په‌یه‌ده‌ رۆژنامه‌نووسانى بێسنوور به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

پارتی یه‌كێتی دیموكراتى كوردستانی رۆژئاوا، كه‌ نزیكه‌ له‌پارتی كرێكارانى كوردستانه‌وه‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا  كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستانیوز كه‌وتووه‌، راپۆرتێكی رێكخراوى په‌یامنێرانى بێسنوور به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه‌ ئه‌و حزبه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ رۆژنامه‌نووسێكی كورد كرده‌ووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى له‌دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چالاكی ئه‌نجامداوه‌.

په‌یه‌ده‌ له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا بۆ رای گشتى روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌، به‌هۆی جیاوازى بیروراوو هه‌ڵوێسته‌وه‌ هه‌ره‌شه‌یان له‌ كه‌س نه‌كردووه‌ و دژی هه‌رجۆره‌ سیاسه‌تێكی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌ لێكردنیش ده‌وه‌ستنه‌وه‌، چ له‌ڕووی توندوتژی جه‌سته‌ییه‌وه‌ بێت یاخود هه‌ڕه‌شه‌ى زاره‌كیه‌وه‌ بێت، و هه‌روه‌ك بڕواشیان به‌ دیالۆگ و دانووستان هه‌یه‌ بۆ لێكنزیك كردنه‌وه‌ى بیروبۆچوونه‌ سیاسیه‌كان.
په‌یه‌ده‌ ئاشكراشیكردووه‌ كه‌، حزبه‌كه‌یان به‌ شایه‌تى و راپۆرتی رێكخراوه‌كانى نێوده‌وڵه‌تی و سوریه‌كانى بواری  مافی مرۆڤ  یه‌كێكه‌ له‌و حزبه‌ سیاسیانه‌ى كه‌له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه‌ له‌ساڵى 2003 تا ئێستا  روبه‌روى زۆرترین چه‌وساندنه‌وه‌و سه‌ركوت كردن بووه‌ته‌وه‌.
روونیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌، زۆرترین ئه‌ندامیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ى رژێمه‌ دیكتاتۆریه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌ددا شه‌هید كراون و له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شۆرشه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى سوریاشه‌وه‌ تا ئێستا 1550 ئه‌ندامیان ده‌ستگیركراوه‌و هۆكاری ده‌ستگیركردنیشان روبه‌روبوونه‌وه‌یان بووه‌ له‌گه‌ڵ رژێمی سوریادا.
په‌یه‌ده‌ ده‌شڵێت، ئه‌مرۆش رۆڵێكی كارایان هه‌یه‌ له‌ ریزی هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سوریادا كه‌ دژی به‌شار ئه‌سه‌د راپه‌ڕیون و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌به‌رگریكردن و وبه‌شداریكردنیان له‌ شۆرشی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ولاته‌و ره‌تیشی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك پشتگیری له‌رژێمی دیكتاتۆری به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن.
په‌یه‌ده‌ له‌به‌شێكی دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌ راپۆرته‌كه‌ى په‌یامنێرانى بێسنوور كردووه‌و ده‌ڵێت، هیچ كاتێك هه‌ڕه‌شه‌یان  له‌كه‌س نه‌كردووه‌ به‌هۆی جیاوازى بیروبۆچونه‌وه‌و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و راپۆرته‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ئامانجیش له‌و راپۆرته‌ بۆ تێكدانى ریزه‌كانى گه‌لی كورده‌ كه‌ ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن یه‌كی بخه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ك باشیش ده‌زانن ئه‌و لایه‌نانه‌ كێن له‌پشت ئه‌و جۆره‌ بانگه‌شانه‌وه‌ن.
په‌یه‌ده‌ جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك راپۆرته‌كه‌ى په‌یامنێرانى بێسنوور ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه‌ كه‌سێك به‌ناوى” برادۆست ئه‌زیزی”  له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ روبه‌روی هه‌ڕه‌شه‌ بووه‌ته‌وه‌، هاوكات داواش له‌ رێكخراوه‌كه‌ ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ى كارێكی له‌و جۆره‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌،  لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر راستى و درووستى  كاره‌كه‌ بكه‌ن، به‌تایبه‌تى كه‌ هه‌ندێك كه‌س له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ ” برادۆست ئه‌زیزی” ده‌یانه‌وێت به‌هه‌رنرخێك بێت ناوبانگ ده‌ربكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نا بۆ هه‌موو شێوازێك ده‌به‌ن.
په‌یه‌ده‌ له‌كۆتایی به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ره‌شه‌ كردن له‌ هه‌ر كه‌سێك ره‌تدكه‌نه‌وه‌و له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌و شێوازی كاری سیاسیه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و داواشان له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد بۆ ئاشكراكردنى راستیه‌كان بكه‌ن و بڵاویبكه‌نه‌وه‌ بۆ رای گشتى.
پێشتر، رێكخراوى په‌یامنێرانى بێسنوور له‌راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردبوو كه‌ په‌یه‌ده‌ هه‌ره‌شه‌ى له‌ رۆژنامه‌نووسێكی كوردی سوریا كردبوو به‌ناوى برادۆست ئازیزی كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
کوردستان دەیلی نیوز
Advertisements

تاگەکان: , , , ,

6 Responses to “په‌یه‌ده‌ رۆژنامه‌نووسانى بێسنوور به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌”

  1. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    پاسخ حزب اتحاد دمکراتیک به بیانیه بخش فارسی گزارشگران بدون‌مرز
    ANF16:05 / 21 ژوئن 2012
    به دنبال بیانیه هفته پیش بخش فارسی سازمان گزارشگران بدون مرز که از تهدید یک روزنامه نگار کرد توسط حزب اتحاد دمکراتیک غرب کردستان اطلاع داده بود امروز این حزب با صدور بیانیه ای در همین ارتباط ضمن تکذیب این گونه اتهامات آنرا بحث برانگیز و مایه شگفتی خوانده است .

    در بیانیه حزب اتحاد دمکراتیک ضمن اشاره‌ ای به مضمون بیانیه سازمان گزارشگران بدون مرز تصریح شده که آنها تحت هیچ شرایطی اشخاص را به دلیل افکار و عقایدشان مورد تهدید قرار نمی دهند چرا که خود دارای یک خط فکری آزاد اندیش هستند و به همین دلیل اعضای حزبشان بارها مورد شکنجه ، حبس ، تبعیض و کشتار قرار گرفته اند.

    در این بیانیه تأکید شده در هنگام شروع قیام خلقهای سوریه بیش از 1550 عضو و هوادار حزب اتحاد دمکراتیک در زندانهای رژیم بشار اسد محبوس بوده‌اند و اکنون نیز این حزب در صف احزاب میهنی و آبرومند برای سرنگونی رژیم بعث مبارزات خود را تداوم می بخشد.

    حزب اتحاد دمکراتیک در ادامه مجددا محتوای بیانیه گزارشگران بدون مرز را رد می کند و آنرا تلاشی برای بدنام کردن این حزب عنوان می کند .

    در پایان بیانیه همچنین از گزارشگران بدون مرز خواسته شده ضمن تحقیق بیشتر در این مورد در فعالیتهای پیش روی خود دقت نظر کافی بخرج دهند.

  2. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    PYD بۆ رێکخراوی رۆژنامه‌وانی بێ سنوور؛ هه‌ڕه‌شه‌مان له‌که‌س نه‌کردووه‌
    ANF16:47 / 21 حوزێران 2012
    ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان –

    پارتى یه‌کێتى دیموکراتى PYD له‌سه‌ر ڕاپۆرتێکى رێکخراوى ڕۆژنامه‌وانى بێ سنور سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڕه‌شکردن له‌ رۆژنامه‌وانێک لێدوانێکیدا و رایگه‌یاند:” ئێمه‌ که‌س له‌ پاى بیروبۆچونه‌کانى ڕوبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ ناکه‌ینه‌وه‌ و به‌ پێداگریه‌وه‌ له‌ دژى سیاسه‌تى توندوتیژى و ترساندنین جا چ جه‌سته‌یى بێت یان گفتاری.”

    PYD رایگه‌یاند:”ڕاپۆرتێک که‌ به‌ناوى رێکخراوى رۆژنامه‌وانى بێسنوره‌وه‌ ده‌رکراوه‌ و پارته‌که‌مان به‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ رۆژنامه‌وانێکى رۆژئاواى کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کات، دووچارى سه‌رسوڕمانى کردین.”

    وتیشی:”به‌پێى ڕاپۆرته‌که‌ گوایا ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌؛ کورد دژایه‌تى ڕژێمى سوریا ده‌کات، بۆیه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى لێ کراوه‌. بۆیه‌ هه‌موو ڕای گشتى ناخۆ و ده‌ره‌وه‌ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ ئێمه‌ که‌س له‌ پاى بیروبۆچونه‌کانى ڕوبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ ناکه‌ینه‌وه‌ و به‌ پێداگریه‌وه‌ له‌ دژى سیاسه‌تى توندوتیژى و ترساندنین چ جه‌سته‌ى بێت یان گفتارى، باوه‌ڕمان به‌ گفتوگۆى بنیادنه‌ره‌ بۆ لێکتێگه‌شتن و لێکنزیکبوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م دید و بۆچونه‌کان.”

    PYD ده‌ستنیشانی ده‌کات که‌ پارته‌که‌یان یه‌کێکه‌ له‌و پارتانه‌ی له‌سه‌رتای دامه‌زراندنییه‌وه‌ بۆته‌ ئامانجی هه‌موو جۆره‌ هێرشێکی رژێمی سوریا و وتی:”به‌شایه‌تى زۆرێک له‌رێکخراوه‌کانى نێوده‌وڵه‌تى و سورى PYD له‌ ڕێزى پێشه‌وه‌ى ئه‌و پاراتانه‌دایه‌ که‌ هه‌ر له‌ پاش دامه‌زراندنییه‌وه‌ له‌ ساڵى 2003 له‌لایه‌ن ڕژێمى سوریاوه‌ ڕووبه‌ڕووى سیاسه‌تى ڕاوه‌دونان و گرتن و کوشتن بۆته‌وه‌ و له‌و چوارچێویه‌شدا چه‌ندین ئه‌ندامان شه‌هیدبوون.”

    PYD له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا رایگه‌یاند:” تا ئێستاش (1550) ئه‌ندام و لایه‌نگرمان له‌ زیندانه‌کانى ڕژێمه‌که‌ى ئه‌سه‌د دان، ئه‌مرۆش PYD له‌ ڕیزى ئه‌و پارته‌ نیشتمانى و ئابڕومه‌ندانه‌دایه‌ که‌ له‌ سوریا شانبه‌شانى جه‌ماوه‌ر درێژه‌ به‌ به‌رخودان و تێکۆشان ده‌دات له‌پێناو ڕووخاندنى ڕژێمى سه‌رکوتکه‌رى سوریا.”

    له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌ی PYDدا هاتووه‌:” زانیارییه‌کانى نێو راپۆرته‌که‌ى رێکخراوى ڕۆژنامه‌وانى بێسنور دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ و پێمان وایه‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ ناوزڕاندنى پارته‌که‌مان و تێکۆشانه‌که‌ی.”

    PYD به‌ فه‌رمی داوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌مه‌سه‌له‌که‌ ده‌کات و ده‌ڵێت:”بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر راستییه‌کان روون ببنه‌وه‌ داوا ده‌که‌ین لێکۆلێنه‌وه‌ بکرێت و تکاشمان ئه‌وه‌یه‌ با پێش ئه‌وه‌ى ڕاپۆرت بڵاو بکرێته‌وه‌ با لێکۆلێنه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان بکرێت.

  3. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    14 ژوئن 2012 – ٢٥ خرداد

    تهدید به مرگ یک روزنامه‌نگار کرد سوری از سوی پ کا کا در اقلیم خودمختار کردستان

    گزارش‌گران بدون مرز نگران امنیت روزنامه‌نگار کرد سوری برادوست آزیزی است. وی از سال ٢٠٠٤ و در پی اخراج از سوریه به کردستان عراق پناهنده شده است.

    «ما از مقامات مسوول اقلیم خودمختار کردستان خواهان تحقیق و بررسی رسمی در باره‌ی تهدید و اقدام به سوقصد علیه جان وی و اقدامات لازم برای تامین امنیت این روزنامه‌نگار هستیم. حزب کارگران کردستان (پ کا کا) باید تهدید و سوقصد به جان این روزنامه‌نگار را صریح و علنی محکوم کند.»

    محمد ابو هامو که با نام برادوست آزیزی شناخته می‌شود، در طی سال گذشته و همزمان با آغاز قیام در سوریه ده‌ها گزارش برای شبکه کا ان ان و رادیو نوا در باره وضعیت و مواضع کردهای سوریه تهیه کرده است. وی به گزارش‌گران بدون مرز گفت :” که از هفت ماه پیش بارها تلفنی تهدید شده است.”

    این روزنامه‌نگار که دارای مواضع روشنی در حمایت از انقلاب سوریه و جنبش‌های انقلابی در کردستان سوریه است، چندین گزارش در باره فعالیت‌های میلیشیای حزب اتحاد دمکراتیک سوریه (پ. ای. د)، شاخه سوری حزب کارگران کردستان (پ کا کا)، برای رسانه‌ها مختلف تهیه کرده است. همچنین، در اغاز سال ٢٠١٢ نیز به همراه دیگر روشنفکران سوری، چندین بیانیه در محکوم کردن برخی اقدامات خشونت‌بار فعالان پ. کا. کا در کردستان سوریه امضا کرده است. از این میان محکوم کردن کشتن سه عضو یک خانواده در قامشلی در تاریخ ١٠ ژانویه ٢٠١٢ و گزارش او در ٧ فوریه سال جاری میلادی حزب اتحاد دمکراتیک سوریه (پ ای د)، شاخه سوری، حزب کارگران کردستان (پ کا کا) را محکوم ‌می‌کرد که در همکاری با نیروهای امنیتی در سرکوب تظاهرات مردمی درعفرین دخالت داشته ‌است.

    در تاریخ ٨ می ٢٠١٢ ، مصاحبه ای را با صالح مسلم رهبر حزب اتحاد دمکراتیک سوریه (پ. ای. د) انجام داد که در آن، تظاهرات مخالفان در قامشلی تحریک و فریب خوردن مردم از سوی سلفی‌ها اسلامی خوانده شده بود.

    در پی انتشار این مصاحبه، کارزاری از تهمت و افترا علیه این روزنامه‌نگار در فیس بوک و شبکه‌های اجتماعی به راه افتاد. این کارزار پس از انتشار نقل قولی از وی در باره نقش پ. کا.کا در کردستان سوریه، در گزارش بی بی سی فارسی در باره “صف بندی‌ کردها در قیام سوریه”، تشدید و تهدید به مرگ هم به ان اضافه شد. در ١٥ می، برادوست آزیزی با انتشار مطلبی به نام ” اعلام پیش از حذف شدن” خطاب به مردم سوریه و کردستان اعلام کرده است که از سوی پ. کا.کا و شاخه سوری آن با نام بردن از برخی افراد، تهدید شده است. در این باره شکایتی علیه او به اتهام توهین و افترا انجام شده است، که در تاریخ ١٠ جون دادگاهی در سلیمانیه بررسی آن را اغاز کرده است.

    یک روز پیش از آغاز به کار این دادگاه، به گفته روزنامه‌نگار، وی از یک سوقصد جان سالم بدره برده است. وی به گزارش‌گران بدون مرز علت این سوقصد را “فعالیت روزنامه‌نگارانه و مواضع‌اش در مخالفت با رژیم بشار ال اسد،” اعلام کرد. گزارش‌گران بدون مرز نگران جان این روزنامه‌نگار است.

  4. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    ئایا به‌ڕاستی په‌یه‌ده‌ دوژمنی كورده‌؟
    عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

    سێشه‌مه‌ 19ی یۆنی 2012 ماڵپه‌ڕی په‌یامنێری سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بابه‌تێكی بڵاو كرده‌وه‌ به‌ ناوی (باڵی پەکەکە لە سوریا, لایەنگری رژێمی ئەسەد دەکات لە دژی نەیارانی) , یه‌كسه‌ر ماڵپه‌ڕی بروسكه‌ی سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان (باڵی عه‌بدوڵای موهته‌دی) وتاره‌كه‌ی كۆپی كرد و جارێكی دیكه‌ له‌ تۆپی بابه‌ته‌كانی خۆی بڵاوی كرده‌وه‌, پێشتریش ماڵپه‌ڕی سبه‌ی ئۆرگانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر به‌ هه‌مان ئاراسته‌ بابه‌تێكی له‌ سایتی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر زمانی كوردی به‌ناوی شه‌بیحه‌كانی كورد و چه‌ندین رۆژ له‌ تۆپی بابه‌ته‌كانیدا نمایشی كرد.
    ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگا راگه‌یاندن و پارته‌ سیاسییانه‌ له‌ باشووری كوردستان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌, هه‌قیقه‌ته‌ یان به‌شێكه‌ له‌ شه‌ڕی راگه‌یاندنی لایه‌نه‌كان بۆ په‌یداكردنی نفوز له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان .
    له‌ دوای 55 ساڵ له‌ دامه‌زراندنی یه‌كه‌م پارتی سیاسی كورد له‌ 15ی حوزه‌یرانی 1955 له‌ رۆژئاوای كوردستان تا ئێستا به‌ تایبه‌ت له‌ دوای هه‌شتاكانه‌وه‌ , پارته‌كانی رۆژئاوا له‌ نێوان ینك و پدك دابه‌ش ببوون, به‌ڵام ورده‌ ورده‌ په‌كه‌كه‌ پێگه‌ی ئه‌م لایه‌نانه‌ی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ره‌و لاوازی برد تا گه‌یشته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نووكه‌ به‌ 16 پارتی ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی كاریگه‌ری نیوه‌ی په‌یه‌ده‌یان له‌ رۆژئاوای كوردستان نه‌بێت, ئه‌مڕۆ موباده‌ره‌كان شه‌قام به‌ده‌ست ئه‌م پارته‌وه‌یه‌,تا ئه‌م پارته‌ زیاتر جه‌ماوه‌ری ده‌بێته‌وه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌قام زیاتر ده‌بێت, ئاڵا هه‌لگرانی دژایه‌تی زیاتر ده‌بێت, دیاره‌ ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌م پارته‌ سیاسییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ كه‌م ئه‌زمونه‌ هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌بێت, گوره‌ترین هه‌ڵه‌ی به‌ بِروای من ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك پارتیكی كۆپی تبق الاسڵی په‌كه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات, نه‌ك پارتێكی ساسی له‌ كێڵگه‌یه‌كدا خه‌بات ده‌كات جیایه‌ له‌ پكك, لێ به‌ بڕوای من ئه‌م جه‌نگه‌ سیاسی سایكۆلۆجییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ په‌یه‌ده‌ ده‌كرێت هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ:
    – ململانێی پارتی و یه‌كێتی به‌ تایبه‌ت پارتییه‌ بۆ شه‌ڕی نفوز له‌ رۆژئاوای كوردستان, جه‌نگێكی سایكۆلۆجییه‌ به‌رپای ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ هاوكاری لایه‌نه‌ پاشكۆكانی خۆیان كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ململانێ بۆ په‌یدا كردنی هه‌ژمۆنیا به‌سه‌ر خه‌باتی جه‌ماوه‌رییا له‌ دواوه‌ن.
    – شه‌ڕی ئه‌ردۆگان و ئیخوان مسلمین و راگه‌یاندنه‌ عه‌ره‌بیه‌كانی نزیك له‌وانه‌ وه‌ك كه‌ناڵه‌كانی جه‌زیره‌و عه‌ره‌بییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌ یه‌ ده‌,چونكه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی ئه‌وان ده‌جوڵێته‌وه‌ و رێگره‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كوردستان ببێته‌ به‌شێك له‌ پرۆژه‌كه‌یان .

    ئه‌ی په‌یه‌ده‌ خه‌ریك چییه‌ ؟

    له‌وه‌ته‌ی سوریا به‌ گشتی وه‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ تایبه‌تی به‌ ئاقاری گۆڕانكاریدا تێده‌په‌ڕێت, په‌یه‌ده‌ توانیویه‌تی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بنێت:
    – كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی فێركردنی زمانی كوردی و پێگه‌یاندنی مامۆستایانی تایبه‌تمه‌ند و بنیات نانه‌وه‌ی تاكی كورد له‌سه‌ر بنچینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كورد بوون به‌ ناوه‌ڕۆكێكی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی پشودرێژ,كه‌ به‌هه‌مان پرۆسه‌ی درووستكردنه‌وه‌ی تاكی كورد له‌ باكوردا ده‌ڕوات .
    – ژیانندنه‌وه‌ی كولتور و هونه‌ری كوردی و پێك هێنانی ده‌یان ناوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ری و تیپی هونه‌ری جۆراو جۆر, له‌ رێگه‌ی هونه‌ره‌وه‌ زیندوكردنه‌وه‌ی تاكی كورد.
    – هه‌ڵمه‌تی گۆڕینی ناوی شوێنه‌ ته‌عریب كراوه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوه‌ كوردییه‌كان بۆی و هه‌ڵمه‌تی نووسینه‌وه‌ی تابلۆكانی شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌ زمانی كوردی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واری كورد بوون به‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ .
    – پاشكۆیه‌تی نه‌كردنی ئۆپۆزسیۆنی سوری و خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ینیانی رۆژئاوای كوردستان و سوریای كوردان مۆركی كوردی و ناوی كوردی و ئاڵا و دروشمی كوردی پێیانه‌وه‌ ناوه‌, كه‌چی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ دروشم و ئاڵاو ناوی خۆپیشاندانی هه‌ینییه‌كانیان پاشكۆی لایه‌نه‌ سورییه‌ شۆفینییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌.
    – پێك هێنانی هێزی تایبه‌تی چه‌كداری كوردی بۆ پاراستنی كوردستان.
    – پێك هێنانی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان .
    – كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و چاندنی هوشیاری له‌م بواره‌دا .
    – كاراكردنی رۆڵی پێشه‌نگانه‌ی ژنان له‌ خه‌باتی سیاسیدا .
    – كۆنترۆڵ كردنی شارو شارۆچكه‌كان و رێكخستنی ژیان .
    – بره‌ودان به‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری رۆژانه‌ و متمانه‌ به‌ خۆبوون بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كان.
    – رێكخستنی جه‌ماوه‌ر بۆ دامه‌زراندنی خۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی دیموكراتی كوردی له‌ رۆژئاوای كوردستان وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م و ناوكی داهاتووی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌م به‌شه‌دا .
    – رێگه‌ گرتن له‌ ده‌ستخستنه‌ ناو كاروباری رۆژئاوای كوردستان له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ .
    – بڵاو كردنه‌وه‌ی كلتوری پێشكه‌وتنخوازانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژنان و رۆڵی كاریگه‌ری جه‌ماوه‌ر به‌ گشتی وه‌ هه‌ژاران به‌ تایبه‌تی له‌ ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ركردایه‌تیدا, به‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی و كۆتایی هێنان به‌ رۆڵی سه‌ركرده‌ پاسیفه‌كانی رابردوو .
    ئه‌مانه‌ ته‌نها به‌شێكن له‌ كاره‌كانی ئه‌و هێزه‌ی رۆژانه‌ سه‌دان هه‌زار له‌ ده‌وری چالاكییه‌كانی كۆده‌بنه‌وه‌, كه‌ ئێوه‌ ناوتان لێ ناون شه‌بیحه‌ كوردییه‌كان, كه‌ كارگه‌لێك ئه‌نجامده‌ده‌ن سانا نییه‌ هه‌موو كه‌س بتوانێت ده‌مبكوتێت له‌ ئه‌نجامدانی, هه‌ر ئه‌مكارانه‌شه‌ وا ده‌كات رۆژ له‌ دوای رۆژ پارته‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر په‌ یه‌ ده‌ بچوك ببنه‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی ناچار بكات به‌ 16 پارتی ئه‌ندامییه‌وه‌ به‌ هاوتای ئه‌نجومه‌نی گه‌ل كه‌ ته‌نها په‌یه‌ده‌ی له‌ پشته‌ وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد بناسرێن .
    بۆیه‌ جێی خۆیه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژ به‌ په‌یه‌ده‌ قسه‌یان كردووه‌ دوور له‌ زانینی راستییه‌كان,یان دیماگۆگیانه‌ ویستیانه‌ راستیه‌كان بشێوێنن له‌ ئه‌مڕۆ زوتر نییه‌ داوای لێبوردنی لێ بكه‌ن و هاوكاری بن له‌ هه‌نگاوه‌ مه‌زنه‌كانی.

    تێبیتی :كێشه‌ی نه‌خوازراوی عه‌بدوڵا به‌درۆ له‌سه‌ر داگیركردنی مومته‌له‌كاتی په‌یه‌ده‌ وه‌ بوو له‌ لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌, له‌ كاتێكدا خاوه‌ندی شه‌رعی ئه‌و مومته‌له‌كاته‌ داوای مافی شه‌رعی خۆی ده‌كرده‌وه‌,به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌ داگیركردنی, ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ دروست بوو كه‌ ئه‌و كاره‌سته‌ مرۆییه‌ی لێكه‌وته‌وه‌, له‌و كاره‌سته‌ په‌یه‌ده‌ زیان لێكه‌وتوو بوو, چونكه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی له‌ ده‌ست دا.

    لینكه‌كان له‌ خواره‌وه‌ بخوێننه‌وه‌:

    http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=279605

    http://brwska.net/news/item/825-bali-pkk-la-swrya-layangri-rjimi-asad-dekat-la-dji-neiarani.html

    http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=3956&LinkID=60

  5. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    شه‌بیحه‌ كورده‌كان

    سايتى العربية نت
    له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌: خالد باران
    شه‌بیحه‌ كورده‌كان ده‌سته‌واژه‌یه‌كی‌ نوێیه‌ یاخود ماركه‌یه‌كی‌ نوێیه‌، كه‌به‌م دواییه‌ له‌ ناوچه‌ كوردیه‌كانی‌ سوریا وه‌ك ناوچه‌كانی‌ “جزیره‌ و عفرین و كوبانی‌” كه‌وتوه‌ته‌ سه‌ر زمانی‌ خه‌ڵك به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌و كرده‌وه‌ توندوتیژیانه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردو له‌رۆژی‌ هه‌ینیدا به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی‌ عفرین كرا، كه‌ به‌ هه‌ینی‌ “حه‌ما لێمان ببوره‌” ناو نرا.

    به‌ پێی‌ سایتی‌ “خه‌به‌ر 24 دۆت نێت” كۆمه‌ڵێك گه‌نجی‌ كورد هه‌ستاون به‌ بینینی‌ رۆڵێ‌ “شه‌بیحه‌كان” و هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی‌ داوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ ئه‌سه‌د و “مافه‌ڕه‌واكانی‌ گه‌لی‌ كوردیان كردوه‌” و تیایدا كوته‌ك و چه‌كی‌ سپیان به‌كارهێناوه‌ و ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ 20 برینداری‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.

    كردوه‌ی‌ شه‌بیحه‌گه‌ری‌ هه‌مه‌جۆر
    شه‌بیحه‌كان گه‌مارۆی‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان دا كه‌ هه‌ندێك له‌برینداره‌كانی‌ پێكدادانه‌كانی‌ بۆ گویزاونه‌ته‌وه‌و رێگه‌یان نه‌داوه‌ برینداره‌كانی‌ تر چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ سوریاش وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر وه‌ستابون و چاودێری‌ روداوه‌كانیان كردوه‌.

    به‌گوێره‌ی‌ سایته‌كه‌، رێكخه‌ره‌ كورده‌كان له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ سایته‌كانی‌ خۆیاندا بڵاویان كردۆته‌وه‌ ئه‌ندامانی‌ پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكراتیان تاوانباركردوه‌ “ئه‌م پارته‌ لقی سوریای‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانه‌” به‌وه‌ی‌ ئه‌نجامده‌ری‌ كرده‌وه‌ شه‌بیحانه‌كه‌یه‌، هۆشداریشی‌ داوه‌ له‌مه‌ترسیداری‌ ململانێی‌ نێوان كورده‌كان خۆیان كه‌ “خزمه‌ت به‌ داخوازیه‌كانی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌سوریا ناكات”.

    هه‌رچه‌نده‌ پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكرات به‌شداری‌ كردنی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ له‌ كاره‌ شه‌بیحانه‌ییه‌كه‌ نه‌ره‌تكردۆته‌وه‌ و نه‌ ته‌ئكیدی‌ كردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌یاننامه‌ ئیدانه‌كه‌ریه‌كه‌ی‌ رێكخه‌ره‌ كورده‌كانی‌ له‌ سایته‌ ره‌سمیه‌كه‌ی‌ خۆیدا بڵاوكردۆته‌وه‌.

    پێشتر رێكخه‌ره‌ كورده‌كان ئه‌ندامانی‌ پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكراتیان تاوانبار كردبو به‌ تیرۆكردنی‌ خێزانێكی‌ سێ كه‌سی‌ له‌ قامیشلی،‌ هه‌روه‌ها له‌ ساڵی‌ رابردوشدا په‌نجه‌ی‌ تۆمه‌ت ئاراسته‌ی‌ ئه‌و پارته‌ كرا له‌ كرداری‌ تیرۆكردنی‌ مشعه‌ل ته‌مۆدا.

    حیزبی‌ یه‌كێتی‌ دیموكراتی‌ سوریا له‌زاری‌ ئه‌ندازیار ساڵح موسلیمی‌ سه‌ركرده‌یه‌وه‌ له‌زیاتر له‌بۆنه‌یه‌كدا ره‌تیكردۆته‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سوریا هه‌بێت و ته‌ئكیدی‌ كردۆته‌وه‌، كه‌ پارته‌كه‌ی‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شۆڕشه‌كه‌ی‌ سوریاوه‌ به‌شداری‌ كردوه‌.

    “گه‌ڕه‌كی‌ كورده‌كان” له‌ دیمه‌شق
    هه‌ر به‌ گوێره‌ی‌ سایتی‌ خه‌به‌ر 24 دۆت نێت سكاڵا له‌ده‌ست شه‌بیحه‌ كورده‌كان به‌ته‌نها له‌ناوچه‌ كوردیه‌كان نه‌بوه‌، به‌ڵكو گه‌ڕه‌كی‌ كورده‌كان “حه‌ی‌ ئه‌كراد”یشی‌ گرتوه‌ته‌وه‌ له‌ دیمه‌شق، پێگه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی‌ كورد ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ رژێمی‌ سوریا پشتی‌ به‌ شه‌بیحه‌ كورده‌كان به‌ستوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ “ركن الدین” یان ئه‌وه‌ی‌ به‌ گه‌ڕه‌كی‌ كورده‌كان ناسراوه‌، هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كی‌ وادی‌ ئه‌لمه‌شاریع له‌ دیمه‌شق، كه‌ زۆرینه‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ كوردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ترس وتۆقاندن و به‌شداری‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ سوریایان كردوه‌ له‌ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و ده‌سگیركردنی‌ گه‌نجانی‌ چالاك.

    ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ ئه‌و شه‌بیحانه‌ له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كانیاندا پاره‌یان له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ سوریا وه‌رگرتوه‌.

    دابه‌شبون له‌شه‌قامی‌ كوردیدا
    دودڵی‌ پارته‌كوردیه‌كان له‌ وه‌رگرتنی‌ هه‌ڵوێستێكی‌ رون وئاشكرا له‌ شۆڕشه‌كه‌ی‌ سوریا بوه‌ هۆی‌ دابه‌شبونی‌ شه‌قامی‌ كوردی‌ له‌نێوان لایه‌نگری‌ ئه‌و پارتانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی‌ كردن و په‌له‌نه‌كردن و به‌رزنه‌كرنه‌وه‌ی‌ دروشمی‌ بروخێی‌ رژێمدان، ئه‌وانه‌ش كه‌ لاوانی‌ شۆرشگێڕن و ده‌بینن كه‌ هیواكانیان باڵاتره‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ پارته‌ كوردیه‌كان و ئه‌جێندا سیاسیه‌كانیان، كه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی‌ زۆر به‌ هێزه‌ كورده‌یه‌ ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌.

    باس ده‌كرێت كه‌ ناكۆكی‌ له‌نێوان هیزه‌ كوردیه‌كاندا سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ به‌تایبه‌ت دوای‌ كۆنگره‌كه‌ی‌ هه‌ولێر، كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردو به‌سه‌رپه‌رشتی‌ مه‌سعود بارزانی‌ بۆ كورده‌كانی‌ سوریا سازكرا، پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكرات ئیدیعای‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌ له‌كۆنگره‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌.

    سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ركرد و تیایدا رونی‌ كردوه‌ته‌وه،‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ بانگهێشتی‌ ره‌سمی‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌و پارته‌ كردوه‌، به‌ڵام ئه‌و پارته‌ به‌لایه‌وه‌ باشتر بوه‌ به‌شداری‌ نه‌كات.

    چالاكوانێكی‌ كورد له‌قامیشلی‌ كه ‌دوایاكردوه‌ ناوی‌ نه‌هێنرێت به‌سایته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند، كه‌ پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكرات له‌ شه‌قامی‌ كوردیدا لاوازه‌ بۆیه‌ “په‌نا ده‌باته‌ به‌رتوندوتیژی‌ تا بونی‌ باڵاده‌ستی‌ خۆی‌ له‌ شه‌قامدا بسه‌لمینێت”.

    جێی‌ باسه‌ ئه‌م پارته‌ خۆپیشاندانی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ له‌ناوچه‌ كوردیه‌كاندا رێكده‌خات، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵده‌درێت خۆپیشاندانه‌كان یه‌كبخرێن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌ كوردیه‌كان ئه‌وه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ شێوازی‌ ئه‌و پاره‌ته‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ خۆپیشاندانه‌كان و هه‌وڵدانی‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌جێندا تایبه‌ته‌كانی‌ خۆی‌.

    13 پارتی‌ كوردی‌
    به‌م دواییه‌ دابه‌شبونی‌ توند ده‌ركه‌وت له‌نێوان پارته‌ كورده‌كانی‌ سوریا و ئه‌و رێكخه‌رانه‌ی‌ جوڵه‌ی‌ شه‌قام به‌رێوه‌ ده‌به‌ن و ناكۆكیه‌كه‌ له‌ جه‌نگی‌ به‌یاننامه‌كانی‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ شه‌قام وپێكدادان.

    13 پارتی‌ كوردی‌ له‌ سوریادا هه‌یه‌ و ساڵانی‌ په‌نجاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوه‌وه‌ له‌نێوان خۆیاندا له‌ململانێدان.

    هه‌رچه‌نده‌ جیاوازی‌ زۆر له‌به‌رنامه‌ی‌ سیاسی‌ ئه‌م پارتانه‌دا نیه‌، به‌ڵكو هه‌مویان له‌یه‌ك ده‌چن، به‌ڵام دابه‌شبونیان له‌روی‌ مێژوییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مه‌رجه‌عیاتی‌ ئه‌و پارتانه‌ كه‌ به‌زۆری‌ له‌دره‌وه‌ی‌ سوریاو به‌دیاریكراویش له‌ كوردستانی‌ عێراق و كوردستانی‌ توركیایه‌.

    جێی‌ باسه‌ پارته‌ كوردیه‌كانی‌ سوریا له‌روی‌ مێژوییه‌وه‌ به‌ دو پارته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی‌ كوردستانی‌ عێراقه‌وه‌ به‌ستراون “پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ مه‌سعود بارزانی‌ و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌” هه‌روه‌ها به‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانی‌ توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ عه‌بدوڵا ئۆچه‌لان.

    كوردانی‌ سوریا یان “برا بچوكه‌كه‌”
    به‌پێی‌ سایته‌كه‌ “كوردانی‌ سوریا پێیان وایه‌ بینینی‌ رۆڵی‌ برا بچوك له‌ هاوكێشه‌ی‌ ململانێكانی‌ كورد له‌گه‌ڵ رژێمه‌ سه‌ركوتكاریه‌كانی‌ عێراق و توركیا و ئێران به‌درێژایی‌ 70 ساڵ له‌ خه‌باتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كورد زۆر له‌سه‌ریان كه‌وتوه‌.

    كوردانی‌ توركیاو عێراق وا له‌ كوردانی‌ سوریا ده‌ڕوانن وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان برای‌ بچوك بن له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌وان له‌سوریا كه‌متره‌ له‌ژماره‌ی‌ كورده‌كان له‌هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و عێراق و ئێران.

    كوردانی‌ سوریا پێیانوایه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان له‌ ده‌یان ساڵی‌ رابردودا پێشكه‌ش به‌برا گه‌وره‌كانیان كردوه‌ له‌ توركیا و عێراق و ئێران چه‌ند قاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشكه‌شیان كراوه‌، كورده‌كانی‌ سوریا به‌ شێوازێكی‌ فراوان به‌شداری‌ شۆڕه‌شه‌كانی‌ كورده‌كانی‌ عێراقیان كردوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی‌ مه‌لامسته‌فا بارزانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كرد.

    هه‌روه‌ها گیانی‌ هه‌زارانیان پێكشه‌ش كردوه‌ له‌ ململانێی‌ نێوان پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، هه‌تا ئێستاش به‌هه‌زارانیان له‌ریزه‌كانی‌ ئه‌و پارته‌دا شه‌ڕده‌كه‌ن.

    زۆر له‌كوردانی‌ سوریا پێیان وایه‌ كه‌ ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ “برا گه‌وره‌كان” نرخی‌ قوربانیه‌كانی‌ كورد بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سوریا.

    سه‌رچاوه‌: سايتى العربية نت

  6. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    کێ سەر ئێشەی بۆ گەلی کورد دروست کردووە؟ (بەشی یەکەم)
    وتار
    2012-06-25

    جه‌لال چوارتایی:

    – ڕاستیەکان بە چەواشەکاری ناشاردرێنەوە –
    دوای بەرپابوونی سەرهەڵدانی گەلانی سوریا و بەشداری چالاکانەی کوردان لەو سەرهەڵدانەدا ، سەرنجی هەموو لایەک کەوتە سەر شێوازی سەردەمیانە و ژیرانەی لایەنی کوردی لەو سەرهەڵدانەدا ، لە بڕوای هیچ لایەکدا نەبوو کە کوردان بتوانن سیاسەت لە خزمەتی خۆیاندا بەکار بهێنن و نەبنە داردەستی هیچ لایەک . هەندێک لایەن و ماڵپەڕی کوردیش لە جیاتی پشتیوانیکردن لە شۆڕشی کوردان و گەیاندنی ڕاستیەکان کەچی ڕێک پێچەوانەکەیان هەڵبژارد و هەمان ئەو لێدوانانەیان بڵاودەکردەوە کە لە ڕاگەیاندنی داگیرکەرانەوە دژ بە کوردان بەکار دەهێنران وەک (سایتی “سبەی” سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان) ، هەندێک ماڵپەڕیش ڕاستەوخۆ کەوتنە شێواندنی ڕاستیەکان و دژایەتیکردنی شٶڕشگێڕانی نەتەوەکەمان وەک (سایتی “پەیامنێر”ی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق) . بڕوانە ئەم دوو لینکەی خوارەوە :-
    http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=3956&LinkID=60
    http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=279605
    سایتی “سبەی” کەوتۆتە وەرگێڕانی ئەو وتارە عەرەبیانەی کە لە دژی ئازادیخوازانی نەتەوەکەمان بەکار دەهێنرێن و منیش هیچ لێدوانێکم لەم بارەوە نیە و پێویستە خوێنەر بۆ خۆی هەڵسەنگاندن لەم بارەوە بکات . بەڵام ئەوەی جێگەی ئەم باسەیە چەواشەکاریەکانی ماڵپەڕی “پەیامنێر”ە کە ڕاستەوخۆ کەوتۆتە دژایەتیکردنی ئازادیخوازانی نەتەوەکەمان و لەو دژایەتیکردنەشدا چەندین هەنگاو لە پێش داگیرکەرانەوەیە .
    لە ڕابردوودا هەر سەرهەڵدانێک کرابێت بەشی کوردان زۆرترین قوربانیدانی سەرەتا و گەورەترین دۆڕاوی دوایی بووە ، نموونەی ئەو قوربانیدان و دۆڕاندنەش شۆڕشی کەمالیەکان و کۆماری ئیسلامی و کودەتا یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بووە ، هۆکاری ئەم دۆڕاندنەش ئەو بەناو سەرکردانە بوون کە لە ژێر پەردەی کوردایەتیدا گەورەترین خزمەتیان بە دوژمنان کرد و خۆیشیان جگە لە بازرگانێکی خوێن و فرمێسک ئەوا هیچ شتێکی دیکە نەبوون .
    ئەتاتورک بە دەسەڵات گەیشت بە هاوکاری دەرەبەگە کوردەکانی هاوشێوەی عیسمەت ئینینۆ ، کەچی بەشی کوردان بەفیڕۆدانی خوێنێکی زۆر و کۆمەڵکوژیەکانی زیلان و دێرسیم و ئارارات بوو، بەشی کوردان نکۆڵیکردن لە ناسنامەی نەتەوایەتی و لە سێدارەدانی شێخ سەعید و سەید ڕەزا بوو .
    خومەینی بە دەسەڵات گەیشت بە هاوکاری دەرەبەگە کوردەکانی هاوشێوەی کەریم سەنجاوی و هاوپیشەکانی ، کەچی بەشی کوردان کۆمەڵکوژی سنەی خوێناوی و پەتی سێدارەی مهابادیەکان و فتوای جیهادی ئیمامی زەمان بوو ، بەشی کوردان سازکردنی شەڕی نێوان دیموکرات و کۆمەڵە و ئۆردوگانشینی و لەتوپەتکردنیان بوو .
    بەعسیەکان بە هاوکاری چەند کوردێک کودەتای خوێناوی ١٩٦٣یان ئەنجامدا و بە دەسەڵات گەیشتن ، ئەی بەشی کوردان چی بوو لەم هاوکاری‌یەدا ؟ بەشی کوردان بریتی بوو لە دابڕانی موسڵ لە کوردستان و بە عەرەبکردنی هەموو ناوچە گرنگەکان و ئاشبەتاڵ و کیمیاباران و ئەنفال و ژێرپێ نانی هەموو پیرۆزیە نەتەوایەتیەکانمان .
    دەسەڵاتدارانی باشوور زۆرترین هاوکاریان پێشکەشی تورکیا و ئێران کرد لە دوای ڕاپەڕینەوە و دەوڵەتی نوێی عێراقیشیان بنیاد نایەوە ، ئەی بەشی کوردان چی بوو لەم خۆشخزمەتیانە ؟ بێ گومان ، بەشی کوردان شەڕی بێ ئامانی یەکێتی و پارتی و بە فیڕۆدانی خوێنی دەیان هەزار کوردستانی و ئاشناکردنی هەموو داگیرکەران بە باشوور و ساخکردنەوەی کاڵا بەسەرچووەکانیان بوو ، بەشی کوردان هەڕەشەکانی سەدر و موتڵەگ و نوجەیفی و مالکی بوو .
    ئایا دەبێت چ باشییەک لە دەستا و دەستکردن و ئاڵوگۆڕی داگیرکەراندا بووبێت بۆ کوردان ، کە هەر هەمووی بە هاوکاری دەرەبەگە کوردەکان ئەنجام دراوە ؟
    ئەی دەبێت چ شتێک لە دەست بدەین کە ئیمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان نەتەوەکەمان لە مەیدانە و بۆ یەکەمین جارە سیاسەت لە خزمەتی خۆیدا بەکار دێنێت و نەبوونە کەوا سوری پێش لەشکری هیچ هێزێکی دژە کوردی لە وێنەی ئیخوان‌الموسلمین و بەعسیەکان ؟
    ئەی دەبێت چ بەرژەوەندیەکی کوردانی تێدا بوویایە ئەگەر کوردان ببوونایە داردەستی تورک وئیخوان الموسلمین و شارە کوردیەکانیش هاوشێوەی شارە عەرەبنشینەکان خەڵتانی خوێن بکرایە ؟
    دیرۆکی دەستێکەڵاوی حیزبە کلاسیکیەکان و داگیرکەران بە هیچ کەسێک نامۆ نییە ، ئەو دیرۆکەی کە لێوان لێوە لە چەواشەکاری وخزمەتکردن بە داگیرکەران و تێکدانی یەکڕیزی کوردان . هەر سەرهەڵدانێک لە هەر جێگەیەکی کوردستان ئەنجام درابێت ، دەستێکەڵاویەکان هۆکارێک بووە بۆ خامۆشکردنی سەرهەڵدانەکە و لە خوێن گەوزاندنی شۆڕشگێڕان .
    کاتێک شای ئێران بە هەموو هێزیەوە نەیتوانی بەرامبەر شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵات بوەستێتەوە لە ساڵی ١٩٦٧دا ، کاتێک کەمالیستەکان دووچاری شۆک هاتن بە دەست ئازادیخوازانەوە لە ساڵی ١٩٧٠دا ، هەر خودی دەستێکەڵاویەکان هۆکارێک بوون بۆ خامۆش کردنی شۆڕشەکان و پاکتاوکردنی شۆڕشگێڕانی وەک سولەیمانی موعینی و مەلا ئاوارە و دکتۆر شڤان و سەعید ئاڵچی .
    کاتێک ڕژێمی خومەینی دوچاری سەرلێشێوان بوو بە دەست ئازادیخوازانی نەتەوەکەمان لە ساڵانی هەشتاکاندا ، هەر خودی دەستێکەڵاوی پارتە کلاسیکیەکان بوونە هۆکارێک بۆ سەرکوتکردنی ئازادیخوازان و بە کۆیلە هێشتنەوەی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتدا .
    کاتێک تورکەکان دووچاری داڕمان هاتن لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەدەست شۆڕشگێرانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە ، هەر خودی دەستێکەڵاویەکان تورکەکانی لەسەر پێ هێشتەوە ، تەنانەت خودی مەسعود بارزانیش نەیتوانی ئەو ڕاستیە بشارێتەوە و گوتی (300 پێشمەرگەمان بۆ خاتری دەوڵەتی تورک بە کوشت داوە) .
    لە دوای سەرهەڵدانی گەلانی سوریاش هەمان شانۆگەری خۆیان نواندەوە، ساتێک لە ڕێگەی دووبەرەکی سازکردن بە ناوی ” کۆنفرانس بۆ کوردانی سوریا” و ساتێک بە بانگێشتکردنی بورهان غەلیون بۆ هەولێر و ساتێک بە ڕێنمایی وەرگرتن لە ئەردۆغان و ئێستاش بە سازکردنی بەکرێگیراوانی وەک عبدالباست سەیدا و سەڵاح بەدرەدین و هاوشێوەکانیان لە ئەستەمبوڵ.
    میکاڤیلی دەڵێت [بۆ لە خشتەبردنی کۆمەڵگا ، کردەوەکانی خۆت بەسەر بەرامبەرەکەتدا بسوو] .
    ئەگەرچی ئەم کردەوانەی سەرەوە دڵۆپێک لە دەریای تاوانی دەستێکەڵاوی لایەنە کلاسیکیەکان و داگیرکەرانە ، کەچی سایتی “پەیامنێر”ی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ، میکیاڤیلی ئاسا دەڵێت [پارتی یەکێتی دیموکراتی (پ،ی،د) بوونەتە سەر ئێشە بۆ گەلی کورد] .
    هەر دوا بە دوای ئەم گوتانە ، دەروازەی بوختان بۆ ئۆردوگانشینان کرایەوە بۆ دووبارەکردنەوەی گوتەکانی “پەیامنێر” و سوکایەتیکردن بە ئازادیخوازان . هێشتا یەک سەعات بەسەر چەواشەکاریەکانی “پەیامنێر”دا دەرباز نەببوو کە “بروسکە”کەی عەبدوڵای موهتەدی و سایتی” پێشمەرگەکان”ی سەر بە مستەفای هیجری هەمان بڵاوکراوەیان دابەزاند . بڕوانە ئەم لینکانەی خوارەوە:-

    http://brwska.net/news/

    http://www.peshmergekan.com/kurdish

    خۆ ئەگەر ماڵپەڕەکانی “بروسکە” و “پێشمەرگەکان” تەنها بە دابەزاندنی گوتەکانی “پەیامنێر” سوکنایی دڵیان شکابێت، ئەوا مەلا عەبدوڵای حەسەنزادە لە هیچ بێ ڕێزیەک دەمی نەگرتەوە و “پەیەدە”ی بە هاوکاری داگیرکەر و ئاژاوەگێڕ پێناسە کرد و گوتی [لە سوریا قازانجی حزبی زۆر دەسەڵاتدارە کە ئێستا حزبێکی سیاسی لەو دەرفەتەدا کە هەموو سوریا لە دژی حکومەتەکەی راپەڕیوە، حزبێکی کوردی کە چەند جار میللەتەکەی مەزلوومە، بڵێ نابێ تۆ خۆپێشاندان بکەیت، نابێ بێ دڵی رژێمی بەشار ئەسەد بکەی. ئەوە شتێکی ناخۆشە. حزبایەتی زۆر بەرتەسک و بەرچاوتەنگانە تر لەوەم نەدیوە. شتێکی خراپە. ئارەزوو دەکەم وا نەبێ ] ، بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە :-
    http://rojnews.org/index

    لە خۆڕا نەگوتراوە (درۆ بکە تا بڕوات پێ بکرێت) ، مەلا عەبدوڵای حەسەنزادەش بەم درۆکردنە دەیەوێت بڕوای پێ بکرێت و خوێنەر لە خشتە بەرێت!!!
    ئەرێ دەبێت لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستاندا چ هێزێک هێندەی پەیەدە توانیبێتی خۆپیشاندان ساز بکات و جەماوەر لە خۆی کۆبکاتەوە؟ دەبێت چ هێزێک هەبێت توانیبێتی بەو ئەندازەیە میلەت لە کۆمەڵکوژی بپارێزێت؟ دەبێت چ هێزێک توانیبێتی لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا ئەو هەموو ناوەندە ڕۆشنبیری و فەرهەنگی و جەماوەریانە دامەزرێنێت .
    ئەی بۆچی مەلا عەبدوڵای حەسەنزادە بەراوردی یەک ساڵ خەباتی “پەیەدە” ناکات بە ٦٦ ساڵ خەباتی حیزبی دیموکرات و پاشان قەزاوەت بدات ؟
    دەڵێن سێ بەرچاوتەنگ باسیان لە حەسودی خۆیان دەکرد:- [ یەکەم گوتی : حەسودی بەو کەسانە دەبەم کە چاکە لەگەڵ خەڵکیدا دەکەن . دووەم گوتی : حەسودی بەو کەسانە دەبەم کە چاکە لەگەڵ خزمەکانی خۆمدا دەکەن . سێ‌یەم گوتی : حەسودی بەو کەسانە دەبەم کە چاکە لەگەڵ خۆمدا دەکەن ] . لەو باوەڕەدام مەلا عەبدوڵای حەسەنزادە لە بەرچاوتەنگیدا لە جۆری سێهەمیش تێی پەڕاندووە .
    تەنها بۆ بیرهێنانەوەی ئۆردوگانشینە بەڕێزەکان :- لە سەرەتای سەرهەڵدانی گەلانی سوریادا ، تەواوی لایەنە کوردیەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیش هەمان دید و بۆچوونی ئۆردوگانشینەکانیان هەبوو لەسەر پەیەدە و زۆر تۆمەتی هاوشێوەی تۆمەتەکانی مەلا عەبدوڵای حەسەنزادەیان ئاڕاستەی ئەو پارتە شۆڕشگێڕە کرد . کەچی لە ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا هەر خودی ئەو لایەنانە بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانیان هانا دەبەنە بەر پەیەدە و لە حەفتەی ڕابردووشدا پەیماننامەیەکیان واژۆکرد لە هەولێر کە ببنە هاوکاری پەیەدە بۆ خزمەتکردنی نەتەوەکەمان .
    بۆ خوێندنەوەی زانیاری زیاتر کرتە لەسەر ئەم لینکانەی خوارەوە بکە بکە :-
    http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=12788#TOP
    http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=12756

    درێژەی هەیە .

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: