له‌سێ‌ ساڵی‌ رابردودا 1012 ژن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سوتاون

له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی‌ رابردودا یه‌ک هه‌زار و 12 ژن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سوتاون و له‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌كیشدا زیاتر له‌ 20 ژن ده‌سوتێن، هاوکات له‌و رێژه‌یه‌ش 543 ژن له‌سلێمانی سوتاون. ئاری‌ ره‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان له‌هه‌ولێر به‌ (سبه‌ی‌)‌ راگه‌یاند: رێژه‌ی‌ سوتاندنی‌ ژنان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت‌و به‌ته‌نها له‌ سێ‌ ساڵی ‌(2008، 2009، 2010)دا، (1012) ژن سوتاون و زۆرینه‌شیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.. ئاشكراشیكرد رێژه‌ی‌ خۆسوتاندن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌ و له‌ ئێستادا له‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له‌ 20 ژن ده‌سوتێن، ئه‌وه‌شی وت: زۆرینه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 30 ساڵیدایه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كانن و ئاستی‌ خوێنده‌واریان نزمه‌.. ناوبراو كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ به‌ كه‌مته‌رخه‌م زانی‌ له‌ئاست ئه‌و پرسه‌دا و داوایكرد به‌ به‌رپرسیارێتی‌ خۆیان هه‌ستن و كار بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ سوتانی‌ ژنان له‌ كوردستان. هاوکات به‌پێی‌ ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان له‌سلێمانی که‌ ده‌ست (سبه‌ی) که‌وتوه‌، له‌ماوه‌ی‌ 3 ساڵی‌ رابردودا 543 ژن له‌سلێمانی سوتاون.

Advertisements

تاگەکان: , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: