بۆ هەڵەبجە/ شێرکۆ بێکەس

ئەو ساوایە بۆ تێر ناخواو
دەم هەڵناگرێ لە مەمکی دایک
ئەو باوکە بۆ ئەو پاروە قوت نادات و
دەست داناگرێت
ئەو خوێندکارە بۆ پەڕەیەکی تازەتر ناکاتەوە
ئەو شوفێرە بۆ سلفەکەی لێنادات و
ئیتر بڕوات
ئەو حەماڵە بۆ کۆڵەکەی هەڵناگرێت و
ئەو چەقی رێیە بەردات
ئەو کیژە بۆ چاکەی بەردەمی تێکنادات و
بیخواتەوە
ئەو کۆترە بۆ باڵەکانی کردۆتەوەو
هەڵیش نافڕێت
ئەو کچە بۆ ئەو سەتڵە ئاوە هەڵناگرێت و
ئەو ماچە بۆ تەواو نەبوو
ئەو تەشییە بۆ خورییەکی تری نەخوارد
تاکێ گۆرەویی بوو بەچی هەر لەپێ نەکرا
ئەو ئیمزایە بۆ هەر نەکرا
ئەو جانتایە هەر دانەخرا
دەرگایەک بۆ پێوە نەدرا
میلی رادیۆیەکی ناوخۆش هەر بانەدرا..

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: