بارزانى: شیعه‌ كوژه‌كان هه‌موویان له‌ ده‌وروبه‌رى نووسینگەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكدارن

بارزانى: به‌شدارى كردن له‌ لوتكه‌ى عه‌ره‌بى كارى من نییه‌‮
رووداو-الشرقیه‌

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى الشرقیه‌، نووسینگەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكداره‌كان، كه‌ نورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، تاوانبار كرد به‌ كوشتنى شیعه‌كان و گوتى “بكوژانی‮ ‬شیعە هەموویان لە دەورووبەری‮ ‬نووسینگەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكدارن‮”. بارزانى له‌و دیداره‌دا سه‌رسوڕمانى خۆى به‌رامبه‌ر سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان ده‌رده‌بڕێ كه‌ بێده‌نگن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى تاكڕه‌وى نورى مالیكى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌شێكى دیداره‌كه‌دا باس له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى كورد ده‌كات له‌ سوپاى عێراق و ده‌ڵێت رێژه‌ى كورد له‌ سوپاى عێراق بۆ 8% كه‌مبووه‌ته‌وه‌. له‌باره‌ى سوپاسالارى عێراقیش، كه‌  كورده‌، بارزانى ده‌ڵێت “سوپاسالار لە هەموو دەسەڵاتەكانی‮ ‬بێبەشكراوە و وجوودی‮ ‬زیادە لەو پێگەیەدا”.

ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى دیداره‌كه‌یه‌:

الشرقیه‌: ‬لە‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬ئایندەدا ئێراق میوانداریی‮ ‬لووتكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئایا ئێوە داوەتكراون؟ بۆ ئامادەبوون لەو كۆنگرەیە دەچنە بەغدا؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬نەخێر من داوەت نەكراوم و ناشچمە بەغدا و ئەمە كاری‮ ‬من نییە،‮ ‬بەڵكو كاری‮ ‬برایانی‮ ‬دیكەیە من هیوای‮ ‬سەركەوتن بۆ ئەو كۆنگرەیە دەخوازم‮.

‮الشرقية: ‬یەكەمینجارە دوای‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬دوور و درێژ ئێراق میوانداریی‮ ‬ئەم كۆمبوونە دەكات كە هەموو دەوڵەتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بەشداریی‮ ‬تێدا دەكەن،‮ ‬گرێدانی‮ ‬ئەم كۆنگرەیە لە بەغدا چ واتایەكی‮ ‬بۆ ئێوە هەیە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ئەمە هەنگاوێكی‮ ‬زۆر گرنگە،‮ ‬لانی‮ ‬كەم داننانە بە حكوومەتی‮ ‬ئێراق لەو كاتەی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە داننان بە بارودۆخی‮ ‬تازەی‮ ‬ئێراق موتەحەفیز بوون‮.‬

‮الشرقية: ‬پێتان باشە گرفت و پرسە سیاسییەكانی‮ ‬ئێراق لەو كۆنگرەیەدا باس بكرێت؟ 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬من هیواخوازبووم گرفتە نێوخۆییەكانی‮ ‬ئێراق بەر لە گرێدانی‮ ‬لوتكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە كۆبوونەوەی‮ ‬سەركردە ئێراقییەكان گرێبدرێت،‮ ‬بەڵام ئەوە نەبوو و پێشموایە ئەگەر ئێراقییان خۆیان گرفتی‮ ‬خۆیان چارەسەر نەكرد،‮ ‬ناكرێ لە لوتكەی‮ ‬عەرەبیدا چارەسەر بكرێت،‮ ‬بەڵام ئاساییە خەڵك لە‮ ‬ڕاستیی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬ئێراق ئاگاداربن‮.‬

‮الشرقية: ‬كەواتە وا تێدەگەم ئێوە لە لووتكە دوور دەبن وهیچ دیدارێكتان لەگەڵ شاندە میوانەكان نابێت؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬من لە هەمان كاتی‮ ‬كۆنگرەكەدا بەرنامەی‮ ‬سەردانێكم بۆ دەرەوەی‮ ‬وڵات هەیە كە بەر لە چەند مانگێك وادەكەی‮ ‬دیاریكراوە‮.‬ ‮

الشرقية: ‬پرسیارێك دێتە ئاراوە،‮ ‬ئایا ئەو لوتكەیە پێگەی‮ ‬ئێراق و لە هەمانكاتدا پێگەی‮ ‬حكوومەت بەهێز دەكات،‮ ‬ئەم پرسە نیگەرانتان ناكات؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ئەگەر ئەم كونگرەیە بۆ بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬ئێراق بێت ئەوە شتێكی‮ ‬ئاساییە،‮ ‬بەڵام ئەگەر بۆ بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬تاكە كەسێكی‮ ‬دیاریكراو‮ ‬یان حكوومەت بێت بەتەنیا ئەوە لەبەرژەوەندیی‮ ‬گەلی‮ ‬ئێراقدا نییە،‮ ‬لەبەرژەوەندیی‮ ‬گەلی‮ ‬ئێراقدایە پێگەی‮ ‬خودی‮ ‬ئێراق بەهێز بكرێت نەوەكو كەسێكی‮ ‬دیاریكراو‮.‬

‮الشرقية: ‬كەواتە مەترسیتان لە كاردانەوەی‮ ‬سەلبیی‮ ‬لووتكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬هەیە بەسەر پەیوەندیی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬پێموایە پرسی‮ ‬لووتكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬هیچ گرفتێكی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان نییە و هیچ گرفتێك لە نێوان هەرێم و ناوەند دروست ناكات،‮ ‬وەكو گوتم هیوای‮ ‬سەركەوتن بۆ كۆنگرەكە دەخوازم و هیوادارین بۆ بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬كەسێك‮ ‬یان لایەنێكی‮ ‬دیاریكراو ئیستیغلال نەكرێت‮.‬

‮الشرقية: ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك ئەو گرفتەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ئێراق چۆن وەسفدەكەن؟ گرفتی‮ ‬ئێوە لەگەڵ ناوەندە‮ ‬یان حكوومەتی‮ ‬ئێستا؟ واتا گرفتەكە لەگەڵ بەغدایە بەگشتی‮ ‬یاخود لەگەڵ ئەو حكوومەتە بەشێوەیەكی‮ ‬تایبەت؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬بارودۆخی‮ ‬تازە و حكوومەتی‮ ‬ئێستا پێویستە هاوبەشانە بێت،‮ ‬واتا حكوومەتی‮ ‬ئێراق حكوومەتی‮ ‬شەراكەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بێت،‮ ‬كوردیش‮ ‬ڕۆڵیان لە پێكهێنانی‮ ‬ئەو حكوومەتە و دووبارە داڕشتنەوەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬تازەوە هەبوو،‮ ‬بەڵام بەشێوەیەكی‮ ‬پلە بە پلە لە ماوەی6 ‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوودا هەوڵی‮ ‬زۆر هەن بۆ دەستگرتن بەسەر هەموو دامودەزگاكانی‮ ‬دەوڵەت لەلایەن لایەنێكی‮ ‬دیاریكراو كە تاڕادەیەك لە هەوڵەكانیدا سەركەوتوو بووە،‮ ‬ئەمەش لەخۆیدا دژی‮ ‬دەستوور و دژی‮ ‬پرەنسیپی‮ ‬شەراكەت و دژی‮ ‬هەموو ئەو‮ ‬ڕێككەوتنانەن كە هەموو لایەك‮ ‬ڕەزامەندیی‮ ‬لەسەر داوە،‮ ‬ئەمە ئەسڵی‮ ‬گرفتەكەیە،‮ ‬گرفتەكە تەنها هی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نییە،‮ ‬بەڵكو گرفتی‮ ‬هەموو ئێراقە،‮ ‬پرسەكە پەیوەندی‮ ‬بە دیموكراسییەتی‮ ‬ئێراقەوە هەیە،‮ ‬ئەمە جگە لە شەراكەتی‮ ‬ڕاستەقینە لە حوكم،‮ ‬ئەمەیە گرفتی‮ ‬سەرەكی،‮ ‬بەڵێ گرفت لە نێوان بەغدا و هەرێمدا هەیە،‮ ‬ئەمەش لە ئەنجامی‮ ‬قۆرخكردنی‮ ‬دەسەڵات و پێشێلكردنی‮ ‬دەستوور و پەراوێزخستنی‮ ‬ئەوانی‮ ‬دیكە و گرنگی‮ ‬نەدانە بە شەراكەتی‮ ‬ڕاستەقینە‮.‬

‮الشرقية: ‬بەڕوونی‮ ‬و‮ ‬ڕاشكاوی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬غەیری‮ ‬بەڕێز نووری‮ ‬مالیكی‮ ‬هەبووایە لە حكوومەت بارودۆخەكە‮ ‬ڕێڕەوێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەخۆوە دەبینی؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬من نامەوێ پرسەكە مۆركێكی‮ ‬شەخسی‮ ‬بەخۆیەوە ببینێت،‮ ‬دەستوورێك هەیە زۆرینەی‮ ‬ئێراقییان دەنگیان بۆ داوە،‮ ‬ئەو دەستوورە حەكەمە،‮ ‬هەركەسێك بەو دەستوورە پابەند بووایە ئەو گرفتە‮ ‬ڕووی‮ ‬نەدەدا،‮ ‬كەواتە پابەندبوون نییە بەدەستوور و پێشێلكردنیشی‮ ‬هەیە،‮ ‬من ناتوانم بڵێم ئەگەر كەسێكی‮ ‬دیكە هەبووایە بارودۆخ باشتر دەبووە،‮ ‬چونكە هەركەسێك دەستووری‮ ‬پێشێلكردبووایە هەمان شت‮ ‬ڕوویدەدایەوە‮.‬

‮الشرقية: ‬بەڕێزتان گوتتان شەش ساڵ،‮ ‬واتا‮ ‬4+2 ‮ ‬ساڵ،‮ ‬لە4 ‮ ‬ساڵی‮ ‬یەكەم ئێوە هەموو گرفتەكانتان بەچاوی‮ ‬خۆتان بینی‮ ‬لەبەرچی‮ ‬ئێوە جارێكی‮ ‬دیكە بەنوێكردنەوەی‮ ‬ئەو حكوومەتە‮ ‬ڕازی‮ ‬بوون؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬بەڕاستی‮ ‬ئەم پرسیارە لەجێیە،‮ ‬پرسیارێكە مافی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئێراقە بیكات،‮ ‬من چەند جارێك هۆشداریم لەبارەی‮ ‬ئەو پرسە داوە و زۆرجاریش بەشێوەیەكی‮ ‬ڕاستەوخۆ پەیوەندیم بە جەنابی‮ ‬سەرۆك وەزیرانەوە دەكرد‮ ‬یانیش لە دیداری‮ ‬تایبەت و نامە گۆڕینەوەدا پێمگوتووە،‮ ‬من جەختم لەسەر پابەندبوون بەدەستوور و جێبەجێكردنی‮ ‬ڕێككەوتننامەكانی‮ ‬نێوانمان دەكردەوە هەمیشە بەڵێنی‮ ‬زۆرمان پێدەدرا،‮ ‬بەڵام بەبێ ئەنجام،‮ ‬بەگشتی‮ ‬بەرپرسیارێتییەكە دەكەوێتە سەرشانی‮ ‬هەمووان،‮ ‬لەبەرچی‮ ‬پەرلەمان بێدەنگ بوو؟ بەهەمانشێوە سەرۆكایەتیی‮ ‬كۆمار؟ چۆن ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران بەم بارودۆخەوە پابەندبوون؟‮

‬ ‮الشرقية: ‬بابگەڕێینەوە بۆ ئەو‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬حكوومەت تازە كرایەوە بەپێی‮ ‬ڕێككەوتننامەی‮ ‬هەولێر كە بەچاودێریی‮ ‬ئێوەوە گرێدرا و ئێوە دەستپێكی‮ ‬سەقامگیریی‮ ‬بارودۆختان دانا،‮ ‬بەشێوەیەك كە هەموو لایەنەكان بپارێزێت لەسەر بنەمانی‮ ‬شەراكەت،‮ ‬ئایا هەر لەسەرەتاوە ئیرادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ ئەم شەراكەتە نەبووە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬هەولێر لەسەر چەند بنەمایەكەوە دامەزرا لەوانە‮: ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬بۆ هەموو دامو دەزگاكانی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬پابەندبوون بەدەستوور،‮ ‬هاوبەشیی‮ ‬ڕاستەقینە،‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬هەموو گرفتەكانی‮ ‬هەرێم و ناوەند،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬تازە سەفقەیەك بوو لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا و بەتەوافوق پێكهێنرا واتا سەرۆكایەتیی‮ ‬كۆمار،‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران،‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران و دەشكرا و پێویستیش بوو هەموو لایەنەكان بەو‮ ‬ڕێككەوتنانەوە پابەند بن،‮ ‬بەڵام هەر كە حكوومەت پێكهێنرا‮ ‬ڕێككەوتنەكان پشتگوێخران و بارودۆخ وەكو پێشتر گەڕایەوە و بەتاكڕەوی‮ ‬و پێشێلكردنی‮ ‬دەستوور‮.‬

‮الشرقية: ‬بەڵام لەو ماوەیەدا ئێوە زیاتر لە جارێك لەگەڵ بەڕێز مالیكیدا كۆبوونەوە واتا دوای‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬هەولێر و لێدوانی‮ ‬ئیجابیش هەبوون بەچارەسەریی‮ ‬كێشەكان و چەندین شاندیش بەسەرۆكایەتیی‮ ‬د‮. ‬بەرهەم ساڵح چووە بەغدا،‮ ‬ئێوە واتان بە خەڵك نیشاندا ئیرادەیەك بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان هەیە،‮ ‬ئایا درۆ لەگەڵ ئێوەدا كرا؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ئێمە بەنییەتێكی‮ ‬ڕاستگۆیانە لەسۆنگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬ئێراق‮ ‬ڕەفتارمان كرد،‮ ‬وامانزانی‮ ‬هەموو لایەك‮ ‬ڕێز لەبەڵێن و ئیمزاكانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەگرێت،‮ ‬بەڵێ ئێمە زیاتر لە جارێك دیدارمان هەبوو شاندی‮ ‬ئێمە چووە بەغدا و بەڵێنی‮ ‬زۆرمان وەرگرت،‮ ‬بەڵام هیچ بەڵێنێك نەهاتەدی،‮ ‬بەڵكو لە ماوەی‮ ‬ڕابردوودا لێدوانەكان توندبوون و گەیشتنە‮ ‬ڕادەی‮ ‬هێرشكردن بۆیە دەبووا وەڵاممان هەبێت‮.‬

‮الشرقية: ‬وا باس دەكرێت گوایە هەندێ بەندی‮ ‬دیاریكراو هەن لە‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬هەولێردا ئاشكرا نەكراون و باسیان لێوە نەكراوە،‮ ‬وایە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬نا وانییە،‮ ‬ئێمە باسمان لە پابەندبوون بە دەستوور،‮ ‬شەراكەتی‮ ‬ڕاستەقینە،‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬بۆ دامودەزگاكانی‮ ‬دەوڵەت و دانانی‮ ‬پەیڕەوێكی‮ ‬ناوخۆ بۆ ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران و چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬زەوی‮ ‬و زار و ناوچە دابڕێنراوەكان،‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت و‮ ‬غاز،‮ ‬پرسی‮ ‬پێشمەرگە و ئەنجوومەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬كرد كە هیچیان جێبەجێ نەكران‮.‬ ‮

الشرقية: ‬لە‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬هەولێردا هیچ تەواوفقێك لەبارەی‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت وغازەوە كرا؟‮ ‬یان ئێوە لەناكاو بینیتان حكوومەت‮ ‬ڕەشنووسێكی‮ ‬تازەی‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت وغازی‮ ‬پێشكەشكردووە؟ 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ئێمە لە شوباتی2007 ‮ ‬لە بارەی‮ ‬ڕەشنووسی‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت و‮ ‬غازەوە‮ ‬ڕێككەوتین و پاشكۆیەك لەو‮ ‬یاسایەدا هەیە دەڵێ‮: ‬ئەگەر تا مانگی‮ ‬ئایاری2007 ‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایە ئیقرار نەكرا،‮ ‬هەرێم و بەغدا مافی‮ ‬ئیمزاكردنی‮ ‬گرێبەستیان دەبێت،‮ ‬بۆیە دووپاتیدەكەمەوە،‮ ‬ئێمە هیچ شتێكی‮ ‬دژ بە دەستوورمان نەكردووە،‮ ‬لە‮ ‬ڕاستیشدا دەمەوێ خاڵێك‮ ‬ڕوونبكەمەوە،‮ ‬ئەو قسانەی‮ ‬لەبارەی‮ ‬نا دەستووری‮ ‬و نا شەفافیی‮ ‬گرێبەستە نەوتییەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەكرێت،‮ ‬بە هیچ شێوەیەك‮ ‬ڕاست نییە،‮ ‬بەڵكو هەموو گرێبەستەكان لەبەردەم پەرلەمانی‮ ‬ئێراق و هەموو دامو دەزگا نێودەوڵەتییەكان دانراوە،‮ ‬بەڵام ئامانجی‮ ‬ڕاستەقینە لێرەدا وەستانە لە دژی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬كوردستان كە ئەمە بەدیدی‮ ‬من كاریگەرییەكەی‮ ‬لە ئەنفال كەمتر نییە‮.‬

‮الشرقية: ‬ئەمە دیدی‮ ‬گشتیی‮ ‬بەغدایە‮ ‬یاخود بەبۆچوونی‮ ‬ئێوە تەنها هی‮ ‬ئەو حكوومەتەیە؟ 

‬سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ئەمە دیدی‮ ‬هەندێ كەسە‮.‬ ‮

الشرقية: ‬دوایین وتاری‮ ‬بەڕێزتان زۆر‮ ‬ڕوون و‮ ‬ڕاشكاوانە بوو تووڕەیی‮ ‬پێوە دیاربوو،‮ ‬ئایا هۆكاری‮ ‬ئەو تووڕەییە چی‮ ‬بوو؟ ئایا هەوڵەكانی‮ ‬حكوومەت نەبوو بۆ گوشار خستنە سەر كۆمپانیاكانی‮ ‬نەوتی‮ ‬وەكو ئیكسۆن مۆبێل بۆ‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬چالاكییەكانیان لە وەبەرهێنانی‮ ‬نەوت لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرامبەر بە دانی‮ ‬دەرفەتی‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬نەوت لەكێڵگەی‮ ‬قورنەدا؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬شتی‮ ‬زۆر كەڵەكە بوون لەوانەش ئەو پرسەی‮ ‬باست لێیەوە كرد،‮ ‬بابەتەكی‮ ‬دیكە وێناكردنی‮ ‬بارودۆخ وەكو ئەوە وابێت ئێمە لە دژی‮ ‬شیعە وەستاوین ئەمەش لە ناخەوە هەژاندمی،‮ ‬ئێمە لەگەڵ گەلی‮ ‬ئێراقین بە سوننە و بە شیعەوە،‮ ‬ئێمە لەگەڵ‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ئێراقین،‮ ‬بەڵام ئێراقێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬و ئامادەنین جارێكی‮ ‬دیكە لە ئێراقێكی‮ ‬دیكتاتۆریدا بژین هەموو گەلی‮ ‬ئێراقیش لەدژی‮ ‬دیكتاتۆرییەتە،‮ ‬بەڵێ پرسی‮ ‬نەوتیش لە ئارادا هەبوو بەتایبەتی‮ ‬بە تۆمەتباركردنی‮ ‬هەرێم بەوەی‮ ‬لەدژی‮ ‬دەستوور لەگەڵ كۆمپانیاكانی‮ ‬نەوت‮ ‬ڕێكدەكەوێت،‮ ‬دووپاتیدەكەمەوە،‮ ‬وەستان لە دژی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬كوردستان دوژمندارییەكە كاریگەریی‮ ‬لە ئەنفال كەمتر نییە‮.‬

‮الشرقية: ‬ئایا لەگوشارەكانیاندا سەركەوتن؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬تا ئێستا سەرنەكەوتوون‮.‬ ‮

الشرقية: ‬مەترسیتان لەوەدا هەیە لە ئایندەدا بەغدا لەو گوشارانەیدا سەربكەوێت؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ئەگەر مەسەلەكە گەیشتە ئەو ئاستە ئەنجامەكان زۆر مەترسیدار دەبن‮.‬

‮الشرقية: ‬لەوتارەكەتاندا گوتتان ئێراق بەرەو هەڵدێر دەچێت،‮ ‬هۆكارەكەی‮ ‬چییە؟ ئایا بەهەڵە داڕشتنەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسییە؟‮ ‬یانیش تاكڕەوی‮ ‬و قۆرخكردنی‮ ‬موڵك و سامانی‮ ‬ئێراقە لەلایەن كەسێك‮ ‬یان لایەنێكی‮ ‬دیاریكراوەوە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬بۆ بۆچوونی‮ ‬من هەڵەكە لە بونیادنانەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسیدا نییە،‮ ‬بەڵێ كەموكوڕی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەڵام بنەماكان تاڕادەیەكی‮ ‬زۆر‮ ‬ڕاستن،‮ ‬هەڵە گەورەكە لێردا‮ ‬ڕێگەدانە بە كەسانێك بۆ ئەوەی‮ ‬كەسانێك دەسەڵات قۆرخ بكەن و بارودۆخ وەكو خۆی‮ ‬بمێنێتەوە‮.‬

‮الشرقية: ‬هەروەها باسی‮ ‬ئەوەتان كرد سوپایەك هەیە وەلای‮ ‬بۆ‮ ‬یەك تاكە كەس هەیە،‮ ‬بەڵام سوپاسالار كەسایەتییەكی‮ ‬ناسراوی‮ ‬كوردە،‮ ‬ئایا دەسەڵاتی‮ ‬بلۆككراوە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬سوپاسالار لە هەموو دەسەڵاتەكانی‮ ‬بێبەشكراوە و وجوودی‮ ‬زیادە لەو پێگەیەدا،‮ ‬بەپێی‮ ‬دەستوور و‮ ‬ڕێككەوتنەكان قەبارەی‮ ‬سووپا دەبێ دیار بێت و سەركردەی‮ ‬فیرقەكان بەڕەزامەندیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران دادەمەزرێن،‮ ‬لە ئەنجوومەن بپرسن بە سەرۆك و ئەندامەوە كێ ئاوا دامەزرێنراوە نەك تەنها بە‮ ‬ڕەزامەندی،‮ ‬بەڵكو تەنها وەكو ئاگاداركردنەوە؟ كەواتە كارەكە سەرتاپای‮ ‬لادانە لەدەستوور،‮ ‬لەلایەكەوە باسی‮ ‬پابەندبوون بە دەستوور دەكەن و لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە پێشێلی‮ ‬دەكەن‮. ‬سوپای‮ ‬ئێراق وەكو نەوت و‮ ‬غاز وایە موڵكی‮ ‬هەموو ئێراقە و دەبێ بەبنەمای‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬نیشتیمانییەوە و بەكولتوورێكی‮ ‬تازەی‮ ‬نیشتیمانییەوە بونیادبنرێت بە بەرگریكردن لە نیشتیمان و نابێ تێكەڵی‮ ‬پرسە نێوخۆییەكان بكرێت،‮ ‬ئێستا سوپا لەسەر بنەمای‮ ‬وەلا بۆ‮ ‬یەك كەس بونیاد دەنرێتەوە ئەمەش كارەساتە‮.‬ ‮

الشرقية: ‬هیچ‮ ‬ڕێژەیەكتان هەیە وەكو دوا‮ ‬ڕێژە لەبارەی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬و وجوودی‮ ‬كورد لەسوپای‮ ‬ئێراقیدا؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ڕێژەكە بەردەوام لە كەمبووندایە و بەپێی‮ ‬زانیارییەكانم لەماوەی‮ ‬دواییدا گەیشتە كەمتر لە%8 ‮ ‬و بۆ زانیاریشتان لەبەرایی‮ ‬دروستبوونەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێراق هەموو لایەنەكان خۆیان لەبەشداریكردن لەو سوپایەدا دەدزییەوە و ئەم سوپایە بە3 ‮ ‬لیوای‮ ‬پێشمەرگەوە دامەزرایەوە وەكو سەرەتایەك بۆ دروستبوونی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێراق و دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬تاڕادەیەكی‮ ‬زۆر سەقامگیر بویەوە دەستیان بە دژایەتیكردنی‮ ‬كورد وئەفسەرانی‮ ‬كورد كرد وئێستاش لە وانەیە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر كەمی‮ ‬كورد لەو سوپایەدا مابنەوە ئەوانیش هەمیشە دژایەتییان دەكرێت‮.‬

‮الشرقية: ‬مەترسیی‮ ‬ئەوەتان هەیە ئەو هێزە‮ ‬ڕۆژێك شەڕتان لەگەڵ بكاتەوە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬بەو كولتوورەی‮ ‬دەیبینم و بەو لێدوانانەی‮ ‬لە هەندێ كەسدا گوێم لێی‮ ‬دەبێ دەڵێم بەڵێ ئەگەر لە توانایاندا بێت لەوانەیە لە دژی‮ ‬كورد و كەسانی‮ ‬دیكەش هێز بەكاردێنن نەوەكو تەنها كورد،‮ ‬من مەبەستم ئەوەیە پێویستە سوپا لە ژێر چاودێریی‮ ‬پەرلەمان بێت و هەموو گەلی‮ ‬ئێراقیش تیایدا بەشدار بێت و ببێتە سوپای‮ ‬ئێراق نەوەكو سوپای‮ ‬یەك كەس‮ ‬یان‮ ‬یەك حزب‮.‬

‮الشرقية: ‬بەڵام جەنابی‮ ‬سەرۆك ئەو شتانە هەموویان لەبەرچاوتاندا‮ ‬ڕوویاندا؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬من چەندین ساڵە داوای‮ ‬چارەسەریی‮ ‬بارودۆخەكە دەكەم،‮ ‬هەرچەندە پرۆژەیەك‮ ‬یان پێشنیارێك پێشكەش بكەین بەڵێنی‮ ‬زۆرمان پێدەدرێت كە دوای‮ ‬3- 4 ‮ ‬مانگ جێبەجێبكرێت،‮ ‬دواتر لەیاد دەكرێت‮ ‬یانیش‮ ‬ڕووداوێك وەكو لووتكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬ڕوودەدات و دەڵێن با ئەو كۆنگرەیە تەواو بێت ئنجا باسی‮ ‬لێوە دەكەین،‮ ‬بەوشێوەیە بارودۆخیان بەرەو ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ دەیبینین‮ ‬ڕاكێشا،‮ ‬ئەگینا من لەمێژەوە هۆشداریم لەمبارەیەوە داوە‮.‬

‮الشرقية: ‬كەواتە ئێستا بارودۆخ ئاڵۆزە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬بارودۆخ گەیشتۆتە ئاقارێكی‮ ‬ترسناك و من داوام لەسەركردە سیاسییەكانی‮ ‬ئێراق كرد بەپەلە كۆببنەوە و بارودۆخەكە چارەسەربكەن،‮ ‬چونكە هیچ كەسێك تەحەممولی‮ ‬ئەو بارودۆخە ناكات‮.‬

‮الشرقية: ‬بەبۆچوونی‮ ‬ئێوە كێ كلیلی‮ ‬چارەسەریی‮ ‬لەلایە؟ كێ دەتوانێ گۆڕانكاری‮ ‬دروستبكات؟ 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬هەمووان،‮ ‬پێویستە هەمووان لەو پرسەدا بەشداربن و كلیلی‮ ‬چارەسەری‮ ‬بەدەستی‮ ‬تەنها كەسێكەوە نییە ئەمەش پێویستیی‮ ‬بەكاری‮ ‬هاوبەش هەیە‮.‬ ‮

الشرقية: ‬كاردانەوەكانت چۆن بینی‮ ‬بۆ بانگەوازەكەتان؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬جارێ هیچ شتێك دیار نییە،‮ ‬چونكە هەموو لایەك چاوی‮ ‬لە كۆنگرەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبییە‮.‬ ‮

الشرقية: ‬هەر لە وتارەكەتاندا ئاماژەتان بە گۆڕینی‮ ‬هاوپەیمانییەكان كرد و ناوی‮ ‬مەجلیسی‮ ‬ئەعلا و تەییاری‮ ‬سەدریتان هێنا وگوتتان ئەوانە لەگەڵ ئێمەدان؟ 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬باڕاشكاو بم،‮ ‬من گوتم كەسانێك هەن دەیانەوێ ئەوە وێنا بكەن كە ئێمە لەدژی‮ ‬شیعەین،‮ ‬من بەهیچ شێوەیەك لە دژی‮ ‬شیعە نیم بە پێچەوانەوە هاوپەیمانی‮ ‬ئەوانم و‮ ‬ڕێز لە خەبات و قوربانیدانیان دەگرم و هیچ كەسێكیش بۆی‮ ‬نییە لە دژی‮ ‬ئەو پەیوەندییەدا كاربكات،‮ ‬من گوتم ئەو شیعانەی‮ ‬دەیانناسم كە لەگەڵ كورد دا وەستان لایەنگر و موریدانی‮ ‬ئیمامی‮ ‬حەكیم وهەردوو ئیمام سەدری‮ ‬شەهید من نەمگوت مەجلیسی‮ ‬ئەعلا‮ ‬یان تەیاری‮ ‬سەدری،‮ ‬لەوانەیە لە مەجلیسی‮ ‬ئەعلا و لە تەییاری‮ ‬سەدری‮ ‬كەسانێك هەبن لەگەڵ ئێمە بن كەسانێكیش نا‮. ‬بۆ من زۆر سەیرە كەسانێك ئەمڕۆ بەناوی‮ ‬شیعەوە حوكم دەكەن و دژایەتیی‮ ‬كورد دەكەن و كورد لە خانەی‮ ‬دوژمنایەتی‮ ‬لەگەڵ شیعەدا دادەنێین،‮ ‬بێگومانیش لەوەدا سەرناكەون‮.‬

‮الشرقية: ‬دەرچوون لەو قەیرانە گۆڕینی‮ ‬سەرتاپای‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسییە‮ ‬یاخود گرتنی‮ ‬لایەنێكی‮ ‬دیكەیە كە ئێوەی‮ ‬كورد خۆتانی‮ ‬تیا بەدوور بزانن؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬با‮ ‬ڕاشكاو بم لەگەڵتان،‮ ‬خەیاری‮ ‬ئێمە چارەسەریی‮ ‬بارودۆخ و گەڕاندنەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسییە بۆ‮ ‬ڕێڕەوی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆی،‮ ‬بەڵام بارودۆخی‮ ‬ئێستا بەهیچ شێوەیەك نەویستراوە،‮ ‬ئەمەش بەرپەرسیارێتیی‮ ‬هەموو سەركردەكانی‮ ‬ئێراقە ئەگەر بەجیددی‮ ‬كاریان بۆ چارەسەركردنی‮ ‬بارودۆخەكە كرد ئەوكاتە دەگەینە هەڵبژاردەی‮ ‬ڕاست وپێچەوانەكەشی‮ ‬زۆر سەختە‮.‬ ‮

الشرقية: ‬هەنگاوی‮ ‬ئێوە چی‮ ‬دەبێت ئەگەر پێچەوانەكەی‮ ‬بوو؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬بۆ گەلی‮ ‬كورد دەگەڕێمەوە و دەڵێم ئەوەیە بارودۆخ و بڕیاری‮ ‬خۆتان بدەن‮.‬ ‮

الشرقية: ‬هیواتان لەلایەنە سیاسییەكانی‮ ‬دیكەدا نەبڕیوە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬نەخێر،‮ ‬بەڵكو كاری‮ ‬زۆریش دەكەین لەگەڵ لایەنی‮ ‬دیكە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬بارودۆخ‮.‬

‮الشرقية: ‬هەر لەبارەی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬ئایندەتان ئایا ئێوە متمانە لە حكوومەت وەردەگرنەوە؟ 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬لەهەموو شتێك گرنگتر جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێككەوتنانەیە كە‮ ‬ڕەزامەندیمان لەسەریان داوە،‮ ‬ئەمە جگە لەپابەندبوون بەدەستوور واتا پابەندبوونێكی‮ ‬عەمەلی‮ ‬نەوەكو تەنها بەقسە،‮ ‬دانانی‮ ‬پەیڕەوێكی‮ ‬ناوخۆ بۆ ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران و گەڕاندنەوەی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬بۆ دامو دەزگای‮ ‬دەوڵەت و نەبوونی‮ ‬تاكڕەوی‮ ‬بۆ بڕیاردان،‮ ‬شەراكەت لە حكوومەت هەر ئەوە نییە وەزیرێكت لە حكوومەت هەبێت وەكو كارتۆن لە سەر كورسی‮ ‬دانیشتبێ،‮ ‬شەراكەت واتا هاوبەشی‮ ‬لە بڕیار، پابەندبوون بەدەستوور،‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬بۆ دامودەزگای‮ ‬دەوڵەت و چارەسەركردنی‮ ‬گرفتەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و ناوەند،‮ ‬ئەگەر ئەو گرفتانە چارەسەر بوو من هیچ گرفتێكی‮ ‬شەخسیم لەگەڵ هیچ كەسێكدا نییە،‮ ‬بەڵام ئەگەر تاكڕەوی‮ ‬لە بڕیاردان و قۆرخكردنی‮ ‬داهاتی‮ ‬دەوڵەت و دەستبەسەرداگرتنی‮ ‬لەلایەن كەسێكی‮ ‬دیاریكراوەوە ئەوە بۆ ئێمە قابیلی‮ ‬قبووڵ نییە و واتای‮ ‬گەڕانەوەیە بۆ دیكتاتۆرییەت كە بەهیچ شێوەیەك گەلی‮ ‬كورد قبووڵ ناكات لەحوكمێكی‮ ‬دیكتاتۆریدا بژیت‮.‬

كاتێكی‮ ‬دیاریكراو دادەنێن لەمبارەیەوە؟ 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ئێستا ئێمە لەبەرایی‮ ‬كاركردن داین لەبەرایی‮ ‬ڕاوێژكردن لەگەڵ لایەنەكانی‮ ‬دیكە و بێگومان كات كراوە نییە ئەمجارە پێویستە هەموو هەنگاوەكان دیار و بەرچاو بن و مومكین نییە تەنها بە قبووڵكردن بە بەڵێن‮ ‬ڕازی‮ ‬بین،‮ ‬بەڵێنی‮ ‬بێ ئەنجام‮.‬

‮الشرقية: ‬زۆر كەس هەن پێیانوایە ئێوە لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بە ئارەزووی‮ ‬خۆتان‮ ‬ڕەفتار دەكەن كەواتە بۆ ناڕەزایی‮ ‬لەبڕیارەكانی‮ ‬ناوەند نیشاندەدەن؟ هەروه‌ها ئەوەش دەڵێن كە خاڵی‮ ‬ناڕوون لەدەستووردا هەن وایان كردووە ئێوە بە ئارەزووی‮ ‬خۆتان كۆنتڕۆڵی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن؟ 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬دەبێ بەر لە هەموو شتێك پێناسەی‮ ‬ئێراق بۆ هەموو كەسێك دیار و بەرچاو بێت،‮ ‬ئێراق لە دوو نەتەوەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬پێكهاتووە نەتەوەی‮ ‬عەرەب و نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬كوردستان پارێزگایەك نییە،‮ ‬كوردستان بەخاك و گەلەوە تەواوكەری‮ ‬ئێراقە پارێزگایەك نییە سەر بە وەزیری‮ ‬ناوخۆ‮ ‬یان سەرۆك وەزیران بێت،‮ ‬دواتر ئەوەی‮ ‬لە كوردستاندا هەیە لە ئەنجامی‮ ‬خەبات و قوربانیدانی‮ ‬سەدەها هەزار كەس بووە و مننەت نییە لەهیچ كەسێكەوە،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد خۆی‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ئارەزوومەندانەی‮ ‬لەگەڵ برایانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە ئێراقدا هەڵبژارد پێویستە كورد بەو بنەمایە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت،‮ ‬ئێمە لە كوردستاندا پەرلەمانمان هەیە،‮ ‬ئۆپۆزیسیۆنمان هەیە و هەموو شتێكیش دیار و بەرچاوە و شەفافانە مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت و كەسانێك هەن بەرهەڵستی‮ ‬دەكەن و حكوومەتیش كاری‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئێمە بەشایەدیی‮ ‬زیاتر لە100 ‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬بیانی‮ ‬هەڵبژاردنێكی‮ ‬سەركەوتوومان بەڕێوەبرد،‮ ‬من ئیدیعای‮ ‬ئەوە ناكەم ئێمە‮ (‬مەسەلی‮ ‬ئەعلاین‮)‬،‮ ‬بەڵام شانازیش بەو دەستكەوتانەوە دەكەین كە لەكوردستاندا بەدەستمان هێناوە بەتایبەتی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و ئاسایش و سەقامگیری،‮ ‬ئێمە ناڵێین ئەوەی‮ ‬كوردستان و ئەوەی‮ ‬بەغداش هی‮ ‬ئێمەیە،‮ ‬ئەگەر ئێمە بەشێك بین لەئێراق بەغداو حكوومەتی‮ ‬فیدراڵ هی‮ ‬هەمووانە،‮ ‬بەڵام ئێمە داوای‮ ‬بەشی‮ ‬هیچ هەرێمێكی‮ ‬دیكە ناكەین ئەگەر لە ئایندەدا لە ئێراق دروستبوو،‮ ‬ئەوەی‮ ‬هاتەدی‮ ‬بەپێی‮ ‬دەستوور بوو،‮ ‬بەپێی‮ ‬خەباتی‮ ‬ئەو گەلە و ناكرێ كوردستان بە پارێزگایەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئێراقیدا بەراورد بكرێت و قبووڵیش ناكەین گەلی‮ ‬كورد لەسەر بنەمای‮ ‬چەند كەسانێك لەپارێزگایەكی‮ ‬سەر بە ناوەند مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت‮.‬

‮الشرقية: ‬كەواتە ئەوەی‮ ‬لە بەغدا دەكرێت‮ ‬ڕەفتاری‮ ‬حزبێكی‮ ‬دیاریكراو‮ ‬یان لایەنێكە نەوەكو‮ ‬ڕەفتاری‮ ‬بەغدا بەگشتی؟ 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬حكوومەت بۆ كەسانێكی‮ ‬دیاریكراو جێهێشتراوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی‮ ‬هەموو دامو دەزگاكانی‮ ‬دەوڵەت و خەڵكانی‮ ‬دیكەش وەكو تەماشاچی‮ ‬وەستاون،‮ ‬من تێناگەم ئەمە بۆ؟ هاوبەندیی‮ ‬نیشتیمانی،‮ ‬ئێراقییە،‮ ‬هاوپەیمانیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەموو لیستەكان بێدەنگن و هەموو لایەكیش ئەم‮ ‬ڕاستییە دەزانن‮.‬

‮الشرقية: ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك ئاماژەتان بەهەوڵی‮ ‬وا كرد كە دەیانەوێ هەڵوێستی‮ ‬ئێوە بشێوێنن و لەم دەرفەتەشدا‮.‬ مسعود بارزانی‮ ‬ئێراق بە قەیرانەكانی‮ ‬خۆیەوە بەجێبهێڵێت و سەربەخۆیی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕابگەیەنێت؟ 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬یەكەمی‮ ‬جیهان كاتێك كورد لەو بەشەی‮ ‬كوردستاندا واتا كوردستانی‮ ‬ئێراق لە مافی‮ ‬خۆی‮ ‬بێبەشكرا بە‮ ‬ڕیفڕاندۆم بۆ بڕیاردانی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬دوو هەڵبژاردەی‮ ‬پێدرا بەوەی‮ ‬یان ببێتە بەشێك لە ئێراق‮ ‬یانیش بەشێك لە توركیا،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ژیانی‮ ‬ئارەزوومەندانەی‮ ‬لەگەڵ عەرەب هەڵبژارد،‮ ‬لەشۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولی1961 ‮ ‬دروشمی‮ ‬مەركەزیی‮ ‬شۆڕش‮: ‬دیموكراسییەت بۆ ئێراق،‮ ‬ئۆتۆنۆمی‮ ‬بۆ كوردستان بوو،‮ ‬كوردستان هەمیشە ماڵێك بووە بۆ شۆڕشگێڕ‮ ‬و خەباتگێڕانی‮ ‬ئێراق كە هەركاتێك تووشی‮ ‬ڕاوەدوونان‮ ‬یان دەستگیركردن ببنەوە،‮ ‬دوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێم من و فەخامەتی‮ ‬سەرۆك مام جەلال چووینە بەغدا و هەموو تواناكانی‮ ‬خۆمان خستە بەردەم بەغدا و گوتمان ئێمە و ئەزموونی‮ ‬كوردستان لە خزمەتی‮ ‬ئێوەداین كە لەهەموو بەشەكانی‮ ‬ئێراقدا پەیڕەو بكرێت و ئێراقێكی‮ ‬تازە بونیاد بنێینەوە،‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان خۆی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئارەزوومەندانەی‮ ‬لەگەڵ برایانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە ئێراقدا هەڵبژارد،‮ ‬كەواتە چ لە ئێمە پێویستە لەوە زیاتر؟ لەڕاپەڕینی‮ ‬ساڵی1991 ‮ ‬دوو فەیلەقی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێراق هەمان ئەو كەسانەی‮ ‬پرۆسەكانی‮ ‬ئەنفال و وێرانكردنی‮ ‬كوردستانیان جێبەجێ كردبوو خۆیان بۆ كورد بەدەستەوەدا و ئێمە‮ ‬ڕێزمان لێیان گرت و ئەوان بەوپەڕی‮ ‬ڕێزەوە بۆ كەسوكاریان گەڕانەوە،‮ ‬ئێمە سەلماندمان كە برای‮ ‬بەوەفاین بۆ گەلی‮ ‬عەرەب،‮ ‬بەڵام بەڕاشكاوییەوە دەیڵێم‮: ‬ئێمە لەسیستەمێكی‮ ‬دیموكراسیدا دەژین لەگەڵ برایانمان و پاڵپشتیی‮ ‬برایانی‮ ‬عەرەبیشمان دەكەین بۆ ئەوەی‮ ‬دیكتاتۆرێكی‮ ‬دیكە حوكمیان نەكات و ئەگەر ئەوانیش بە حوكمی‮ ‬دیكتاتۆرێك‮ ‬ڕازی‮ ‬بوون ئێمە‮ ‬ڕازی‮ ‬نابین،‮ ‬ئەگەر ئامادەیی‮ ‬هەبوو بۆ هەبوونی‮ ‬ئێراقێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬دەبێ‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ئێراق بپارێزین،‮ ‬بەڵام ئەگەر حكوومەتی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬ویسترا ئێمە نابینە بەشێك لێی‮.‬ هەر لە وتارەكەتاندا گوتتان ئەو مژدەیەی‮ ‬كورد چاوەڕوانییەتی‮ ‬لە كاتێكی‮ ‬دیكە و سەردەمێی‮ ‬دیكەدا‮ ‬ڕادەگەیەنرێت،‮ ‬بەڵام هەر دەبێ ئەو‮ ‬ڕۆژە بێت؟ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬من ئێستاش وا دەڵێم ئێمە نەتەوەیەكین وەكو هەر نەتەوەیەكی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬لەنەتەوەی‮ ‬عەرەب و فارس وتورك و هیچ نەتەوەیەكی‮ ‬دیكە كەمتر نین،‮ ‬نەتەوەی‮ ‬عەرەب بۆ چەند دەوڵەتێك دابەشكرا،‮ ‬كوردستانیش لە نێوان چەند دەوڵەتێك دابەشكرا و‮ ‬ڕێگەیان نەدا دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬دابمەزرێنین،‮ ‬ئەو دابەشكارییە زۆر ناوازەیە و نابێ بەردەوام بێت،‮ ‬هیچ‮ ‬یەكگرتنێكی‮ ‬بەزۆر و هیچ دابەشكارییەكی‮ ‬بەزۆر بەردەوان نابێت بەنموونەی‮ ‬هەردوو ئەزموونی‮ ‬ئەڵمانیا و چیكۆسلۆڤاكیا،ئەڵمانیا بەزۆر دابەشكرا ودوای40 ‮ ‬ساڵ دیسان‮ ‬یەكیگرتەوە،‮ ‬چیك وسلۆڤاك بەزۆر بەیەكەوە لكێنران و دوای40 ‮ ‬ساڵ جیا بوونەوە،‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردیش‮ ‬ڕۆژێك دەبێ‮ ‬یەكبگرێتەوە و دەرفەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەبێت بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬بەڵام من هانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬نادەم وپێموانییە ئەم مافە بە چەك و بە توندوتیژییەوە بێتەدی،‮ ‬بەڵام دەبێ هەموو لایەك دا بەم‮ ‬ڕاستییەدا بنێت،‮ ‬ئێمە‮ ‬غەدرێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬مێژووییمان لێكرا و دەبێ ئەو گەلە ئینساف بكرێ،‮ ‬من ئێستاش دەڵێم ئەو موژدەیە هەر دەبێ‮ ‬ڕابگەیەنرێ جا نازانم لە ژیانی‮ ‬مندا دەبێ‮ ‬یانیش لە ژیانی‮ ‬نەوەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬دوای‮ ‬من،‮ ‬ئەمە‮ ‬ڕاستییەكە نابێ ئینكاری‮ ‬لێبكرێت‮.‬

‮الشرقية: ‬بەڵام ئەو هەنگاوە هاوپەیمانانی‮ ‬ئێوە ئیحراج ناكات؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەدژی‮ ‬ئەم مافە‮ ‬ڕەوایەی‮ ‬ئوممەی‮ ‬كوردی‮ ‬بوەستێ هاوپەیمانی‮ ‬ئێمە نییە،‮ ‬من بەهاوپەیمانی‮ ‬نازانم ئەمە مافێكی‮ ‬ئاساییە وهاودژانی‮ ‬ئەو مافە‮ ‬یەك خاڵی‮ ‬شەراكەت لەگەڵیاندا كۆمان ناكاتەوە،‮ ‬ئەگەر نەتەوەی‮ ‬كورد دەرفەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ بڕیاردانی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬وەرگرت پێویستە هاوپەیمانانی‮ ‬ئەو گەل و نەتەوەیە لەدژی‮ ‬نەوەستن‮.‬

‮الشرقية: ‬لەبارەی‮ ‬پرسی‮ ‬تاریق هاشمیی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆك كۆمارەوە،‮ ‬ئایا ئێوە لە میوانداریكردنی‮ ‬پەشیمانن؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬من گوتم كوردستان هەمیشە شوێنێكە بۆ لەباوەشگرتنی‮ ‬هەر كەسێك تووشی‮ ‬ڕاوەدوونان ببێتەوە،‮ ‬من دەمەوی‮ ‬بەوردی‮ ‬ئەم پرسە‮ ‬ڕوونبكەمەوە،‮ ‬بەڕێز تارق هاشمی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆك كۆمارە و نوێنەرایەتیی‮ ‬لیستێك دەكات كە هاوبەشی‮ ‬حوكمە،‮ ‬ئەمە جگە لەنوێنەرایەتیی‮ ‬تایفەكەی‮ ‬خۆی،‮ ‬ئەگەر ئەو بەڕاستی‮ ‬تا ئەو ئاستە تاوانبارە لەبەرچی‮ ‬ڕێگەی‮ ‬پێدرا بەغدا جێبهێڵێت،‮ ‬دواتر ئەو لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە داوەتكراوە بۆ كۆبوونەوە و من نە دوور نە نزیك پەیوەندیم بەو پرسەوە نەبووە،‮ ‬من پاسەوانەكانی‮ ‬بێتاوان ناكەم لەوانەیە كەسانێك هەبن لەنێو تاقمی‮ ‬پاسەوانانی‮ ‬لەكاری‮ ‬نابەجێدا دەستیان هەبووبێت،‮ ‬من پێموابوو ئەگەر تەنانەت خۆیشی‮ ‬زانیاریی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەو پرسەدا هەبووبێت پێویستە هەرسێ سەرۆكایەتی‮ ‬كۆببێتەوە و بڕیارێك بدات،‮ ‬بەڵام ئەو تاوانبارە و بەئازادیی‮ ‬خۆی‮ ‬لەبەغدا دێتە دەر و لەگەڵ سەرۆك كۆمار بەیاوەریی‮ ‬جێگرەكەی‮ ‬دیكەی‮ ‬كۆ دەبێتەوە،‮ ‬بۆ هەموویان بەجێیان هێشت و ئەركی‮ ‬دەستگیركردنیان خستە سەرشانی‮ ‬منەوە؟ من مەحاڵە ئەم كارە بكەم،‮ ‬چونكە پرسەكە لای‮ ‬من نەبوو،‮ ‬بەڵام كە مەسەلەكە گەیشتە ئەو‮ ‬ڕادەیە نەخێر من پەشیمان نیم و دووبارەی‮ ‬دەكەمەوە پێویستە دەزگایەكی‮ ‬بێ لایەنی‮ ‬دادوەری‮ ‬ئەم بڕیارە بدات‮.‬

‮الشرقية: ‬كەواتە دادوەریی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ئێراق‮ (‬نەزیه‮) ‬نییە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ئەوەی‮ ‬بینیمان هەر كەسێكی‮ ‬تاوانبار بە هەق‮ ‬یان بە ناهەق وەلای‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكدار نیشانبدات دەبێتە كەسێكی‮ ‬بێتاوان وتێكۆشەر،‮ ‬كەسێكی‮ ‬بێتاوانیش بە‮ ‬یەك نووكە قەڵەم و بەفەرمانی‮ ‬قائیدی‮ ‬ئەعلا دەكرێتە تاوانبار و بكوژ بۆیە بەڕاستی‮ ‬هیچ متمانەم بەو دەزگایە نەماوە‮.‬

‮الشرقية: ‬زانیاریی‮ ‬وا هەن گوایە هەوڵدەدرا ئێوە بەرەو گرفتێكی‮ ‬گەورەتر‮ ‬ڕابكێشرین بەوەی‮ ‬هاشمی‮ ‬سەفەری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬پێبكرێت؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬من نامەوێ بچمە نێو وردەكاریی‮ ‬زیاترەوە،‮ ‬بەڵام بەڵێ هەواڵێكی‮ ‬وامان پێگەیشت كە زۆر باشە‮ ‬ڕێگە بدرێ هاشمی‮ ‬بەرەو دەرەوەی‮ ‬وڵات‮ ‬ڕابكات بۆ ئەوەی‮ ‬لەو گرفتە‮ ‬ڕزگارمان ببێت،‮ ‬ئەمەش بەڕاستی‮ ‬زۆر ئیستیفزازی‮ ‬كردم و بەئیهانەیەكی‮ ‬گەورەم زانی،‮ ‬ئەگەر ئەو تاوانبارە بۆ هێشتیان لە بەغدا‮ ‬ڕابكات،‮ ‬هەندێ وای‮ ‬بۆ دەچن من بكوژی‮ ‬شیعەم داڵدە داوە،‮ ‬نەخێر من كەسی‮ ‬وا داڵدە نادەم و من وای‮ ‬نازانم و هیچ بڕوایەكم بەو لێكۆڵینەوەیە نییە كە كرا با هەرسێ سەرۆكایەتی‮ ‬لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬ئێراقییە كۆببنەوە و بڕیار بدەن ئایا تاوانبارە بابیبەن،‮ ‬بێتاوانە با‮ ‬ڕێگەی‮ ‬پێبدرێت بچێتە دەرەوە،‮ ‬من دووپاتیدەكەمەوە لای‮ ‬من بە قەناعەتێكی‮ ‬ڕەهاوە ئەو‮ ‬ڕایە دروستبووە كە دەزگای‮ ‬دادوەری‮ ‬بەهیچ شێوەیەك سەربەخۆ نییە،‮ ‬بەڵكو لەژێر كاریگەریی‮ ‬سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكدارە‮.‬

‮الشرقية: ‬ڕێگە دەدەن سەفەر بكات ئەگەر ویستی؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ئەگەر بەشێوەیەكی‮ ‬ئاشكرا بوو خۆی‮ ‬ئازادە،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ڕاكردنی‮ ‬بۆ خۆش ناكەین ئەو تا ئێستا جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمارە و بەڕاستی‮ ‬ئەوە گرفتی‮ ‬من نییە‮.‬

‮الشرقية: ‬بەڵام‮ ‬ڕەوشت و پەروەردەتان‮ ‬ڕێگەتان پێنادات‮ ‬ڕادەستی‮ ‬بكەنەوە؟ 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬ڕاستە،‮ ‬چونكە من قەناعەتم بەوە هەیە پرسەكە بەسیاسیكراوە،‮ ‬ئەوان جەخت لەسەر سەربەخۆیی‮ ‬قەزا دەكەنەوە دە ئەوەش قەزا و لەڕاستیدا بكوژانی‮ ‬شیعە هەموویان لە دەورووبەری‮ ‬نووسینگەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكدارن‮.‬

‮الشرقية: ‬ئەم قسەیە مەترسیدارە جەنابی‮ ‬سەرۆك؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬بەڵێ‮ ‬ڕاستە مەترسیدارە،‮ ‬بەڵام دووپاتی‮ ‬لەسەر دەكەمەوە‮.‬

‮الشرقية: ‬هیچ دیدێكی‮ ‬دیكەتان بۆ هاوپەیمانییەكانی‮ ‬ئایندە هەیە؟ ئێوە تەواو لە دژی‮ ‬ڕێبازی‮ ‬لیستی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬یاسان‮ ‬،دەوڵەتی‮ ‬یاساش بەشێكە لە هاوبەندیی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كە ئێوەش لەگەڵیدا هاوپەیمانن،‮ ‬ئایا مەسەلەكە ئاڵۆز نییە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬بەڵێ ئاڵۆزە،‮ ‬بەڵام دەوڵەتی‮ ‬یاسا نوێنەرایەتیی‮ ‬هاوبەندیی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ناكات،‮ ‬بەڵكو‮ ‬ڕێكخستنێكە لەو هاوبەندییەدا،‮ ‬ئێمە بە هاوپەیمانیمان لەگەڵ هاوبەندیی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬پابەندین و برایانی‮ ‬شیعە بە هاوپەیمانی‮ ‬ڕاستەقینە دەزانین و هاوپەیمانیشمان لە لیستی‮ ‬ئێراقییەدا هەیە ئەگەر لەگەڵ هەموو لیستەكەشدا هاوپەیمان نەبین،‮ ‬من پێموایە هاوپەیمانیی‮ ‬نوێ لەنێوان ئەو هێزانە دەبێت كە بڕواییان بەدیموكراسییەت هەیە‮.‬ ‮

الشرقية: ‬هاوپەیمانیی‮ ‬تازە لەڕێدان؟ 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬لەوانەیە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بڕوایان بەدیموكراسییەت هەیە لە شیعە و لە كورد و سوننە كە بەرامبەر قبووڵ دەكات و باوەڕی‮ ‬بە شەراكەتەوە هەیە لەسەر بنەمایەكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬دەبەستین‮.‬

‮الشرقية: ‬هیچ بیرۆكەیەكتان لەلا گەڵاڵە نەبووە لەمبارەیەوە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬نەخێر جاری‮ ‬زووە بۆ ئەم مەسەلەیە‮.‬ ‮

الشرقية: ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارودۆخی‮ ‬سووریا زۆر نالەبارە،‮ ‬دەگوترێ كورد بەبێلایەنی‮ ‬وەستاوە،‮ ‬ئێستاش دەرفەتە بۆ كورد بۆ ئەوەی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬مێژوویی‮ ‬لەمبارەیەوە هەبێت،‮ ‬دەتوانن هەڵوێستی‮ ‬خۆتانمان بۆ‮ ‬ڕوون بكەنەوە كە ئایا ئامۆژگاریكارە‮ ‬یان پاڵپشتیكار؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‮:‬‮ ‬كورد تەنانەت لەمافی‮ ‬هاووڵاتیبوونیشی‮ ‬بێبەشە لەسووریا چ لەلایەنی‮ ‬حكوومەت‮ ‬یانیش ئۆپۆزیسیۆن،‮ ‬بۆیە بۆ هەموومان گرنگە دان بەمافیان بنرێت ئەگەر حكوومەت ئەو كارەی‮ ‬كرد هیچ گرفتێكمان لەگەڵ حكوومەتدا نابێت‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئەگەر هەردوولا ئەوەی‮ ‬نەكرد لەگەڵ كێ هاوكار بن؟ولەسەر چ بنەمایەك؟ بەڵام پرسی‮ ‬سووریا بۆ ئێمە گرنگە و گۆڕانكاریش لەم وڵاتەدا ئەركی‮ ‬گەلی‮ ‬سووریایە و هەموو هەوڵێكیش بۆ‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬برایانی‮ ‬كوردمان لە سووریا دەدەین و دەبێ ئەوانیش واز لە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬خۆیان نەهێنن وهەوڵی‮ ‬دیاڵۆگ بدەن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن بۆ داننان بە مافیان،‮ ‬ئەگەر گەیشتنە‮ ‬ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەت‮ ‬یان ئۆپۆزیسیۆن خۆیان بڕیاری‮ ‬لێوە دەدەن و ئێمە هیچیان لەسەر فەرز ناكەین،‮ ‬بەڵام پێموایە‮ ‬ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەت دوای‮ ‬ئەم خوێنڕشتنە بوو بەشتێكی‮ ‬زۆر زەحمەت‮.‬

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: