە “دووڕگە”وە (مەبەست ئیمراڵی. و) سڵاومان بۆ هاتووە! سڵاوەکە لە سەر سەرمان. ئێمە بۆ ئەوەیی شایانی ئەو “سڵاو”ە بین، چی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین.
ناوبراو وتی: ٨٧ ساڵە سیاسەتی تواندنەوەیی نەتەوەیی ئەنجام دراوە و ئێستاش بەردەوامە. ساڵی ٢٠٠٥ ئەردۆغان چوو بۆ ئامەد و وتی کە “کێشەیی کورد، کێشەیی منە و چارەسەری دەکەم”. سەرۆک وەزیرەکانی پێش ئەویش هەر شتی هاوشێوەیان گووتبوو. بەڵام ئێستا هەمان ئەردۆغان، دەڵێ “شتێک بە ناوی کێشەیی کورد نیە”. ئەردۆغان گەڕاوەتەوە بۆ ئەسلی خۆیی. نەیتوانی چیتر “ڕویی ئینکارچێتی خۆی بشارێتەوە”. ئەگەر دەتانەوەێ کێشەکە چارەسەر بکەن، موخاتەبەکەو دیارە. بڕۆن لەگەڵ “ئەو” قسە بکەن! کوردەکان شتی زۆریان ناوێ. کوردەکان، ناسنامەیان دەوێ، کوردەکان متمانەیی یاساییان دەوێ، ئازادکرانی گیراوەکانی دەوێت. بەڵام ئەردۆغان نە دەیهەوێ ئەم کێشە چارەسە بکات و نە ئەم هێزەشی هەیە. ئەم کێشەیە، خەڵکانی ئامادەبوو لەم مەیدانە چارەسەری دەکەن.
“ئەرداڵ ئاوجی” بەربژێری هەرێمی دووهەمی بەرەی “ڕەنج، ئاشتی و ئازادی”ش لە لێدوانەکانی دا وێڕایی ئاماژە بە میتینگی سبەیی ئاکەپە لە هەمان مەیدان وتی: ئەمڕۆ لێرە، کەش و هەوایەکی خۆش هەیە، بایەکی هێواش دێت. بایی ئازادی. سبەینێ لەگەڵ ئەردۆغان لێرە، تۆفانی درۆ هەڵدەستێ. لە لایەکەوە “بینعەلی یڵدرم” و لە لایەکی ترەوە “ئەرتوروڵ گونایی” لەگەڵ خۆدێنێت و لەم مەیدانە دا دێن و هەوڵ دەدەن خەڵک بە درۆ فریو بدەن. ئێوە دەزانن، “ئەرتوروڵ گونایی” لە کەونەشۆپی پارتی کۆمۆنیستی تورکیاوە هاتووە. بە بۆنەیی ساڵەهاتی مەرگی نازم حیکمەتەوە، شێعریک بۆ گونایی دەخوێنمەوە. شێعرەکە لە وەڵامی سووکایەتیەکی “لاز ئیسماعیل” دا نووسراوە، بەڵام “ئەرتوروڵ گونایی”ش دەگرێتەوە. شێعرەکە دەڵێ: “گرینگ نیە کە بەدیڵ بگیرێی، بەڵکو بەرخۆدانە”. گونایی لە جیگەیی ئەوە کە “بەرخۆبدات، “تەسلیم بوونی هەڵبژاردووە”.
لە بەشی کۆتایی میتینگەکە دا “گوڵتەن کشەناک”، هاوسەرۆکی پێشوویی پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە میتینگەکە دا بۆ ئامادەبووان دووا و لە میانەیی قسەکانی دا هەڵوێستی توندی بەرانبەر بە لێدوانەکانی ئەردۆغان لە ئامەد گرت. کشەناک وتی: لەم وڵاتە دا ئەگەر یەک تیرۆریست هەبێت، ئەوە ئەردۆغانە و تەنانەت ئەگەر لەم وڵاتە دا یەک چەتە هەبێت، ئەویش هەر ئەردۆغانە. ئەوەش لەخۆوە ناڵێم، دەیسەلمێنین. بکەری قەتڵوعامی یەکی مەی هەفتا و حەوت لەگەڵ ئەردۆغانە، بکەری قەتلوعامی مەرعەش لەگەڵ ئەردۆغانە، وەزیری ناوخۆیی سەردەمی قەتڵە زنجیریە بکوژە نادیارەکان لەگەڵ ئەردۆغانە، ئێستا من لە ئێوە دەپرسم: گەلۆ کێ تیرۆریستە؟ گەلۆ کێ چەتەیە؟
ناوبراو هەوەها لە بەشیکی تر لە قسەکانی دا وتی: ئێمە بە مرۆڤە نەترس و قارەمانەکانمان دەڵێن “عەگید”. لە ئیزمیر، ئەمڕۆ، “ئەگید”ەکان ئەم مەیدانەیان پڕ کردووە. ناوبراو هەروەها وەڵامی هێرشەکانی ئەردۆغانی بە توندی دایەوە و ئەردۆغانی بە تیرۆریست و چەواشەکار پێناسە کرد.
ئامادەکردنی: مەسعوود مەناف
serchawe: Firat 
Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , , , ,

One Response to “گوڵتەن کشاناک: ئەگەر لە تورکیا “تیرۆریست”ێک هەبێت، ئەویش “ئەردۆغـــــــانە” / مەسعوود مەناف”

  1. گوڵتەن کشاناک: ئەگەر لە تورکیا “تیرۆریست”ێک هەبێت، ئەویش “ئەردۆغـــــــانە” / مەسعوود مەناف « مەسعوود مەناف/ Masoud Manaf Says:

    […] گوڵتەن کشەناک، هاوسەرۆکی پێشوویی پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە میتینگی بەرەیی ڕەنج، ئاشتی و ئازادی دا لە شاری ئیزمیری ڕۆژئاوایی تورکیا هەڵوێستی توندی بەرانبەر بە لێدوانەکانی ئەردۆغان لە ئامەد گرت. کشەناک وتی: لەم وڵاتە دا ئەگەر یەک تیرۆریست هەبێت، ئەوە ئەردۆغانە و تەنانەت ئەگەر لەم وڵاتە دا یەک چەتە هەبێت، ئەویش هەر ئەردۆغانە. ئەوەش لەخۆوە ناڵێم، دەیسەلمێنین. بکەری قەتڵوعامی یەکی مەی هەفتا و حەوت لەگەڵ ئەردۆغانە، بکەری قەتلوعامی مەرعەش لەگەڵ ئەردۆغانە، وەزیری ناوخۆیی سەردەمی قەتڵە زنجیریە بکوژە نادیارەکان لەگەڵ ئەردۆغانە، ئێستا من لە ئێوە دەپرسم: گەلۆ کێ تیرۆریستە؟ گەلۆ کێ چەتەیە؟ درێژەی بابەتەکە […]

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: