جاڕنامەی نێونەتەوەیی ئەرك و مافەکانی ڕۆژنامەوانان: “چارتی میونخ”

وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوە: سەرکاو گۆرانی/ وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسیRFK

چارتی میونخ لە ٢٤ی نۆڤەمبەری ١٩٧١دا لە شاری میونخی ئەڵمانیا ئیمزاکراوە. سەبارەت بە (ئاکاری ڕۆژنامەوانی، ئیتیکی ژۆڕنالیستی)ە و پێکهاتووە لە پازدە خاڵ (بەندی یاسایی): 5 ماف و 10 ئەرکە. ئەم جاڕنامەیە سەرەتا وەك ڕەشنووس لە لایەن “پۆڵ پاریسۆ”وە نووسرا، کە ئەوکات سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی فەڕەنسا بوو (سی ئێف دی تی). لە کۆنگرەی ساڵی ١٩٦٦ی “یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان” لە شاری دۆبلین لە ئیڕلاندا، بڕیاردرا کۆمەڵە یاسایەك یا پەیماننامەیەك دابمەزرێت بۆ پاراستنی سەربەخۆیی ڕۆژنامەگەران لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرانی کاربەدەست و میرییەکاندا. دواتر لەو کۆنفرانسەی کە ساڵی ١٩٧١ کە لە میونخ ڕێکخرا. پۆل پاریسۆ، ڕەشنووسێکی پێشکەش کرد کە لەلایەن سەندیکاکانی هەر پێنج وڵاتی بەشداربووەوە داڕێژرابوو. لە لایەن ئەندامانی بازاڕی یەکگرتووی ئەورووپا کە بریتین لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و لۆکسەمبوورگ و بەلجیکا و هۆڵەنداوە ئیمزا کرا.
دە ئەرکەکەی ڕۆژنامەوان:
١. دەبێت ڕێز لە ڕاستی بگرێت، هەرچەند ئەگەر بۆ خودی خۆی کێشەی لێ بکەوێتەوە، چونکە مافی ڕەوای خەڵکە کە لە ڕاستیی ئاگادار بکرێنەوە.
٢. داکۆکی لە ئازادی زانیاریدان، لەسەردوان و رەخنەگرتن.
٣. تەنیا ئەو زانیارییانە بڵاو بکرێنەوە کە سەرچاوەکانیان ناسراوە، گەر پێویستیشی کرد هەموو ئەو بەڵگە و دۆکیومێنتانەیان لەگەڵدا بخرێنەڕوو کە پێویستی دەکات. زانیارییە سەرەکییەکان نەشاردرێنەوە، نووسراو و دۆکیومێنتەکان نەگۆڕدرێن و دەستکاری نەکرێن.
٤ـ بەکارنەهێنانی مێتۆدی ناڕەوا و دوور لە ڕەوشتی ڕاست، بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، وێنە یا بەڵگە.
٥ـ ڕێزگرتن لە ژیانی تایبەتی خەڵك.
٦ـ ڕاستکردنەوەی هەموو زیانیارییەك کە دوای بڵاوکردنەوەی دەردەکەوێت ڕاست نییە.
٧ـ (نهێنیی پیشەیی) بپارێزرێت و سەرچاوەی زانیارییەك بڵاو نەکرێتەوە کە بە نهێنی بەدەست هاتوون.
٨ـ لەخۆ قەدەغەکردنی (دزی ئەدەبی)، بوختان بەستن، ئابڕوو زڕاندن، تاوانبارکردنی بێ بنەما، هەروەها گەیشتن بە سوودێکی تایبەت یا دەسکەوتێکی تایبەت بە هۆی بڵاوکردنەوە یا بڵاونەکردنەوەی هەر زانیارییەکەوە.
٩ـ هەرگیز نابێت پیشەی ڕۆژنامەوانی تێکەڵ بە پیشەی ڕاگەیاندنی سیاسی (پڕۆپاگاند) بکرێت. ڕۆژنامەوان نابێت بە هیچ شێوەیەك، نە ڕاستەوخۆ نە ناڕاستەوخۆ، گوێڕایەڵی فەرمان و ئاراستەکردنی ئەو کەس و لایەنە بێت کە سەرچاوەی بودجە و بژێوی دامەزراوەکەیەتی.
١٠ـ ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە گوشارێك. دەبێت شێوازی کارکردن و نەخشەی کار تەنیا لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرەوە بۆی دەسنیشان بکرێن.
پێنج مافەکەی ڕۆژنامەوان:
١ـ ڕۆژنامەوانان مافی بەدەستهێنانی هەموو زانیارییێکیان هەیە، مافی ئەوەیان هەیە بە ئازادییەوە لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو ڕووداو و دیاردانە بکەن کە ژیانی کۆمەڵگا پێكدەهێنن. نهێنییەکانی پەیوەست بە ژیانی تایبەتیی و گشتیی، نابێت ببنە بەربەست لەم ڕێیەدا، تەنیا لە هەندێك بارودۆخی زۆر تایبەتدا نەبێت کە دەبێت هۆکارەکانی ڕوونبن و ئاشکرابکرێن بۆ ڕۆژنامەوان.
٢. ڕۆژنامەوان بۆی هەیە هەر جۆرە مەرج و پابەندبوونێکی دەرەکی ڕەت بکاتەوە کە لەگەڵ هێڵی گشتی دامەزراوەکەیدا نەگونجێت. بەو شێوەیەی لەو گرێبەستە(کۆنتەراتە)دا کە ئیمزای کردووە دەستنیشان کراوە. وەك چۆن بۆی هەیە هەر مەرج و پابەندبوونێکی ناوەکی (ناو دامەزراوەکەی خۆی) ڕەت بکاتەوە کە پەیڕەوی ئەو هێڵە گشتییە ناکات.
٣. ڕۆژنامەوان نابێت ناچار بکرێت کارێك بکات یا بۆچوونێك نیشان بدات کە پێچەوانەی بیروباوەڕی خۆی و ویژدانی خۆی بێت.
٤. بە لەبەرچاوگرتنی پیشە و بەرپرسیارییەکانی، ڕۆژنامەوان دەبێت نە تەنیا لەلایەن هێز و دامەزراوە کۆمەڵایەتیی و گشتییەکانەوە پارێزراوبێت، بگرە گارانتیی تایبەتی هەبێت کە پارێزراوە و ئەو ئامراز و ئامێرانەی کاریان پێ دەکات نەفەوتێن و گوزەرانی لە ئاستێکدا مسۆگەر کرابێت کە بتوانێت لە ڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت.

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: