6300 کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی کەجەکە لە گرتووخانه دان/ حەسەن جەماڵ/ میللیەت

حەسەن جەماڵ/ میللیەت
لە تورکیەوە: مەسعوود مەناف
نامەیەک لە “سەلاحەدین دەمیرتاش”، سەرۆکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسیەوە
لە وتاری ئەمڕۆم دا دەمهەوێ، کورتکراوەی نامەیەکی هاوسەرۆکی “پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی” سەبارەت بە کەجەکە بهێنمەوە کە وەڵامی ئەو پرسیارانەی تێدایە: ئۆپێراسیۆنەکانی کەجەکە چین و چ نین؟
بە بێ تێگەیشتن لە پێشهاتە سیاسیەکانی ئەم دواییانە، دژوارە مرۆڤ تێبگا کە ئۆپێراسیۆنەکانی ناسراو بە KCK چین. ئەو ئۆپێراسیۆنانەی کە یەکەم جار لە 19ی ئاپریلی 2009ی زایینی دا، دەستیپێکرد و لەم ڕۆژەوە تاکو ئێستا، بە بێ پسانەوە، درێژەیان هەبووە.

1: ئۆجالان، بەر لەوەی کە بگیرێ، بەدەر لە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی کوردی، سەرقاڵی دەسپێکی پڕۆژەیەکی تر بوو. ناوبراو لە گرتووخانەی ئیمراڵی دا، پەرەی بەو تێزەی دا و ڕاوەستەی لە سەر مۆدێلکێکی بەڕێوەبەری “کۆنفێدراڵ” و کۆمەڵگایەکی “خۆسەر” لە ڕێگەی “ڕێکخستنی دێمۆکراتیکی کۆمەڵگا” کرد.

2: لە نێوان ساڵەکانی 1999 تا 2004ی زایینی، پارتی کرێکارانی کوردستان[PKK]، ئاگربەستێکی بێ‌مەودای ڕاگەیاند و چەکدارەکانی بردە دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا. لەو مەودایە دا، دەوڵەتی تورکیا، لە قەندیل و ئیمڕاڵی هەڤدیتنی لەگەڵ کوردان دەستپێکردبوو. پڕۆسەیەک کە حکوومەتی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی AKP، دواتر تێگەیشت لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئەوان دا پێشکەوتووە.

3: ساڵی 2005ی زایینی، پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند کە “ئامانجی گفتگۆگان”، کڕینی کات و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی تەواوی حیزبەکەیانە و هەربۆیەش دەستی بە خەباتی چەکداری کردەوە. پەکەکە بە پێی ئەو بڕیارەی کە لە قۆناخی پیشووتر دا پەسەندی کردبوو، “خۆسەری” و ” ڕێکخستنی کۆمەڵگا بە شێوەی کۆنفێدێراڵی” کردە ئامانج.

4: ڕێک لەو خاڵە دا، یانی لە نێوان ساڵەکانی 2004 تا 2006، لە سەر بنەمای پێشنیاری ئۆجالان سەبارەت بە ” ڕێکخستنی دێمۆکراتیکی کۆمەڵگا”، کوردەکان بە گەرم و گوڕی دەستیان کرد بە ڕێکخستنی هاوڵاتیان لە چوارچێوەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دا. لە هەر شوێنێک کە دەگونجا، “مەجلیسی هاوڵاتیانی ئازاد” لە شار و گەڕەک و گوندەکان پێکهات.

لقەکانی “مەجلیسی هاوڵاتیانی ئازاد” لە زۆر شوێن، وەک قەوارەیەکی فەرمی ناسرا و لە چوارچێوەی یاساکان دا، دەستیان کرد بە خەبات و تێکۆشانێک کە هەر ئێستاش درێژەی هەیە. ئەو قەوارەیە، یەکەم دامەزراوە بوو کە ئاکەپە بە کەجەکەی پێناسەکرد.

6: پەکەکەش خۆی، سیستەمێکی چەترئاسایی بۆ ڕێکخراوە سەربەخۆکان و هەروەها تاکەکان پێکهێنا و ناوی “کۆما جڤاکی کوردستان”ی لێنابوو. بەڵام ئەو سیستەمە تاکو ئێستاش بە کردەوە پێڕەو نەکراوە و نەخراوەتە بواری پڕاکتیکیەوە.

7: ئاکەپە، لە نێوان ساڵەکانی 2005 تا 2009، بە وردی بەدواداچوونی ئەو رێکخراوەی[مەجلیسەکانی هاوڵاتیانی ئازاد] کردووە و بەم هۆیە کە هەستی بە هیچ مەترسیەک سەبارەت بە چالاکیەکانی نەکرد، هەوڵی نەدا کە پێشی پێبگرێ.

8: “مەجلیسەکانی هاوڵاتیانی ئازاد” لە نێوان ساڵەکانی 2008 و 2009، خۆیان لە چوارچێوەی “مەجلیسی شار” و “مەجلیسی گەڕەک” دووبارە ڕێکخستەوە و لە هەر شوێن، بە ئەندامەتی سەدان کەس کە لەناویان دا ئەندامانی “پارتی کۆمەڵگای دێمۆکراتیک و پاشان پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، ڕێکخراوەکانی ژنان، دامەزراوە ئابووری و پیشەییەکان، ڕۆژنامەوانان، پارێزەر، ئەندازیار، سەرۆک و ئەندامانی شارەداریەکان و زۆر کەسی تر” بەشداریان تێداکرد.

ئەو مەجلیسانە، لە گەڕەکەکان، بە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە، نوێنەرانیان دیاری دەکەن و گرووپێکی پێکهاتوو لە نوێنەرانی هەر گەڕەک، لەگەڵ گەڕەکەکانی تری شار، مەجلیسی شار پێکدێنن. مەجلیسی شار، نوێنەرانی هەڵبژاردراوی خۆیان دەنێرنە ڕێکخراوەی بانتر کە “کۆنگرەی جفاکی دێمۆکراتیک DTK”یە.

9: لە ساڵی 2009 دا، حکوومەتی ئاکەپە، لە وڵاتی نۆڕوێژ، دەستی بە زنجیرە گفتگۆیەکی مانادار لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان کرد. یەکەم کاردانەوەی بە کردەوەی ئەو گفتگۆیانە، ڕاگەیاندنی ئاگربەستی سنووردار لە لایەن پەکەکەوە بوو. PKK، دوایین جار، لە 13ی ئاپریلی 2009 و دوایی هەڵبژاردنەکانی خۆجێی ئەو ساڵە، ڕایگەیاند کە ئاگربەستەکەی پێشووی درێژکردۆتەوە.

یەک ڕۆژ دوایی ئەم ڕاگەیاندنەی پەکەکە، لە 14ی ئاپریلی 2009ی زایینی، لە ژێر ناوی ئۆپێراسیۆنەکانی کەجەکە، شەپۆلێکی دەستبەسەرکردنی کوردان دەستیپیکرد.

10: زۆر ئاساییە کە سەرجەم ڕێکخستنەکانی مەجلیسی گەڕەک و شار، لە هەڵبژاردنەکانی خۆجێی [شارەداری] دا پشتیوانیان لە پارتی کۆمەڵگای دێمۆکراتیک[DTP] کرد. لە قۆناخی هەڵمەتی هەڵبژاردن دا، ئەندامانی ئەو ڕێکخستنە، ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان دەگەگەڕان و چالاکانە خەباتی هەڵبژرادنیان بەڕێوەبرد و لە ئاکامی ئەو چالاکیانەش دا، DTP سەرکەوتنێکی مەزنی مسۆگەر کرد.

ئاکەپە، یەکەم جار لە هەڵبژاردنی ساڵی 2009 دابوو کە هەستی بە گرینگی و شوێندانەری ئەو شێوازە لە ڕێکخستنە کرد. پاش 14ی ئاپریل، لە مانگەکانی نۆڤامبر و دێسامبری هەمان ساڵیش دا، چەند شەپۆلی بەرفراوان، لە چوارچێوەی دۆزی کەجەکە دا ئەنجام درا. ئەو دۆزەی کە لە ئامەد دەستیپێکرد و بەهۆی پێداگری گیراوان لەسەر پاراستن بە زمانی کوردی، هەرای نایەوە، ئەو دۆزەیە کە دواتر بە کەجەکە، ناوبانگی دەرکرد.

11: پێناسەکردنی ئەو دۆزە بە ناوی “کەجەکە” لە لایەک هەوڵدان بۆ کریمینالیزەکردنی دۆزەکە بوو و لە لایەکی تر، وێکچوواندنی بە ئەنقەستی شێوازی ڕێکخستنەکە وەک سیستەمی کەجەکە[ی قەندیل]. کەچی ئەو ڕێکخستنە ناوی کەجەکە نیە و هەروەک باسم کرد، کەجەکە نەک ناوی ڕێکخستن، بەڵکو ناوی مۆدێلێکە.

12: حکوومەت زۆر بەو شێوازە ڕێکخستنە قەڵسە. بەم هۆیە کە توانایی کۆکردنەوەی کۆمەڵگای هەیە و توانیویەتی تا کۆڵانەکانیش بچێت و ئەوەش ئاکەپەی ترساندووە.

13: لە ئەساس دا ئەو مۆدێلە، وازهێنانی کوردان لە داخوازی دەوڵەتی سەربەخۆیە و نیشاندەری ڕاستگۆبوونی کوردان بۆ دەسپێکی ژیانێکی ئاشتیانە لە چوارچێوەی دەوڵەت دا.

14: لە کۆتایی دا: ئۆپێراسیۆنەکانی کەجەکە کە بە بڕیار و دەستپێشخەری پارتی داد و گەشە دەستیپێکردووە، هەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنی خۆبەڕێکخستن کردنی کوردانی کردۆتە ئامانج.

ئامانجی سەرەکی ئاکەپە لەو ئۆپێراسیۆن و گووشارانە، ڕازیکردنی بەشێک لە کوردان بۆ چارەسەری کێشەی کورد بە شێوازی خۆیەتی. ئاکەپە هەروەها دەیهەوێ کە لە ڕەوتی چاکسازیە رەواڵەتیەکانی دا، هیچ ڕێکخراوە و دامەزراوەیەک لە سەر ڕێگەی نەمێنێ و کەس توانای بەرەنگاری نەبێت.

خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە: حکوومەتی ئاکەپە لە لایەک لەگەڵ ئۆجالان و کەجەکە، گفتگۆ دەکات و لە لایەکی تر، بە بیانووی ئەوەی کە سەرجەم ڕێخکراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشێکن لە کەجەکە، قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندانەکان دەکات.

ئەوە نیە کە حکوومەت نەزانێ کە کەجەکە چیە و نوێنەرانی کێن و چی دەکەن بەڵکوو، ئەو هەوڵەی، بەشێکە لە داخستنی پانتای خەباتی مەدەنی بەڕووی کوردان دا.

15: هەندێک لە گیراوانی دۆزی کەجەکە:

6 پارلەمانتار
94 ڕۆژنامەوان
30 ڕۆژنامەفرۆش
36 پارێزەر
31 شارەدار
7 یاریدەدەری شارەدار
5 جێگری شارەدار
183 ئەندامی بەرپرسی پارتی
28 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی
6 ئەندامی دەفتەری سیاسی پارتی
2 هاوسەرۆکی پارتی
400 خوێندکار

لە لایەکی ترەوە، 140 سەندیکاچی قۆڵبەست کراوە، 49 کەسیان هەر ئێستاش دەستبەسەرن و بەشێکی بەرچاوی تری گیراوانیش ئەندامان و لایەنگرانی پارتین و بەشێکیش لەو هاوڵاتیانە پێکهاتوون کە هیچ پێوەندیەکی تەشکیلاتیان بە ئێمەوە نیە.

هەژماری سەرجەم گیراوەکان: 6300 کەس

16: حکوومت ئیدعا دەکات کە 1100 کەس گیراوە و دەکرێ بەم شێوەیە، جیاوازی نێوان ئەو دوو هەژمارە ڕوون بکرێتەوە:

وەزارەتی داد، بە ئاماژە بە مادەی 314 و 220ی یاسای تورکیا هەندێک لە گیراوانی وەک بەرپرس و ئەندامی ڕێکخراوەکە پێناسەکردووە و هەندێکی تر نا.

کەچی ئەگەر هەژماری ئەو گیراوانەی کە بە تۆمەتی لایەنگری، پشتیوانی و پڕۆپاگەندە، بەشداری لە خۆپێشاندان و تۆمەتی هاوشێوە، لە چوارچێوەی ئەو دۆزە دا قۆڵبەستکراون، ئەو هەژمارەی کە ئێمە باسی دەکەینی لێدەکەوێتەوە. ئەگەرچی هەڵکشانی بەرچاوی هەژماری گیراوانی ناو گرتووخانەکان لەم دواییانە دا بە ئاشکرا، سەلمێنەری ئەو ڕاستیانەن.

بە سپاسەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش/ هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , , , , , , , , , , , , , , ,

2 Responses to “6300 کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی کەجەکە لە گرتووخانه دان/ حەسەن جەماڵ/ میللیەت”

  1. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    KCK’dan 6300 kişi hapiste!
    BDP Genel Başkanı Selahattin Demirtaş’tan mektup

    Hasan Cemal

    “AKP hükümeti, KCK’nin ne olduğunu, temsilcilerinin kimler olduğunu bilmiyor değil, sadece büyük bir projenin parçası olarak sivil alanı da tasfiye etmek istiyor.”

    KCK operasyonları nedir, ne değildir? Bu konuda BDP Eş Başkanı Selahattin Demirtaş’ın gönderdiği mektubu kısaltarak bugün köşeme alıyorum.
    * * *
    İlk olarak 19 Nisan 2009 tarihinde başlayan ve bugüne kadar kesintisiz bir şekilde devam eden KCK operasyonları, başladığı ve devam ettiği süre zarfında cereyan eden siyasi gelişmeler bilinmeden anlaşılması zor bir süreçtir.
    (1) Öcalan daha yakalanmadan önce ‘Kürt ulus devleti’ (bağımsız devlet) dışında bir çözüm arayışı içine girmiş, ancak İmralı cezaevindeyken bu tezini geliştirerek, ‘demokratik toplum örgütlenmesi’ amacıyla ‘konfederal’, ‘özerk’ toplum ve devlet modelleri üzerinde durmuştur.
    (2) 1999-2004 yılları arasında PKK süresiz ateşkes ilan etmiş ve silahlı unsurlarını Türkiye sınırları dışına çıkarmıştır.
    Bu dönem zarfında da İmralı ve Kandil’le devlet adına görüşmeler yapılmış, ancak AKP hükümeti henüz devlete tam olarak hâkim olmadığı için bu görüşmelerin kendi kontrolünde gelişmediği sonradan anlaşılmıştır.
    (3) 2005 yılına gelindiğinde devletle yapılan görüşmelerin oyalama ve tümüyle tasfiye amaçlı olduğunu ilan eden PKK, yeniden silahlı mücadeleye başlamıştır. PKK önceki dönemde alınan karara bağlı kalarak, bağımsız ulus devlet çözümü yerine, ‘konfederal toplum örgütlenmesi ve özerklik’ çözümünü esas almıştır.
    (4) İşte tam bu noktada yani 2005-2006 yıllarında, Öcalan’ın önerdiği demokratik toplum örgütlenmesi modelini hayata geçirmek amacıyla Kürtler arasında heyecanlı bir şekilde sivil örgütlenme çalışması başlatılmıştır. Tabanın güçlü olduğu her yerde özgür yurttaş meclisleri adıyla mahalle ve kent meclisleri kurulmaya başlamıştır.
    (5) Özgür Yurttaş Meclisleri birçok yerde resmi dernek statüsüne kavuşmuş ve faaliyetlerini kanunlar çerçevesinde sürdürmektedir. Özgür yurttaş meclisleri olarak başlayan örgütlenmeler bugün devletin KCK şeklinde tanımladığı yapılanmanın ilk aşamalarıdır.
    (6) PKK cephesinde ise yeni bir çatı sistemi, örgütlerle birlikte örgütü olmayan toplulukların da, bireylerin de yer alabileceği bir sistem olarak KCK (Koma Civaken Kürdistan-Kürdistan Topluluklar Birliği) kurulmuştur. Ancak bu sistem (KCK) henüz bugün itibariyle bile hayata geçirilememiştir.
    (7) İlk zamanlarda 2005-2009 arası, devlet bu tür örgütlenmeleri yakından izlemiş ve sakıncalı(!) görmediği için de hiçbir şekilde müdahale etmemiştir.
    (8) Bu arada 2008-2009 yıllarında, özgür yurttaş meclisleri olarak bilinen örgütlenmeler kendilerini kent meclisi ve mahalle meclisi olarak yeniden yapılandırmış ve her yerde yüzlerce insandan oluşan, içinde (DTP) BDP temsilcilerinden STK temsilcilerine, kadın örgütlerinden işadamı örgütlerine, gazetecilerden avukatlara, mühendislere, belediye başkanlarına kadar birçok kesimin yer aldığı meclisler kurulmuştur.
    Bu meclisler mahallede seçimle işbaşına gelirler, her mahalle kendi delegasyonunu seçerek kent meclisini oluşturur, kent meclisleri de delege seçerek DTK (Demokratik Toplum Kongresi’ne) gönderirler.
    (9) 2008 yılında ise AKP hükümeti İmralı ve Oslo’da PKK ile nitelikli bir görüşme süreci başlatmıştır. Bu görüşmenin ilk etkileri PKK’nin süreli ateşkesleri olmuştur.
    En nihayetinde, 2009 yerel seçimleri sonrasında da 13 Nisan 2009’da yaptığı bir açıklamayla ateşkesi yine uzattığını deklare etmiş, bu açıklamadan bir gün sonra yani 14 Nisan 2009’da ise KCK operasyonları adı altında ilk tutuklamalar başlamıştır.
    (10) Kent ve mahalle meclislerinin tamamı 2009 yerel seçimlerinde (doğal olarak) DTP’yi desteklemiş, seçim çalışmalarında bu meclisler bizzat ev ev çalışma yürütmüş ve DTP seçimden büyük bir zaferle çıkmıştır.
    Bu örgütlenme modelinin ne kadar etkili olduğu ilk defa 2009 yerel seçimlerinde AKP tarafından fark edilmiştir. 14 Nisan 2009 tarihindeki ilk tutuklama operasyonundan sonra kasım ve aralık aylarında da geniş kapsamlı operasyonlara devam edilmiştir. Diyarbakır’da KCK ana davası olarak bilinen ve Kürtçe savunmanın engellendiği dava budur.
    (11) Soruşturmaya ısrarla KCK adının verilmesi hem olayı kriminalize etmektir, hem de örgütlenme modelinin KCK sistemine benziyor olmasıdır. Yoksa tutuklanan bu yapının adı KCK değildir, zaten izah ettiğim gibi KCK bir örgütün değil bir modelin adıdır.
    (12) Hükümet bu örgütlenme modelinden çok rahatsız olmuştur, çünkü toplumun sokaklara kadar örgütlü yapısı kendisini ürkütmüştür.
    (13) Bu yapı aslında Kürtlerin ulus devlet (bağımsızlık) fikrinin terk edilmesi sonrası geliştirilmiş bir modeldir. Kürtlerin devletle bir arada yaşama fikrinin samimiyetinin göstergesidir.
    (14) Sonuç olarak; hükümetin inisiyatifi ve kararı ile başlatılan KCK adlı operasyonlar, Kürt halkının örgütlü yapılarının tasfiyesini amaçlamaktadır.
    Bu yapılar içinde bulunup da birtakım suçlara karışmış olanlar olabilir. Bunların soruşturulması normaldir.
    Bütün bu operasyonların temel amacı da AKP’nin Kürtler için öngördüğü kısmi çözüme Kürt hareketinin razı edilmesidir. Çözüm gerçekleştikten sonra da ortada direnecek herhangi bir yapının kalmamasıdır.
    Dikkat çeken nokta ise şudur:
    AKP hükümeti, bir yandan KCK ve Öcalan ile müzakere yaparken, diğer yandan bütün sivil alanı KCK’lidir diye içeri tıkmaya devam etmiştir.
    Hükümet KCK’nin ne olduğunu, temsilcilerinin kimler olduğunu bilmiyor değil, sadece büyük bir projenin parçası olarak sivil alanı da tasfiye etmek istiyorlar.
    (15) KCK’dan tutuklu olanlar:
    6 milletvekili; 94 gazeteci ve 30 gazete dağıtımcısı; 36 avukat; 31 belediye başkanı; 7 belediye başkan yardımcısı; 5 belediye başkan vekili; 183 parti yöneticisi; 28 Parti Meclisi üyesi; 6 MYK üyesi; 2 eşgenel başkan yardımcısı; 400’e yakın öğrenci…
    Öte yandan, 140 sendikacı gözaltına alındı; 49’u halen savcılıkta ifadelerini veriyor. Gözaltına alınan ve tutuklananların bir bölümü ise parti üyeleri, sempatizanlar ya da bizimle hiçbir örgütsel bağı olmayan vatandaşlar…
    Toplam tutuklu ve gözaltı sayısı:
    6300 kişi.
    (16) Hükümetin iddia ettiği rakam ise 1100’dür.
    Aradaki fark şu şekilde açıklanabilir:
    Adalet Bakanlığı, örgüt üyeliği ve yöneticiliği ile ilgili TCK maddesinin (314-220) istatistiğine bakarak bunu söylüyor.
    Ancak örgüte yardım iddiası, propaganda, gösteri, yardım vb maddeler de eklenince bizim verdiğimiz rakam doğrudur. En nihayetinde cezaevinde olan insan sayısının olağanüstü artışından bile bunu çıkarmak mümkündür.
    Saygılarımla,
    Selahattin Demirtaş,
    BDP Eş Başkanı.

  2. 6300 کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی کەجەکە لە گرتووخانه دان/ حەسەن جەماڵ/ میللیەت « مەسعوود مەناف/ Masoud Manaf Says:

    […] […]

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: