ئای بەلەنجە بەلەنجە/ بە دەنگی ناسر ڕەزازی

ئای بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجـــە هیچ نەماوە

هەموویی ون بوو بزر بوو، بە دەست حوکمی مەلاوە
هەموویی ون بوو بزر بوو، لە ژێر هەوری عـــەباوە

ڕەببی وێران بێ ئێران، سەد ساڵ بۆ پاش گەڕاوە
بۆتە زینـــدانی تاریک، لە ژێر حـــــوکمی مەلاوە
سەدەیی بیستەمە کـــــــەچی، عەبا و مەقنەعە باوە
ئای بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجـــە هیچ نەماوە
ئای بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجـــە هیچ نەماوە
هەموویی ون بوو بزر بوو، بە دەست حوکمی مەلاوە
هەموویی ون بوو بزر بوو، لە ژێر هەوری عـــەباوە

ئەو مەقنەعــەیی فڕێ دە با ڕوخسارت ببینم
ئەو عەبایەیی فـــــــــڕێ دە با باڵاکەت ببینم
تریفەیی مانگی سیمات، ساڕێژ دەکا بـــرینم
ئای بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجـــە هیچ نەماوە
ئای بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجـــە هیچ نەماوە
هەموویی ون بوو بزر بوو، بە دەست حوکمی مەلاوە
هەموویی ون بوو بزر بوو، لە ژێر هەوری عـــەباوە

بـۆچی دەیشاریتەوە، جـــوانیت کە دنیا دێنێ
ڕٶژێ ئاگری سینـەم، عەباکەت دەسووتێنێ
ئای بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجـــە هیچ نەماوە
ئای بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجـــە هیچ نەماوە
هەموویی ون بوو بزر بوو، بە دەست حوکمی مەلاوە
هەموویی ون بوو بزر بوو، لە ژێر هەوری عـــەباوە

ژن دەبێ تێبــــــــکۆشێ تا هــەڵاواردن نەمێنـــێ
بە خەبات بۆ ڕزگاری، قــانوونی ڕەش بشکێنــێ
ژنیش خۆ ئینسانە دەبێ، خۆی مافی خۆی بستێنێ
ئای بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجـــە هـــــــەر دەمێنێ

فەقەت حــــــــوکمی مەلایە، دەبێ لاچێ و نەمێنێ
هەر ئاخووندە کە حوکمی، دەبێ ون بێ و نەمێنێ!

Advertisements

تاگەکان: , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: