شێعرێکی مامۆستا ئەدیب

چاوه‌که‌ت مه‌سته‌ به‌ ناحه‌ق فێری مه‌یخانه‌ی مه‌که./ لێ گه‌رێ مه‌خموری به‌زمی دوردی په‌یمانه‌ی مه‌که/ زوڵفی سازاوت ده‌سا ته‌رتیب و چینی تێک مه‌ده/ حه‌یفه‌ توشی جه‌وری ریشو کێشی له‌رزانه‌ی مه‌که/ په‌رچه‌مت جێ ئاشیانه‌ی بولبولی ته‌بعی منه/ چونکه‌ کێشکچی شه‌وه‌ تۆ مه‌نعی هێلانه‌ی مه‌که/ گه‌رده‌نم پێ خۆشه‌ حه‌ڵقه‌ی تای ته‌نافی زوڵفه‌که‌ت/چاوه‌که‌م ئیتر حه‌واڵه‌ی ته‌وق و زۆڵانه‌ی مه‌که/ دڵ به‌مه‌یلی خوی ده‌مێکه‌ عاشقی باڵاکه‌ته/ تۆ خودا مایل به‌غه‌یری خۆت بێگانه‌ی مه‌که/ هه‌ر له‌ئه‌وه‌ڵ تۆ دڵت بردووم به‌ نازی چاوه‌که‌ت/ تازه‌ فێری راه‌ و ڕه‌سمی ته‌بعی په‌روانه‌ی مه‌که/ عاشقی خونچه‌ی ده‌مت تاکه‌ی ده‌بێ ئاواره‌بێ/مه‌حره‌می ڕازه‌ حه‌واڵه‌ی چۆڵ و وێرانه‌ی مه‌که/ خۆت دانێ وه‌ک ئه‌دیب که‌س به‌نده‌گی پێ ناکرێ/ وا به‌ ڕسوایی له‌ناو ئه‌م خه‌لقه‌ ئه‌فسانه‌ی مه‌که

Advertisements

تاگەکان:

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: