ئەو بەشە لە وتووێژەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش سەبارەت بە مەسعوود بارزانی کە تێگەیشتنی جیاوازی لێکەوتەوە!

سەلاحەدین دەمیرتاش ڕۆژێک بەر لە دیداری مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»،. سەرۆک وەزیری تورکیا، بە ئاماژە بە سەردانی بارزانی بۆ واشنتۆن و هاتنی بۆ تورکیا بە ڕۆژنامەی ڕادیکاڵی وت: دەیانەوێ لە ڕێگەی ئەوەوە[مەسعوود بارزانی] پێوەندی لەگەڵ هەموو کوردان درووست بکەن. بارزانی سیاسەتمەدارێکی هێژایە. ڕێبەرێکی هەرێمیە. بە سیاسەتێکی ژیرانە، هەرێمەکەی بەرەو فیدراڵیسم و سەربەخۆیی بردووە و دەبات بەڵام هەمان کاردانەوە[شوێندانەر]ی لە سەر کوردەکانی تورکیا، ئێران و سووریا نیە. کوردەکان، لە بەرانبەر تاڵەبانی و ئۆجالانیش هەمان هەستیان هەیە. تۆ بێیت و یەکێک لەو رێبەرانە بخەیە پێش و بیکەی بە ئاڵترناتیڤ و بتهەوێ لە ڕێگەی ئەوڕا کێشەکان چارەسەری بکەی، لە لایەن شەقامی کورد لە باکوورەوە پێشوازی لێناکرێ. بارزانی تەنیا لە کاتێک دا دەتوانێ توانایی ڕازیکردنی پەکەکەی هەبێت کە تورکیا ڕازی بکات تا بچێتە ناو قۆناخی چارەسەری. بارزانی وەک ئۆجالان، توانایی بەڕێوەبەری و دانی فەرمان و گووشاری سەربازی لە سەر پەکەکە نیە.

دەمیرتاش سەبارەت بە کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردیش کە چاوەڕوان دەکرێ لە داهاتوو دا بگیرێ دەڵێ: ئەگەر بڕیار بێ بە دەستپێشخەری بارزانی و بە پشتیوانی تورکیا، کۆنفرانسێکی نەتەوەیی ببەسترێ و لەوێدا، ئامانجی سەرەکی، داواکردن لە پەکەکە بۆ چەکدانان بێت، کۆنفرانسەکە هەر ئەنجام نادرێ. دەمیرتاش دەڵێ: بارزانی دیقەت دەبێ بکات و نابێ قوورسایی کۆنفرانسێک بخاتە سەر شانی خۆی کە تێیدا لەچەک داماڵینی پەکەکە کرابێتە ئامانج. بارزانیش خۆیی تووشی پۆزیسیۆنێک ناکات کە ئیعتباری بێتە خوار تا ئەو کاتەی تورکیا نەچێتە ژێر باری بەڵێنیەک بۆ چارەسەری کێشەی کورد. هەر بۆیەش، بە خواست و ویستی تورکیا ئامادەکاری کۆنفرانس ناکات، بارزانی ناچێتە ژێر باری پلانێک کە خەسار بە بەرژەوەندی کوردان بگەیەنێ.
لە تورکیەوە: مەسعوود مەناف

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , , , , , , , , , , , ,

One Response to “ئەو بەشە لە وتووێژەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش سەبارەت بە مەسعوود بارزانی کە تێگەیشتنی جیاوازی لێکەوتەوە!”

  1. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    ئەوەش ڕوونکردنەوەی دوایی:

    بۆ ڕاى گشتى و ده‌زگاکانى راگه‌یاندن
    *****
    به‌ڕێز سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پارته‌که‌مان، له رێککه‌وتى 18/4/2012 له‌ چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ى رادیکاڵى تورکیا له‌ ژێر رۆشنایى چه‌ند پرسیارێکدا، پرسى کورد و سیاسه‌تى حکومه‌تى ئاکه‌په‌ى هه‌ڵسه‌نگاندبوو، له‌ هه‌مان چاوپێکه‌وتندا پرسیار له‌باره‌ى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانى فیدڕاڵ کرابوو که‌ ئایا رۆڵى ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌رى پرسى کورد یاخود له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ مخاتبات وه‌رده‌گیرێت یان نا؟ به‌ڕێز هاوسه‌رۆکى گشتیمان له ‌وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌شدا تیشکى خستووه‌ سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ سیاسیانه‌ى که‌ تورکیا له‌ رێگه‌ى باشوورى کوردستانه‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌کات و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌م شێوازه‌ نیزیکبوونه‌وه‌ى تورکیا چاره‌سه‌رى له‌خۆ ناگرێت .
    به‌ڕێز ده‌میرتاش له‌ هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیدا، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ به‌ڕێز بارزانى سه‌رکرده‌یه‌کى گرنگى کورده‌ به‌ڵام ئه‌مه‌شى خستۆته‌ روو که‌ بابه‌ته‌کانى په‌یوه‌ست به‌ پرسى کورد و بێچه‌ک کردنى په‌که‌که‌ پرۆسه‌یه‌کى جیاوازه‌ و په‌یامى ئه‌وه‌ى دابوو که‌ ده‌بێ ئه‌م پرسانه‌ له‌ رێگه‌ى لایه‌ن و ئه‌کته‌ره‌ راسته‌قینه‌کانه‌وه‌ چاره‌سه‌رى بۆبکرێت که‌ به‌شێکن له‌م پرسانه‌ بۆیه‌ به‌ڕێز ده‌میرتاش راگه‌یاندووه‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى راسته‌وخۆ مخاتاب نیییه‌ که‌چى لێدوانه‌کانى به‌ڕێز بارزانیش له‌ میانه‌ى سه‌ره‌دانیدا بۆ تورکیا، ته‌ئکیدى هه‌مان بۆچوونه‌کان ده‌کاته‌وه‌.
    به‌داخه‌وه‌ لێدوانه‌کانى به‌ڕێز هاوسه‌رۆکى گشتیمان بۆ رۆژنامه‌ى رادیکاڵ له‌لایه‌ن چه‌ند جیهه‌ت و ناوه‌ندێکه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کى چه‌واشه‌کارانه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م لێدوانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک بڵاوکراوه‌ که ‌گوایه‌ چه‌ند تۆمه‌تێک له‌خۆده‌گرن که‌ تێیدا به‌ڕێز بارزانى کراوه‌ته‌ ئامانج. لێره‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵوێستێکى وا نه‌هاتۆته‌ ئاراوه‌ که‌ به‌ڕێز بارزانى بکرێته‌ ئامانج .
    ئامانجى هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ و پڕوپاگه‌ندانه‌ بێجگه‌ له‌ شێواندن و چه‌واشه‌کارى هیچیتر نییه‌. به‌تایبه‌تى دواى زانینى ئه‌وه‌ى که ‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى راگه‌یاندنى ئۆپۆزسیۆن له ‌باشوورى کوردستان به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌م لێدوانه‌ بشێوێنن، گومان لامان دروست بووه‌ له‌وه‌ى که ‌ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى تورکیاوه‌ ئاراسته‌کرابێت.
    ئێمه‌ له‌کۆتاییدا بانگ له ‌راى گشتیى دیموکراتى جه‌ماوه‌ره‌که‌مان و ده‌سه‌ڵاتى کوردستانى فیدڕاڵ ده‌که‌ین که‌ بایه‌خ و گرینگى به‌م جۆره‌ هه‌وڵه‌ چه‌واشه‌کارانه‌ نه‌ده‌ن که‌ دواجار ئامانجى شه‌ڕى ده‌روونى له‌خۆ ده‌گرێت.
    ناوه‌ندى گشتى BDP له‌ رێککه‌وتى 21/4/2012″

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: