شێعرێک لە ناسر حیسامی

سەمایەک لە گیانم گەڕاوە
لە ڕەنگی ڕووناکی باریکە ئاوێک کە
لە جاڕی وشکەپووش، بە خاکی تینوودا دەگەڕێ.
سەمایەک لە گیانم گەڕاوە
لە چەشنی فڕینی کەوێک کە
لە دوو باڵ یەکیانی شکاوە
لە چەشنی خەونووچکەی منداڵێک
کە دەنگێک پێی گوتبێ سایەیەک لە پەنا بێشکەکەت نەماوە
لارەلار، وەک ڕەوتی شەکەتی شیعرێکم
کە بوغزی دوا ماچی لە گەروو گیراوە
تۆ وەرە و دەستێکم بدەیە
لەنگەرێک، هەر هێندەی بە پێوە خۆ بگرم
کە خراپ گرتوومی، سەرخۆشیی ئەو بادەی
کە نیوە زیاتری لە دەستی لەرزۆکم ڕژاوە!

Advertisements

تاگەکان:

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: