کورته‌یه‌ک له ژیانی خه‌باتکاری مه‌زنی کورد “میر جه‌لاده‌ت به‌درخان”

میر جه‌لاده‌ت به‌درخان ناوی‌ ته‌واوه‌تی‌ بریتییه‌ له‌(میر جه‌لاده‌ت كوڕی ئه‌مین عالی كوڕی به‌درخان پاشا)یه‌، له‌ڕۆژی‌ ٢٦ی نیسانی ساڵی ١٨٩٧ له‌شاری‌ ئیستانبوڵ‌‌ له‌دایكبووه‌. هه‌ر له‌پایته‌ختی‌ ئه‌وسای‌ ئیمپراتۆریه‌تی‌ عوسمانی‌ خوێندنی‌ سه‌ره‌تایی‌‌و ناوه‌ندی‌‌و فێرگه‌ی‌ به‌رزی‌ (یاسا)ی‌ ته‌واوكردووه‌. پاش سه‌ركه‌وتنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كه‌مالیزم، (ئه‌مین پاشا)و سێ‌ كوڕی‌ ناچاربوون بچنه‌ میسرو له‌وێ‌ نیشته‌جێبن.

جه‌لاده‌ت‌و كامه‌رانی‌ برای‌ چوونه‌ ئه‌ڵمانیاو ئه‌و ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ ئه‌وێی‌ به‌فێڕۆ نه‌داو خۆی‌ فێری‌ زمانی‌ ئه‌ڵمانی‌ كرد.

جه‌لاده‌ت خۆی‌ گه‌یانده‌ شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران‌و دوای‌ شكستی‌ شۆڕشه‌كه‌ش دیسانه‌وه‌ توركیای‌ ‌جێهێشته‌وه‌. رۆژی‌ ٢٥ی‌ ئابی ساڵی‌ ‌١٩٣٠ له‌‌سوریا باوكی‌ كۆچی دوایی‌ كرد. جه‌لاده‌ت هه‌ر له‌وێ‌ سه‌رقاڵی‌ ده‌ركردنی‌ ڕۆژنامه‌و گۆڤاری‌ كوردی‌ بوو. له‌١٥ی‌ ئایاردا گۆڤاری‌ (هاوار)ی‌ ده‌ركرد‌ كه‌ ‌تـا پێنجی‌ ته‌مموزی‌ ساڵی‌ ١٩٤٣ به‌رده‌وامبوو. پێشتریش گۆڤاری‌ (ڕۆناهی‌)ی‌ ده‌رده‌كرد كه‌ هه‌فتانه‌ بوو، جه‌لاده‌ت به‌ته‌نیا ئه‌م گۆڤاره‌ی‌ به‌ڕێوه‌ده‌برد به‌نووسین‌و پیتچنین‌و چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌.

جه‌لاده‌ت به‌ناوی‌ (نهێنی‌ ـ خوازراو)ه‌وه‌ نووسینه‌كانی‌ خۆی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. له‌‌پێشه‌نگی‌ ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌ پیتی‌ لاتینیان بۆ نووسینی‌ كوردی‌ به‌كار‌هێناوه‌، زمانه‌كانی فـارسی، توركی‌، عه‌ره‌بی، یۆنانی، ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسی، ئینگلیزی‌و رووسی‌ زۆر به‌باشی‌ ‌زانیوه‌.

كتێبێكی‌ له‌سه‌ر ڕێزمانی‌ كوردی‌ نووسیوه‌ كه‌ ‌ته‌نیا به‌شێكی‌ چاپكراوه‌و به‌شه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هێشتا هه‌ر ده‌ستنووسن. فه‌رهه‌نگێكی‌ به‌كوردی‌و یه‌كێكی دیكه‌ی‌ كوردی‌ – فه‌ره‌نسی‌ هه‌یه‌. ژماره‌یه‌كی‌ زۆری ‌ڕووناكبیرانی‌ كورد، له‌‌ده‌وری‌ جه‌لاده‌ت به‌درخان‌و گۆڤاره‌كانی‌ كۆببوونه‌وه‌. جه‌لاده‌ت ئه‌مین عالی‌ به‌درخان رۆژی‌ ١٥ی‌ ته‌مموزی ساڵی‌‌ ١٩٥١ له‌شام كۆچی دوایی‌ كرد‌.

Advertisements

تاگەکان: , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: