كەوتووەته بەرم ڕێگای غەریبی
گەلی ڕەفێقان! خواتان لەگەڵ
هەر كەس ڕێگایێ بووەته نەسیبی
گەلی ڕەفێقان! خواتان لەگەڵ
كۆترانی زۆر له شوێنی دانه
هێشتوویانه جێ كونجی هێلانه
زۆر كەس ڕۆیشتن، پاشان بێنەوه
بەڵام نەیدی كەس بگەڕێنەوه
كێ چاك دەزانێ چی دەكا گەردوون؟
یەكێ سەركەوتوو، یەكێ سەرنگوون
دڵی گرتووم خەم هەر وەكوو دووكەڵ
گەلی ڕەفێقان! خواتان لەگەڵ
*
كەوتووەته بەرم ڕێگای غەریبی
گەلی ڕەفێقان! خواتان لەگەڵ
نازدار ئەمان نازدار عەزیز نازدارێ نەكەی
ئەو بەینه بەستت، تۆخوا بەتاڵی نەكەی
كێ چاك دەزانێ چی دەكا گەردوون؟
یەكێ سەركەوتوو، یەكێ سەرنگوون
نازدار ئەمان نازدار عەزیز نازدارێ نەكەی
ئەو قەوله بەستت، تۆخوا بەتاڵی نەكەی
كۆترانی زۆر له شوێنی دانه
هێشتوویانه جێ كونجی هێلانه
نازدار ئەمان نازدار عەزیز نازدارێ نەكەی
ئەو قەوله بەستت، تۆخوا بەتاڵی نەكەی
دڵی گرتووم خەم هەر وەكوو دووكەڵ
گەلی ڕەفێقان! خواتان لەگەڵ
نازدار ئەمان نازدار عەزیز نازدارێ نەكەی
ئەو قەوله پێت دام، عازیز! بەتاڵی نەكەی