‎”پێنج وەرز لە پاییزی کراسەکەتدا”/ ئەیاز سیاوەشان

وه‌رزی یه‌که‌م

خانزاد …!
جانتایه‌ک له‌ ئاسمان دادڕه‌و
بیپێچه‌ به‌ له‌چکه‌ی منداڵی و
وه‌ره‌ لام.
دوو دڵۆپ به‌یانی و
ده‌فته‌رێک له‌ ئێواره‌ی پێکه‌نین و
گیرفانێک له‌ دایکم …
چاوه‌ڕێم.
**
بمبووره‌!
من لێره‌ ناتوا‌نم
له‌ باڵکونی تابلۆکه‌ت
شنه‌با هه‌ڵکه‌م و
ته‌نافی گریانیش
هه‌ڵواسم به‌ هه‌رمێی په‌نجه‌که‌ت.
ناوێرم ده‌م بنێم به‌ ده‌می قافیه‌ی
مانه‌وه‌ …
بمبوره‌!
زه‌مانه‌ گۆڕاوه‌ …
خه‌ونه‌کان،
به‌ر له‌وه‌ی شانه‌که‌ی
پێچراون به‌ پێچی رادیۆکان.
ماچه‌کان،
به‌ر له‌وه‌ی جێبێڵن حه‌سره‌تی ماچی تر
ئالووده‌ن به‌ تاڤگه‌ی جینوساید.


**
چی بڵێم ؟؟
من هێشتا نه‌ تۆم و
ته‌مه‌نیش،
جێت دێڵـم.

**
زووکه‌ ده‌ی …!
شه‌پۆلی په‌یکه‌کان،
سه‌مفۆنیای سه‌فه‌ری “مادۆنا”ن
تۆ هێشتا له‌ کووچه‌ی زه‌رده‌په‌ڕ
بارانی!
شه‌هوه‌تی شه‌رابی ئه‌م شیعره‌
ده‌رژێته‌ ته‌نیایی ” فروغ ” و
تۆ هێشتا هه‌ر به‌فری!
بمبووره‌!
گۆڕاوه زه‌مانه‌ و من ئیتر عاشق نیم.
وه‌ک جاران ناتوانم پێت بڵێم‌:
شه‌وانه‌،
به‌ر له‌وه‌ی ماسیه‌کان بخه‌ون
شه‌پۆلی سینه‌که‌ت داپۆشه‌!
رۆژانه‌،
به‌ر له‌وه‌ی حه‌سره‌تی عاشقان هه‌ڵفڕێ
تۆ باخی دیسکتی خه‌یاڵت مه‌ڕوێنه‌!
وه‌ک جاران ناتوانم پێت بڵێم:
ئاوێنه‌ چاوحیزه‌!
تۆ شیعر و
تۆ له‌ش و
نیشتمان مه‌فرۆشه‌!
بمبووره‌ ئه‌ی خانزاد!
موبایلی ژێر سێبه‌ر پاڵتۆکه‌و
ماشینی ناو پیاسه‌ی هه‌وره‌که‌و
که‌نیشکی ناو ” ڕه‌ف”ی قورئانیش
چیرۆک بوون،
من به‌ڵام
به‌رده‌وام ده‌بارم،
به‌رده‌وام …

**

چی بڵێم ؟
گه‌ر هه‌موو قاوه‌یی چاوانت
برژێنمه‌ په‌یکی ئه‌م باڕه ‌و
بیپێچم به‌ ده‌نگی ” کایا ” وه‌
هه‌ر هێشتا ” پیکاسۆ ”
نامبینێ!
گه‌ر هه‌موو رووباری ناو شیعری مه‌وله‌وی و
شینایی شه‌فه‌قی منداڵیش
هه‌ڵواسم به‌ بورجی ” ئیڤل ” دا
هه‌ر هێشتا خاڵیه‌ ده‌فته‌رو
من به‌لام،
به‌رده‌وام پیر ده‌بم!
چی بڵێم ؟
ئاخ …!
من چی بڵێم ؟
تۆ وه‌ره‌ و …
نازانم
بۆ زیندووین؟؟

لە دیوانی: “پێنج وەرز لە پاییزی کراسەکەتدا”. بڵاوکردنەوەی دەزگای ئاراس ٢٠٠٩ی زایینی.

Advertisements

تاگەکان: , ,

2 Responses to “‎”پێنج وەرز لە پاییزی کراسەکەتدا”/ ئەیاز سیاوەشان”

  1. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    پێنج وەرز لە پاییزی کراسەکەتدا/ ئەیاز سیاوەشیان
    29 فوریه 2012: ڕۆژپڕێس / Rojpressویرایشبیان دیدگاه
    وه‌رزی دووهه‌م
    خانم …!
    له‌ ئۆقره‌ی ته‌م گرتووی ئه‌م شیعره‌دا،
    نه‌ دره‌ختی حه‌رفێک ڕواوه ‌و
    نه‌ قه‌تاری شه‌هوه‌تی چرکه‌یه‌ک
    تێده‌په‌ڕێ!
    ئه‌ڵێی ته‌مه‌ن، سه‌رانسه‌ری ته‌مه‌ن
    له‌ پاییزی کراسه‌که‌تدا
    به‌جێماوه‌!
    له‌ سیناریۆی ئه‌م ئاوێنه‌يه‌دا،
    نه‌ باران ده‌بارێ و
    نه‌ مۆسیقای شه‌وگارێکی چڕ!
    ئه‌ڵێی مێژوو، سه‌رانسه‌ری مێژوو
    له‌ ژێر چه‌تری گریاندا
    به‌جێماوه‌!
    له‌ کۆنگره‌ی مێخه‌ک و مرۆڤدا،
    نه‌ زایه‌ڵه‌ی میکرۆفونێکی بێدار و
    نه‌ بۆنی به‌له‌می سه‌رسینه‌ت!
    ئه‌ڵێی جیهان، سه‌رانسه‌ری جیهان
    له‌ هه‌ره‌سی ڕازه‌کاندا
    به‌جێماوه‌!
    خانم!!
    گیتاری له‌نجه‌که‌ت راژه‌نه ‌و
    ئاوێته‌ی ئاوێنه‌ی ده‌ریای که‌!
    مه‌هێڵه‌،
    خه‌ونه‌کان
    پیرمان که‌ن!!
    ****
    لە دیوانی: «پێنج وەرز لە پاییزی کراسەکەتدا». بڵاوکردنەوەی دەزگای ئاراس ٢٠٠٩ی زایینی.

  2. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    “پێنج وەرز لە پاییزی کراسەکەتدا”
    وه‌رزی یه‌که‌م

    خانزاد …!
    جانتایه‌ک له‌ ئاسمان دادڕه‌و
    بیپێچه‌ به‌ له‌چکه‌ی منداڵی و
    وه‌ره‌ لام.
    دوو دڵۆپ به‌یانی و
    ده‌فته‌رێک له‌ ئێواره‌ی پێکه‌نین و
    گیرفانێک له‌ دایکم …
    چاوه‌ڕێم.
    **
    بمبووره‌!
    من لێره‌ ناتوا‌نم
    له‌ باڵکونی تابلۆکه‌ت
    شنه‌با هه‌ڵکه‌م و
    ته‌نافی گریانیش
    هه‌ڵواسم به‌ هه‌رمێی په‌نجه‌که‌ت.
    ناوێرم ده‌م بنێم به‌ ده‌می قافیه‌ی
    مانه‌وه‌ …
    بمبوره‌!
    زه‌مانه‌ گۆڕاوه‌ …
    خه‌ونه‌کان،
    به‌ر له‌وه‌ی شانه‌که‌ی
    پێچراون به‌ پێچی رادیۆکان.
    ماچه‌کان،
    به‌ر له‌وه‌ی جێبێڵن حه‌سره‌تی ماچی تر
    ئالووده‌ن به‌ تاڤگه‌ی جینوساید.
    **
    چی بڵێم ؟؟
    من هێشتا نه‌ تۆم و
    ته‌مه‌نیش،
    جێت دێڵـم.

    **
    زووکه‌ ده‌ی …!
    شه‌پۆلی په‌یکه‌کان،
    سه‌مفۆنیای سه‌فه‌ری “مادۆنا”ن
    تۆ هێشتا له‌ کووچه‌ی زه‌رده‌په‌ڕ
    بارانی!
    شه‌هوه‌تی شه‌رابی ئه‌م شیعره‌
    ده‌رژێته‌ ته‌نیایی ” فروغ ” و
    تۆ هێشتا هه‌ر به‌فری!
    بمبووره‌!
    گۆڕاوه زه‌مانه‌ و من ئیتر عاشق نیم.
    وه‌ک جاران ناتوانم پێت بڵێم‌:
    شه‌وانه‌،
    به‌ر له‌وه‌ی ماسیه‌کان بخه‌ون
    شه‌پۆلی سینه‌که‌ت داپۆشه‌!
    رۆژانه‌،
    به‌ر له‌وه‌ی حه‌سره‌تی عاشقان هه‌ڵفڕێ
    تۆ باخی دیسکتی خه‌یاڵت مه‌ڕوێنه‌!
    وه‌ک جاران ناتوانم پێت بڵێم:
    ئاوێنه‌ چاوحیزه‌!
    تۆ شیعر و
    تۆ له‌ش و
    نیشتمان مه‌فرۆشه‌!
    بمبووره‌ ئه‌ی خانزاد!
    موبایلی ژێر سێبه‌ر پاڵتۆکه‌و
    ماشینی ناو پیاسه‌ی هه‌وره‌که‌و
    که‌نیشکی ناو ” ڕه‌ف”ی قورئانیش
    چیرۆک بوون،
    من به‌ڵام
    به‌رده‌وام ده‌بارم،
    به‌رده‌وام …

    **

    چی بڵێم ؟
    گه‌ر هه‌موو قاوه‌یی چاوانت
    برژێنمه‌ په‌یکی ئه‌م باڕه ‌و
    بیپێچم به‌ ده‌نگی ” کایا ” وه‌
    هه‌ر هێشتا ” پیکاسۆ ”
    نامبینێ!
    گه‌ر هه‌موو رووباری ناو شیعری مه‌وله‌وی و
    شینایی شه‌فه‌قی منداڵیش
    هه‌ڵواسم به‌ بورجی ” ئیڤل ” دا
    هه‌ر هێشتا خاڵیه‌ ده‌فته‌رو
    من به‌لام،
    به‌رده‌وام پیر ده‌بم!
    چی بڵێم ؟
    ئاخ …!
    من چی بڵێم ؟
    تۆ وه‌ره‌ و …
    نازانم
    بۆ زیندووین؟؟

    لە دیوانی: “پێنج وەرز لە پاییزی کراسەکەتدا”. بڵاوکردنەوەی دەزگای ئاراس ٢٠٠٩ی زایینی.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: