لەیلا فەریقی/ بەجێتدێڵم

وام ئەزانی، گەر سەفەر کەم/ ئیتر، تۆم بیــــر ئەچێتەوە!
چیتر ڕەگی خۆشەویستیت لەناو دڵما/ وشک ئەبێ و ناژێتەوە
کەچی نەمزانی/ ئەشقت دەبێتە مار تەوقێکو دێتە ملم
زامی دڵیش، سات لە دوایی سات/ گەورە دەبێ و ئەکولێتەوە
گەر دووریش بیت و نەتبینم/ قەت سارێژ نابێ برینم!
تەنیا هەر تۆیی نازەنینم… هەر بۆ تۆیە خەندە و شینم!

بەجێت دێڵم دڵنیاشم/ ئەگەر ڕۆیشت
سەرابترین ژینی دنیا/ لە غەریبی چاوەڕێمە
بەجێتدێڵم/ گەر نامۆش بووم
ئەندێشەی تو و بیرەوەری و یادەکانت
هەموو شەوێ بۆتاکەیە ووو
لەسەر جێما لە یاد ناچێ
لە یاد ناچێ
لە یاد ناچێ …

سیمایی مەرگی ئەرخەوانی
عەشقێکی وێڵ لە سەر ڕێمە
وائەڕۆم و سەری کاسم هەڵگرتووە
هەگبەیی غەمم لە کۆڵناوە
دڵی وێڵم
بە ناچاری بە زیندویی لە چاڵ ناوە
لە چاڵ ناوە
لە چاڵ ناوە…

دەمێ ساڵە چاوەڕێم و داری هیوام بەرناگرێ
زۆر لەمێژە ئەشقی تۆم و
گوڵی عومرم چرۆ ناگرێ
ئازیزەکەم، وائەڕۆم و هەنگاوەکان بەرەودواوە ڕامئەکێشن
یادگاریەکان
هەناسەی بێ ئومێدیم بۆ هەڵئەکێشم

ئازیزەکەم
گەر ڕۆیشتیشم
لەگەڵ زەردەیی ئێوارانا
یادی خەندەم بکەرەوە
لەگەڵ رائێلەیی بارانا
گریانم بێنەرەوەرە
لەگەل وەرینی گەڵادا
سۆزی عەشقی بەجێماوم
ئارامگایی دڵەی شێوام
بۆ ساتێ بەسەربەرەوە

ئەڕۆم ئەڕۆم
تا ئەگەمە…
ئەو جێگایەی تۆیەکی تر ئەدۆزمە
یان ئەمجارەش
بە ناچاری
کۆرپەیی خۆزگەم بە دەستی خۆم ئەنێژمەوە
ئەڕۆۆۆۆۆۆۆم

تا ئەگەمە
ئەو جێگایەیی تۆیەکی تر ئەنێژمەوە

Advertisements

تاگەکان: , , ,

One Response to “لەیلا فەریقی/ بەجێتدێڵم”

  1. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: