هەڵبژاردن و شۆرشگیرانی قسه‌ زل

له‌وه‌تی داگیر که‌رانی کوردستان هه‌ن وشۆرشی کوردیش به‌که‌م وزۆر هه‌بۆو خه‌بات به‌خۆین وئاره‌ق وگیانبازی به‌رده‌وام بۆ.به‌ڵام تو خوا با بریکێش له‌گه‌ل خۆمان روو راست بین وهینده‌ نه‌لێن …؟؟!! با باشتر باسی پکه‌ین تکایه‌ نه‌دڵتان بێشێ ونه‌لاتان وابێ منیش سه‌ر به‌کۆماری ئیسلامیم .دڵنیا بن ئه‌گه‌ له‌ئیوه‌ کوردتر وشۆرشگێرتر نه‌بم که‌متر نیم.
جائیوه‌ حیزبه‌کان وڕێبه‌ران .توخوا که‌ی جاریک له‌جاران به‌قسه‌ی خه‌لکی کوردستانتان کرد؟که‌ی هاواری دایکی شه هیدتان وه‌رگرت ؟که‌ی جاریک له‌جاران له‌خۆتان پرسی باشه‌ با بزانین خه‌لکی کوردستان چ ده‌ڵێ ؟؟داواکاری چێه‌؟ هه‌رکات پێتان خۆشه‌ شه‌ڕی براکوژی شرعی وئاسایی ده‌که‌ن! هه‌رکات مه‌یلتان لێ بوو له‌ت بوون ئینشعاب وه‌ڕێ ده‌خه‌ن!! هه‌رکه‌س و فیکرێک لاتان باش نه‌بوو وه‌ده‌رێ ده‌نین وتۆمه‌تی لاده‌ر وجاش وبه‌ڵاڕێ دا چووی لێ ده‌ده‌ن؟؟ئه‌گه‌ر وانێ پیاو بن بڵێن وانێ تا 1001 که‌س وحیزب و ده‌لیلتان بۆ بێنمه‌وه‌!‌ ته‌واوی ئیفتخارو نازو عیشوه‌تان بۆته‌ دانانی فیلم ووینه‌ی قاره‌مانانی دهه‌ی 60 و70که‌ به‌ حه‌ق جیگای شانازیه‌ به‌لام نان خوارن تاکه‌ی له‌ میژوو؟ ئه‌وریبه‌رانه‌ که‌ به‌دلنیایی ئه‌گه‌ ئیستا مابان له‌داخی ئیوه‌ دڵێان ده‌تۆقی له‌ده‌ست ئه‌وکاره‌ جوانانه‌تان‌، ئیوه‌ که‌ناتوانن یه‌کتر ته‌حه‌موول که‌ن .برایانه‌ پێتان ده‌لیم قه‌ت به‌ته‌مای ها‌تنه‌وه‌ مه‌بن ..کوردستانی ئیستا ئی 30 سال له‌وی به‌ر نێه‌،زۆر ئالوگۆری به‌سه‌ر داهاتۆ که‌ ئیوه‌ لی بێ خه‌به‌رن یان ناتان هه‌وێ ئاگاداری بن.ئیمرۆکه‌ کچان وکورانی دیپلمی کوردستان له‌ وریبه‌رانه‌ی که‌ دینه‌ سه‌ر تیفی قسه‌ده‌که‌ن عالمتر وزاناترن زۆر جار خه‌لکی کوردستان شه‌رم ده‌یان گرێ که‌ ئه‌وانه‌ به‌ناوی ریبه‌ری کورد قسه‌ده‌که‌ن که‌ نازانن چ ده‌لێن و..پاشانیش ئیده‌عا ده‌که‌ن 80له‌ 100 خه‌لک له‌گه‌لیانه‌؟؟!! جابه‌وحاله‌ش ته‌کلیف بۆ خه‌لک داده‌نین که‌چێ خۆیان گێره‌یان له‌ هه‌ولێڕ ده‌گه‌رێ!!


هه‌ر رۆژ خه‌لکی کوردستان بۆشتیک هان ده‌ده‌ن ڕێ وچاره‌یان نیشان ده‌ده‌ن؟؟خه‌باته‌که‌تان بۆته‌ رۆژی 2 ساعه‌ت به‌رنامه‌ی تیفی وئه‌وه‌ی دیکه‌ش سپاس.. بۆخوا گۆرانی ودیمه‌نی کوردستان مامۆستای نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ک!! جا به‌وحاله‌ ئیتزارتان هه‌یه‌ خه‌لک گۆێتان لی رادیرن وبه‌قسه‌تان پکه‌ن،بۆ ئیوه‌ جاری له‌جاران به‌قسه‌ی خه‌لکتان کرد !! ئه‌وانی له‌ده‌ریش له‌ ئه‌مریکاو ئوروپا و..کانادا لێمان بۆنه‌ شۆرشگیر و له‌دووره‌وه‌ بێ ئه‌وی ئازاریک ببینن .ئیدعای شۆرشگیری ده‌که‌ن؟؟
پیم بلین هه‌ر ئیوه‌ نین ساڵێ دوو جار بۆ کرینی ماڵ وماشین زمین وباخ ده‌گه‌رینه‌وه‌ کوردستانی ئیران؟؟ئیوه‌ نین تا دۆینی پیشمه‌رگه‌ بوون ئیستانش که‌کار بۆحیزبه‌کان ده‌که‌ن ده‌کری بلین چۆنه‌ ده‌توانن بینه‌وه‌ کوردستان؟؟یانی ده‌وله‌تی ئیران ئه‌ونده‌ ناحالێ یا گێژه‌؟؟؟له‌ چێژنی حیزبه‌کان سه‌رچۆپی کیشن ووینه‌کانتان له‌سه‌ر سایته‌کان بڵاو ده‌نبێته‌و ده‌کری بزانین چۆن دینه‌وه‌ ئیران؟؟ئه‌سله‌ن چۆن پاسپورتان وه‌رگرتۆ ئیو که‌ پیشمه‌رگه‌ بوون ئه‌یی خوشکی به‌ریز .ف…له‌ ئه‌مریکا..ئه‌ی برای به‌ریز ..ج..له‌ کانادا..ئه‌ ی قاره‌مانی دلیر.. م.. له‌ ئۆسترالیا؟؟ هه‌زاره‌ ناوی دیکه‌ که‌ ئیوه‌ باشتر ده‌زانن بێ گومان!
بله‌ی حکومه‌ت ئاوای لی هات بێ؟؟هه‌ر ئیوه‌ نین بۆیارانه‌ ورگرتن ده‌چنه‌ سفاره‌تخانه‌کان ،که‌چێ له‌ سه‌ر کاناله‌ شۆرشگیره‌کانمان راپۆرت ده‌نیری وله‌ چیژنه‌کان پیام ده‌خوینێوه‌..جارو باریش وه‌کی ئه‌ندامی یه‌کیتی …دیموکرات …..کۆمه‌له‌ شت ده‌نوسی..
ئیوه‌ چۆن ده‌توانن بۆ خه‌لک ته‌کلیف ته‌عین که‌ن که‌ خۆتان پرن له‌ پرسیار؟؟جێ شک ودودڵی؟؟
براستی ئیوه‌ که‌چه‌ندسال پێشمه‌رگه‌ بوون له‌ فیس بووک به‌ شآانازی دای ده‌نێن!! یا ئیستاش ئاوا خه‌ریکی کاری سیاسین به‌قه‌ولی خۆتان چۆ ئاوا ئازادانه‌ ده‌گه‌رینه‌وه‌ ئیران .ئه‌گه‌ر وایه‌ به‌راستی ئیران ناوه‌ند ئازادی ودێموکراسێ؟
کاتیک ئه‌حمه‌‌دی نژاد دژی کورد هاته‌ نیویورک ،له‌بیرتانه‌؟؟!! ئیوه‌ نه‌بوون شۆعارتان ده‌دا نوسراوه‌ی دژی ئیرانتان هه‌ڵ گرپوو..به‌لام رۆژی دوایه‌ له‌سقزو پیرانشارو ونغده‌ پیاسه‌تان ده‌کرد خه‌ریکی دۆلار گۆرینه‌وه‌ بوون..!! به‌راستی سه‌یره‌ ئه‌وحیزبانه‌ خه‌ریکن چ ده‌که‌ن؟؟له‌ هه‌رکه‌سیش ده‌پرسی کاکه‌ بۆ چۆیه‌وه‌ ده‌لی حیزب منی نارده‌وه‌ یا به‌ ئاگاداری کۆمه‌له‌ چومه‌وه‌؟؟؟؟؟جا ئه‌گه‌وابێ سپاس بۆ خووا وه‌زعمان زۆر باشه‌
هه‌واڵنیری خرمگس نیوز بۆکان

Advertisements

تاگەکان:

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: