کورتەیەک لە ژیانی شیرین عەلەم هولو، فەرهاد وەکیلی و عەلی حەیدەریان

کورتەیەک لەسەر چالاکی و تێکۆشانی عەلی حەیدەریان
عەلی حەیدەریان، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. هەر لە تەمەنی منداڵیەوە هەستی بە ئازارەکانی نەتەوەیی و ستەمی چینایەتی کرد و هەر بۆیەش لە تەمەنێک دا کە هێشتا زۆر لاو بوو، دەستی کرد بە خوێندنەوەی کتێبەکانی سیاسی و لە گەڵ رامانەکانی جۆربەجۆر ئاشنا بوو. هەر ئەمەش بوو کە هەوڵی دا بۆ باشتر ناسینی خۆی و نەتەوەکەی و تێکۆشان لە پێناو مرۆڤایەتی و ئازادی، تێکەڵ بە ڕیزەکانی گەریلا بێت. لە ساڵانی دەیەی دەستپێکی دووهەزار، خۆی گەیاندە چیاکانی قەندیل و لە ڕێزی گەریلاکانی کورد دا جێگەی گرت.

عەلی حەیدریان لەوێ بەنازناوی ” سۆران” خەبات دەکات و دواتریش دەستی کرد بە قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشانی سیاسی. گەڕانەوە بە نهێنی بۆ ناو وڵات و تێکۆشان لە ناوچەکانی سنە، کامیاران، کرماشان، و دواتریش تاران. عەلی لە ماوەی تێکۆشانی سیاسی خۆی دا توانیبووی لە گەڵ زۆر یەک لە لاوانی کورد پێوەندی بگرێ.

عەلی حەیدەریان، لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی، هاوڕێ لە گەڵ فەرهاد وەکیلی لە تاران، بە تاوانی ئەندامیەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و چالاکی لە دژی کۆماری ئیسلامی قۆڵبەست کرا. عەلی لە نامەیەک لە سەر ناوی ” ئەمەیە بەسەرهاتی زیندانیەکی مەحکوم بە ئێعدام” باسی لەم شکەنجە و ئازارە تاقەت پڕووکێنانە کردووە کە ئەوپەڕی بێ ڕەحمی و ستەمی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر عەلی حەیدەریان و هەڤاڵانی دەخاتە ڕوو.

عەلی حەیدەریان، دوای چەندین مانگ ئەشکەنجە لە گرتووخانەکانی ئێوینی تاران، کرماشان و سنە و دوای راگیران لە زیندانی رەجایی شەهری کەرەج، لە ئەنجام دا ڕۆژی ١٩ی گوڵانی ساڵی ١٣٨٩، هاوڕێ لە گەڵ شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی، فەرزاد کەمانگەر و مێهدی ئیسلامیان، لە زیندانی ئێوین لەسێدارە درا. تەرمی عەلی حەیدەریان و هەڤاڵانی هەرگیز رادەستی بنەماڵەکەی نەکرایەوە. بەڵام مەرگی ئەوان، بە ئەندازەی ژیانیان کاریگەر بوو، بەجۆرێک کە لە دوای ئێعدام کردنیان، شەپۆلی ناڕەزایەتی سەرتاسەری وڵاتی داگرت، کوردان بە داخستنی دەرگەی دوکان و بازاڕەکان و ڕێپێوان، دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان لە سەرتاسەری کوردستان و جیهان بەرز کردەوە و رژیمی ئێرانیان ڕسوا کرد.

 ژیاننامەی فەرهاد وەکیلی

فەرهاد وەکیلی لە شاری سنە لە دایک بووە. فەرهاد، لە زانکۆ دا و لە بواری کشت و کاڵ دەرسی خوێندووە و دواترش بە هۆی کارزانی و شارەزایەتی خۆی، وەکوو جیگری سەرۆکی ئیدارەی گشتی کشت و کاڵی پارێزگای سنە، کاری کردووە. فەرهاد، خاوەنی هاوسەر و دوو منداڵ بوو بە ناوەکانی هەورام و هەوراز. ئەوین بە دایک و هاوسەر و مندالەکانی لە لایەک و ئەوین بە ئازادی و نیشتیمانەکەی لە لایەکی تر، کەسایەتیەکی دلفراوان و ئەوینداریان لە فەرهاد وەکیلی دا ساز کردبوو. بەڵام ئەو هیچکام یەک لەوانەی بە تەنیا هەڵنەبژارد. ئەو هەموو کاتێک وەکوو باوکێکی باش بوو بۆ مندالەکانی، ڕۆڵەیەکی باش بوو بۆ دایکی و هاوسەرێکی وەفادار بوو بۆ هاوژینەکەی. لە هەمان کات دا خەباتکارێکی ڕێگای ئازادی نیشتیمانەکەی بوو. فەرهاد بە تێگەیشتنێكی قووڵ لە راستی نەتەوەکەی، لە دژی ستەمی چینایەتی، رەگەزی و نەتەوەیی خەباتی کرد و لەم نێوەش دا بە هاوکاری لە گەڵ جووڵانەوەی ئازادیخوازانەی گەلی کورد، دەستی کرد بە خەبات و تێکۆشانێکی بەرفراوانی سیاسی و مەدەنی لە شاری سنە و شارەکانی دەوروبەری. فەرهاد وەکیلی بە تایبەتی لە بواری ژینگە پارێزیەوە چالاکە خەباتی دەکرد و لە گەڵ فەرزاد کەمانگەر و چەند کەسێکی تر لەم بوارە دا تێکۆشانێکی بەرچاویان هەبوو.

بەڵام مەخابن لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی لە شاری تاران و هاوڕێ لە گەڵ عەلی حەیدەریان دەسبەسەر دەبێ و ڕووبەڕووی دژوارترین و نامرۆڤانەترین ئەشکەنجەکان دەبێتەوە. فەرهاد بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ژوورەکانی تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعات لە  شارەکانی تاران، کرماشان و سنە، بە خراپترین شێوە بێ ڕێزی پێ دەکرێ و بە سەختی ئەشکەنجەی دەکەن. دوای چەندین مانگ ئەشکەنجە، هێندێک جار لە زیندانی رەجایی شەهری کەرەج و هێندێک جاریش لە زیندانی ئێوینی تاران، رادەگیرێت. لەو ماوەیە دا حوکمی لەسێدارەدانی بە سەر دا دەسەپێنن و پێی دەڵێن: ” تەنیا ڕێگای دەرباز بوون لە مەرگ، نووسینی داخوازنامەی لێبوردنە”! بەڵام فەرهاد بە بەتوندی بەگژیاندا دەچیتەوە و دەڵێت: ” من چۆن شەڕافەتی خۆم و گەلەکەم دەفرۆشم؟ ئەوەی دەبێ داوای لێبوردن بکات ئەمن نیم. ئەمن هیچ کارێکی هەڵەم نەکردووە جیا لە داوا کردنی مافی خۆم و نەتەوەکەم. ئەوەی کە دەبێ بە هۆی زوڵم و ستەم لە دژی من و خەڵکەکەم داوای لێبوردن بکات، ئێوەن.” !

فەرهاد وەکیلی، ڕۆژی ١٩ی گوڵانی ساڵی ١٣٨٩، هاوڕێ لە گەڵ شیرین عەلەم هولی، فەرزاد کەمانگەر ، عەلی حەیدەریان و مێهدی ئیسلامیان، لە زیندانی ئێوین لەسێدارە درا. تەرمی فەرهاد و هەڤاڵانی هەرگیز رادەستی بنەماڵەکەی نەکرایەوە. بەڵام مەرگی ئەوان، بە ئەندازەی ژیانیان کاریگەر بوو، بەجۆرێک کە لە دوای ئێعدام کردنیان، شەپۆلی ناڕەزایەتی سەرتاسەری وڵاتی داگرت. کوردان بە داخستنی دەرگەی دوکان و بازاڕەکان و ڕێپێوان، دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان لە سەرتاسەری کوردستان و جیهان بەرز کردەوە و رژیمی ئێرانیان ڕسوا کرد.

ژیاننامەی شیرین عه‌له‌مهولی

شیرین عه‌له‌مهولی ئاته‌شگا، له‌ ساڵی 1360ی هه‌تاوی له‌ گوندی ” دێم قشڵاق”ی سه‌ر به‌شاری ماکۆ له‌ دایک بوو. هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه‌، هه‌ستی به‌ ئازار و سته‌مه‌کانیسه‌ر ژنان و به‌ تایبه‌تیش ژنانی کورد و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی کردووه‌ و هه‌مووجارێک خولیای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای تێکۆشانی ئازادی بووه‌. له‌ ته‌مه‌نی لاویه‌تی داله‌ گونده‌که‌یان له‌ گه‌ڵ هێزه‌کانی گه‌ریلا ئاشنا ده‌بێت و به‌ ئه‌وینی گه‌یشتنبه‌ ژیانێکی ئازاد، ڕوو له‌ چیا سه‌رکه‌شه‌کانی ئارارات ده‌کات و ده‌چێته‌ ناوڕیزی گه‌ریلاکان.

شیرین به‌ تایبه‌تیله‌ هه‌رێمه‌کانی ماکۆ، سه‌ڵماس، ئورمیه‌، کێله‌شێن و قه‌ندیل درێژه‌ی به‌ تێکۆشانداوه‌ و له‌ ناو ڕیزی خه‌باتکارانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، جێی گرتووه‌.ئاشنا بوونی به‌ فه‌لسه‌فه‌ی و رامانه‌کانی ئۆجه‌لان، که‌سایه‌تیه‌کی نوێ له‌شیرین ساز ده‌کات و ئه‌مه‌ش هانی ده‌دات که‌ بۆ ناساندنی رامان و تێڕوانینه‌کانیئۆجه‌لان و به‌ تایبه‌تیش پێشخستنی خه‌باتی ژنان، ڕوو بکاته‌ شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیکوردستان و هه‌وڵی ساز کردنی ڕێکخستنی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانه‌ ده‌دات. به‌لامبه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئێران دا مه‌جالی خه‌باتی سیاسی ئازاد نه‌بووه‌، شیرین به‌نهێنی کار ده‌کات و دواترین جار له‌ ساڵی 2008 له‌ تارانی پایه‌ته‌ختی ئێران و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سپای پاسداران، به‌ تاوانی ئه‌ندامیه‌تی له‌ پارتی ژیانی ئازادیکوردستان قۆڵبه‌ست و زیندانی ده‌کرێت.

شیرین بۆ ماوه‌ی زیادترله‌ سێ مانگ، له‌ ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران به‌ سه‌ختی شکه‌نجه‌کرا، به‌ جۆرێک که‌ زۆر جاران تا سنووری مردن چووه‌. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌هه‌موو کاتێک له‌ به‌رامبه‌ر پرسیار و داخوازه‌کانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، به‌رخۆدانیکردووه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی تووڕه‌یی زیادتری هێزه‌کانی رژیم. شیرین دواترله‌ نامه‌یه‌ک دا باسی ئه‌م شکه‌نجانه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌مان کات دا وره‌ وخۆڕاگری خۆی نیشان داوه‌.

له‌ ئه‌نجام داشیرین له‌ ڕۆژی 28ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 2008 له‌ لایه‌ن لقی پازده‌ی دادگای ئیقیلابله‌ شاری تاران، حوکمی له‌سێداره‌دانی به‌ سه‌ر دا سه‌پێندرا.  له‌و کاته‌وه‌ چه‌ندین ڕێکخراوی هه‌رێمی ونێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ خوازیاری به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی حوکمی له‌سێداره‌دانی ئه‌متێکۆشه‌ره‌ بوون و وه‌ک نموونه‌ی ئه‌م پشتگیریانه‌ ده‌کرێ ئاماژه‌ به‌ کۆ کردنه‌وه‌یدو هه‌زار و سه‌ت واژۆی پشتیوانی بکرێت که‌ له‌ مانگی ڕه‌شه‌مه‌، له‌ لایه‌نچالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ کۆ کرایه‌وه‌ و راده‌ستی کاربه‌ده‌ستانیرژیم کرا. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی رژیم که‌ هیچ پێوانه‌یه‌کی ئه‌خلاقیان نییه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زه‌خت و گوشاری زۆرتریان خسته‌ سه‌ر شیرین عه‌له‌م هولی. وه‌کنموونه‌ی پارێزه‌ره‌که‌ی به‌ ناوی ” خه‌لیل به‌هرامیان” باسی له‌وه‌کردبوو که‌ له‌ ماوه‌ی زیندانی بوونی شیرین دا، ته‌نیا دوو جار توانیویه‌تی قسه‌یله‌ گه‌ل بکات و هاوکاتیش گه‌لێک جاران مافی چاوپێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌شینه‌بووه‌.

سه‌ره‌ڕای هه‌مووهه‌وڵه‌کان، و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ هیچ یه‌ک له‌و تۆمه‌تانه‌ی خرابوونه‌ پاڵیله‌ لایه‌ن رژیمه‌وه‌ نه‌سه‌لمێندران، کۆماری ئیسلامی له‌ ڕۆژی 19ی مانگی گوڵانیساڵی 1389 ، شیرین عه‌له‌م هولی هاوڕێ له‌ گه‌ڵ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان،فه‌رهاد وه‌کیلی و مێهدی ئیسلامیان، به‌ بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ی پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌یله‌سێداره‌ دا. ته‌رمی شیرین و هه‌ڤاڵانی هه‌تا ئێستاش راده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیاننه‌کراوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام مه‌رگی ئه‌م که‌سانه‌، وه‌کوو ژیانیانبه‌ کاریگه‌ر بوو.شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌داخستنی ده‌رگه‌ی دوکان و بازاڕ و ساز کردنی ڕێپێوان له‌ ئاستی ناونه‌ته‌وه‌یی، سه‌لمێنه‌ریئه‌م راستیه‌ن.

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: