دەقی پەیامی نەورۆزی 2012ی مەسعوود بارزانی

خوشك و برایان: لەم ڕۆژەدا زۆر كەس داوایان دەكرد، پەیوەندیان دەكرد كە لەم ڕۆژەدا مژدەیەكی خۆش و گەورە بە هەموو خەڵكی كوردستان رابگەینین، من دڵنیتان دەكەم انشاْ الله ئەو ڕۆژە هەر دێـت كە ئەم مژدەیەتان پێ رابگەیندرێت بەڵام دەبێت لە كاتێكی گونجاو دابێت، بەڵام دڵنیابن ئەو مژدەیە هەر دێت.
بەڕێزان ئێمە بە كاتێكی هەستیاردا تێدەپەرین لەم ڕۆژانەدا كابینەی حەوتەم دەست بە كار دەبێت و من زۆرم حەز دەكرد هەموو هێزە كوردستانیەكان بەشدار بن بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە، بەڵام لەوە دەچێت برایانی ئۆپۆزسیۆن بڕیاریان دابێت بەشدار نەبن بەڵام ئومێدەوارم وەكو ئاوێنەیەك بن بۆ حكومەتی هەرێم و كەموكوریەكانی حكومەت پیشان بدەن بەو ئامانجە كە گەندەڵی نەمێنێت، كەموكوری نەمێنن و ئەزموونەكەمان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشتر بچێت. هەروەكو زۆرجار ووتومە دەكرێت ئێمە بۆچوونی جیاوازمان هەبێت چەند حزب و رێكخراو بین بەلام ئەبێ هەموومان لە ژێر خێوەتی كوردایەتی بین بەتایبەتی ئێمرۆ كە جارێكی تر دیسان هەرێمی كوردستان كەوتۆتەوە بەر پڵان و هێرشی نارەوای ناحەزان، زۆریان بە خەیاڵی خاویان ئومێدیان لەسەر ئەوە بەستووە كە درز دروست بكەن لە نێو هێزەكانی كوردستانیدا بەڵام ئەگەر بگاتە ئەو حەدەی كە تەهدیدی ئەمنی هەرێم و ئاییندەی كورد و كوردستان بكرێت كورد هەموو یەكن، هەندێك كەس پەیدا بوون كە كەمن بەداخەوە وە بە ئێش و ئازارەوە ئەلێم بێ نان و نمەكن چونكە ئەوەی كورد بۆ ئەوانی كردوە لەبەر چاویان نەماوە، ڕۆڵی كورد زۆر دیار و ئاشكرایە كوردستان هەمیشە پەناگایەك بووە بۆ لێقەوماوان و بۆ خەڵكی مەزلوم، ئەو چەند كەسەی ئیمرۆ لە بەغدا بە زۆر خۆیان سەپاندووە ئەوانە ئاوارە بوون لە كوردستان و كوردستان دەرگای خۆی كردبووەوە بۆیان، ئیمرۆ قەیرانێكی جددی هەیە لە عێراق كە ئێمە ئەلێین قەیرانێكی جددی هەیە ئەزانین ئەلێین چی، ئێمە هەوڵمان داوە هەمیشە كە چۆن خزمەتی كوردستان بكەین ئەوها خزمەتی برا عەربەكانمان و برا توركمانەكانمان و ئاشووریەكان و كلدانیەكان بكەین لە هەموو عێراق ئێمە ویستوومانە خزمەتی هەموو عێراق بكەین.

دوای رووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری لە 2003 بە هەموو توانایەكمانەوە هەوڵمان دا ئەزموونی كوردستان لە شوێنەكانی تری عێراقیش سوودی لێوەربگیرێت، بەداخەوە ئەوان سوودیان لە ئەزموونی ئێمە وەرنەگرت. ئێمە زۆر بە پەرۆشەوە هەوڵماندا نەبێتە شەر و ململانێی تایفەگەری و مەزهەبی و گوتمان و ئەیلێین نابینە بەشێك لەو ململانێیە، و ئێمە پێمان ناخۆشە یەك كوری عێراقی بكوژرێت چ لە بەصرا یا لە هەولێر یا لە بەغدا یا لە نەجەف یا لە هەر شارێكی تری عێراقی، هەموویان بە كەس و كار و خۆشەویستی خومانیان دەزانین . بەڵام هەمووشتان ئەزانن كە ڕۆلی كورد ڕۆلێكی سەرەكی بووە لە رووخاندنی رژێم و لە دروست كردنی عێراقی تازە، وە بەتایبەتی پێش دوو ساڵ لە دامەزراندنی حكومەتی ئێستای عێراق بە پێی رێككەوتننامەی هەولێر، ئەگەر ڕۆڵی كورد نەبا خوا دەیزانی عێراق بەرەو چ هەڵدێرێك دەچوو. ئێستا بە داخەوە چەند كەسێكی كەم پەیدا بوون هەموو دەسەلاتیان ئیحتكار كردووە و ئیرهابێكی فكریان دروست كردووە نابێت كەس رەخنە بگرێت یان رەئی خۆی بدات ئەگەر نا هارئەبن وە دەكەونە پەلاماری جۆراوجۆر.

كاتی ئەوە هاتووە هەموو راستیەكان بۆ خەڵكی كوردستان و بۆ خەڵكی عێراق روون بكرێنەوە با بزانین خیلافی ئێمە لەسەر چییە.

خیلافی ئێمە لەسەر ئەمەیە:

-یەكەم شەراكەتە لە حوكم لە بەینی كورد و عەرەب (یەعنی عەرەبی شیعی و عەربی سوونی) لەگەڵ ڕیزگرتن و بەشداری كردنی مكوناتی تر كە ئەصلەن ئێستا ئەو شەراكەتە مانایەكی نەماوە.

-ئیلتزامە بەدەستوور كە ڕۆژانە خەرقی ئەو دەستوورە دەكرێت.

-جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكانی هەولێرە كە ئەصلەن پشت گوێ خراون و جێبەجێ نەكراون. بە موجەرەد بە گەیشتنیان بۆ سەر حوكم هەموو رێككەوتنێكیان لە بیر چوو، دەستوریان لە بیر چوو، شەراكەتیان لە بیر چوو كە ئەمە عیلاقەی بە چارەنووسی عێراق و هەموو عێراقیەكانەوە هەیە هەر پەیوەندیان بە هەرێمی كوردستانەوە نییە.

ئینجا بێینە سەر ئەو خیلافانەی كە بەینی هەرێم و ئەو دەسەتەی كە دەسەلاتدارە ئێستا لە بەغدا.

1.لەسەر كەركوك و ناوچە دابراوەكانە كە هەمیشە خۆیانی لی َ ئەدزنەوە ئێمە ئەو پەری مرونەتمان بە كار هێنا، وە سوپاسی ئێوە ئەكەم جەماوەری خەڵكی كوردستان كە تەحەمولتان كردووە تا ئێستا، گەیشتووتە حەدێك رەنگە ئێوە گومان بكەن كە ئێمە بە جددی هەولمان نەداوە یا كەمتەرخەمیمان كردووە، ئێمە هەوڵمان داوە و كەمتەرخەمیشمان نە كردووە و بەڵام نیەتێكی پاكمان پیشان داوە ویستمان لە ڕێگەی دەستوورەوە چارەسەر بكرێت، ئێمە وامانزانی خەڵك ئیحترامی پەیمان دەگرێت، ئیحترامی ئیمزای خۆی دەگرێت، بە پێی دەستوورێك چارەسەری ئەو كێشانە دەست نیشان كراوە وە بێگومان ئەگەر بە پێی دەستوور چارەسەر كرابا و ئێستاش چارەسەر بكرێت ئەمە پەسەندە، بەلام مومكین نییە ئێمە واز لەم بابەتە بینین چونكە مەسەلەیەكی لە مەبدەئی مەبەدەئی ترە بۆ ئێمە .

2.مەسەلەی پێشمەرگە هەموو ئەزانن پێشمەرگە چ ڕۆڵێكی بووە بۆ هەموو عێراق ئێستا وەكو دوژمن، دوژمنایەتی پێشمەرگە دەكەن ئەمە پێنج شەش ساڵە هەرچی میزانییەی پێشمەرگەیە دزیویانە ناهێلن بێت بۆ كوردستان، لەوەش خراپتر ئەو چەند كەسەیە چاوەروانی ئەوە دەكەن فرۆكەی ئێف16 یان بۆ بێت بۆ ئەوەی جارێكی تر شانسی خۆیان لەگەڵ پێشمەرگە تاقی بكەنەوە بەم عەقلەتیەوە حوكمی عێراق دەكەن.

3.مەسەلەی نەوت و غاز لە ساڵی 2007 لە مانگی شوباتی 2007 ئێمە ئیتفاقمان كرد لەسەر پرۆژەیەك بۆ نەوت و غاز كە بچیت بۆ پەرلەمان، ئەگەر تا مانگی 5ی ئەو ساڵە لە پەرلەمان دەرباز نەبوو هەردووك لامان هەرێم و حكومەت بۆیان هەیە عقود ئیمزا بكەن ئێمە بە پێی دەستوور هیچ خیلافێكمان نییە نەوت و غاز مولكی عێراق و واریداتیشی بۆ هەموو خەڵكی عێراقە كەواتە بۆ قانونەكە نانێرن بۆ پەرلەمان بەڵام هەر كۆمپانیایەك بێت بۆ ئەوەی عەقدێك لەگەل هەرێم ئیمزا بكات ئەوان شێت ئەبن لە بەغدا ئەزانن ئەمە دەستوریە، موشكیلە ئەوە نییە كە ئەو عقودانە دەستووری نیین، بەڵام چاویان هەڵناهێت و دژی ئەوەن كە كوردستان پێش بكەوێت، لەگەل ئەوەی ئەو عقودە خێری هەموو عێراقی تێدایە، ئێمە پابەندین كە ئەم واریداتە بۆ هەموو خەڵكی عێراقە، لەگەڵ ئەوەش ناهێلن هیچ كۆمپانیایەك بێ بۆ ئێرە ئەگەر تەهدیدی نەكەن، ئەگەر فشاری نەخەنە سەر بە ڕێگەی جۆراوجۆر.

4.خاڵی تر دروستكردنی سوپایەكی یەك ملیۆنییە كە وەلای بۆ یەك نەفەر بێت، لە كوێی دونیا هەیە یەك نەفەر رەئیس وزەرا بیت قائد عامی قوات مسەلەحە بی، وەزیر دیفاع بی وەزیر داخلیە بی، رەئیسی موخابرات بی، رەئیسی مەجلسی ئەمنی قەومی بی، دوێنێش نامەیەك چووە بۆ بانكی مەركەزی كە بانكی مەركەزیش عائد بە خۆی بێت، چ ما بۆ خەڵكی تر ئەگەر زۆر كەس پێی وا بیت كە شیعەكان رازین بەم وەزعە شیعەكان پێش سوننە و كورد تەهمیش كراون . لە هەمووی ناخۆشتر ئەو چەند كەسە دەیانەوێت وا پیشانی بدەن كە كورد هەڵویستی گۆریوە لە شیعە یاخود هاوپەیمانی خۆی گۆریوە، ئەو شیعانەی ئێمە دەیانناسین پەیرەوانی حەكیم و صدر ئەوانەن كە هەمیشە لەگەڵ كورد وەستاون و هەمیشە كورد لەگەڵیان وەستاوە، لەمەودواش هەموو كات بەیەكەوە دەوەستین و لەیەك سەنگەرین، و ئەوانەی كە ئیدعای ئەوە دەكەن كە بەرگری لە مافی شیعە دەكەن بەرگری كردن لە مافی شیعە بەوە نابێ هاوپەیمانانی شیعە تەهمیش بكەن بەوە نابێت دوژمن بۆ شیعە زیاد بكەن بەوە نابێت حساب بۆ خەڵكی تر نەكەن لە عێراق، ئێمە ئەلێین عێراق بۆ هەموومانە بۆ كوردە بۆ شیعەیە بۆ سونەیە بۆ توركمانە بۆ ئاشورییە بۆ كلدانە بۆ هەموو خەڵكی عێراقە هەركەسە و بە پێی حەجمی خۆی بە پێی موقعی خۆی. بەوە خزمەت شیعە دەكەن كە خەدەمات بۆ شیعەكان تەقدیم بكەن ئەمن و ئاسایش بۆ خەلكی عێراق تەئمین كەن، ئێوە چتان كردووە بۆ عێراق؟ فەرموون با حسابات هەمووی بخەینە سەر مێز .

ئێمە پابەندین بە هاوپەیمانەتی خۆمان لەگەل برایانی شیعە بەڵام نەك لەگەل ئەم چەند نەفەرە ئەم چەند كەسەی كە هەموو دەسەلاتێكیان ئیحتكار كردووە و حیساب بۆ هیچ كەسی تر ناكەن، وە من دڵنیام كە شیعەكان پێش كورد و سوننە رازی نین بەم وەزعە.

خوشك و برایانی بەڕێز:

كاتی ئەوە هاتووە بلێین ئیتر بەسە، عێراق بەرەو هەڵدێر دەچێت، خەریكە چەند كەسێك حوكمی عێراق بەرەو دیكتاتۆریەت ببەن، عێراق لە قەیرانێكی جددی دایە. بە نسبەتی ئێمە بە هیچ شێوەیەك قابلی قەبول نییە بەردەوام بوونی ئەم وەزعە، بۆیە داوا لە رابەرانی هەموو حزب و لایەنە سیاسیەكانی عێراق تێكرای عێراق دەكەم هەرچی زووتر دانیشن و بەپەلە چارەسەرێك بۆ ئەم وەزعە بدۆزنەوە ئالیەتی بۆ دابنێن و لە كاتێكی كورت چارەسەری ئەم وەزعە بكرێت ئەگینا ئێمە دەگەرێینەوە بۆ میللەتی خۆمان وە بڕیاری كۆتایی میللەتی ئێمە دەیدات پاشان با كەس گلەیی نەكات .

لە كۆتایدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی شەهیدانی عێراق بە تێكرایی، شەهیدانی كورد و كوردستان، وە هەموو شەهیدانی ڕێگای رزگاری لەسەرتاسەری جیهان جارێكی تر نەورۆزتان پیرۆز بێت و زۆر سوپاستان دەكەم.

Advertisements

تاگەکان: , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: