بابا عەلی مێهرپەروەر: کۆنگرەکەی حدکا دەرگای دیالۆگ نەکاتەوە وەک ئێستا هەردوولا “ئاویان بە جۆگەیەکدا ناروا”

شەقام. دیداری: ئەحمەد سەفا
شەقام: لەمدوایانەدا کێشەی ناوخۆیی حزبی دیموکراتی کوردستان بوبەهۆی راگەیاندنی گروپی “هەلویست” و ئەم گروپەش دوای دەرکردنی چەند بەیاننامەیەک بە پەلە تێکەل بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو، بە رای ئێوە کێشەکان چین، هۆکارەکانیان چ بون، هەلویست راستی دەکرد؟، ئایا چاکی کرد کە لەگەل لایەنی دیكە کەوت ؟حدک دوای ئەمە چی بکا باشە ؟ 

كاك بابا عەلی: من زۆر لە وردەکاریەکانی نێو خۆی حدک دا زانیاریم نیە تا بەروونی و بەدروستی بزانم کێشەکان چین. ئەوەی کە دەیبیستین لە رێیی راگەیەندراوە فەرمی ونافەرمیەکانی لایەنی کێشەکانە، بۆ ئەوەی کەسێک بتوانیت بە دوور لە ” حب و بغض” روانگەی خۆی دەرببرێت پێویستی بەزانیاری زۆرتر هەیە. کەوابوو ناتوانم لە سەر ئەوەی کە حەقێقەتی کێشەکان چین ” ئێستا کە وا نەبوەو دەرکەوتوە جگە لەژمارەیەکی کەم (تائیستا) بەکردەوە و لەریزی گروپی هەڵوێستدا نەچوونەتە پاڵ حدکا، جگە لە ئاڵۆزکردنی کەش و هەوایەکی دڵخۆشکەر لە پێوەندی نێوان ئەو دوو بەشەی حزبی دیموکراتدا کە ماوەیەک بوو هاتبوە ئاراوە، کارێکی ئەوتۆی نەکردوە . دەرئەنجامێکی دیکەشی هەبووبێت ئەوە بوە کە هەندێک دڵی ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی کورت خۆشکرد کە دژ بە نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکانی نێوان دیموکراتەکان لەرێی دیالۆگەوە بوون. ” وەڵامێکی راستتان بدەمەوە.

ئەوەی کە هەڵوێست راستی دەکرد ؟ ئەگەر هەڵوێست لەکەسێکدا ببینین و لەسەر هەڵسوکەوتەکانی ئەو یەک کەسە (کەسی یەکەم و دیاری ئەو گرووپە) دادوەری بکەین ناتوانین لە یەک وشەدا بڵێێن چاکی کرد یان خراپی کرد. بەرای من چوونەوەی لەو کات و ساتەدا بۆ ناو حدکا ئاوا دەمهەوێت باس بکەم ئەگەر ئەو هاورێیە وەک خۆی (کاک رامبود) و بەپێێ هەڵسەنگاندنی خۆی کە لە کوێ دەتوانی باشتر بەئامانجەکانی کە خزمەت بەگەلی کورد بێت بگات، ئەوە مافی خۆیەتی و کەس بۆی نیە بڵێت کە وا باش بوو یان وا خراپ بوو. تاک بۆ خۆی مافی بریاردانی لە سەر رێبازی سیاسی و چالاکی سیاسی خۆی هەیە و دەتوانێت چ رێگەیەک بە باش دەزانێت هەڵی بژێرێت. بەڵام ئەگەر چوونەوەکەی وەک ئەوەی کە راگەیەندراوە گوایە بەمەستی یەکخستنەوەی زووتری رێزەکانی حزب بووبێت، بەو هۆیانە کە باسی دەکەم بەقازانجی نازانم. یەکەم، وەک ئیدعا کراوە، گروپی هەڵوێست و بەکۆمەڵ چوونەتەوە پاڵ حدکا، بەڵام دەرکەوت وانەبوە ئەگەر واش بوایە شتێکی لە مەسەلەکە نەدەگۆری چونکە نە حدک بە رۆیشتنی ئەو گروپە لە پێ دەکەوت وملکەچی داخوزایەکانی حدکا دەبوو نە حدکاش دەیتوانی برینی دابرانی پێ سارێژ بکات. ئێستا کە وا نەبوەو دەرکەوتوە جگە لەژمارەیەکی کەم (تائیستا) بەکردەوە و لەریزی گروپی هەڵوێستدا نەچوونەتە پاڵ حدکا، جگە لە ئاڵۆزکردنی کەش و هەوایەکی دڵخۆشکەر لە پێوەندی نێوان ئەو دوو بەشەی حزبی دیموکراتدا کە ماوەیەک بوو هاتبوە ئاراوە، کارێکی ئەوتۆی نەکردوە . دەرئەنجامێکی دیکەشی هەبووبێت ئەوە بوە کە هەندێک دڵی ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی کورت خۆشکرد کە دژ بە نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکانی نێوان دیموکراتەکان لەرێی دیالۆگەوە بوون. من پێموایە ئەوانیش ئیستا لەو شاگەشکە بوونەی سەرەتاییان پەشیمان بووبێتنەوە، چونکە ئەوەی ئەوان خەونیان پێوە دەبینی کە بتوانن لە کونگرەی ١٥دا کە گوایە بەم زووانە بەرێوەدەچێت بەسەر فەزای یەکبوون و یەکگرتنخوازیدا زاڵ بن و ئەو گرووپە بکەن بە نموونەی لێک بڵاوبوونی حدک و نەمانی زەروورەتی دیالوک و وتووێژ، نەهاتە دی. بەڵگەشم بۆ ئەو قسەیە ئەو راگەیاندراوە بە پەلەی دەفتەری سیاسی حدکا یە لە کاتێکدا کەسی یەکەمی حزب لە دەرەوەی وڵات بووە و پێدەچێت لە رووی زانیاری ناراست رەزامەندی لە سەر ئەو راگەیاندراوە دەربرێبێت. بۆیە دەتوانم بەراشکاوی بڵێم ئەگەر حدکا و بەتایبەت سکرتێری حزب لەجیاتی بیرکردنەوە لە رێگەچارەیەکی سەرەکی بۆ کێشەکان لەگەل تەواوەتی حدک دڵ بەو جۆرە شتانە خۆش بکەن، نە تەنها کێشەکان چارەسەر نابن بەڵکو قەیرانەکە قووڵتریش دەبێتەوە. هەر لەو پێوەندیەدا ئەوەش زیاد بکەم پێموایە زیاندیتووی سەرەکی لەو کێشەدا بەپلەی یەکەم کاک رامبودە، چونکە هەر ئەوانەی بەهیوای گەرانەوی ژمارەیەک پتر لە ١٠٠ کەس، باوەشی ئاوەڵایان بۆ ناوبراو کردەوە، ئێستا کە وەزعەکە بەوجۆرە بەپێچەوانەی پێشبینیەکەیان دەبینن، سروشتیە چاوێک بەرەفتاری خۆیان لەگەل کاک رامبود بخشێننەوە.

بەدوای لە پێشگرتنی ئەو حەرەکەتە لە لایەن گروپی هەڵوێست یان بەناوی ” دەتوانم بەراشکاوی بڵێم ئەگەر حدکا و بەتایبەت سکرتێری حزب لەجیاتی بیرکردنەوە لە رێگەچارەیەکی سەرەکی بۆ کێشەکان لەگەل تەواوەتی حدک دڵ بەو جۆرە شتانە خۆش بکەن، نە تەنها کێشەکان چارەسەر نابن بەڵکو قەیرانەکە قووڵتریش دەبێتەوە. هەر لەو پێوەندیەدا ئەوەش زیاد بکەم پێموایە زیاندیتووی سەرەکی لەو کێشەدا بەپلەی یەکەم کاک رامبودە، چونکە هەر ئەوانەی بەهیوای گەرانەوی ژمارەیەک پتر لە ١٠٠ کەس، باوەشی ئاوەڵایان بۆ ناوبراو کردەوە، ئێستا کە وەزعەکە بەوجۆرە بەپێچەوانەی پێشبینیەکەیان دەبینن، سروشتیە چاوێک بەرەفتاری خۆیان لەگەل کاک رامبود بخشێننەوە. “هەڵوێستەوە، ریگەی لوژیکی بۆ حدک ئەوەیە کە پتر بەخۆدا بچێتەوە، بۆ هۆکارەکانی سەرهەڵدانی وەها گروپێک بگەرێت، و ئاوڕێک لە سیاسەتەکانی خۆی وموعامیلە ورەفتار لەگەل وەها دیاردەیەک بداتەوە. بۆ ئەوەی لەوەها گروپگەلێکدا بە قازانجی گۆڕانکاری ئەرێنی کەڵک وەربگرێت و سینگ فراوانترانەتر بۆ رووبەرووبوونەوە لەگەڵ داواکاریەکانی گروپی فیکری لەوشێوەیە بچێت، و بە دیدو بۆچوونێکی قوولترەوە لە کێشەی دوو دیموکرات بڕوانێت و وانەکات کە ئەو حەرەکەتە سەرنەکەوتوانەی گروپی ناوبراو کاریگەریەکی وا لەسەر رێبەرایەتیەکەی دابنێت کە واز لە هەوڵی چارەسەری دوو دیموکرات بێنێت. هەروەک ئاوات و مەبەستی دژبەرانی یەکبوونەوەی دووبارەی حزبی دیموکراتە. بەڵکو شیاوتر ئەوەیە وەک دەڵێن ئەو مەسەلە “بە فاڵ نیک” بگرێت و چاوکراوەتر بۆ خۆی هەنگاو بۆ چارەسەری هەڵبگرێت. بە بڕوای من ئەرکی حدک بۆ هەڵسوکەوت لەگەل ئەوانەی لەلیستی هەڵویستدا بوون و هەڵوێستێکیان بێجگە لە هەڵوێستی ئەو کەسانە بوو کە کەوتنە نێو گەمەیەکی لە پێشدا دۆراو، وابێت کە بۆ راگرتنیان، لەجیاتی دانی هەندێک ئیمتیازی کاتیی هەنگاو بۆ جێبەجیکردنی داوا بەجێکانیان کە بێگۆمان بە قازانجی گشتی تەواو دەبێت هەڵبگرێت.

شەقام: بۆ کێشە نیوخۆییەکانی حدکا رات چیە؟، چۆن چارەسەر دەکرێن؟، وەرگرتنی گروپی هەڵویست دەبێتە سەرەتای هەنگاوێک بۆ چارەسەریان؟
كاك بابا عەلی: هەروەک پێشتریش سەبارەت بە حدک وتم من ئاگاداریەکی زۆرم لە سەر کێشە نێو خۆیەکانی حدکاش (ئەگەر بش بێت) نیە، بەڵام ئەوەی کە لە راگەیاندنەکانیشدا باسی لێدەکریت ئەوەیە کە لە بەرەبەری بەرێوەچوونی کونگرەی ١٥دا دوو بۆچوون و روانگە (کە ناکرێت وەک کێشەش سەێری بکەین) رووبەرووی یەکتر راوەستاون، یەکەمیان ئەوەیە کە پێویستە بۆ چارەسەری کێشەی نێوان دوو بەشی لێکدابڕاوی حزبەکەیان واز لە مەرجی نە گونجاو و بەربەستەکان بێنن و رێگەی دیالۆگ بۆ چارەسەری بگرنە پێش. لایەنگرانی ئەو بۆچوونە زۆرینەی بەدەنەی تەشکیلاتی حدکا لە خۆ دەگرێت لەگەڵ بەشێک لە رێبەرایەتی. ئەو بۆچوونە لە کونفرانسەکانی پێش کونگرەدا بە ئاشکرا وبەروونی و بە زەقی خۆی نواندوە. دووهەم بۆ چوونی دژبەرانی لێک نزیک بوونەوە و کردنەوەی دەرکی دیالۆگە، هەرچەند لایەنگرانی ئەو بۆچوونە لە بەدەنەدا لە چاو بۆچوونی یەکەمدا بەژمارە زۆر کەمترن بەڵام لە ئاستی رێبەریدا بەرچاون. سازکردنی هەراوهۆریای گەڕانەوە یان پێوەستبوونی گرووپی هەڵوێست لە بەرەبەری کونگرەدا لە راستای پەکخستنی رەوتی یەکگرتنخوازانە دابوو، کە وادیارە بەو جۆرە کە کیسەیان بۆ ئەو مەسەلە هەڵدووریبوو وادەرنەچوو، لەسەرەتادا توانیان بۆ چەند رۆژێک جەوێکی بێ هیوایی لە ئاست کرانەوەی دەرکی دیالۆگ هاتە ئاراوە بەڵام بە نیشتنەوەی تەپ وتۆزی سازکراو ودەرکەوتنی راستیەکان جەوە بێ هێوایەکە رەواوەتەوە.

شەقام: کۆنگرەی ١٥ لە پێش حدکایە، کۆنگرە دەبێ چی بکا بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان، چ ئاڵوگۆرییەک ئەنجامبدات؟
كاك بابا عەلی: هەرچۆنێک بێت کونگرەی ١٥ ئەرکێکی گرنگی لە سەرشانە و بە هیواین بتوانێت ئەرکی شیاوی خۆی بەریوەبەرێت و بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە دیاردەی دوو دیموکرات بدات. رێگەچارەی هەمووکێشەکان چ لە حدکا چ لەنێو حدک چ لەنێو حزبە سیاسیەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستاندا پێکەوە دانیشتن و دیالۆگێکی کارسازە، هەروەک بە کورتی ئاماژەم پێکرد کونگرەی ١٥ی حدکا ئەرکی سەرەکی چاوخشاندنەوە بە سیاسەت و چالاکیەکانی حزب لە چوار ساڵی رابردوویداو یەک لەوان سیاسەتی بایکوت و دانانی مەرجی ناو گۆڕێن بۆ کردنەوەی دەرکی دیالۆگ لەگەڵ بەشەکەی دیکەی حزبی دیموکراتە. ئەگەر کونگرە بەتێگەیشتن لە هەستیاری بارودۆخی نێو خۆی وڵات و ئەو قەیرانانە کە کۆماری ئیسلامی تێیکەوتوە، ئەو ئاڵوگۆرانە کە لەماوەی دوو کونگرەدا لە ناوچەکەدا روویانداوەو هەروەها ئەو داخوازیانە کە لەلایەن خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ چارەسەریی کێشەی نێوان دووبەشی لێکدابراوی حزب پێشکەشکراون بریاری گونجاو بدات، دەکرێت بەکونگرەیەکی سەرکەوتووی لەقەڵەمی بدەیت.

شەقام: یەکگرتنەوە و یەکخستنەوەی دیموکراتەکان باسێکی گرنگە لەو نێوەدا، ئایا ئەمە عەمەلییە ؟ کام لا زیاتر پابەندە بەم داوایە؟
كاك بابا عەلی: بۆئەوەی دەستنیشان بکرێت کام لا پابەندە بەم داوایە، ئەوە لەپرۆسەی وتوێژەکاندا دەردەکەوێت، تائیستا لە راگەیاندراو و لە زاری رێبەرایەتی و بەرپرسانی حدکەوە بیستراوە کە ئامادەی دیالۆگ و وتووێژن، بەبێ مەرج بۆ چارەسەری کێشەکان. بەڵام ئەوە هێشتا هەر قسەیەو هەرچەندیش باش بێت تا ئەوکاتەی لەگەڵ حدکا هەنگاوی بە کردەوەی بۆ هەڵنەگیراوە لەو قۆناخەدا دەمێنێتەوە. لەم دوایانەدا لە زاری سکرتێری گشتیی حدکاوە لە کۆبوونەوە نێوخۆیەکانی حزبیدا باسی چارەسەری کێشەی دووبەشی لێکدابراوی حزب لەرێگای وتوێژ و دیالۆگەوە هاتۆتە ئاراوە. ئەگەر بەرێزیان لە پاش دەرچوونی ئەو راگەیاندراوەی دەفتەری سیاسی حدکا لەسەر پەیوەست بونی گروپی هەڵوێست کە هەندێک ئاڵۆزی لە فەزاکەدا پێکهێناوە، هەروەک پێشتر لەسەر قسەکانی سوور بێت ودیالۆک بەرێگەچارە بزانێت، دەتوانێت دۆخەکە بگێرێنێتەوە بۆ دۆخی پێش دەرکرانی راگەیاندراوەکە، بەڵام ئەگەر ئەویش پێی وابێت کە راگەیاندراوەکە لەجێی خۆیدا بوەو کاریگەری ماوە و وەشوێن ئەو پرۆسەیە بکەوێت، ئەوا هیوا بە نزیکبوونەوە بەم زوانە کەمتر دەبێت.

شەقام: چۆن دەکرێ ئەم دوو بەشە یەکبگرنەوە؟ چۆن؟ دەکرێ ئاستەنگەکانی بەردەم یەکگرتنەوە دەستنیشان بکەی؟
كاك بابا عەلی: لەوەڵامی ئەو بەشە لە پرسیارەکەت کە دەڵێت “چۆن دەکرێ ئەم دووبەشە یەک بگرنەوە؟” دڵنیام مەبەستت میکانیزمی یەکگرتنەوەکەیە، نە محاڵ بوونی یەکگرتنەوە. بۆیە وەڵامەکەی منیش بەوپێیە دەبێت. پێش لەهەر مەسەلەیەک ئەو کارە پێویستی بە بڕیارێکی ئازایانەی رێبەرایەتیەکانە کە بۆ چارەسەری ئەو کێشانە پێکەوە و لە کەشوهەوایەکی سالمدا دانیشن. کاتێک تابۆی یەکتر نەدوان وبایکوت شکا بۆ یەکگرتنەوەیەکی بەمانای یەکبوونەوە پیویستە هەردوولا راشکاوانە پێ لە هەڵەکانی خۆیان بنێن بۆ ئەوەی بتوانن کێشەکان لە ریشەوە چارەسەر بکەن. پاشان لیژنەیەکی هاوبەش بۆ دارشتنی بەرنامە و پێرەوێکی وا کە رەنگدانەوی بیرورای هەردوولایەن بێت (بەخۆشیەوە هێشتا لەزۆربەی بوارەکاندا لێکنزیکن) ئامادەبکەن و پاشان لە کۆنگرەیەکی تایبەتداو بە هەڵبژاردنی رێبەرایەتیەکی نوێ حزبی نوێی دیموکرات بونیات بنێنەوە. گومان لەوەدانیە ئەگەر ئیرادەی یەکگرتنەوەخوازی بەهێز بێت ئەوکارە عەمەلییە.
لەوەڵامی بەشێکی دیکەی ئەم پرسیارەتدا دەبێ بڵێم ئاستەنگەکانی بەردەمی ئێستا هەر ئەو روانگە وبۆچوونانەی هۆکاری لێکدابرانن. دەبێت ئەو روانگانە لەبەر بەرژەوەندی گشتی بگۆردرێت و گەشبینی ویەکتر قەبووڵکردن جێی ململانێ نا سالمەکانی پێشوو بگرێتەوە.

شەقام: ئایا تەنیا بە یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان قەیرانی ناو بزوتنەوەی کورد لە رۆژهەڵات کۆتایی دیت؟ رێگە بۆ بەرەیەکی بەرفراوان دەکرێتەوە؟، یەکێتی و پارتی لەو نێوەدا دەوریان چیە؟
كاك بابا عەلی: یەکگرتنەوەی ئەم دوو بەشە هەموو قەیرانەکانی بەردەم بزووتنەوەی کورد چارەسەر ناکات، بەڵام دەتوانێت کاریگەیەکی زۆری لە سەر کێشەکان هەبێت. قەیران لە هەر رێکخراوێکدا لەوانەیە بێتە ئاراوە بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی دیموکراتیک و بەرپرسانە لەگەڵ کێشەکان موعامیلە و رەفتار بکرێت سەرکەوتن بەسەریاندا زۆر ئاسانتر دەبێت. زۆر لەمێژە باس لەسەر پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەکرێت وهێشتا لە قۆناخی قسەدا تێنەپەریوە، بەبڕوای من ئاستەنگی هەرە سەرەکی خۆ بە میحوەر زانینی حزبەکانە. لە جیاتی لە فیکری ئەوەدابن کە هێزەکانی خۆیان سەر یەک بخەن و لەدەور کۆمەڵێک دروشمی هاوبەشی نەتەوەیی کۆببنەوە، پێش هەر شتێک لەفیکری ئەوەدان شوێن وپێگەی ئەوان لەو بەرەدا ون دەبێت. رێکەوتن لەسەر خاڵە هاوبەشەکان هەموو کاتێک ئاسانتر بوە تارێکەوتن لەسەر پێگەی هەرکام لەحزبەکان لە بەرەدا (بۆیە تائێستا بەرە پێکنەهاتوە). بابەتێکی دیکە کە وەک ئاستەنگ لەبەردەم بەرەدا بووە ئەوەیە هەندێک لە حزبەکان ئامادەنین لەگەل هەندێکی دیکە لەحزبەکان لە یەک بەرەدا کۆببنەوە. تەنانەت بەداخەوە زۆر جاریش ئامادەنەبوون لەسەر پرسێکی تایبەت هەڵوێستێکی هاوبەش بگرن تەنانەت ئەگەریش بۆچوونێکی هاوشێوەشیان بووبێت بەلایانەوە باش بوە هەرکام بۆ خۆیان، یان ئەو پەرەکەی دوو دوو یان سێ سێ پێکەوە هەڵوێستێکی هاوبەش بگرن، کە بێگومان لەبڕشتی کاریگەریەکەی کەمدەبێتەوە. یەکێتی و پارتی وەک دوو حزبی سەرەکی لە کوردستانی باشوور و دوو حزبی دەسەڵات بەدەست لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، دۆستایەتیان لەگەڵ هەموو حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە. لەوانەیە لە قۆناخی جیاوازدا هەڵکشان وداکشانێک لە ئاستی پێوەندیەکانی ئەو دوو پارتە لەگەل یەک یان چەند حزبێک لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتبێتە ئاراوە. ئەو وتەیە بەو مانایە نیە کە هەموو کاتێک یەکێتی و پارتی لەبەرانبەر حزبە میوانەکان لە باشووری کوردستاندا یەک هەڵوێستی هاوشێوەیان بووبێت. چونکە هەر کام لەو حزبانەش زۆر سروشتیە کە بە شوێن بەرژەوەندی خۆیانەوە بن. بەڵام پێک نەهاتنی بەرە هۆکارەسەرەکیەکەی دەگەرێتەوە بۆ خودی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. جگە لەو بەربەستانەی سەرەوە کە ئاماژەیان پێ کرا، بەر بەستێکی زۆر گرینگی دیکە، ناکۆکی و ململانی لە نێو حیزبەکاندایە، بۆ وێنە، لایەن و تەیفی کۆمەڵەکان لەگەڵ یەکتر و دیموکراتەکانیش لەگەڵ یەکتر ناکۆکن. حزبی دیموکرات لەخۆیدا کۆڵەکەیەکی قایمە لە هەر بەرەیەکدا و کاتێک حزب دەتوانێت ئەو نەخشە بگێرێت کە بۆ خۆی یەکدەست ویەکگرتووبێت، لەکاتێکدا بەداخەوە ئیستاشی لەگەڵ بێت هیچ پێوەندیەکی فەرمی لە نێوان ئەو دووبەشە لێک دابراوە، لە ئارادا نیە. کۆمەڵەکانیش هەر بەو شێوەیە. بۆیە پێکهاتنی بەرەیەک لە ئیستادا ئەگەر نەڵێێن مەحاڵە دەبڵێێن زۆر ئەستەمە.

شەقام: داهاتوی دیموکراتەکان بەکوێ دەگا، ئەنجامەکان چۆن دەبینی؟
كاك بابا عەلی: من پێموایە چارەنووسی دوو دیموکراتەکە لەم کۆنگرەی بەردەمی حدکادا دیاری دەکرێت، بەو مانایە کە ئەگەر بریاری کرانەوەی دەرکی دیالۆگ لەگەڵ حدک بدرێت زۆر ناخایەنێت کە پێوەندیەکان زۆر ئاسایی دەبنەوەو بەو ناسینەی کە لە دیموکراتەکان هەمە زۆری پێناچێت یەکیش دەگرنەوە یان بەواتایەکی دیکە دەبنەوە بە یەک. ئەگەریش لەم گونگرەدا سیاسەت هەر ئەو سیاسەتەی ئێستا بێت و مەرجی نەگونجاو بۆ دیالۆگ دابنرێت، لە باشترین حاڵەتدا وەک ئێستا دەبێت و “ئاویان بە چۆگەیەکدا ناروا”.

شەقام: کەس و لایەنەکانی دیموکراتی جیا لەو دوبەشە دەبی چی بکەن، ئەو گروپ و کامپینانەی کە بۆ یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان چالاک بون چیان بەسەرهات، ” گروپی یەکبون” کە جەنابیشت تێیدا چالاکیت چ بەرنامەیەکی هەیە؟
كاك بابا عەلی: ئەو کەس و لایەنە دیموکراتانە کە پێش لە دابەشبوونی حزب لە سالی١٣٨٥ دا، یان پاش ئەو رووداوە تێکۆشانی سیاسی خۆیان سەربەخۆیانە ولەدەرەوەی ریزی تەشکیلاتی دووبەشەکەی دیموکرات درێژە پێداوە، هەرچەند وەک ئەندامی حزب هەڵسوکەوتیان نەکردوە بەڵام شوێن ئاوات وئامانجە سەرەکیەکانی حزبی دیموکرات کەوتوون و بەدەگمەن کەسی واپەیدا دەبێت ماڵئاوایی لەهەموو ئەو ئامانجانە کردبێت کە رۆژانێک لە پێناویاندا فیداکاری کردوە. بۆیە دەتوانم بڵێم هەر هەموویان بەشێوەیەک لە شێوەکان و لە دەرەوەی بازنەی حزبەکان هەوڵی لێک نزێککردنەوەو ئارامکردنەوەی جەوی زاڵ بەسەر پێوەندی ئەو دوو لایەنەیاندا داوە، بەڵام لەبەر هۆی ئەوەی کە ئەو کەسانە لەبازنەی دەسەڵات یان تەشکیلاتدا نەماون، کەمتر بایەخ بەهەوڵەکانیان دراوە و هەر لایەنەش چاویان لە وشە وشەی روانگەکەکانیان کردوە تابزانن بەکام لادا قورسایی دەکەن ئەوکات بێبەزەیانە لەلایەن لایەنگرانیانەوە کەوتوونەتە بەر هێرش وتەنانەت تۆمەتی نارەوا و لە باشترین حاڵەتیشدا بە بێلایەن نەبوون تۆمەتباریان کردوون. بۆیە زۆرکەس هەیە سەرەرای بەپەرۆشی بۆ بارودۆخەکە ریسکی خۆخستنەبەر پەڵ ناکەن و زۆرجار لە ئاست رووداوەکان بێدەنگە دەکەن. بەو حاڵەش ئەرکی ویژدانیانە کە سەرەرای کەند وکوسپەکان هەرکەسە و لەئاست خۆیەوە بەئەرکی خۆی هەستێ و بۆ بەهێزکردنی رەوتی یەکبوونەوەی دووبەشەکەی حزبی دیموکرات هەوڵی خۆی بخاتە گەر.

یەک لەو گرووپانە کە بۆ یەکخستنەوەی دووبەشی لێکدابراوی حزبی دیموکرات لەو چەند ساڵەی رابردوودا لە هەوڵدابووە کەمپینی یەکبوونە. لێرەدا پێویستە ئاماژە بەهەڵە تێگەیشتنێک لەلایەن هەندێک کەس و لایەنەوە سەبارەت بەم گرووپە بکەم:

یەکەم، هەندێک کەس پێیانوایە کە ئەو کەمپینە لەوکەسانە پێکهاتوە کە لەریزی تەشکیلاتی حزبە دیموکراتەکاندا نەماون، کەئەوە هەڵەیەکی گەورەیە، هەروەها پێیانوایە کەمپین بریتیە لە چەند کەسێکی دیار کە لە کومیتەی بەرێوەبەریدا چالاکیان هەیە، یان وابیردەکەنەوە کە کەمپین بۆ خۆی ریکخراوێکە و بەوجۆرە سەیری دەکەن، کەئەویش هەر لەراستی بەدوورە، بەکورتی بڵێم ئەو گرووپە لە ئەندامان و لایەنگران ودۆستانی هەر دووبەشی حزبی دیموکرات و بە مەبەستی خۆشکردنی زەمینەی دیالوک ووتوێژ لەنێوان دووبەشی لێکدابراوی حزبدا پێکهاتوە. لەگەڵ هەمووی ئەو ئاستەنگانە کە لەبەردەم ئەو دڵسۆزانەدا بوو بەخۆشیەوە هەوڵەکانیان بەرەبەرە دەرئەنجامەکانی دەرکەوتوە و ئێستا باسی یەکگرتنەوە ویەکبوونەوە کە ماوەیەک یاساغ و بڤە بوو لە کونفرانسەکانی پێش کونگرەی ١٥ی حدکادا، گەرمە و ئەوانە شانسی هەڵبژاردنیان بۆ نوێنەرایەتی کونگرە پترە کە لایەنگری لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان حدکا وحدک دەکەن، و بڕگەی سەرەکی بریارنامەی کونفرانسەکان داوای ئاسایی کردنەوە و ئاوەڵاکردنی دەرکی دیالوک لەنێوان دوو دیموکاتەکان. دەکات، ئێمە هەموو ئەو کەسانە کە خوازیاری چارەسەری کێشەی دووبەشەکەی حزب لە رێگەی دیالۆگەوەن بە هاوبیر و هاوهەڵوێستی خۆمان دەزانین و بەخۆشیەوە ئێستا لە هەموو کاتێک زۆرترن.

شەقام: بەم وەزعە داهاتوی بزوتنەوەی کورد لە رۆژهەڵات، پەیوەندی هێزو لایەنەکان لە ئاستی ئێران و لە ئاستی گشت کوردستان بەکوێ دەگات و چارەنوسی کورد و کۆماری ئیسلامی چی لیدێت؟.
كاك بابا عەلی: پێویستە بڵێم کە بزووتنەوەی کورد تەنها و تەنها نەبەستراوەتەوە بەحزبەکانی رۆژهەڵات هەرچەند حزبەکان نەخشی حاشاهەڵنەگریان لەو بزووتنەوەدا هەبوە وهەیانە. پێش هەرشتێک ئەوە سیاسەتی چەوت و سەرکوتکەرانە و تەنانەت دوژمنکارانەی رژیمەکانی زاڵ بەسەر وڵاتی ئێران لە سەدەکانی رابردوو بە تایبەت لە سەدەی بیستەمدا، و لەبەرانبەر گەلی گورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بووە کە ماکەو جەوهەری بزووتنەوەی کورد بووە. تەنانەت فاکتەری سەرەکی و فەلسەفەی بوونی حزبەکانیش بەرهەمی وەها سیاسەتێكی چەوت بووە. هەموو رژێمە یەک لە دوای یەکەکان بەزۆری سەربازی هەوڵی یەکێتی خاکی وڵاتیان داوە بێئەوەی بچووکترین بایەخێکیان بەیەکێتی لە نێوان نەتەوەکانی نیشتەجێی سەرزەوێنێک بدەن کە ناوی ئێرانە. بۆیە ئەگەر توانیویانە بەزەبری چەک چوارچێوەی سەرزەوینی وڵات بپارێزن بەڵام لە هەمانکاتدا چ بیانەوێت وچ نەیانەوێت تووی لێکترازانێ ئەو ئێرانەیان کە تەنها چەک گرنتی مانەوەی کردوە، وەشاندوە. بەرای من ئێران لەداهاتوودا چارەنووسێکی لە هاوشێوەی یوگوسلاوی زیاتر نابێت.

لە لایەکی تر هەرچۆنێک بێت بارودۆخی ناوچەیی و نێوخۆی وڵات وادەخوازێت کە ئەو حزبانە رێگەیەکیان بێجگە لە نزیکبوونەوە لەیەکتر و چارەسەری کێشەکانی نێوانیان نەبێت. هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە ئەگەر بچووکترین دەرەتان و فەزایەکی تارادەیەک دیموکراتیک لە نێوخۆی وڵاتدا برەخسێت حزبی نوێ کە هەڵقوڵاوی بیرو ئەندێشەی بەرەی نوێ و داخوازی نوێی گەلی کوردی رۆژهەڵات بێت سەر هەڵدەدات و حزبە لە مێژینەکان (سەرەرای هەموو فیداکاریەک کە رابردوودا کردوویانە و سەرەرای پێشکەشکردنی ئەو هەمووشەهیدە بەنرخانە کە رێز وقەدریان لە دڵی خەڵکدا هەر دەمێنێت) دەخەنە پەراوێز و دەیانکەن بە حزبی کەمینە (نموونە لەو بوارەدا زۆرە)، چونکە بەراستی گەلی کورد زۆریان لێ تووڕەن. ئەگەریش ئەو حزبانە بەخۆدابچنەوە، روو لە نوێبوونەوەو نوێژەنکردنەوەی خۆبکەن، چی دیکە بەرژەوەندی گشتیی نەخەنە ژێر پێیی بەرژەوەندی تاک، پێ لەهەڵەکانی خۆیان لە شێوەی رێبەری کردندا بنێن و بێکەنە بنچینەی داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ وگشتگیر، هەموویان لە دەوری کۆمەڵێک دروشمی ستراتیژیکی نەتەوەیی کۆببنەوەو لە بەرەیەکی یەکگرتوودا بەشداری ململانی سیاسیەکان لە ئاستی سەرتاسەریدا بکەن و لەو رێگەوە لانیکەم لە نێو ئوپۆزسیۆنی نێوخۆ و دەرەوەدا مافی کورد بچەسپێنن، هەروەها لەئاستێکی نەتەوەییدا لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی کوردستان لەسەر پلانێکی هاوبەش بۆ داهاتووی کوردستان رێکبکەون، دەتوانن جارێکی دیکە ئەو پێگە بەهێزەیان لەنێو دڵی کوردی رۆژهەڵاتدا ببووژێننەوە. کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە کە تا سەر ئیسقان دژی داخوازە رەواکانی گەلی کوردە بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا، بە راستی چۆن دەکرێت بەو وەزعیەتە کە ئێستا حزبەکان تێیدا دەژین لەبەربەرەکانی لەگەڵ رژێمێکی وەها دڕندە و تەیار بەچەک و پارە و درۆ و تەزویر و ریا، سەرکەوتن بەدەستبێنن؟

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: