سێدارە/ هۆنراوەی شەهید مەلا عەلی

برا دورو خزم دورو كەسم دوور
بەنابەڵەد تەمەن ئەمبا بەرەو ژوور
بەڵام ڕونە بەرەو سێدارە چونە
خەنەی خوێنم لەپێ‌ ئەگرێ‌ ئاڵای سوور

بەرەو ژوری بەرەو ژوری سێدارە
ماندوی كردوم وشوێنەكەم شێدارە
كەنیشانەی پەشێوی پێوە شیوەم
ئەوە برینی ئەشكەنجەیەو جێ‌ دارە

نەڵێن ئەمرێ‌ ولەترسی مەرگ پەشێوە
پێشمەرگەبم هەرەكەومە پێش ئێوە
بەمەرگی پێش مەرگی ئێوە ئاسودەم
ڕوشم زەردی پێ‌ كەنینی هەرپێوە

گەرچی بەرەو دواماڵی ژین بەڕێوەم
یەكەم ماڵی مردنم دیارە لێوەم
بەشم چونكە مردنی ناو جێ‌ نیە
شادم كەتادوا هەناسەش بەپێوەم

مەرگی ئاوا نا گۆرمەوە بەسەد ژین
ژینێ‌ سەرم بۆدوژمن بێ‌ بەپەرژین
سەربەزی یە كەپێڵاوم ئەبینم
بەسەرسەری دوژمنەوە لەبەرزیم

پێ‌ لەسەریان دائەنێم وئەڕوانم
بەرەو شاری جێ‌ هەواری كاروانم
ئەگەم پێ‌ یان چونكە دیارە جێ‌ پێ‌ یان
ئێرەیەو لێی لانادەم تائەتوانم

ئەوا ئێستا كەوتومەت پێش ڕەوێك
كەلێرەبوە لەپێش مندا چەن شەوێك
دیارە منیش هەرئەوەندەی لێ‌ ئەبم
وابەنوێنی ئەوئەشكێنم سەرخەوێك

خۆبەنوێنی بەجێ‌ ماوی دائەپۆشم
تاپێی سوك بێ‌ ئێشی لاشەی نەخۆشم
بۆتە بەڵگە بەشوین ئەودا ڕۆشتنم
ئاخۆ كیی تر پێی دێتە شوینی خۆشم

دیسان ڕێگەی شوێنێكی كەم لەپێشە
ڕێی گۆڕستان كەدڵنیام ئەو لەوێَشە
ئەگەر لاشەم نەشێ‌ ببرێتە شوێنی
گیانم لەسەر گوڵی سەرگۆڕی مێشە

Advertisements

2 Responses to “سێدارە/ هۆنراوەی شەهید مەلا عەلی”

  1. نەناسراو Says:

    serkwtu bit barez…

  2. : ڕۆژپڕێس / Rojpress Says:

    spas qurban

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: