تێگەیشتن لە گەلێک/ نوورای مەرت/ میللیەت

تا ئێستا قەت بەوە رازی نەبوومە کە کاتێک باس لە مژارێک، کێشەیەک دەکەم تەنیا لە دوورەوە لێی بڕوانم! ئەوە شێوازی کاری من نیە. وەکو ئەوە کە بگووترێ “گوندێک هەیە لە دوور و لەوێ کێشەیەک هەیە”! ئەوە بێ مانایە!
لە دونیایی کەسانێک دا گەورەبووم کە “پاروویان چەور” بوو، بەڵام دونیای ئەوان، قەت نەیتوانی ببێتە دونیایی من! نەک بە هۆی ئەوە کە کەسایەتیەکی بەرزم هەبووو، مەزنایەتی تایبەت بە خودایە، بەڵکو ئەم سیفەتەیی بە زمانی خۆمانە بە هۆی خسڵەتێک بوو کە لە ناخی من دا هێلانەیی کردبوو. هەستێک کە بەردەوام شوکرانەم بۆ کردوە! قسمەت، چارەنووس!

 بە بڕوایی من، دونیایی “پاروو چەورەکان” لە بەرانبەر دونیایی “عەقڵ و ویژدان” دا کوێرە. هەر بۆیە ئەم دونیایە عەقڵ و دڵی مرۆڤەکان بەرەو کوێری دەبات. سەیر لە ڕوانگەیی منەوە، رەتکردنەوەیی جیهانیکی ئەوتۆ نیە، بەڵکو مەسەلەیی گرینگ “تەسلیم بوون یا نەبوون لە بەرانبەری دایە”. ئەوە بە کورتی ئاماژەیەکە بۆ ڕوانگە، کردەوە، نووسراوە و ئاکارەکانم. نە کەم، نە زۆر!

 لەم ڕۆژانە دا، هەندێک لەو کەسانەیی کە لە بەرانبەر لێدوانەکانی ئەردۆغان دژ به من هەڵوێستیان گرت، وەبیرم دێننەوە کە پێشووتر، پشتیوانیم لە چینی محافزەکاری تورکیا کردووە. شکم لەوە دا نیە کە ئەوان بە نیەت پاکیەوە ئەو مەسەلەیان هێناوەتەوە ڕۆژەڤ. ئەوە با وەکوو پڕەنسیپێکی سەرەکی باس بکەم.

 سەبارەت بەم کێشە دەبێ ئاماژە بە خاڵێکی گرینگ بکەم: من ئەو کات لە قووڵایی دەروونمەوە “نەفرەت” و “تووڕەیی” ئەم توێژە لە کۆمەڵگام لە خۆم دا هەست پێدەکرد، بۆیە پشتیوانیم لێکردن، ئێستاش دەتوانم دووپاتی بکەم و هەمان هەڵوێست بنوێنم لە کاتی پێویست دا، بەڵام  “بەچاودادانەوە”ی، “پارێز” ئاسایی ئەم  “لەسەر وەجواب هاتنە” و دووپاتبوونەوەیی بەردەوامی، ناڕەحەتم دەکات!

 من که ئەوکات باسی توێژی ئیسلامیم دەکرد، وەکوو کەسێکی دوور لە رەوشەکە قسەم نەدەکرد. کاتێک لە دوورەوە باسی کێشەیەک دەکەیی، ناتوانی لایەنی بەرانبەری لێ تێبگەیێنی. کەوابوو دەبێ بە زمانێکی راست و رەوان مەسەلەکە باس بکەین. ئەگەر راستگۆیانە لە بارەیی دۆخەکە نەدوێن، هەرچەندیش کەڵک لە وشەیی قورس و زل وەرگرین و چەمکەکان تێکەڵ بە هەڵوێستەکە بکەین، ئامانجی ڕاستەقینەیی خۆیی ناپێکێ و کەسیشمان بۆ حاڵی نابێت، لانی کەم ئەوە شێوازی من نیە!

لەم چوارچێوە دا، ماوەیەکی درێژ لە دوورەوە تماشایی کێشەیی کوردم کرد. هەر بۆیە نووسراوەیی زۆر کەمم هەبوو لەمبارەوە. دوایی ئەوەیی کە سەیری نووسراوەکانی  دوێنێ و ئەمڕۆیی خۆم کرد بۆم دەرکەوت کە : لە پشت مێز، هەموو نووسراوە و هەڵوێستەکان دروست، مەدەنی و دێمۆکراتیانەن! بەڵام بێ هەست و بێ ڕۆح! هەر بۆیە زۆر شتت نادەنە دەست. دەرد و ڕەنجی مرۆڤەکان لە چوارچێوەیی وشە زل و چەمکەکان دا ناگونجن، کتێب پێویستە بۆ تێگەیاندنیان.

لە پێنج شەش ساڵی ڕابردوو دا هەوڵم دا لە نیزیکترەوە بەدواداچوون لە سەر کێشەیی کورد بکەم. گرینگتر ئەوە بوو کە لەم ماوەیە دا، لە جیاتی ئەوە کە ڕووداو و تەجرەبەکانی تورکیا بەرەو مەجرایەکی ئاشتیانە و دڵخۆشکەرانە هەنگاو بنێن، هێدی هێدی لەم مەجرایە دوور کەوتەوە. بە دووربوونەوەیی هیواکان، من بە پێویستم زانی لە کێشەکە، لە دەردەکە نیزێکتر ببمەوە. وەسفی ئەو خاڵەیی پێی گەیشتووم ئەوە بوو. نە کەم، نە زیاد.

بۆ ئەوەیی کە “هیوا و ئومێدەکان”ی بەردەست، لەوەیی کە هەیە زیاتر لێمان دوور نەبنەوە، پیشنیارم بۆ سەرجەم ئەو کەسانەیی کە خاوەنی ویژدان و عەقلن ئەوەیە کە زیاتر خۆ لە دەرد و رەنجی کوردان نیزێک بکەنەوە، بەڵام نیزێک بوونەوەیەکی راستەقینە. پێشنیار دەکەم هەوڵ بدەن بە راستی لەو گەلە، لە هەست و دەرد وئازارەکانیان، لە خەم و مەینەتی و ئەو بەهایەیی کە کورد بۆ ئازادی داویەتی، تێبگەن.

بەڵام ئاممان، وشیار بن کاتێک لە کێشەکانیان گەیشتن، هەوڵ مەدەن بە هاودەردی ساختە و دانی شۆکۆلات، فریواکارانە ئازارەکانیان ساڕێژ کەن! پێشنیار ناکەم ئەو مێتۆدە لە بەرانبەر گەلێک دا کە قوربانی زۆری لە رێگایی وەدیهاتنی ئامانجەکانی داوە، پێڕەو بکەن و بیانڕەنجێنن. مرۆڤ، بوونەوەرێکی بە شەڕەفە، لە نێو ئەو بەڵێنیانەیی کە بە کوردانمان داوە دەبێ “حەیسیەت و ڕێز”ی تێدابێ. دەنا دەردەکەوێ، لە نەتەوەیەک و ئەم گشتە ئازارە “تێنەگەیشتوون” و لەم کەش و هەوایەش دا “ئاشتی” ناخوڵقێ.

هەر کەس بتوانێ “جادە و بانی دوبڵە کە بە میلۆن دۆڵاری تێچووە” رەتبکاتەوە، دەتوانێ هەنگاوێک بنێ بەرەو تێگەیشتن لە گەلێک کە “خەبات دەکات بۆ گەیشتن بە ئازادی”. دەتوانێ لە شەڕەدندووکەیی نێوان کورد و تورک دا ببێتە “قەڵغان”. سەرجەم ئەو شتانەیی کە “دەسەڵاتەکان” و “ڕۆشنبیرەکانی دەسەڵات” دەڵێن “مەیانبینن”، هەوڵ بدەن “بیبینن”! تەنیا ئەو کاتەیە کە دەتوانن بێ ناوەڕۆک بوونی سەرجەم ئەو بیانووانە ببینن کە بە هەزار زمان لەم لا و ئەم لا دەبینرێن و دەبیسترێن. لە کۆتایی دا ئەم رەستەیەیی نووسەری ناوداری ئینگلیزی “جولیان بارنز”تان سەبارەت بە شەڕی عێراق وەبیردەخەمەوە کە دەڵێ: بڕوا بکە هیچ بیانوویەک، بە ئەندازەیی لەخوین هاتنی قامکی مناڵێک، نرخی نیە!

و. لە تورکیەوە: مەسعوود مەناف

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , , , , ,

One Response to “تێگەیشتن لە گەلێک/ نوورای مەرت/ میللیەت”

  1. تێگەیشتن لە گەلێک/ نوورای مەرت، میللیەت/ مەسعوود مەناف « مەسعوود مەناف/ Masoud Manaf Says:

    […] بۆ ئەوەیی کە “هیوا و ئومێدەکان”ی بەردەست، لەوەیی کە هەیە زیاتر لێمان دوور نەبنەوە، پیشنیارم بۆ سەرجەم ئەو کەسانەیی کە خاوەنی ویژدان و عەقلن ئەوەیە کە زیاتر خۆ لە دەرد و رەنجی کوردان نیزێک بکەنەوە، بەڵام نیزێک بوونەوەیەکی راستەقینە. پێشنیار دەکەم هەوڵ بدەن بە راستی لەو گەلە، لە هەست و دەرد وئازارەکانیان، لە خەم و مەینەتی و ئەو بەهایەیی کە کورد بۆ ئازادی داویەتی، تێبگەن. بابەتەکە […]

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: