ئەنفاڵ/ جەماڵ غەمبار

kurdish genocideهه‌رچی مینای دڵه‌کان بوو ، هه‌ڵیان وه‌راند
ئه‌و هه‌موو گۆزه‌ جوانه‌یان شکاند ،
ئه‌و هه‌موو کانی و ئاوه‌یان گوێزایه‌وه‌
هه‌رچی که‌ڵه‌کی ژنان و
سه‌کۆی ئێوارانی به‌ر ماڵان بوو ..
… هه‌رچی قیبله‌ هه‌بوو ؛ قیبله‌ی نوێژ و
قیبله‌ی عیشق و
قیبله‌ی شۆڕش ..
هه‌ر هه‌موویان ورد و خاش کرد ..
ئه‌م جه‌ننه‌ته‌یان به‌ ئاوی خه‌تاکان به‌خشی
ئه‌م هه‌موو نوێژه‌یان ، له‌ دوعاکان بێبه‌ری کرد …


ئه‌م هه‌موو شاره‌زووره‌یان ،
کرده‌ ته‌نورێک بۆ ( نالی ) ..
ئه‌م هه‌موو خۆڵه‌مێشه‌یان ، له‌ پشکۆکان نیگه‌ران کرد ..
ئه‌وان که‌ هاتن ، وه‌رزه‌ ئاڵه‌کانی عه‌ده‌میان پێبوو ..
ئه‌وان که‌ هاتن ، ڕه‌وه‌ کولله‌ی
ناو میحنه‌ته‌کانی مێژوو بوون ،
هه‌وای دۆزه‌خ هینابوونی ..
که‌ هاتن ، مه‌وسمی گۆرانی و
شه‌وقی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌یان
خسته‌ چاڵێک ئاگره‌وه‌ ..
ئه‌و هه‌مو ده‌رگایه‌یان ، له‌سه‌ر ته‌نیایی ڕۆحه‌کان داخست ..
ئه‌و هه‌موو خه‌ونه‌یان به‌سه‌ر چڵێکی وه‌حشه‌ته‌وه‌ جێهێشت ..
به‌رسیله‌کانی مناڵیی و چرۆکانی به‌رائه‌تیان
هه‌ر به‌ سه‌وزیی بۆ سه‌ره‌نوێلک فڕێ دا ..
ئه‌وان له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ هه‌ر وا بوون .
جوانترین گه‌مه‌یان ؛ کوشتن و
ناسکترین وشه‌یان ؛ خوێن بووه‌ ..
ئه‌وان که‌ هاتن ،
هه‌رچی ماڵی سپیی کچه‌ عازه‌باکان هه‌بوو ، ڕووخاندیان ..
هه‌رچی هێلانه‌ی ئاوریشمیی عیشق هه‌بوو ، سووتاندیان ..
ئه‌وان ، ئاوێنه‌ی حه‌وزێکی لیخنیشیان نه‌هێشته‌وه‌
دره‌خته‌ ڕیش سپییه‌کانی ئاوایی ،
له‌ به‌ریا ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرن ..
ئه‌وان که‌ هاتن ،
ڕه‌وه‌ کولله‌ی پاش میحنه‌ته‌کانی مێژوو بوون ..
بای دۆزه‌خ ، هه‌ڵی گرتبوون ..
هه‌رچییان کرد .. هه‌رچییان برد ،
خۆیان و خوا و ( تراکتۆره‌کان ) نه‌بێ ،
که‌س نه‌یزانی !

جه‌مال غه‌مبار

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , , , , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: