جموجۆڵی لایەنگرانی گروپی نەوەکانی سه‌ڵاحه‌دین(ئه‌نسار‌وئیسلام) له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

هەرچی دەچێ وردەکاری ڕێکخراوەکانی ئەنسار و ئیسلام و گروپی نەوەکانی سەلاحەدین کە سەربە ڕیکخراوی ئەل قاعیدەیە، لە ڕۆژهەلاتی کوردستان زیاتر پەردەی لەسەر هەڵدەدرێتەوە. ڕۆژنامەی هاوڵاتی لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاندووە گروپی نه‌وه‌كانی‌ سه‌ڵاحه‌دین، گروپێكی‌ سه‌له‌فی‌ جیهادییه‌ کە له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان کار دەکەن و به‌نهێنی‌ له‌هه‌رێمی‌ وه‌زیرستان لە نێوان پاکستان و ئەفغانستان راهێنانیان پێده‌كرێت.  ڕۆژنامەی هاوڵاتی لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا سەرنجی بۆسەر جموجۆڵی لایەنگرانی گروپی نەوەکانی سه‌ڵاحه‌دین, باڵی‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌ له ‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ڕاکێشاوە و ڕادەگەیەنێ:دوای‌ كوژرانی‌ ته‌حسینی‌ مه‌ل اعه‌لی ‌‌و به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ناوخۆییه‌وه‌ ئەو گروپە بۆتە دوو بەش و  له‌ ئێستا دا باڵێكیان له‌لایه‌ن كوڕه‌ بچوكی‌ مه‌لا عه‌لییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، نه‌وه‌كانی‌ سه‌لاحه‌دین، گروپێكی‌ سه‌له‌فی‌ جیهادییه‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بوونیان هه‌یه ‌‌و به‌نهێنی‌ له‌هه‌رێمی‌ وه‌زیرستانی‌ نیوان پاکستان و ئه‌فغانستان پەروەردە دەکرێن.

ئه‌و زانیارییانه‌ ئاشكرای‌ ده‌كه‌ن دوای‌ كوژرانی‌ ته‌حسین مه‌لا عه‌لی‌ له ‌رۆژی‌ دووی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ ساڵی‌ رابردوو به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ هێزه‌كانی‌ ناتۆ له‌ هه‌رێمی‌ وه‌زیرستانی‌ ئه‌فغانستان، ئه‌و گروپه‌ بوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌ ‌و له‌ ئێستا دا به‌شێكیان له‌لایه‌ن سامانی‌ مه‌ل اعه‌لی‌ بچوكترین كوڕی‌ مه‌لای‌ عه‌لی ‌‌و برای‌ ته‌حسینه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت.به‌شی‌ دووه‌می‌ ئه‌و گروپه‌ كه‌ زۆربه‌یان خوێندكار ‌و شوێنكه‌وتووه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ ته‌حسینی‌ مه‌لا عه‌لیین، وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێكیش له ‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی‌ سامانی‌ مه‌لا عه‌لی‌ خۆی‌ كردووه‌ به‌جێگره‌وه‌ی‌ ته‌حسینی‌ برای ‌‌و خۆی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ گروپه‌كه‌ ناساندووه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌‌و چالاكییه‌كانیان راگرتووه‌.هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌، سامانی‌ مه‌لاعه‌لی‌ له‌لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی‌ لێده‌كرێت‌و چه‌ندین جار پاره‌ و هاوكاری‌ له‌و وڵاته‌ بۆ گروپه‌كه‌ وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ به‌شی‌ زۆرینه‌ی‌ گروپه‌كه ‌و پشتیوانی‌ لێناكه‌ن.گروپی‌ نه‌وه‌كانی‌ سه‌ڵاحه‌دین، بۆ ئه‌نجامدانی‌ چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان چه‌ند مانگێك جارێك گروپێكیان بۆ مه‌شق ‌و راهێنان ده‌چنه‌ هه‌رێمی‌ وه‌زیرستان.له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانیش، سه‌رقاڵی‌ خوێندنی‌ كتێبه‌ ئاینییه‌ عه‌قائیدییه‌كانی‌ ره‌وته‌ سه‌له‌فی ‌‌و جیهادییه‌كانن، گروپه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ راسته‌وخۆیان به‌رێكخراوی‌ قاعیده‌ ‌و گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانی‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ رێكخراوی‌ قاعیده ‌دا كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ كوژرانی‌ ته‌حسینی‌ مه‌لاعه‌لییه‌وه‌ له ‌مانگی‌ رابردوو دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت.

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا زۆر جار زانیاری سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ئەنسار و ئیسلام لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کراوەتەوە. لە ڕاپۆرتیکی نوێدا، کە لەلایەن ڕۆژنامەی ڕووداو لە باشووری کوردستان ئامادەکراوە، وردەکاری جموجۆڵی ئەنسار و ئیسلام لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە. لە درێژەی ئەو هەواڵەدا، سەرنجتان بۆسەر ڕاپۆرتە هەواڵێک لەو بوارەدا ڕادەکێشین.   دوای لێدانی بنكەو بارەگاكانی ئەنسارولئیسلام لە ناوچەی هەورامانی باشووری كوردستان لەساڵی 2003 لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە، زۆربەی ئەندامانی ئەو گرووپە روویانكردە شارەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان و لەژێر سێبەری ڕژیمی ئێراندا درێژەیان بە چالاکییەکانی خۆیان دا. ڕوژنامەکە تیشک دەخاتە سەر کارەکانی ئەو گروپە و بە پشتبەستن بە هەندێ سەرچاوەی هەرێمی ڕادەگەیەنێ: -ئەو گرووپە نزیكەی 10 ساڵە لە مزگەوتەكانی هەندێ لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و هەندێ لە گەڕەكە هەژارنشینەكان دەستیان بە کاری ڕیکخستنی کردووە. لە ساڵانی رابردوودا بەشێك لەو گرووپە سەلەفی و تووندڕەوانە هاتوونەتە سەقز و ناوچەكانی دەوروبەری و دەستیانكردووە بە چالاكی. ژمارەیەكی زۆر لە گەنجانیان بۆ لای خۆیان راكێشاوە.

ئەندامانی ئەو گروپە زیاتر شەوانە، دەرس بەو گەنجانە دەڵێنەوە. خالید تەوەكولی کە کۆمەڵناسێکی خەڵکی شاری سەقزە، هۆكاری پەیوەستبوونی گەنجانی كورد بەو گرووپانەوە، گەڕانۆتەوە بۆ، بوونی گرفتە كۆمەڵایەتییەكانی وەك بێكاری، بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان، هەژاری، گرفتی نەتەوەیی و هەندێك بۆشایی سیاسی تر. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی کە ڕۆژنامەی ڕوداو بڵاو کردۆتەوە،  لە دوای  چوونی ئەو گرووپە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان، دەیان لاوی کورد فریوی سیاسەتەکانی ئەنسارول ئسلامیان خواردووە 14 لەوانە لە ئەفغانستان و عێراق خۆیان تەقاندووەتەوە، یان كوژراون.

ڕۆژنامەکە ناوی ئەو لاوانەشی بەش شێوەیە ڕاگەیاندووە:

  • – جەبار شێخ مورادی، تەمەن 28 ساڵ، خەڵكی جوانڕۆ، لە بەغدا خۆی تەقاندەوە.
  • – رزگار ئەعزەمی، تەمەن 28 ساڵ، خەڵكی جوانڕۆ، لە هێرشێكی ئەمریكییەكان لە ئەفغانستان كوژرا.
  • – ئیدریس بەهرامی خەڵكی گوندی گودك، لە ئەفغانستان كوژرا.
  • – عەلی فەتاحی، تەمەن 29 ساڵ خەڵكی جوانڕۆ، لە قەندەهار خۆی بەبارەگایەكی ئەمریكییەكاندا تەقاندەوە.
  • – لایق موریدی، تەمەن 26 ساڵ لە باكووری ئەفغانستان خۆی بە تانكێكی ئەمریكیدا تەقاندەوە.
  • – فەرەیدوون پورمەند، تەمەن 33 ساڵ، خەڵكی پاوە، لە جەلال ئاباد خۆی بە بازگەیەكی ئەمریكییەكاندا تەقاندەوە.
  • – موسلیم ئەحمەد، خەڵكی سەلاسی باوەجانی، تەمەن 20 ساڵ لە ئەفغانستان خۆی تەقاندەوە.
  • – ستار تاهیری ناسراو بە ستار یاخی، تەمەن 25 ساڵ، خۆی تەقاندووەتەوە.
  • – كەمال محەممەدزادە تەمەن 23 ساڵ، خۆی تەقاندووەتەوە. – كەیهان وەیسی، تەمەن 32 ساڵ، خۆی تەقاندووەتەوە.
  • – پەرویز قادری، تەمەن 30 ساڵ، خۆی تەقاندووەتەوە.
  • – هەر وەها سێ لاوی سەقزی بە نازناوەكانی گوڵستانی، بێگلەری و كەریمپور لە ئەفغانستان لە شەڕ لەدژی ئەمریکای و هاوپەیمانیەکانیان کوژراون.

جێی ئاماژەیە، جموجۆڵی ئەنسارول ئیسلام لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە سەر سنورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە و تەنانەت چەکدارانی ئەنسار شابەشانی سوپای پاسداران لەدژی گەریلاکانی پارتی ژیانی ازادی کوردستان پژاک لە قەندیل شەڕیان کرد.

rojhelat.info

Advertisements

تاگەکان: , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: