شێخ عەبدوڵڕەحمان نەقشبەندی: لە تەریقەتی ئێمەدا هیـــچ شوێنێک بۆ لایەنگری ئاکەپە بوونی نیە

“شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی” ئاکەپەیی بە ڕێکخراوێکی ساختە پێناسەکرد و وتی کە ئەم پارته بۆ کوردان  له “مردن، کەلەبچە، توند و تیژی” زیاتر چ سوودی نەبووە و ئامانجی سەرکیشی “دوور کردنەوە کوردان لە خۆیان” بووه و لە “تەریقەتی نەقشبەندی” دا هیچ شوێنێک بۆ “لایەنگەری و سەمپاتی بەرانبەر بە ئاکەپە نیە”! کەوابوو دەبێ دیندارانی سەر بەم تەریقەتە پشتیوانی لە بەدەپە بکەن چوونکە ئەم حیزبە خاوەندارێتی لە بوون و ناسنامە و ئازادیان دەکات”.

بە گوێرەیی هەواڵێکی ئاژانسی فورات “شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی” لە پێشەواکانی تەریقەتی نە‌قشبەندی لە باشووری کوردستان، لە سەر ئەم بڕوایەیە کە دەبێ کوردان پشتیوانی لە لایەنێک بکەن کە “بۆ گەلەکەیان لە خۆیان مایە دادەنێن، لە بەرانبەر زوڵم و زۆری و دەسەڵاتدارانی سەڕەڕۆ دا” بوێرانە خەبات دەکەن. کەوابوو دەبێ کوردان پشتیوانی لە “بەدەپە” بکەن بەم هۆیە کە جگە لە هەڵگرتنی ئاڵایی خەبات، ناسنامە، قسە و کردەوەشی یەکە.

شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی، کە دانیشتویی سلێمانی باشووری کوردستانە، وێڕایی ئاماژە بە “پێشینەی ڕەشی ڕەفتار و مامەڵەیی تورکیا بەرانبەر بە گەلی کورد و خەڵکی دیندار” باس لەوەش دەکات کە “ئینگلیزەکان لە سەرهەڵدانەوەیی سەلاحەدین ئەییوبیەک دیکە لە ناو کوردانەوە دەترسن و هەر بۆیە زلهێزەکانی جیهان و سەرمایە دارانی دەرەکی ئاکەپەیان بەهێز کردووە” و بوونەتە هۆکاری ئەوە کە ئاکەپە هێرش بکاتە سەر هەموو بەهاکانی گەلی کورد و هەوڵی پارچەکردنی کوردان دەدات.

شیخ عەبدولڕەحمان لە سەر ئەم باوەڕەیە کە نوێژە سیاسیەکانی ڕۆژانی هەینی لە باکووری کوردستان هەژمۆنی تەک لایەنەیی دینی ئاکەپەیی لە کوردستانی باکوور کۆتایی پێهێناوە و هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر نوێژەکانی جەماعەتی سەرشەقامی گەلی کوردی بە ئیسلام نەناسی ئەردۆغان و مەلاکانی پێناسەکرد و ئەرکی مەلاکانی سەر بە دەوڵەتیشی “دووپات کردنەوەیی ئادیالۆژی فەرمی حکومەت” زانی. ناوبراو هەر وەها وتی کە “ئەرکی نەقشبەندیەکی ڕاستەقینە ئەوەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گەلەکەمان و بە مەبەستی هەوڵدان بۆ سازکردنی ژیانیکی ئاشتیانە و یەکسان، پشتیوانی لە هەر هەوڵ و لایەنێک بکەن کە دژ بە دوژمنانی گەلی کورد خەبات دەکات و لە بەرانبەر هەر زوڵمێکی دەوڵەتی تورکیش دا بە مێژووە ناپاکەیی بەرانبەر بە گەلەکەمان ڕابوەستن و هەوڵێست بگرن.

شایانی باسه که هەفتەیی ڕابردوو “موراد قەرەییلان”، سەرۆکی کۆنسەییی بەڕێوەبەری کەجەکە، دیدارێکی لەگەڵ شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی پێکهێنابوو و تێیدا ویڕایی ئاماژە بە خزمەت و مایە دانانی زۆری کوردان بۆ ئەم تەریقەتە باسی لە نیگەرانی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کردبوو بەرانبەر بەو سەمپاتیەیی کە لە لایەنگرانی ئەم تەریقەتەوە لە کوردستان بۆ ئاکەپەیان هەیە. موراد قەرەییلان لە دیدارەکەیی دا لەگەڵ شێخ عەبدوڵڕەحمان دا باسی لە شۆڕشەکانی میژویی یەک سەدەیی دوایی کورد کردبوو کە لە زۆربەیان دا “شیخەکانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری” پیشەنگی شۆڕش و سەرهەڵدانەکانیان کردووە کەچی ئەمڕۆ ئاکەپە و دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیا هەژمارێکی زۆری خەڵکی دینداریتان بە ناویی ئایینەوە بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە و هیچ هەنگاوێک بۆ گەلی ژێردەست و ستەملێکراوی خۆیان ناکەن.

و: مەسعوود مەناف / ئاژانسی فورات

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , , , , , , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: