کۆمەڵکوژی کەندەکۆڵە/ چەتر

کاتژمێر ” 15 ـــ 4″دوانیوه‌ڕۆی رۆژی “15ی ئابی 2000″ چوار فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری “F.16″ تورک, به‌ مه‌به‌ستێکی زۆر ره‌ش و تاریک روویان له‌هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیای ئێستاکه‌ کرد. له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌که‌یاندا سی”30″ که‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا, به‌ده‌یان که‌س برینداربوون و که‌م ئه‌ندام بوون. خێوه‌ت و ره‌شماڵه‌ پێکراوه‌کان خێوه‌ت و ره‌شماڵی سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی هه‌رکی بوون. عه‌شیره‌تی هه‌رکی به‌ سه‌دان ساڵه‌ به‌ به‌خێوکردنی مه‌ڕ و ماڵات بژێوی ژیانیان دابین ده‌که‌ن. دێهاتیانی کورد و بێ خاکن. به‌هاران ده‌چنه‌ کوێستانان و پایزان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شار و دێهاته‌کان. به‌گشتی که‌س و خێزان و خه‌ڵکێکی زۆر هه‌ژار و بێ وارن, که‌ ده‌شێ مرۆڤ بڵێ له‌ کوردستاندا یه‌کێکن له‌ خه‌ڵکه‌ هه‌ره‌ هه‌ژار و نه‌دار و سه‌ربه‌رزه‌کان.

Advertisements

تاگەکان:

One Response to “کۆمەڵکوژی کەندەکۆڵە/ چەتر”

  1. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    چه‌ترپرێس وێنه‌کانى (که‌نده‌کۆڵا) بڵاو ده‌کاته‌وه‌

    چه‌ترپرێس

    رۆژی “15ی ئابی 2000 سه‌عات 15ــ4ی پاش نیوه‌ڕۆ” هیچ بڕیار و یاسایه‌کی گه‌ردوونی رێگه‌ی له‌پێش فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورک نه‌گرت له‌ئاسمانی خنێره‌ تاوه‌کو خێوه‌ت و ره‌شماڵه‌کان بۆمباران نه‌کات و خه‌ڵکى مه‌ده‌نى بوونه‌ قوربانى، که‌نده‌کوڵا ناوی کۆمه‌ڵکوژییه‌کی ژن.

    کاتژمێر ” 15 ـــ 4″دوانیوه‌ڕۆی رۆژی “15ی ئابی 2000” چوار فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری “F.16″ تورک, به‌ مه‌به‌ستێکی زۆر ره‌ش و تاریک روویان له‌هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیای ئێستاکه‌ کرد. له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌که‌یاندا سی”30” که‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا, به‌ده‌یان که‌س برینداربوون و که‌م ئه‌ندام بوون. خێوه‌ت و ره‌شماڵه‌ پێکراوه‌کان خێوه‌ت و ره‌شماڵی سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی هه‌رکی بوون. عه‌شیره‌تی هه‌رکی به‌ سه‌دان ساڵه‌ به‌ به‌خێوکردنی مه‌ڕ و ماڵات بژێوی ژیانیان دابین ده‌که‌ن. دێهاتیانی کورد و بێ خاکن. به‌هاران ده‌چنه‌ کوێستانان و پایزان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شار و دێهاته‌کان. به‌گشتی که‌س و خێزان و خه‌ڵکێکی زۆر هه‌ژار و بێ وارن, که‌ ده‌شێ مرۆڤ بڵێ له‌ کوردستاندا یه‌کێکن له‌ خه‌ڵکه‌ هه‌ره‌ هه‌ژار و نه‌دار و سه‌ربه‌رزه‌کان.

    ـــ له‌ ساڵی “1991”دا هێرشێکی ئاسمانی ده‌کرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی خنێره‌.
    ئامانج؛ خێوه‌ت و ره‌شماڵه‌کانی عه‌شیره‌تی هه‌رکی که‌ ته‌نها له‌ڕێی مه‌ڕ و ماڵاته‌وه‌ بژێوی ژیانیان دابین ده‌که‌ن.
    به‌رکه‌وتووان؛ ژن و منداڵان.
    به‌هانه‌؛ مۆڵگه‌ی “PKK”..
    سه‌ره‌تا وا بۆی ده‌چن که‌ فڕۆکه‌کان هی ئێراقن, به‌ڵام پاشان روونده‌بێته‌وه‌ که‌ هی ده‌وڵه‌تی تورکن.

    ـــ له‌ ساڵی “1992” هه‌مان ئه‌و فڕۆکانه‌ و به‌ هه‌مان به‌هانه‌وه‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر خێوه‌ت و ره‌شماڵه‌ کۆچه‌ره‌کان. گیانله‌ده‌ست داوان هه‌مان شت, ژنان و منداڵان. کاردانه‌وه‌کانیش هه‌مان کاردانه‌وه‌ (( بێ ده‌نگی )).

    ـــ له‌ ساڵی “1995” هه‌رێمه‌کانی خنێره‌ و لۆلان دووچاری هه‌مان هێرشی ئاسمانی ده‌بێ, به‌هانه‌ هه‌مان به‌هانه‌یه‌, ئامانج و پێکراوانیش هه‌مان.

    ـــ له‌ ساڵی “1997” هێرشی ئاسمانی به‌ به‌شداری هه‌شت فڕۆکه‌ له‌ناوچه‌ی مێرگه‌ حه‌وشێ وه‌ تا به‌ لۆلان و خنێره‌ و شه‌وا بهیکێ و گه‌لێک ناوچه‌ی دیکه‌ ده‌گرێته‌وه‌, یه‌که‌ به‌ یه‌که‌ی خێوه‌ت و ره‌شماڵه‌کانیان بۆمباران کرد, به‌هانه‌ و ئامانج و پێکراوان هه‌مان شت.

    ـــ له‌ ساڵی “1999” هه‌مان فڕۆکه‌ و به‌ هه‌مان به‌هانه‌ روویان له‌ هه‌مان ئه‌و ئامانجانه‌ کرده‌وه‌ نزیکه‌ی “10” پاسداری ئێرانیش به‌رکه‌وتن, ئه‌و ژن و منداڵه‌ کوردانه‌ی که‌ بوونه‌ ئامانجی ئه‌م هێرشه‌, له‌ژێر سێبه‌ری پاسداره‌ کوژراوه‌کاندا مانه‌وه‌ و له‌بیرکران.
    کاردانه‌وه‌کان هه‌مان شت (( بێ ده‌نگی ))..

    ـــ “15 ی ئابی 2000 کاتژمێر 15 ــ 4 ی دوا نیوه‌ڕۆ”
    شوێن؛ که‌نده‌کۆڵان که‌ به‌سه‌ر کاشموکه‌ و ئاڤخوار که‌ ده‌که‌ونه‌ نێوبه‌ندی خنێره‌ و لۆلانه‌وه‌ ده‌ڕوانێ.
    نزیکه‌ی زیاتر “100” خێوه‌ت و ره‌شماڵ و که‌پر, نزیکه‌ی هه‌زار کورد: ژن, منداڵ !!.. و شه‌خته‌ی مردن به‌ ئاسمانه‌وه‌..

    ناوی شه‌هیدانی که‌نده‌کۆڵه‌ “2000”

    ناو ته‌مه‌ن

    1- محه‌مه‌د عه‌لی عوزێر 35

    2- فاتمه‌ نه‌بی 25

    3- بێریتان محه‌مه‌د عه‌لی 4

    4- به‌هار ئه‌سعه‌د 18

    5- گه‌لاوێژ ئیسماعیل 20

    6- فه‌رزه‌نده‌ شاکر 2

    7- خه‌ڵات قادر 18

    8- به‌یاز ئیبراهیم 70

    9- به‌سێ ئیبراهیم 68

    10- سۆنیا ئیبراهیم 35

    11- فاتمه‌ سه‌ودین 18

    12- په‌یمان قادر 17

    13- رێزان قادر 12

    14- فاتمه‌ حه‌سه‌ن 60

    15- هه‌دیه‌ مه‌لا حه‌سه‌ن 45

    16- نه‌ژاد معین 10

    17- خه‌دیجه‌ معین 11

    18- به‌ختیار حه‌جاج 16

    19- فاخر باقی عه‌لی 40

    20- سورمێ ئه‌سمه‌ر 30

    21- شاناز فاخر 15

    22- دڵناز فاخر 10

    23- خوسره‌ت فاخر 5

    24- سه‌میر محێ 25

    25- راید قادر 15

    26- فاتمه‌ ره‌حمان 30

    27- زوهره‌ سه‌عید شێخۆ 30

    28- مناڵێکی خوار یه‌ک ساڵانه‌ ناسنامه‌که‌ی روون نه‌بۆوه‌

    29- مناڵێکی خوار یه‌ک ساڵانه‌ ناسنامه‌که‌ی روون نه‌بۆوه‌

    30- کۆرپه‌که‌ی گه‌لاوێژ.

    ئه‌مه‌ و به‌ده‌یان بریندار و سوتاو. له‌و بریندارانه‌ی که‌ نێردرابوونه‌ نه‌خۆشخانه‌کانی دیانا و هه‌ولێر و له‌وێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ ناوه‌کانیان له‌م لیسته‌دا نییه‌.

    سه‌چاوه‌: گۆڤاری کۆمین ژماره‌ (6)

    ئاگاداری: به‌م زوانه‌ زیاتر له‌ (100) وێنه‌ی (7) شه‌هیده‌که‌ی نزیک کورته‌ک و ژینۆسایدی که‌نده‌کۆڵا له‌ پێشانگایه‌کدا له‌ سلێمانی نمایش ده‌کرێت.

    وێنه‌کان : (با کورد مێژووى خۆى بزانێت و راى گشتیش ئاگادار بێت)

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: