حەسەن جەماڵ: کێشە لە “ئاپۆ” نیە، ئیمەین کە ئێستاش نەمانتوانیوە ببین بە “یەک دەوڵەت”!


لە پەراوێزی راپۆرتەکەیی “جەنگیز چاندار” سەبارەت بە کێشەی کورد دا
و، لە تورکیەوە: مەسعوود مەناف/ میلیەت

راپۆرتی تەسەڤ، بە ئیمزایی “جەنگیز چاندار” لەبەر دەستم دایە. ناوێکی دوور و درێژی هەیە” دابەزین لە چیا– پەکەکە چۆن چەک دادەنێ؟ داماڵینی کێشەیی کورد لە چەک …”. راپۆرتێکی 100 لاپەڕەیی کە بەرهەمی 10 ساڵ چالاکی مەیدانیە.

باش دەزانم “جەنگیز چاندار” لەم ماوە دا چۆنی کار کردوه. راپۆرتێک کە لە سەفەرگەلێکی دوور و درێژ لە قەندیلەوە تا کوردستانی عێراق، لە بەغداوە تا بروکسەل، لە واشینگتۆنەوە تا ئاڵمان، لە ویستگەیی جیاواز و هەڵبەت لە ئەنقەرە، لەگەڵ حکومەت، دەوڵەت و لە ئامەدوە تا حەککاری، شکڵی گرتووە.

جەنگیز چاندار، رۆژنامەوانێکی پشت‌مێزنشین، یا کەسێک نیە کە کێشەیی کورد تەنیا لە کتێبەکان دا ببینێ بەڵکو یەکێک لەو دەگمەن کەسانەیە کە کێشەکە لە نێوجەرگەیی ژیانەوە هەست پێکردووە.

مەراقە رۆژنامەوانیەکەیی کۆتایی نایەت. کێبڕکێی لەگەڵ خۆشی قەت کۆتایی نایەت. لەم کاتێکیش دا کە بە شوێن راستی نوێی و بەڕۆژ دەگەڕێ، هەم مێژوو و جوگرافی و هەم سەرچاوە ئاکادێمیکەکان لە راپۆرت و نووسراوەکانی دا، قەت لەبیر ناکات.

راپۆرتی “پەکەکە چۆن چەک دادەنێ”، هەنگاوێکی جوان و نوێ و بەرهەمی ماراتۆنێکی رۆژنامەوانی “جەنگیز چاندارە” کە چل ساڵی خایاندووە.

باش دەزانم کە لە کاتی کارکردن لە سەر ئەم راپۆرتە دا لە حاڵێک دا کە بە مانگ لەم شوێنەوە بۆ ئەم شوێن رۆیشتووە، چەندە سەرنجی زێڕینگەرانەیی بەخەرج داوە.

شەوی رابردوو کاتێک لەگەڵ هەندێک لە هاوپیشەکان گوێمان لە قسەکانی ئەم دۆستەمان دەگرت، جار جار هەندێک شتم یادداشت دەکرد، بۆ نوسینی بابەتێک. ئەم لێدوانەیی چاندار کە کوتی “لە کاتی ئاخافتن لەسەر گفتگۆ لەگەڵ ئۆجالان “بەرپرسێکێکی پایەبەرزی دەوڵەت” پێی راگەیاندووە  کە “لە ساڵی 1999وە دەوڵەت لەگەڵ ئۆجالان دیدار دەکات”، سەیر بووم بەلامەوە. کەسێکی زۆر ژیرە، زۆر بە تەجربەیە، کێشە لە ئاپۆ دا نیە، کێشە لە ئێمەیە، ئێمەین کە تا ئێستاش نەمانتوانی ببینه یەک دەوڵەت.

دەستنیشانکردنی ئەم خاڵە کە لە راپۆرتەکەش دا هاتووە، خۆی لە خۆیدا وەڵامی ئەم پرسیارانەش دەدادەتەوە کە گەلۆ کێشەیی کورد چما بە رێبازی ئاشتیانە چارەسەر نەکراوە و بۆچی پەکەکەش لە چیا دانەبەزیوە. ساڵەهایی ساڵ، کێشەکە حەواڵەیی عەسکەر کراو و ئەمەش بوو به هۆی خەساری مادی و مەعنەوی بۆ تورکیا.

ئەم ئیرادە سیاسیەیی کە حکومەتەکان لە بەرانبەر عەسکەر پێڕەویان کردووە و لاوازی هەڵوێستە سیاسیەکەیان لەهەمبەریان، بوو بە هۆیی ئەوە کە کێشەیی کورد ساڵەهایی ساڵ بەردەوام بێت و ئەکتۆرێک وەک پەکەکەش بێتە ناو مەیدانی کێشەکەوە.

بۆ ئەوەیی بە وەڵامی ئەم پرسیارە بگەین کە “پەکەکە چۆن چەک دادەنێ و لە چیاکان دێتە خوار”، جگە لەوەیی کە دەبێ گرینگی بەم هەڵوێستەیی چاندار کە دەڵێ “ئێستاش نەمانتوانیوە ببینە یەک دەوڵەت” بدەین، بەڵکو ئەم خاڵانەیی تریش کە لە راپۆرتەکە دا هاتووە لەبەرچاو بگیرێن:

  1. کێشەیی کورد، کێشەیی پەکەکەیە
  2. تا کێشەیی پەکەکە چارەسەر نەبێ، کێشەیی کورد چارەسەر نابێت
  3. تاکوو تێکەڵاوی کێشەیی کورد و پەکەکە فام نەکرێ، ناتوانن لە خەباتی چەکداری شاخ تێبگەن و کۆتایی پێهێنانیشی مومکین نیە
  4. تورکیا سی ساڵە لەگەل سەرهەڵدانێکی کورد بەرەوڕووە
  5. کاتێک باس لە وەڵامی ئەم پرسیارانە کە گەلۆ سەرهەڵدان چیە، تیرۆریسم چیە دەکەنەوە، ئەوەش لەبیر مەکەن کە لە ناو سەرهەڵدانێک دا دەکری کە تیرۆر و توندوتیژیش وەکو کەرەسەیەک بەکاربهێنرێ
  6. ئەگەر دەتانەوێ “سەرهەڵدان”ەکە کۆتایی پێبێت، ئەو کات “گفتگۆ” پێویست دەبێت. لێرەش دا ئەم خاڵە جێگەیی سەرنجە دێتە بەرچاو کە رێبەری ئەو سەرهەڵدانە لە ساڵی 1999ەوە لە گرتووخانە دایە
  7. چاوپۆشی لەوەش ناکرێ کە پەکەکە تەنیا دەتوانێ بە رێگەیی “فیگورێکی ئەفسانەوی” وەکو ئۆجالان، لە چیاکان دابەزێ

هەژماری ئەم خاڵانە دەتوانین زیاد بکەین. من ئەو حەوت خاڵە بە گرینگترین دەزانم. بەم هۆیە کە ئەم خاڵانە، دەکەونە خانەیی دژایەتی لەگەڵ ئەم تێگەیشتنە کلاسیکانە کە لە ئەنقەرە و لە پشت مێزەکان شکلیان گرتووە و تا ئەم تێگەیشتنانە لەناونەبرێن، دابەزنی پەکەکە لە چیاکان یاخود داماڵینی کێشەیی کورد لە توندوتیژی مومکین نیە.

بەداخەوەش هیوایەکیش بەدی ناکرێت کە نیشان بدات ئەم تێگەیشتنە تێکبچێت.

دۆزی کەجەکە

رەوشی خەتیب دیجلە

گیراوانی کەجەکە

هەڵوێستی ئاکەپە

ئەم تابڵۆ سیاسیە، مرۆڤ دێنێتە سەر ئەم بڕوایە کە بڵێ ئێستاش “ئاش هەمان ئاشە و کاسە هەمان کاسە”یە و ئەنقەرە هەر بەردەوامە لە سەر ئەم تێگەیشتنە کۆنە. حەیف.

هەر بەم هۆکارەیە کە راپۆرتەکەیی جەنگیز چاندار، گرینگی تایبەتی هەیە. باش دەبێت ئەگەر دەوڵەت، حکومەت، بەرپرسانی ئاکەپە و جەهەپەش بە وردی ئەم راپۆرتە بخوێننەوە.

چونکە ئەم کێشە، کێشەیی هەموومانە، کێشەیی تورکیایە.

ئەگەر بڕیارە دەرگایی زۆرتر بەرەوەڕویی تورکیا ببێتەوە، ئەگەر بڕیارە لە رێگەیی ئاشتی و دێمۆکراسی دا هەڵکشانێک بەرەو سەرەوە تۆمار بکرێت، کەوابوو ناچارین بە نووسینەوەیی یاسایەکی بنەرەتی نوێ، هەرچی زووتر تێکەڵاوی کێشەیی کورد و چەک کۆتایی پێبهێنین.

دەنا دەگیرێین. بۆ ئەوەیی قفڵەکانی گیران بکەینەوە، راپۆرتەکەیی جەنگیز چاندار کلیلی چاکە.

جەنگۆیی خۆشەویست، دەستت خۆش بێت!

TESEV Raporu

Tags: , , , , , , , , , , , , ,

One Response to “حەسەن جەماڵ: کێشە لە “ئاپۆ” نیە، ئیمەین کە ئێستاش نەمانتوانیوە ببین بە “یەک دەوڵەت”!”

  1. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    قەرەیلان: بۆ ئاشتییەكی درێژخایەن و لە دڵەوە، دەبێ دەوڵەت لە گەڵ ڕێبەری سەرهەڵدان ڕێك بكەوێ

    ئەوڕۆ بەشی دووەم لە گفتووگۆی ڕۆژنامەوان حەسەن جەمال لە گەڵ سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی كەجەكە موراد قەرەیلان، لە ڕۆژنامەی میللیەتی توركدا بڵاو كرایەوە و، تیایدا قەرەیلان دەستنیشانی كرد كە ڕەوشیهەنووكەیی لە توركیا، ئیدی چارەسەری دەسەپێنێ و كۆمەڵگەش‌ وەكوو پێشوو بە ترس و گومانەوە، لە پرسی كورد ناڕوانێ.
    قەرەیلان ڕایگەیاند كە ئەگەر ئاكەپە و بەدەپە، پشت لە یەك بكەن و دوژمنایەتیی نێوانیان قووڵتر ببێتەوە، ئاشتی پێك نایەت. ڕۆژنامەوان حەسەن جەمال لە درێژەی بابەتی دیدارەكەیدا، گرنگیی دەدا بە نرخاندنەكانی قەرەیلان لە بارەی نەخشەڕێی چارەسەری كە تیایدا وەها دەدوێ: ڕەوشی توركیا ئیدی ئاشتی و چارەسەری فەرز دەكا. كۆمەڵگە ئیدی بە ترس و گومانەوە لە پرسی كورد ناڕووانێ و، تا دێ زیادتر لە چارەسەری دەگەڕێ. توركیا ئیدی كەوتۆتە ئەو قۆناغەوە.
    قەرەیلان تیشكی خستە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی حوزەیران و وەها درێژەی بە قسەكانی دەدا: لە لایەكەوە ئاكەپە و لە لایەكی ترەوە بەدەپە. ئەمە ڕاستییەكە كە هەریەك لەوان نیوەی دەنگەكانیان لە كوردستان وەرگرتووە. ئەگەر ئێستا هەردوو پارتی پشت لە یەك بكەن و، تا دێ دوژمنایەتیی یەكتر بكەن، ئایا ئاشتی پێك دێ؟ بێ گومان پێك نایەت.
    قەرەیلان لەو بارەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەردۆغان كرد و تیشكی خستە سەر هەڵوێستی دەوڵەتی تورك لە بەرامبەر سەرهەڵدانی كوردان؛ بۆ ئەوەی ڕێ لە بەردەم ئاشتی بكرێتەوە، دەبێ هەنگاوی یەكەم لە لایەن سەرۆكوەزیرەوە بنرێ. كۆماری تورك سەرجەم ڕێبەرانی سەرهەڵدانەكانی كوردانی لەسێدارەدان. ئێستا ڕێبەری سەرهەڵدانی هەرە دوایین و هەرە مەزنی كوردان لە ژیاندایە. بۆ ڕێككەوتنی كوردان لە گەڵ كۆمار، بۆ ئاشتییەكی درێژخایەن و لە دڵەوە، دەبێ دەوڵەت لە گەڵ ڕێبەری سەرهەڵدان ڕێك بكەوێ. بۆ ئەمەش، دەبێ دەرفەت بدرێ كە ڕێبەری سەرهەڵدان بە بێ ئاستەنگی بتوانێ كار بكا و، لە پێناو چارەسەریدا ڕۆڵی خۆی ببینێ.
    لە بارەی هەڵوێستی كۆمەڵگەی توركیاش‌ لە بەرامبەر ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، قەرەیلان ئەم نرخاندنانەی كرد: دەڵێن ئەو بەرپرسیارە لە كوشتنی 35 هەزار كەس. ئەمە ڕاست نییە. باشە ئەوكات بەرپرسیاری 17 هەزار كوشتنی بكەری نادیار كێیە؟ ئایا چیللەرە یان دەمیرەل؟ هێندە مرۆڤی ئێمەی بێچەك كوژراون. تەنها لە دێرسیم 70 هەزار. لە دۆڵی زیلان و ئاگری 30 هەزار كەس. ئەو هەموو كۆمەڵكوژیانە هی‌ كاتی سەرهەڵدانی شێخ سەعیدن. باشە بەرپرسیاری ئەو هەموو كوشتنانە كێن؟
    قەرەیلان بانگەشەكانی سەرۆكوەزیری توركی بەبیرهێنایەوە كە دەڵێ “ئێمە نكۆڵیكردنمان لە ناوبرد” و ئەمەی وەها نرخاند: سەرۆكوەزیر بێ ئەوەی هەموو ئەو ڕاستیانە ئاشكرا بكات، چۆن دەڵێ ئێمه نكۆڵیكردنمان لەناو برد! دەبێ سەرۆكوەزیر بتوانێ بڵێ: بەڵێ! برایەتیی كورد و تورك هەزار ساڵەیە. دوای 1924، كورد نكۆڵییان لێ كرا، ئەو نكۆڵیكردنە بە ڕەوا نیشان درا. بەوە شێوەیە سەرهەڵدانەكان سەركوت كران. ئەو سیاسەتەی نكۆڵیكردن كە تراژیدیدیای لێ كەوتنەوە، هەڵە بوو. پەكەكە و ئۆجەلان لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەی‌ نكۆڵیكردنەدا هاتنە ئاراوه. ئێستا ئێمە ئەو هەڵە مێژووییە جوبران دەكەینەوە.
    قەرەیلان لە درێژەی دیدارەكەیدا دەڵێ؛ ئەگەر سەرۆكوەزیر ئەو ڕاستییانە دەرببڕێ، ئەوكات هیچ كەس ئیدی ناڵێت ئۆجەلان ئەوەی كرد، یان پەكەكە ئەوەی كرد. پەكەكە بە بێ هۆكار نەهاتە ئاراوە. دوو ساڵ لەمەوبەر من لە قەندیل بە ئێوەم ووتبوو، ئێمە بۆ سەیران نەهاتووینە ئەو چیایانە.
    موراد قەرەیلان دەستنیشانی كرد كە ئەردۆغان بە پێچەوانەوە، لە پێڤاژۆی بەر لە هەڵبژراندا، باسی لەسێدارەدانی ڕێبەری گەلی كوردی كردووەو، بەو هەڵوێستەی، ڕێی لە بەردەم ڤێتۆكردنی خەتیب دیجلە و قەیرانی ئێستای پەرلەمانتەرە گیراوەكانیش كردۆتەوە.
    سەرۆكی كۆنسەی بەڕێبوەایەتیی كەجەكە موراد كرایڵان، لە لێدوانی خۆیدا لە گەڵ ڕۆژنامەوانی تورك حەسەن جەمالدا، هۆكاری بەبنبەستگەیشتنی بەناو “یەكەمین كرانەوەی‌ دێموكراتیك”ی ساڵی 2009ی نرخاند و، دەستنیشانی كرد كە ئەردۆغان ئەوكات، بۆ خۆی لە دەفەكەی دا و، یاریی بە خۆی كرد. بۆیە هەوڵدانی یەكەمین سەرنەكەوت.
    سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە موراد قەرەیلان، لە بارەی “كرانەوەی دێموكراتیك” كە دوای پێشوازییە بەجۆشەكەی خابوور لە پەیامبەرانی ئاشتی بە بنبەست گەیشت، ووتی: ئەوكات ئاكەپە بانگەشەی كرد وووتی؛ بێ ئەوەی كەسێك بە مخاتەب بگرم، من چارەسەری دێنم. بەڵام لە بەر ئەوە هەوڵدانەی یەكەم یەكلایەنە بوو، سەرنەكەوت. نەشدەزانرا ئایا نەخشەڕێیەك لەدەستی ئەردۆغاندا هەبوو یان نا.
    قەرەیلان ئاشكرای كرد كە ناردنی پەیامبەرانی ئاشتی لە سەر داخوازیی ئەردۆغان بوو، لەو بارەوە وەها قسە دەكات؛ ئەوكات ووتی، با وەكوو نیشانەیەكی بەرچاوی ئاشتی گرووپێك بێ. ئەردۆغان هەوڵی دا ناردنی گرووپەكانی ئاشتی بۆ بەرژەوەندیی پارتەكەی بەكار بێنێ. ئێمەش بۆ ئەوەی كێشەیی یاسایی ڕوو نەدەن، كەسانی تایبەتمان هەبژارد. لە ڕاستیدا ڕێبەر ئاپۆ هەندێ گومانی هەبوون. خۆلەخۆ دواتر سەرۆكوەزیر بڕیارەكەی خۆی گوڕی و هەوڵەكان تێكچوون.
    لە سەر بابەتی دیدارەكانی كاربەدەستانی دەوڵەت لە قەندیلیش، قەرەیلان ئەو زانیاریانەی دان: ڕاستە! دوای هەندێ هەوڵدان، دەوڵەت هەندێ پەیوەندیی پێك هێنان. بەڵام ئێمە ووتمان نابێ، ئەمە ڕاست نییە و، ڕێمان لێ گرت. چونكە بۆ ئێمە تاكە ناونیشانی چارەسەری ئیمڕالی و ڕێبەر ئاپۆ بوون. دەوڵەت ئێستا لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆدا دیدار ئەنجام دەدا. ئیدی پرسی مخاتەب نەماوە. ئەوڕۆ لە لایەن ئێمەوە، تەنها ڕێبەر ئاپۆ مخاتەبی پرسەكەیە. ئەگەر دەوڵەت بیەوێ، زەمینەی چارەسەری هێندەی بیانەوێ هەیە. ئاكەپە لە سەدا (50)ی دەنگەكانی گرتووە. ئیدی ئێمە چاوەڕوانیی چی دەكەین؟

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s


%d bloggers like this: