5 کۆپلە شێعری پەشێو


کیژۆڵەی دڵگیر، ئەی لە خۆبایی،
بۆچی دەمکوژیت بە ناڕەوایی؟
بۆچی دڵرەقی بەرامبەر بەمن،
کە بتپەرستم هەتاکوو مردن؟
دەزانم بۆچی دڵ پر لەقینی
لە چەقی رێگەش هەرگیز نامبینی:
چونکە دڵپاک و وەفادارم بۆت
شەوانی تاریک بە ئازارم بۆت
چونکە لاوێکم راستم، فێڵباز نیم
چونکە چاو باز نیم بە فیز و ناز نیم
چونکە جل ڕەنگاو ڕەنگی جادە نیم
چونکە قومارچی و فێری بادە نیم

چونکە نازانم ، نەکەم و نە زۆر،

ڕووم مکیاژ بکەم هەر ڕۆژ بە سەد جۆر
چونکە هەژارم ، خاوەن تەلار نیم
بەندەی سەربەرزیم، بەندەی دینار نیم
چونکە لە جیاتی دیاری یا سامان
پێشکەشم کردی دڵێک تا نەمان
بەڵێ، تۆ بۆیە دڵ پڕ لە قینی،
لە چەقی رێگەش هەرگیز نامبینی

باسم بکەن
باسم بکەن، تا دەتوانن باسم بکەن.
دووڕووانیش با بێنە لام کاسم بکەن:
من بەزیوم، ناشاعیرم، گۆشەگیرم،
هەڵپەرستم، خۆپەرستم، تەسکە بیرم!
باسم بکەن، تا کاژێرتان لێک دەترازێ…
گەر شەو نەبێ، رۆژ چی هەیە پێی بنازێ؟!شاڵاو بێنن،
سەری خۆتان بدەن لە کێو،
بگرن وەکوو کورتە باڵا داوێنی دێو.باسم بکەن،
کۆڕببەستن، باسم بکەن.
باسم بکەن،
هەڵببەستن، باسم بکەن.بەڵکوو ناوم وەکو و هاڵاوی، بە ئازایی،
هەڵسێ لەسەر گڕی قینتان بۆ بەرزایی
دوو ئاوابووندانی ئێواران
سه‌رنج ده‌ده‌مه‌ ئاوابوونی خۆر…
ده‌زانم،منیش
زووبێ یا دره‌نگ ، ده‌بێ ئاوابم
به‌ڵام ، مخابن، ده‌می ئاوابوون
وه‌کوو زه‌رده‌په‌ڕ سیحراوی نابم !
مافی خۆته‌چۆنت پێ خۆشه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆت
له‌ت که‌ ئه‌و دڵه‌ی شادی ده‌وێ بۆت
له‌ چه‌قی ڕێگه‌م هه‌ر له‌به‌ر چاوم
بنێ ژێر پێیان نامه‌ی پێچراوم
شان به‌ شان بڕۆ ، قشتیله‌ و نازدار
له‌گه‌ڵ دۆستێکی تازه‌ی پاره‌دار
ئه‌و دۆسته‌ی که‌وا ناو له‌ زارانه‌
هه‌ر هی تۆ نییه‌ و هی هه‌زارانه‌ !
بیلاوێنه‌وه‌ ، تێر بۆی پێکه‌نه‌
له‌ دڵما نه‌خشی یادگار هه‌ڵکه‌نه‌
قه‌یناکا ، گیانه‌ مافی خۆته‌ خۆ
ئه‌و ڕه‌فتار ده‌کا به‌ ئاره‌زوی تۆ
بێبه‌شت ناکا له‌ شێلانی له‌ش
له‌ سكاڵای زۆر، وه‌نه‌وزه‌ی باوه‌ش
قه‌یناکا ، گیانه‌ ! ڕاستی ، زۆر ڕاستی
پێم نه‌هاته‌ جێ چی دڵت خواستی !
ته‌نیا شیعر بوو ئه‌وه‌ی من هه‌مبوو
بۆ قنیاتی تۆش شیعر زۆر که‌م بوو !
سندمیان کردە هەردوو پێم،
کەلەپچەیان کردە دەستم،
خەنجەر نیشتە سەر گەردنم،
لێیان پرسیم:
ناوی چییە خۆشەویستم.
بێ دەنگ وەستام وەک سنگی مت،
دامە قاقای پێکەنین و هیچم نەگوت!
Advertisements

تاگەکان: , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: