سەرۆک ئەرکانی ئەرتەشی تورکیا تاوانباری جەنگیە

بۆ یەکەم جار ڕۆژ تیڤی بە بەڵگە ئاشکرایی دەکات کە “نەجدەت ئۆزەل” سەرۆک ئەرکانی نوێی تورکیا تاوانی مرۆڤایەتی بەرانبەر بە گەریلاکانی کورد ئەنجامداوە… ناوبراو فەرمانی کوشتنی 19 گەریلایی کوردی بە چەکی کیمیاوی لە 11ی مەی ساڵی 1999 داوە:

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , , , , , ,

8 Responses to “سەرۆک ئەرکانی ئەرتەشی تورکیا تاوانباری جەنگیە”

  1. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    بەردەوام بەڵگە مەحکەمە پەسەندیش لازمە بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوو دا ئەم قاتڵانە رابکێشینە دادگاکان و بە شێوەیەکی یاسایی دادی خۆمانیان لێ بستێنین! چۆن دوایی شەڕەکانی باڵکان وپارچەبوونی یۆگۆسلاڤیا، یەکیەتی ئەورووپا یەکێک لە مەرجەکانی پێوەستبوونی کرۆواسی و وڵاتانی تێوەگڵاو بە کۆمەڵکوژیەکانی ئەم هەرێمەی کرد بە رادەستکردنەوەی تاوانبارەکانی جەنگ، کوردیش بۆیی هەیە هەمان تەجربە دووپات بکاتەوە و درەنگ یا زوو ژەنەراڵە تورکەکان بکێشێنەتە لاهە و … بۆ ئەمەش بەردەوام بەڵگە پێویستە. سووتاندن و کۆچدانی بەزۆرەملی هەزاران گوند و دەیان هەزار گوند نشین، کۆمەڵکوژی گەریلا بە چەکی قەدەغە کراو و کیمیایی، تیرۆری سیاستەمەداران و چالاکانی سیاسی کورد، دۆسیەیی بکوژە نادیارەکان و … دەیان تاوانی تر درەنگ یا زوو دەبێ لە دادگا وەڵامیان بدرێتەوە

  2. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    لە تورکیا بە هۆی ئەوە کە بەردەوام کێشمەکێش لەناو لایەنە سیاسیەکان هەیە و کۆمەڵێک گرووپی دژ بە یەک بەردەوام لە چالاکی دان و شەری راگەیاندن دژ بە یەک دەکەن و بەم هۆیەش کە دەزگا جاسووسیەکان و جار جار رۆژنامەوانانی زیرەکیش زۆرن کە بتوانن بەڵگەی شاراوەی لەم شێوە بڵاوبکەنەوە، کوردیش کەڵکی خۆی لەمە وەرگرتووە و گرینگیشی پێدەدات. لایەنی کوردی بە سیاسی کار و راگەیاندنەوە زۆری ئەم پرسانە بۆ گرینگە. بەردەوام بەدواداچوونی بۆدەکات و بەردەوامیش لە رێگەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و بارۆکانی پارێزەران و بنەماڵەی قوربانیانەوە هەوڵ دەدرێ دۆزی یاسایی بۆ ئەم مەسەلانە بکرێتەوە

  3. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    هەر جار کە بەڵگەیەکی لەم چەشنە ئاشکرا دەبێت یەکسەر لایەنە پێوەندیدارەکان لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵەگایی مەدەنیش دەکەونە خۆ و دۆزی یاسایی بەرز دەکەنەوە و زۆربەی کات مەسەلەکە دەبردرێتە دادگایی مافی مرۆڤی ئەورووپا. لە دۆزی ئەگەر ژەهرخواردکردنی بەڕێز ئۆجالانەوە بگرە تا کوشتنی چەند گەریلایی ئەسیر لە ساڵی 2004 و بەڵگەکانی تەقینەوەی کتێبخانەکەی شەمزینانەوە بگرە تا گۆرەبەکۆمەڵەکان و …

  4. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    Türkiye’nin yeni Genelkurmay Başkanı Necdet Özel’in Şırnak’ın Ballıkaya(Bilika) köyü yakınlarında 20 PKK gerillasının kimyasal silahlarla öldürüldüğü operasyonu komuta ettiğine ilişkin görüntüler ortaya çıktı.

    11 Mayıs 1999 günü Şırnak’ın Silopi İlçesi’ne bağlı Ballıkaya (Bilika) Köyü yakınlarında çıkan çatışmada onlarca kayıp veren Türk ordusu daha sonra kuşatmaya aldığı ARGK gerillalarına karşı kimyasal silah kullanmış ve olayda 20 gerilla yaşamını yitirmişti.

    Kimyasal silahların kullanıldığı operasyona dair görüntüler çatışmaya katılan bir asker tarafından sızdırılmıştı.

    Roj Tv’nin yayınladığı görüntülerde Bilika köyü yakınlarında bir yamaçta bulunan mağaraya yönelik olarak yoğun bir bombardıman yapıldığı görülüyor. Bombardımanın ardından mağaranın önünde dizilen cenazelerin başına gelen rütbeli bir subay olayda kimyasal silahların kullanıldığını şu sözlerle itiraf ediyor:

    “Sivaslı Kangallı savaşçı. Bu yaralıydı. Bu Vatandaş da Suriyeliymiş. Aşağıda 6 tane bayan var. Askerlerimiz içeriye gaz, el bombası atıldığı için şu anda zehirlenme tehlikesiyle karşı karşıyalar ama yine de canavarca, kahramanca içeri giriyorlar. Cesetleri çıkarmaya başladılar. İçeride bununla beraber 7 bayan var. Toplam 13 ceset var.”

    Görüntülerde operasyonun şu anda Genelkurmay başkan vekilliğini yürüten ve önümüzdeki dönemde Genelkurmay başkanı olacak olan Necdet Özel tarafından komuta edildiği görülüyor.

    Özel genel küçük bir askeri birliği karşılarken şu anda Diyarbakır 7. Kolordu Komutanı olan Zeki Çolak ile şu şekilde konuştuğu duyuluyor: Tebrik ediyorum Zeki paşam. Biz komando tugayıyla da buraya geldik ama tabi orada olduğunu bilemiyorduk. Dün sabah itirafçıları aldırmıştım.

    Zeki Çolak bu kısa konuşma görüntüsünün ardından Özel’i en üst tepedeki mevziye götürüyor. Mevzideki dürbünden Özel çevreyi gözetliyor. Bu sırada yanındaki rutbelilerin ona mağarayı tarif ettikleri görülüyor.

    Kimyasal katliamın üzerinden bir süre geçtikten sonra Şkefta Berxwedan (Direniş Mağarası) adıyla anılmaya başlayan mağaranın içinden katledilen bir grup gerillanın cenazeleri fotoğraflandı.

    Fotoğraflarda gerillaların üzerlerindeki elbiselerde herhangi bir yanma ya da patlamaya bağlı bir deformasyon gözükmemesi dikkat çekiyor.

    KATLİAM ALMAN MECLİSİ’NİN GÜNDEMİNDE

    Bilika’daki katliam yaşandığı dönemde büyük yankı yaratmış ve konu Alman Demokratik Sosyalizm Partisi (PDS) tarafından Alman meclisinin gündemine getirilmişti.

    PDS, Kürdistan’daki kimyasal olayının sonuna kadar araştırılmasını isteyerek “NATO üyesi bir ülkenin 20’nci yüzyılın sonunda isyancılara karşı kimyasal silah kullanmasına müsade edilmesi kabul edilemez” mesajını verdi.

    DIŞIŞLERİ BAKANLIĞI’NA MEKTUP

    Almanya merkezli Hannover Çağrısı da katliamla ilgili Dışişleri Bakanlığı Hümaniter İşler Sorumlusu Gerd Poppe’ye gönderdiği mektupta, katliam yerinde tespit edilen gaz tüpleri ile gerilla cesetlerinin uluslararası kurumların araştırmasına açık olduğunu vurguladı ve Alman hükümetinin devreye girmesini istemişti.

    Bu olayın açığa çıkması halinde 1925’te Türkiye tarafından da imzalanan Cenevre Sözleşmesi’nin vahim şekilde ihlal edilmiş olacağını hatırlatan Branscheidt, “Sizden hükümet tarafından aldığınız görev ve Dışişleri Bakanlığı’ndaki vazifeniz gereği, konu ile en azından ‘hümaniter bir mesele olarak’ ilgilenmenizi rica ediyoruz” demişti.

    Katliama AP, Reuters gibi uluslararası haber ajansları da geniş yer vermişti.

    Bilika’daki bu katliamda Botan’ın gerilla komutanlarından Hamza Cudi kod adlı Aziz Tanıt da hayatını kaybedenler arasındaydı.

    Bilika’da katledilen 20 gerillanın isimleri şöyle:

    * Adı, soyadı: Aziz TANIT

    Kod adı: Hamza Cudi

    Doğum yeri ve tarihi: Gundikê Ramo/ Şırnak, 1975

    * Adı, soyadı: Ercan EROĞLU

    Kod adı: Çiya

    Doğum yeri ve tarihi: Elazığ, 1972

    * Adı, soyadı: Sayın BAYRAM

    Kod adı: Çekdar Zagros

    Doğum yeri ve tarihi: Toçera köyü-Kulp, 1978

    * Adı, soyadı: Hasan BEKİR

    Kod adı: Rohat

    Doğum yeri ve tarihi: Kobani, 1971

    * Adı, soyadı: Yusuf TURAN

    Kod adı: Rêzan

    Doğum yeri ve tarihi: Gundikê Melle-Uludere, 1977

    * Adı, soyadı: Vezir OSMAN

    Kod adı: Şepal Çavreş

    Doğum yeri ve tarihi: Dêrik, 1963

    * Adı, soyadı: Ömer KAMBER

    Kod adı: Gerilla

    Doğum yeri ve tarihi: Afrin, 1978

    * Adı, soyadı: Abdurrahman MÜZE

    Kod adı: Akif Karker

    Doğum yeri ve tarihi: Damlabaşı Köyü-Eruh, 1975

    * Adı, soyadı: Hamdi YILMAZ

    Kod adı: Mahsum

    Doğum yeri ve tarihi: Kangal/ Sivas, 1979

    * Adı, soyadı: Seyitxan ALGAN

    Kod adı: Doğan

    Doğum yeri ve tarihi: Ömerli, 1977

    * Adı, soyadı: Rahime ARZU

    Kod adı: Adar Cudi

    Doğum yeri ve tarihi: Spindarok Köyü/ Şırnak, 1978

    * Adı, soyadı: Mizgin MUHAMMED

    Kod adı: Zelal Cudi

    Doğum yeri ve tarihi: Amudê, 1978

    * Adı, soyadı: Leyla İbrahim HÜSEYİN

    Kod adı: Berçem Xabur

    Doğum yeri ve tarihi: Afrin, 1975

    * Adı, soyadı: Selva BUZDAĞ

    Kod adı: Xwinda Şerzan

    Doğum yeri ve tarihi: Çukurca, 1978

    * Adı, soyadı: Meysa ŞæXA

    Kod adı: Sosin Nurhat

    Doğum yeri ve tarihi: Halep, 1978

    * Adı, soyadı: Muhammed ALİKO

    Kod adı: Ömer Ebubekir

    Doğum yeri ve tarihi: Afrin, 1958

    * Adı, soyadı: Velit Muhammed REŞO

    Kod adı: Seydo

    Doğum yeri ve tarihi: Bazit, 1969

    * Adı, soyadı: ……………

    Kod adı: Canda Kobani

    * Adı, soyadı: ……………

    Kod adı: Nergiz Derik

    * Adı, soyadı: ……………

    Kod adı: Sosin Afrin

    ANF NEWS AGENCY

  5. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی ئه‌ڵمانیا داوا ده‌که‌ن سه‌رۆک ئه‌رکانی نوێی تورکیا وه‌ک تاوانباری شه‌ڕ بناسرێت
    هه‌ولێر 4ئاب/ئۆگۆست (PNA)- چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی هه‌رێمی و ناوه‌ندیی سه‌ر به پارتی چه‌پی تورکیا داوایان کردووه “نه‌جده‌ت ئۆزه‌ل” سه‌رۆک ئه‌رکانی نوێی تورکیا وه‌ک تاوانباری شه‌ڕ بناسرێت.

    به‌پێی هه‌واڵێکی فرات نیوز، ئه‌م بابه‌ته پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا “ئولا ژێلپکه” له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ورووژێندرا بوو.

    به گوته‌ی په‌رله‌نتارانی پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا، له شه‌ڕی ساڵی 1999 له گونگی “بلیتکا” سه‌ر به “سلۆپی”ی پارێزگای شرناخ له باشووری تورکیا، که له نێوان چه‌کدارانی “پارتی کرێکارانی کوردستان”(PKK) و سوپای تورکیا رووی دابوو، سوپای تورکیا چه‌کی کیمیاویی به‌کار هێناوه و تێیدا 22چه‌کداری PKK کوژران.

    فه‌رمانده‌ی ئه‌و کاتی ئه‌م شه‌ڕ “نه‌جده‌ت ئۆزه‌ل” بوو.

    هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به پارتی دیمکراتی سۆسیالیستی ئه‌ڵمانیا ئه‌م بابه‌ته‌یان له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته باس کرد.

    دوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌کانی هێزی ده‌ریای و ئاسمانی و وشکانی و سه‌رۆک ئه‌رکانی تورکیا، نه‌جده‌ت ئۆزه‌ل ئه‌مڕۆ وه‌ک سه‌رۆک ئه‌رکانی نوێی سوپای تورکیا دیاری کرا.

  6. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    NNS ROJ: لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ رایگەیاند کە لە ساڵی 1994ەوە تا ئێستا ئەرتەشی تورکیا 39 جار بە چەکی کیمیایی هێرشی کردۆتە سەر گەریلاکانی پەکەکە و لە ئاکام دا گیان لەدەستدانی 437 گەریلای لێکەوتۆتەوە.

    لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا راپۆرتێکی بەرفراوانی لە ژێر سەردێڕی “راپۆرتی چەکە کیمیایەکان” بڵاوکردەوە. بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرات، ئەم راپۆرتە کە لە لایەن “سەردار چەلەبی” سەرۆکی رێکخراوەکە لە ئامەد خوێندرایەوە، زانیاری و وردەکاری گرینگ سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە دژ بە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و خەلکی سیڤیلی هەرێمەکە ئاشکرا دەکات. هەندێک لە زانیاریەکان بریتین لە:

    5 هێرشی کیمیایی بۆ سەر سرووشت
    2 هێرش بە چەکی بیۆلۆژیک
    437 گەریلای گیانبەختکردوو لە ئاکامی هێرشە کیمیاییەکان دا
    134 ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتی هاوڵاتیان کە لە ئاکامی هێرشە کیمیاییەکان دا لەناوچوونە

    سکرتێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی لقی ئامەد “راجی بیلیجی”ش بەشیکی تری راپۆرتەکەی خوێندەوە تێیدا باسی لەوە کرد کە لە ساڵەکانی سەرەتای دەیەی نەوەدی زایینیەوە بەردەوام دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە دژ بە گەریلاکانی پەکەکە و هاوڵاتیانی سیڤیل لە ئارادابووە و ئێمەش هەستیان بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک بۆ دەرخستنی ئەم بابەتە. ئێستاش بۆ بەدواداچوونیبەرفراوانتری ئەم دەنگۆیانە داوا دەکەین گرووپێکی پسپۆڕ لە چالاکانی ناوخۆ و نێونەتەوەیی، نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵاگای مەدەنی و رێکخراوەکانی پێوەندیدار و دەوڵەتان پێکبێت و لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم بابەتە بکات. ناوبراو وتی: تەنانەت لە کاتی شەڕیش دا پابەندی بە بنەماکانی قەبووڵکراوی مافی مرۆڤ سەتا سەت دەبێ رەچاوبکرێت. بیلیجی هەروەها داوای لە بەرپرسانی پێوەندیداریش کرد کە سەبارەت بە چۆنیەتی، هەژمار و شوێنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و هەروەها سەبارەت بە پێشێلکرانی مافەکانی مرۆڤ لە رەوشی ئاسایی، لە کاتی شەڕ و لە گەرمەی پێکدادانەکان دا بە شێوەیەکی زانستی و بەدوور لە چەواشەکاری بۆ بیروڕایی گشتی روون کردنەوەیەک بڵاوبکاتەوە.

    بەشێک لەو زانیاریانە کە لە ئاکامی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و بەسەرکردنەوەی هاوڵاتیان و بنەماڵەی قوربانیان دەرکەوتووە بریتین لە:

    لە 11 مەی ساڵی 1999ی زایینی دا ئۆپیراسیۆنێکی سەربازی لە بەرزاییەکانی ئاوایی باڵککایای سەر بە سیلۆپی شڕناخ پێکهات و لە ئاکامی دا 20 گەریلا گیانیان لەدەست دا. دوابەدوای ئەم پێکدادانە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە ئەرتەشی تورکیا چەکی کیمیایی دژ بە هێزی گەریلا بەکارهێناوە. ئەم هەواڵە هەر ئەو کات لە مێدیاکان دا دەنگی دایەوە و هەندێک بەڵگە وەک ئاسەواری بەجێماوەی چەکە کیمیاییەکان لە شوێنی گیان لەدەستدانی گەریلاکان دیترابۆوە و بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زانستی رەوانەی وڵاتی ئاڵمان کرابوو. لە لێکۆڵینەوەی لابراتوارێکی زانستی ئاڵمانیش دا دەرکەوتبوو کە چەکی بەکارهاتوو کیمیاییە و خسڵەتی کوشتنی مرۆڤ و خەساردانی لە سرووشت هەیە.

    لە سێپتەمبەری ساڵی 2009ی زایینی دا، لە چکوورجەی سەر بە جۆڵەمێرگ، دوابەدوای شەڕ و پێکدادانێکی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا دا 7 گەریلا گیانیان لە دەست دا و زانرا کە لەم شەڕەش دا چەکی کیمیایی بە کارهاتووە. لەم وێنانەی کە ئەو کات لە تەرمەکان بڵاوبوونەوە بە ئاشکرا دەدیترا کە چەکی نائاسایی لەم شەڕە دا بە کار هاتووە. جگە لەوەش رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە شوێنی گیان لەدەستدانی گەریلاکان کەل و پەلی بەجێماو لە چەکی نائاساییان دیتەوە و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە سەریان، ئەم ئاسەوارەیان وەک بەڵگە بۆ تاقیگەکانی زانستی پێوەندیدار لە ئاڵمان بەڕێکرد.

    لە ئاکامی تاقیکردنەوەکان لە ئاڵمان دا ئاشکرا بوو کە ئەم ئاسەوارانە ماتێریاڵی کیمیاییان پێوە دیارە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئاڵمان و سیاسەتمەداران داوای لێکۆڵینەوەیان لەم تاوانە مرۆڤایەتیەی ئەرتەشی تورکیا دژ بە گەریلاکانی پەکەکە کرد. لە هەمان کات دا زانکۆی هامبورگ بە بەڵگەوە سەلماندی کە مادەی کیمیایی لەم چەکانە دا بەدیهاتووە و راپۆرتێکی زانستی و سەلمێنەرانی لەمبارەوە بڵاوکردەوە. ئەم بابەتە لە مێدیاکانی ئاڵمان و هەندێک لە مێدیاکانی ئەورووپایی دا دەنگدانەوەی پەیداکرد.

    پسپۆڕێکیش بە ناوی “هانس باومەن” پاش لێکۆڵینەوەی وێنەی تەرمی گەریلاکان، بەو ئاکامە گەیشت کە وێنەکان راستەقینەن و بە چەکی کیمیایی کوژراون و ئەم یەکەش لە راپۆرتەکەی زانکۆی هامبورگ دا رەنگی داوە و ئاشکرا بوو کە ئەمجارەش ئەرتەشی تورکیا لە چەکی کۆمەڵکوژی دژ بە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان کەڵکی وەرگرتووە.

    لە 31ی تەمموزی 2011ش دا شەڕێک لە شەمزینانی سەر بە جۆڵەمێرگ هاتە ئاراوە و لە ئاکامی دا گەریلایەکی پەکەکە بە ناوی “بەدران کایا” گیانی لەدەست دا. ئەمجاریش ئیدعا کرا کە “بەدران” بە چەکی کیمیایی کوژراوە. بەم هۆیە کە لە جەستەی ئەو گەریلایە دا هیچ ئاسەوارێک لە فیشەک بەدی نەدەکرا و کاتی شوشتنی تەرمەکی، پێستی ناوبراو پارچە پارچە لە جەستەیی جیا ببۆوە و زانیاریەی بنەماڵەی ئەم گەریلایە وایی نیشان دەدا کە لەم شەڕەش دا تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

    لە 29ی ئەپریلی 2009 دا هاوڵاتی “زەفەر تانریش” سەردانی لقێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کردبوو و بە بەرپرسانی ئەم رێکخراوەی گوتبوو: براکەم “گۆکمەن” 16 ساڵ لەمەوبەر لە ماڵ چوو بۆ دەر و ئیتر چاومان پێی نەکەوتەوە. دواتر زانیامان کە تەڤلی پەکەکە بووە بەڵام ئێمە هیچ زانیاریەکمان سەبارەت بە زیندووبوون یا نەبوونی ناوبراو نەبوو. بەڵام دە رۆژ لەمەوبەر زانیاریەکمان بەدەست گەیشت کە براکەمان لە ساڵی 1994 و لە شەڕێکی نێوان ئەرزەنجان وگوموشخانە و لە هەرێمێک دا بە ناوی سامساوات بە چەکی کیمیایی کوژراوە. ئێمە دەمانەوێ تەمری براکەمان پەیدا ببێت و بۆمان روون ببێتەوە کە گەلۆ براکەمان بە چەکی کیمیایی کوژراوە یان نا و ئەگەر وایە کێ تاوانبارە لەم کارە دا. داواکاریمان ئەوەیە بۆ دیتنەوە، ناسینەوە و روونبوونەوەی ئەم کێشە هاوکاری پێویستمان بکردرێ.

    لە 17ی مەی 1994 دا 22 قوتخابی گەنج بەمەبەستی تێکەڵبوون بە ڕیزەکانی پەکەکە لە مەڵاتیاوە بەرەو کێوەکانی بيزار لە ئادیامان بەڕێکەوتبوون بەڵام لە بەر لەوەی بچنە ناو ریزەکانی پەکەکە لە ئۆپێراسیۆنێکی دەوڵەتی تورکیا دا بە چەکی کیمیایی کوژران. لەم ئۆپێراسیۆنە دا 6 گەریلایی پەکەکەش کە بۆ وەرگرتنی ئەم 22 گەنجە هاتبوونە هەرێمەکە کەوتنە بەر هێرشی چەکە کیمیاییەکانی ئەرتەشی تورکیە و گیانیان لە دەستدا. ئەم ئۆپێراسیۆنە و بەکارهێنانی چەکی کیمایی لە لایەن چەند شایەتحاڵەوە پشتڕاست کرایەوە و هەروەها “ئەڤریم ئاڵاتاش”ی رۆژنامەوانیش لە نووسراوەیەکی دا کە باس لە برازاکەی “فیدێل تۆرە”یی کردبوو سەرنجی بۆ سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەم هێرشەدا راکێشابوو. “فیدێل” و 22 هاوڕێیەکەی، کۆمەڵێک گەنجی کورد بوون کە لە قۆناخی ئامادەکاری بۆ چوونە زانکۆ دەرسیان دەخوێند و بەرلەوەی بچنە ناو ریزەکانی پەکەکە بە چەکی کیمیایی ئەرتەشی تورکیا گیانیان لەدەست دا.

    لە 11ی ئەپریلی 1997یش دا لە “چەمیش گەزەک”ی دەرسیم، شەڕێک لە نێوان ئەرتەشی تورکیا و گەریلانی پەکەکە هاتە ئاراوە و لە ئاکام دا 21 گەریلا گیانیان لەدەست دا. شیمانە دەکرێ کە لەم ئۆپیراسیۆنەش دا چەکی کیمیایی بە کارهاتبێ. سەڕەڕایی ئەوە کە ناو و زانیاری تەواوی قوربانیانی ئەم هێرشە لەبەردەستی دۆزگەری تایبەتی مەڵاتیان دا بەڵام تەرمی گەریلا گیانبەختکردووەکان رادەستی بنەماڵەکانیان نادرێتەوە. ئەوەش وەک بەڵگەیەکی تر بۆ ئەمە ئەگەرە باسی لێوەدەکرێ.

    مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان بۆ (NNS ROJ) پارێزراون

  7. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە شێوازی کوژرانی 24 گەریلاکەی پەکەکە، شاندێکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، سەردانی شوێنی ئەنجامی ئۆپێراسیۆنەکە لە دۆڵی “تیارێ”ی چەلێ دەکەن.

    پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بۆمبی ناپاڵم دژ بە گەریلاکانی پەکەکە و ئاشکرابوونی هەندێک وێنە و دیمەن لە تەرمی پارچەکراو و شێوێندراوی گەریلاکان، شاندێکی بەدەپە و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕوودانی تاوانەکە و دۆزینەوەی بەڵگەی پێویست، ڕێگەی دۆڵی “تیارێ” لە چەلێی سەر بە جۆڵەمێرگیان گرتەبەر.

    ئەو شاندە کە بەرپرسی بەدەپەی جۆڵەمێرگ و بەرپرسی لقی جۆڵەمێرگی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی و چەند کەسی تریش هاوڕێیان دەکات، سەردانی شوێنی ئەنجامی ئۆپێراسیۆنە دەکات و پاش لێکۆڵینەوە، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە تاوانەکە بڵاودەکاتەوە.

    هەپەگە دوێنێ یەکشەممە ئاشکرای کرد لە ڕۆژانی 22 تا 24ی ئۆکتۆبر، پاش دوو ڕۆژ شەڕ و پێکدادانی قورس و لە ئاکامی بەکارهێنانی چەکی شیمایی و بۆمبی قەدەخەکراوی ناپاڵم، 24 گەریلایان گیانیان لەدەست داوە و پێوەندیان بە 11ی ترەوە پچڕاوە. بڵاوبوونەوەی هەندێک دیمەن و وێنەی هەژێنەر لە تەرمی گەریلاکانی هەپەگە، بەشێکی بەرچاو لە ئیدعاکان دەسەلمێنێ.

    لە مانگی خەرمانان دا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئامەد، ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی 1994ەوە، ئەرتەشی تورکیا 39 جار بە چەکی شیمیایی و چەکی تری قەدەخەکراو هێرشی کردۆتە سەر گەریلاکانی پەکەکە و لە ئاکامی ئەم هێرشانە دا 437 گەریلای کووشتووە. کەواتە ئەگەر بسەلمێ کە لە دوایین هێرش دا تورکیا دیسان چەکی شیمیایی و قەدەخەکراوی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە بەکارهێناوە دەبێتە 40مین هێرشی لەم چەشنە و هەژماری قوربانیانی ئەم جۆرە هێرشانە لە ساڵی 1994ەوە بۆ 481 کەس بەرز دەبێتەوە.

  8. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    هەپەگە: 24 گەریلامان بە چەکی شیمایی و بۆمبی ناپاڵم کوژراون یه‌کشه‌ممه، 8 گه‌ڵارێزان 1390

    NNS ROJ: هەپەگە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە لە 22ی ئۆکتۆبر، لە “گۆزە ڕەشی” سەر بە چەلێ، 24 گەریلایان دوای شەڕێکی گران و پاش بەکارهێنانی چەکی کیمیای و بۆمبی ناپاڵم لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە گیانیان لەدەست داوە و هەر ئێستاش پێوەندیان بە 11 گەریلاوی ترەوە پچڕاوە.

    ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (باڵی چەکداری پەکەکە) لە بەیاننامەیەک دا، وێڕای ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو 24 گەریلایەی کە لە چەلێ گیانیان لەدەست داوە، زانیاری سەبارەت بە شێوازی کوژراونی ئەو گەریلایانەشی بڵآوکردەوە.

    HPG لەمبارەوە دەڵێ: لە ئەنجامی دوو ڕۆژ شەڕ و پێکدادان و بۆمبارانی ئاسمانی دا، لە 22 تا 24ی ئۆکتۆبر پێوەندیمان لەگەڵ تیمێکی 35 کەسی لە گەریلاکانمان لە هەرێمی “گۆزە ڕەشی” چەلێ پچڕا و دوای لێکۆڵینەوەیەکی چەند ڕۆژە بۆمان دەرکەوت کە 24 کەس لە گەریلاکانمان بە چەکی کیمیایی و بۆمبی ناپاڵم کۆمەڵکوژ کراون و هەر ئێستا تەرمەکانیان لە پزیشکی قانوونی شاری مەڵاتیا ڕاگیراوە.

    هەپەگە باس لەوە دەکات کە جگە لەم 24 گەریلایە، پێوەندیان بە 11 گەریلای تری هەمان یەکینەوە بڕاوە و زانیاریەکیان سەبارەت بە چارەنووسی ئەمان لەبەر دەست دا نیە.

    هەفتەی ڕابردوو، سەلاحەدین دەمیرتاش ئاشکرای کردبوو کە حکومەتی تورکیا، ویستوویەتی تەرمی 24 گەریلای پەکەکە لە بنکەیەکی سەربازی لە جۆڵەمێرگ ڕیز بکات و پاشان بە بانگهێشتکردنی ڕۆژنامەوانان و مێدیای تورکیا، ڕێگەیان بدات فیلم و وێنەیان لێهەڵبگرنەوە و بڵاوی بکەنەوە بەڵام بە هۆی قەوامی بوومەلەرزەکەی وان، وازیان لەم یەکە هێنابوو. دوێنێ بۆ پڕۆتیستۆکردنی ئەو کۆمەڵکوژیە، نیزێک بە سەرجەم شارەکانی کوردستان لە مانگرتن دابوو و دووکان و بازار لە زۆربەی شارەکان و لەوانە ئامەد، جۆڵەمێرگ، شڕناخ و هتد داخرابوون و لە چەند شوێن پۆلیس هێرشی کردبۆ سەر چالاکی پڕۆتیستۆیی هاوڵاتیان.

    بە گوێرەی زانیاریەکانی هەپەگە، 7 کەس لە گەریلا گیانبەختکردووەکان، لەدایکبوونی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ناوەکانیان بریتین لە: “عەلی حەسەن پەرویزی” لە دایکبووی ساڵی 1981ی کامیاران، “سوڵتان عەلی ژولیدە”، لە دایکبووی 1987ی خۆی، “گەیلانی ڕەشیدی”، لەدایکبووی 1991ی ورمێ، “ئایشێ عەمرە”، لە دایکبووی 1984ی ماکۆ، “لەیلا حەلیمی”، لە دایکبووی 1987ی سەڵماس، “گوڵاڵە یوسفی”، لەدایکبووی ساڵی 1986ی سەڵماس و “ئومێد ڕەمەزانی” لەدایکبووی 1989ی کامیاران.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: