لەیلا زانا: کوردستان نابی ببێتە فەلەستینێکی تر

‎”لەیلا زانا” نوێنەری ئامەد لە پارلەمانی تورکیا نامەیەکی بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرۆکی ناتۆ، سەرۆکی پارلەمانی ئەورووپا، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی کۆنسەی ئەورووپا رەوانە کرد کە تێیدا باس لە کۆنسێپتی شەڕخوازانەی ئەردۆغان و حکومەتی تورکیا، هێرش بۆ سەر قەندیل و قوربانی بوونی خەڵکی سیڤیل و بێدەنگی بیروڕایی گشتی جیهان سەبارەت بەم دۆخە دەکات. ناوبراو دەڵێ: هێرشە سیاسی، سەربازی و دیپلۆماتیک و بە تایبەت هێرشی بێ سنوور بۆ سەر خەڵکی سیڤیل، لە لایەن بیروڕایی گشتی جیهان لەبەرچاوانە. بەها مرۆڤیەکان کە بە رەنج و تەجرەبەی تاڵی هەزاران ساڵی مرۆڤ بەدەست هاتوون، قەت وەکوو ئێستا پووچ و بۆش نەبینراون. بە ئاشکرا ئەوە لەبەر چاوانه کە کوشتنی رۆڵە مەزلوومەکانمان، کە داهاتوویی ئەم گەلەن، بێچارەسەری چەندە و چەندە قووڵ دەکاتەوە. لە پێش چاوی هەموو مرۆڤایەتی، جوگرافیایی شەڕ و ئاژاوە، ئێتر چاوەڕوانی ئاشتی و ئارامیە. جوگرافیایی کوردستان نابی ببێتە فەلەستینێکی تر. نابێ مۆدێلی سریلانکا هەر بە مێشکیش دابێ! وەگەرنا شەڕی نەژادی و ئارێشەیی نێوان گەلانی لێدەکەوێتەوە و ئەمەش ئاشتی جیهانی و مرۆڤایەتی بەرەو فەلاکەتی زۆرتر دەبات. چاوەڕوانی و ئارەزووم ئەوەیە کە ئەرکی ویژدانی و ئەو پۆستەی کە هەتانە بەجێ بگەیێنن.

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: