قەرەییلان: نێوکی گەلی کورد بە نێوکی تورکیاوە نەبەستراوەتەوە

ئاژانسی ھەواڵی قەندیل/ قەندیل/ سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە موراد قەرەیڵان لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند بە فەرمانی حکومەتی ئاکەپە، لە دژی گەلی کورد شەڕ و هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ دەستیپێکردووە. قەرەیڵان دەستنیشانی کرد تاقمەکەی فەتحوڵڵا گولەن و حکومەتی ئاکەپە هەوڵی ئەوە دەدەن بە سیاسەتی شەڕی تایبەت و رەفتاری ناڕەوا گەلی کورد قڕ بکەن و هۆشدارییەکی وەهای دا: “دەبێت باش ئەوە بزانرێت کە کورد تەسلیم نابن و ملکەچی فشارەکان نابن.”  سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە موراد قەرەیڵان دەربارەی رۆژەڤەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لێدوانێکی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فورات راگەیاند. قەرەیڵان سەبارەت بە لێدوانەکەی جێگری سەرۆک وەزیری تورک بەشیر ئەتاڵای سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی هەڵسەنگاند و گووتی:” ئەوە سێ ساڵە ئێمە دەڵێین؛ ئۆپەراسیۆنەکان بە بڕیاری سیاسی و بە مەبەستی قڕکردنی سیاسی ئەنجام دەدرێن. بەشیر ئاتاڵای بەو لێدوانەی ئەمدواییەی دانی بەوە نا کە ئۆپەراسیۆنەکان بەبڕیاری ئەوان بەڕێوەدەچێت. بەم لێدوانە جارێکی دیکە ئەوە ئاشکرا بوو کە شەڕ لەلایەن کێوە دەستیپێکردووە.”


قەرەیڵان هەروەها گووتی:” لەدژی گەلی کورد شەڕی سەرتاسه‌ری بەڕێوەدەچێت. ئەم شەڕە هەر تەنیا لەدژی گەریلا نییە، بەڵکو لەهەمانکاتدا لەدژی هەموو کۆمەڵگای کوردە. مەسەلەکە مەسەلەی ئەندامێتی رێکخستن نییە. بەڵکو ئامانجی بنچینەیی ئەم شەڕە شکاندنی ئیرادەی ئازادی گەلی کوردە و هیچ جیاوازییەک لەنێوان سیاسەتی ئەمڕۆ سیاسەتی کاتی کۆمەڵکوژی دێرسیمدا نییە.”
موراد قەرەیڵان ئەو سیاسەتەی کەوا تاقمەکەی فەتحوڵڵا گولەن و ئاکەپە لە ئیمڕاڵی بەڕێوەی دەبەن بە سیاسەتێکی دژە مرۆڤایەتی لەقەڵەم دا و گووتی’ ئاکەپە هەوڵی ئەوە دەدات کە لەرێگەی گۆشەگیری دژوار لە ئیمڕاڵی و ئەشکەنجەی دەروونییەوە پاشەکشەیان پێبکات و وەهای گووت:”
گۆشەگیری دژواری سەر رێبەر ئاپۆ و لەم دواییەشدا زیندانیی کردنی پارێزەرەکانیشی، هەموو رێگاکانی ئاشتی بنبەستکرد. ئەوەی ئەنجام دەدرێت گۆشەگیر کردنی نەتەوەی کوردە و دژایەتی کردنی ئاشتییە. لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە دا؛ دەبێت هەموو کوردستانییەک هەڵوێست نیشان بدەن و لەدەوری رێبەر ئاپۆدا یەکبگرن. هەروەها دەبێت هێزە ئازادیخواز، ئاشتیخواز و دیموکراتەکانی تورکیاش لە دژی ئەو گۆشەگیری و پێشێلکارییە نامرۆڤانەیە دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوە.”
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە موراد قەرەیڵان ئەوەی دەستنیشان کرد کە لەدژی سیاسەتمەدارانی کورد شەپۆڵێكی پیلانگێڕی بەشێوەیەکی فەرمی دەستیپێکردووە و گووتی:” دەوڵەتی تورک ساڵانی نەوەدەکان بە رێگەی کوشت و بڕییەوە خواستی بە ئامانج بگات. بەڵام سەرنەکەوت. ئەمڕۆ حکومەتی ئاکەپە و تاقمەکەی گولەن لە رێگەی سیاسەتی گەلەکۆمەیی هەوڵدەدەن کە ئەنجام به‌ده‌ست بێنن.”
قەرەیڵان پەیامێکی وەهای راگەیاند:” ئەوەی ئەنجام دەدرێت هیچ پەیوەندییەکی بە یاسا و مافپەروەرییەوە نییە، ئەوە رەفتاری داگیرکارانەیە. بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانرێت کە گەلی کورد هەرگیز تەسلیم نابێت. گەلی کوردستان لە دژی ئەو سیاسەت و رەفتارانە ناڕەوایانە دا ملکەچ نابێت.”
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە موراد قەرەیڵان جەختی لەوە کردەوە کە بەرخۆدانی گەلی کورد لەدژی سیاسەتی قڕکردن دا مافێکی رەوایە و داوای لە گەلی کورد کرد کە لەلایەک رێکخستنەکانی خۆی بەهێز بکات، لەلایەکی دیکەشەەوە چالاکییەکانی خۆی زیاتر بکات.
قەرەیڵان ئاماژەی بەوە دا کە دوای کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی ‘منیش لێرەم’ حکومەتی ئاکەپە لەو شارانەی کۆبوونەوەکانی تێدا بەڕێوەچوون، ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی زیاتر کرد و گووتی:” دوای کۆبوونەوەکان هێرشەکان دەستیپێکرد و زۆر کەسیان دەستگیرکرد. ئەمەش بەمەبەستی ئاستەنگ کردنی خەباتە رێکخستنییەکانی گەلە. ئاکەپە لە هێزی رێکخستبووی گەلی کورد دەترسێت. هەر بۆیە ئۆپەراسیۆنەکانی دەستگیرکردنی ئەنجام دا. ئیدی ئاکەپە لەشەڕی دژ بە گەلی کورد دا هیچ سنوورێک ناناسێت.”
قەرەیڵان لە لێدوانەکانی خۆیدا سەرنجی راکێشایە سەر هەڵمەتی ناوزڕاندنی شارەدارە بەدەپەییەکان و گووتی:” حکومەت بۆ ئەوەی تەڤگەری ئازادی بەشێوەیەکی خراپ نیشان بدات بەرێگەی درۆ و بانگەشە بێبنەماکان و پیلانگێڕی لەسەر شاردەرەکان دەکات.
قەرەیڵان ئەوەی خستەڕوو کە راگەیاندنەکانی ئاکەپە و تاقمەکەی گولەن وەکو ناوەندی شەڕی تایبەت کاردەکەن و هۆشدارییەکی وەهای دا:” مەبەست لەو درۆ و دەلەسانە ئەوەیە کە شارەدارەکانی کورد خراپ نیشان بدەن. ئاکەپە بۆئەوەی ئەو شارەوانیانە بخاتەدەست خۆیەوە، هەموو رێگایەکی گرتۆتەبەر. خۆی دوای شکستهێنانی لە هەڵبژاردنی هەرێمیی شارەوانییەکانی ساڵی ٢٠٠٩ لە ژێرناوی کەجەکەوە دەستی بە ئۆپەراسیۆنە سیاسیەکانی قڕکردنی کرد. لە بەر ئەوەی شارەدارە بەدەپەییەکان لەسەر پێوانە دیموکراتییەکان خزمەتگوزاری گەل دەکەن، ئاکەپە لەنێو ترس و نیگەرانی دایە. بۆئەوەی ئەو خزمەتگوزاریانە ئاستەنگ بکات، دەستی بە گرتنی شارەدارەکان کرد. پێویستە ئەو راستییە لەلایەن گەلەکەمانەوە باش بزانرێت.”
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە، ئەو چالاکی و کەمپینانەی رێکخستنبوونی هەڵسەنگاند کە بەمەبەستی مایە پووچ کردنی ئۆپەراسیۆنە سیاسییەکانی قڕکردنی پێشدەخرێن. قەرەیڵان سەرنجی تایبەتی راکێشایە سەر گرنگێتی کەمپینی’ منیش کەجەکەییم و سکاڵا لەسەر خۆم دەکەم’ی خستەڕوو و بانگەوازییەکی وەهای کرد:” لەهەر شارێکدا ١٠٠ تا ١٥٠ کەس دەچن و سکاڵا لەسەر خۆیان تۆمار دەکەن. بۆچی وەها دەبێت؟ مادام بڕیاریان داوە، با بەهەزاران کەس بەیەکەوە سکاڵا تۆمار بکەن. نەک تەنیا کەسانی بەڕێوەبەر، دەبێت هەموو کوردێکی وڵاتپارێز بچن سکاڵای خۆیان تۆمار بکەن و بڵێن: ‘ئێمە کەجەکەیین’ پێویستە ئەو هەڵوێستە لاوازە راستبکرێتەوە.”
قەرەیڵان ئەوەی خستەڕوو کە کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی ‘منیش لێرەم’ بەشێویەکی جددی دەستواردانێکە لە پێواژۆیەکە و گووتی؛ بەو کۆبوونەوانەی ئەمدواییە، زەبرێکی مەزنی لە چەمکە نەژادپەرستییەکان و سیاسەتی داگیرکاریی ئاکەپە وەشاند.
قەرەیڵان لەبەردەوامی لێدوانەکەی خۆیدا گووتی:” من داوا لە هەموو وڵاتپارێز، کەسانی شەڕەفمەند، جەوان، ژن، دوکاندار، گوندنشین، هەژاران و دەوڵەمەندانی کورد دەکەم کە مادام ئاکەپە دەیەوێت گەلەکەمان لاواز بکات و بیخاتە رەوشێکی وەها کە نەتوانێت کۆبوونەوەکان بەڕێوە ببات، کەواتە ئێوەش لەهەر کات و دەرفەتێکدا بڕژێنە گۆڕەپانەکان و کۆبوونەوە و چالاکییە جەماوەرییەکان ئەنجام بدەن. ئامانج لە هێرشەکانی ئاکەپە لەناوبردنی گەلی کوردە. دەبێت باش ئەوە بزانرێت کە بەرخۆدان لە دژی ئەو هێرشانە شکۆمەندی و شەڕەفمەندێتییە.”
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هەڵسەنگاندنی کرد و دەستنیشانی کرد کە ئۆپەراسیۆنەکانی پیران، جودی و هەرێمەکانی دیکە، ئاستی شەڕەکە دەخاتەڕوو و گووتی:” سەرەڕای ئەمە هێشتا دەوڵەتی تورک راستینەی هەبوونی شەڕ پەسند ناکات.”
قەرەیڵان ئەوەی بەبیرخستەوە کە دوای کۆبوونەوەی ئەردۆغان لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی راگەیاندنی تورک، کوژراوەکانی دەوڵەتی تورک لە لایەن چاپەمەنییەکانەوە دەشاردرێتەوە و وەهایگووت:” تەنیا باسی گیان لە دەستدانی گەریلاکان دەکەن. ئەوانەش ئاوەژوو دەکەنەوە. دەڵێن’تەسیلم بوونەتەوە، واخەریکین ئەنجام وەردەگرین، تێکوپێکیان دەشکێنین’ و دەیانەوێت وەها نیشان بدەن کە ئەنجامگیر دەبن. دەزگاکانی راگەیاندن هەم هەبوونی شەڕێک لە تورکیا دەشارنەوە، هەمیش لەسەر تەڤگەرەکەمان بێوچان تابلۆیەکی خراپ و ناشیرین نیشان دەدەن. بەڵام راستی رەوشەکە وەها نییە.”
قەرەیڵان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی پیران گووتی:” لەوانەیە هەندێک گەریلا گیانیان بەختکردبێت، بەڵام من باوەڕ ناکەم وەکو راگەندنەکانی تورکیا بانگەشە دەکەن، ٥٠ گەریلا گەمارۆ درابن. دەبێت چاوەڕوانی ئەنجامەکەی بێت.”
قەرەیڵان وەها بەردەوام بوو:” دەوڵەتی تورک بەگشتی ساڵی ٢٠١١ی بۆ ئێمە وەها پیلانساز کردبوو کە ببێتە ساڵی لەناوبردنی ئێمە. نووسەر و ئاقڵمەندانی ئاکەپەیی زۆرجار نموونەی تامیلییەکانیان دەهێنایەوە و گوایە کۆمەڵکوژی وەکو ئەوەی بەسەر تامیلییەکاندا هات، لەقەندیلیش دەستپێدەکەن و پاشانیش لەهەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. بەڵام ئەو بەرخۆدانەی کەوا بە قارەمانێتی گەریلاکان لە قەندیل و شوێنەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوەچوو، هیواکانی ئاکەپەی لەگەرووی دا هێشتەوە.”
قەرەیڵان دەستنیشانی ئەوەشی کرد کە شەڕێکی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت، لەو شەڕيدا قوربانی ناپێویستیش و نەخوازراو روویانداوە. بەڵام بەو واتایە نایەت کە پێواژۆیەکەمان لەدەست داوە و گووتی:” بەپێچەوانەوە لەدەستدانی پێواژۆیەکە دەوڵەتی تورک بەهیچ شێوەیەک نەگەیشتۆتە ئامانەجەکانی خۆی. بەرخۆدانی رێبەرایەتی، گەل و گەریلاکانی ئازادی پیلانەکانی قڕکردنی مایەپووچ کرد. ئەم بەرخۆدانە لەمەودواش پیلانەکان مایەپووچ دەکاتەوە.”
قەرەیڵان لێدوانەکەی وەها بەردەوام کرد:” وەکو گەل، ئێمە خاوەن بڕیارین کە ئەم پێواژۆیە بەسەردەخەین. لەوانەیە ئێمە قوربانی و گیانبەختکردن بدەین. ئەمە لەوانەیە رووبدات. لەساڵانی رابردووش دا هەڤالانی ئێمە گیانی خۆیان بەختکردووە. ئێمە تەڤگەرێکی وەهاین. بەخشینی شەهیدان بە واتای ئەوە نایەت کە ئێمە بەرەو پێواژۆیەکی جودا دەچین. لە شێوەدان و سەرلەنوێ رێکختسنەوەی رۆژهەلاتی ناوین دا مسۆگەر کوردیش جێگەی خۆیان دەگرن. هیچ هێزێکی داگیرکار ناتوانێت رێگیری لەمە بکات.”

Advertisements

تاگەکان: ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: