تورکیا هێرشی کردە سەر کاسپکارانی کورد لە باشووری کوردستان/ وێنە: فرات

تورکیا هێرشی کردە سەر هاوڵاتیانی سڤیل لە باشووری کوردستان/ Turkey attacked civilians in south Kurdistan

Advertisements

تاگەکان: ,

One Response to “تورکیا هێرشی کردە سەر کاسپکارانی کورد لە باشووری کوردستان/ وێنە: فرات”

  1. : رۆژپڕێس/ Rojpress Says:

    چەند کاسبکارێکى کورد بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگیەکانى سوپاى تورکیاوە کوژران و بریندار بوون/ نوێکرایەوە

    NNSROJ- محەمەد چاوشین:
    بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگیەکانى سوپاى تورکیاوە کاسبکارێکى کورد گیانى لەدەست دا و دووى تریش بریندا بوون.

    کاتژمێر (20 :1) خولەکى شەوى (7-11-2012) فڕۆکە جەنگیەکانى سوپاى تورکیا چەندناوچەیەکى گوندەکانى بنارى قەندیل لەسنورى ناوچەى “پشدەر”یان بۆردوومان کرد و بەوهۆیەشەوە زیانێکى زۆرى گیانى و مادى لێکەوتەوە.

    لەوبارەوە سەرچاوەیەک بە “ناوەندى نۆچە و شڕۆڤەى ڕۆژ”ى ڕاگەیاند، بەرەبەیانى ڕۆژى 7-11-2012، فڕکە جەنگیەکانى سوپاى تورکیا بە چڕى بۆردومانى چەند گوندێکى بنارى قەندیلیان کرد بەوهۆیەشەوە کاسبکارێکى کورد گیانى لەدەست دا و دووى تریش برینداربوون.

    بەپێى زانیاریەکان ئەو ڕووداوە لەنزیک گوندى “سورەگڵە” ى بنارى قەندیل بووە کە کەوتۆتە باکورى شارى قەڵادزی.

    هەرچەندە بریندارەکان پاش ماوەیەکى کەم لە ڕووداوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێ بەڵام لەڕێگادا و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان گیان لەدەست دەدات.

    سەرچاوەکەى (ناوەندى نۆچە و شڕۆڤەى ڕۆژ)ئەوەشى گوت کە ئەو کاسبکارەى گیانى لەدەست داوە گەنجێکى تەمەن بیست ساڵانەى خەڵکى شارى مەهابادى ڕۆژهەڵاتى کوردستانە و ناوى شەپۆلە بەڵام ناوى باوکى نەزانراوە.
    بەپێى زانیاریەکان، یەکێک لەبریندارەکان ناوى “ئەبوبەکر خدر” و تەمەنى 23 ساڵانە و خەڵکى گوندى “چەکۆ” نزیک شارى سەردەشتى ڕۆژهەڵاتى کوردستانە و بارى تەندرووستى جێگاى مەترسى نییە.

    بریندارەکەى تریشیان ناوى “ڕێباز ئەحمەد” و خاوەنى سێ سەرخێزانە و خەڵکى گوندى “نازەنین”ى سەربەشارى هەولێرە کە بەهۆى بۆردوومانەکەوە قاچى چەپى لەدەست داوە.

    بەپێى قسەى یەکێک لەبریندارەکان ، ئەو کاسبکارانە کە ژمارەیان 10 کەس بووە لەکاتى بۆردوومانەکەدا لەخەودابوون. شوێنى ڕووداوەکەش هیچ بنکە و بارەگایەکى گەریلاى لێ نییە بەڵکو ئەو شوێنە شوێنى نیشتەجێ بوونى جوتیار و گوندنشینانى دامێنى چیاى قەندیلە.

    پەیامنێرى NNSROJ ویستى وێنەى کوژراو و بریندارەکان بگرێت بەڵام لەلایەن کارمەندانى نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێوە ڕێگاى لێگیرا.

    ساڵانە بەهۆى بێکارییەوە ژمارەیەکى زۆرى کاسبکارى کورد، لەهەردوو دیوى باشور و ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە بۆ پەیداکردنى بژێوى ژیان ڕوو لەناوچە سنوریەکان دەکەن بەڵام زۆرجار ئەو کاسبکارانە بەهۆى تەقەى هێزەکانى سوپاى پاسداران و بۆردوومانى فڕکە جەنگەیەکانى سوپاى تورکیا یاخود مینى چێندراوەوە گیان لەدەست دەدەن.

    نوێکرایەوە:

    بە گوێرەی دوا زانیارییەکان، تەرمی کاسپکارێکی دیکەش بە ناوی “مام عەلی” کە دەگووترێ خەلکی ناوچەی پیرانشارە دۆزراوەتەوە. بەم شێوە هەژماری قوربانیانی ئەو بۆردومانە بۆ چوار کەس (دوو کوژراو و دوو بریندار) بەرز بۆوە.

    کۆد:3369 | چوارشەممە ۱۷گەڵاڕێزان۱۳۹۱/ ۱۱:۳۸

    http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=3369&ID_map=23

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: