بەهاری عەرەب، هاوینی کورد/ سەباحەت تونجەل

نیۆیۆرک تایمز/ لە ئینگلیزیەوە: مەسعوود مەناف
تورکیا زۆربەیی کات، هەوڵ ئەدات خۆیی وەکوو مۆدێلی دێمۆکراسی ئیسلامی به جیهان نیشان بدات، بەڵام لە راستیدا، نکۆڵی مافە سەرەتایی و دێمۆکراتیکەکانی لە سەتا بیستی دانیشتوانی وڵاتەکەیی دەکات. سەرۆک وەزیری تورکیا، رەجەب تەیپ ئەردۆغان، یەکشەمەیی رابردوو بە جیاوازیەکی زۆرەوە، هەڵبژێردرایەوە، و ئێستاش بەرەوڕوویی قەیرانێکی گەورەیی ناوخۆیی بۆتەوە. سەڕەڕایی ئەوە کە تورکیا لە میانەیی هەشت ساڵ دەسەڵاتداری ئەردۆغان دا، پێشڤەچوونێکی ئابووری بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و سیمایی ئەو وڵاتەش لە ئاستی نێونەتەوەیەوە گەشاۆتەوە، بەڵام ئەردۆغان و سیستەمە سیاسیەکەیی گرینگترین کێشەیی وڵات کە خەریکە لە تەقینەوەیەکی سیاسی نیزیک دەبێتەوەیی لەبیر کردووە: کەمایەتی ژێر ستەمی کورد لە تورکیا.

کوردەکان – سەرەرایی ئەوە کە زۆربەی کات لە ژێر سەرکوتی بێرەحمانەیی دەوڵەت دان بەڵام – چەند دەهەیە کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی و ئۆتۆنۆمی لە تورکیا خەبات دەکەن. ئێمە چیتر ئەم دۆخە قەبووڵ ناکەین. ئێمە خوازیاری ئازادیە دێمۆکراتیکەکان، مافی ئاخافتن بە زمانی زگماکی لە قوتابخانە و مزگەوت و هەروەها ئۆتۆنۆمی سیاسی لەم ناوچانەین کە زۆرینەیی دانیشتوانی کوردن.

لەو کاتەوە کە پارتی داد و گەشەیی ئەردۆغان، ناسراو بە ئاکەپە، لە دوایی هەڵبژاردنی 2002وە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست، تورکیا پێوەندیەکانی دیپلۆماتیک و سیاسی خۆیی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین قووڵتر کردۆتەوە و دژایەتی ئاشکرای ئەردۆغان لەگەڵ ئیسرائیل، ناوبراوی کردۆتە کەسایەتیەکی جەماوەری لە هەرێمەکە. لە کاتێک دا سەرۆک وەزیر، بەردەوام خەم و پەژارەیی خۆیی بۆ مەرگی مناڵانی فەلەستینی دەربڕیوە کەچی ناوبراو هەمان هەستی نیە (یا دەرینابڕێ) بۆ ئەو مناڵانە کوردانەیی کە لە لایەن هێزە چەکدارەکان و پۆلیسەوە لە تورکیا دەکوژرێن.

هەفتەیی رابردوو، کاتێک پەناخوازە سووریەکان، سنووریان بڕی و هاتنە ناو تورکیا، ئەردۆغان هۆشداری بە بەشار ئەسەد دا کە کۆتایی بە پێڕەوکردنی توندوتیژی بەرانبەر بە خۆپێشاندەران بهێنێ، کەچی ناوبراو بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ، گولە تۆپ و ئاوی بە تەوژم دژ بە خۆپێشاندەرە کوردەکان، لە مانگی ئەپریل دا،  لەبیرخۆیی دەباتەوە. تا ئەوکاتەیی جەنابی ئەردۆغان ناوماڵی خۆیی رێکنەخات، لەو ئاستە دا نابێت که رەخنە لە جیرانەکانی بگرێت.

لە راستیدا، مومکین نیە کە بە پشت بەستن و متمانەکردن بە – ئەزموونی- تورکیا، حکومەتگەلێکی دێمۆکراتیک لە سوریا، میسر و لیبی پێکبێت، لە کاتێک دا کە ئەم وڵاتە خۆگێل دەکات لە ئۆپۆزیسیۆنی خۆیی، خۆپێشاندەران سەرکوت دەکات و چاوپۆشی دەکات لە مافە رەواکانی گەلی کورد.

 حکومەتی ئەردۆغان دەتوانێ یەکێک لەم دوو رێگیە بگرێتە بەر. دەتوانێ داخوازیەکانمان بە هەند وەرگرێ، یاسادانەرانی کورد بهێنێتە ناو پرۆسەیی نوسینەوەیی یاسایی بنەڕەتی، گەرەنتی یاسایی بدات بۆ چەسبانی مافەکانی گەلی کورد و هەروەها مافی ئێمە بۆ بنیادنانی سیستەمێکی ئۆتۆنۆم قەبووڵ بکات و ئیزنمان پێبدات کە بتوانین هەرێمەکەمان بە شێوەیەکی خۆسەر ئیدارە بکەین و بەرەو ئاشتی ببەین.

دەشتوانێ کە پێداگری لە سەر هەمان سیاسەتی سەرکوتی تێکەڵ بە توندوتیژی بکات کە تا ئەمرۆ پێڕەوی کردووە. ئەگەر رێگەیی دووهەم هەڵبژێرێ، ئەوا تورکیا دەکەوێتە ناو رەوشێکی خەراپتر و ئاڵۆزتر لەوەیی کە تا ئێستا تێیدابووە.

بەداخەوە، هەڵوێستێکی ئەم رۆژانەیی دوایی ئەردۆغان کە گوتبویی کە “ئەگەر لە کاتی دەزگیرکرانی “عەبدوڵا ئۆجالان” -ڕێبەری ناسیۆناڵیستی کورد کە ئێستا لە گرتووخانە دایە – لە ساڵی 1999 لە دەسەڵات دابایە، ئەوە ئۆجالانی لە سێدارە دەدا، دەچێتە ناو خانەیی بژارەیی دوهەم کە ئاماژەی پێکرا.

هەڵبەت بەردەوام بەم شێوەش نیە. لە ساڵی 2005  لە دیاربەکر دا، ئەردۆغان وتی “کێشەیی کورد، کێشەیی منە. ئەم هەڵوێستە وا لێکدراوە کە گۆیا ئەردۆغان قەبووڵی شکەستی ئەو سیاسەتە هەڵەیەیی کردووە کە ئەنقەرە ساڵەهایە رەچاویکردووە. هەڵەیی “روانینی ئەمنیەتی” بۆ کێشەکە. ئەوە دەبێتە خاڵی دەسپێکی رەوتی نوێ لە پرۆسەیی بەرەوپێشچوون دا. “کرانەوە بە رویی کورد” دا، وەکوو هەڵێنانی هەنگاو لە رێگەیی “راست” و سەرەتایەک بۆ ئەگەری پێدرانی مافە زمانیەکان، ئۆتۆنۆمی و لێبوردنی گشتی بۆ چەکداره کوردەکانی دژ بە سیستەم، شرۆڤەیی بۆ کرا.

بەهەر حاڵ بە زویی زانرا کە ئەردۆغان “رووراست ” نیە. سەڕەرایی ئەوەیی کە خەڵکی تورکیا پێشوازیان لە سیاسەتی “کرانەوە بەڕویی کورد” دا کرد بەڵام، ئاکەپە، هەنگاوێکی جیدیی نەنا بۆ چارەسەرکردنی کێشەیی کورد. لە جیگەیی ئەوە، ئۆپێراسیۆنە سەربازیەکان درێژەیان پێدرا، حیزبە کوردیەکان داخران و ئەندامانی دەتەپە و سیاسەتمەدارانی کورد دەزگیر کران و چالاکی سیاسیان لێ قەدەغە کرا. بۆ وێنە من کە لە نۆڤەمبری 2006 دا دەزگیرکرام و 9 مانگ لە گرتووخانە دابووم و تەنیا کاتێک لە گرتووخانەوە وەکوو ئەندامی پارلەمان هەڵبژێردرام لە جولایی 2007 دا ئازاد کرام.

پاش ئەم قۆناخە، حکومەت ئەوەندەیی تر هەوڵی نەدیتنی نارەزایەتیەکانی گەلی کوردی دا و سیاسەتی کلاسیکی نەتەوەپەرستی بۆ نکۆڵی کردن لە گەلی کورد درێژەیی پێدرا. لەوە گرینگتر، وادیارە کە پارتی داد و گەشە لە جێگەیی دیتنی ویست و داخوازیەکانی گەلی کورد لە هەوڵی کێشانی تورکیا بەرەو مەجرایەکی تر دایە. کەوابوو هەڵبژێرانی 36 نوێنەری کورد بۆ پارلەمانی تورکیا، دەتوانێ گرینگترین شوێندانەر بێت بۆ پێشگرتن بە سیاسەتە رووخێنەرەکانی ئاکەپە.

لە کاتێک دا کە حیزبە سیاسیەکانی تورکیا مناقشە لە سەر چۆنیەتی نووسینەوەیی یاسایی بنەرەتی نوێ بۆ تورکیا دەکەن، کێشەیی کورد گرینگی زۆرتر پەیدا دەکات و بەشداری چالاکانەیی پارلەمانتارانی کورد لەم گەنگەشانە دا پێویستیەکی حاشاهەڵنەگرە.

دەزگیرکردنە نایاسایەکان و درێژە پەیداکردنی ئۆپێراسیۆنە سەربازیەکان دژ بە کوردان دەبێ لە تورکیا کۆتاییان پێبێت. پاش ئەو هەمۆ رەنج و زوڵمە، دەبێ مافی ئەوەمان هەبێت کە بە زمانی خۆمان پەروەردە ببینین و دوعا بکەین و هەر وەها دەبێ مافی ئەوەشمان هەبێت کە شار و گوندەکانمان خۆمان لە چوارچێوەیی دەسەڵاتێکی خۆجێییدا بەڕێوەبەرین.

سەباحەت تونجەل، نوێنەری کوردی پارلەمانی تورکیا. ئەم ووتارە لە لایەن “ئەلیف کالیانجی ئۆغڵو” لە تورکیەوە وەرگێردراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , , , , , , , , ,

2 Responses to “بەهاری عەرەب، هاوینی کورد/ سەباحەت تونجەل”

  1. بەهاری عەرەب، هاوینی کـــورد/ سەباحەت تونجەل/ نیۆیۆرک تایمز/ لە ئینگلیزیەوە: مەسعوود مەناف « مەسعوود مەناف/ Masoud Manaf Says:

    […] تورکیا زۆربەیی کات، هەوڵ ئەدات خۆیی وەکوو مۆدێلی دێمۆکراسی ئیسلامی به جیهان نیشان بدات، بەڵام لە راستیدا، نکۆڵی مافە سەرەتایی و دێمۆکراتیکەکانی لە سەتا بیستی دانیشتوانی وڵاتەکەیی دەکات. سەرۆک وەزیری تورکیا، رەجەب تەیپ ئەردۆغان، یەکشەمەیی رابردوو بە جیاوازیەکی زۆرەوە، هەڵبژێردرایەوە، و ئێستاش بەرەوڕوویی قەیرانێکی گەورەیی ناوخۆیی بۆتەوە. سەڕەڕایی ئەوە کە تورکیا لە میانەیی هەشت ساڵ دەسەڵاتداری ئەردۆغان دا، پێشڤەچوونێکی ئابووری بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و سیمایی ئەو وڵاتەش لە ئاستی نێونەتەوەیەوە گەشاۆتەوە، بەڵام ئەردۆغان و سیستەمە سیاسیەکەیی گرینگترین کێشەیی وڵات کە خەریکە لە تەقینەوەیەکی سیاسی نیزیک دەبێتەوەیی لەبیر کردووە: کەمایەتی ژێر ستەمی کورد لە تورکیا. کوردەکان – سەرەرایی ئەوە کە زۆربەی کات لە ژێر سەرکوتی بێرەحمانەیی دەوڵەت دان بەڵام – چەند دەهەیە کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی و ئۆتۆنۆمی لە تورکیا خەبات دەکەن. ئێمە چیتر ئەم دۆخە قەبووڵ ناکەین. ئێمە خوازیاری ئازادیە دێمۆکراتیکەکان، مافی ئاخافتن بە زمانی زگماکی لە قوتابخانە و مزگەوت و هەروەها ئۆتۆنۆمی سیاسی لەم ناوچانەین کە زۆرینەیی دانیشتوانی کوردن… درێژەکەیی لێرە بخوێنەوە […]

  2. بەهاری عەرەب، هاوینی کـــورد/ سەباحەت تونجەل/ نیۆیۆرک تایمز/ لە ئینگلیزیەوە: مەسعوود مەناف | مەسعوود مەناف|Masoud Manaf Says:

    […] تورکیا زۆربەیی کات، هەوڵ ئەدات خۆیی وەکوو مۆدێلی دێمۆکراسی ئیسلامی به جیهان نیشان بدات، بەڵام لە راستیدا، نکۆڵی مافە سەرەتایی و دێمۆکراتیکەکانی لە سەتا بیستی دانیشتوانی وڵاتەکەیی دەکات. سەرۆک وەزیری تورکیا، رەجەب تەیپ ئەردۆغان، یەکشەمەیی رابردوو بە جیاوازیەکی زۆرەوە، هەڵبژێردرایەوە، و ئێستاش بەرەوڕوویی قەیرانێکی گەورەیی ناوخۆیی بۆتەوە. سەڕەڕایی ئەوە کە تورکیا لە میانەیی هەشت ساڵ دەسەڵاتداری ئەردۆغان دا، پێشڤەچوونێکی ئابووری بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و سیمایی ئەو وڵاتەش لە ئاستی نێونەتەوەیەوە گەشاۆتەوە، بەڵام ئەردۆغان و سیستەمە سیاسیەکەیی گرینگترین کێشەیی وڵات کە خەریکە لە تەقینەوەیەکی سیاسی نیزیک دەبێتەوەیی لەبیر کردووە: کەمایەتی ژێر ستەمی کورد لە تورکیا. کوردەکان – سەرەرایی ئەوە کە زۆربەی کات لە ژێر سەرکوتی بێرەحمانەیی دەوڵەت دان بەڵام – چەند دەهەیە کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی و ئۆتۆنۆمی لە تورکیا خەبات دەکەن. ئێمە چیتر ئەم دۆخە قەبووڵ ناکەین. ئێمە خوازیاری ئازادیە دێمۆکراتیکەکان، مافی ئاخافتن بە زمانی زگماکی لە قوتابخانە و مزگەوت و هەروەها ئۆتۆنۆمی سیاسی لەم ناوچانەین کە زۆرینەیی دانیشتوانی کوردن… درێژەکەیی لێرە بخوێنەوە […]

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: