رووداوی‌ سوتانی‌ قوتابخانه‌ی‌‌ شیناوێ‌و ئاستی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌‌ له‌ ناو میدیای‌ ئێران‌و كوردستان- راپۆرت: خالید محه‌مه‌دزاده‌

nnsrojئه‌وه‌ی‌ له‌م راپۆرته‌ ده‌خرێته‌روو كاركردی‌(8) رۆژه‌ی‌ به‌شێك له‌ سایته‌ كوردی‌و فارسیه‌كانه‌ له‌ نێوان رۆژه‌كانی‌ (15)ی‌ سه‌رماوه‌ز تا (23)سه‌رماوه‌ز له‌ سه‌ر سوتانی‌ قوتابخانه‌ی‌ شیناوێی شاری‌ پیرانشار كه‌ برینداربوون‌و سوتانی‌ ده‌یان قوتابی‌ كچی‌ لێكه‌وته‌وه‌و ناره‌زایی‌‌و هاوخه‌می‌ ده‌ربرینی‌ زۆریشی‌ به‌ دوای‌ خۆی‌ هێنا.

ئه‌م كاره‌ساته‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ میدیایی‌ باشی‌ لێكه‌وته‌وه‌‌و هاوكات كاریگه‌ری‌ زۆر له‌ سه‌ر بیرورای‌ گشتی‌ له‌ كوردستان‌و ئێران به‌ جێ‌ هێشت به‌ جۆرێك كه‌ له‌ كوردستان له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ناره‌زایی‌‌و په‌یامی‌ هاوده‌ردی‌ به‌ دوای‌ خۆی‌ هێنا، هاوكات رۆژێكیش وه‌ك رۆژی‌ ماته‌مینی‌ گشتی‌ راگه‌یه‌ندرا كه‌ تیادا ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ به‌ریوه‌چوو.
‌ له‌م به‌ دواداچونه‌دا كار له‌ سه‌ر كاردانه‌وه‌و كاركردی‌ لایه‌نی‌ میدیایی‌ كاره‌ساته‌كه‌ ده‌كه‌ین‌ له‌ رووی‌ كاركردی‌ هه‌والییه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ناو جۆره‌كانی‌ مێدیای‌ بيستراو‌و بینراو‌و خوینراو، ژماره‌یه‌ك سایتی‌ كوردی‌‌و فارسی‌ وه‌ك نمونه‌ وه‌رده‌گرين‌و ئاستی‌ كاری‌ ئه‌وان ده‌خه‌ینه‌ روو له‌ نێوان رۆژه‌كانی‌ 15 تا 23ی‌ سه‌رماوه‌ز. واته‌ له‌ رۆژی‌ روودانی‌ ئاگركه‌وتنه‌‌وه‌ تا هه‌شت رۆژ دواتری‌.
ئه‌م راپۆرته‌ ته‌نیا سایته‌ كوردیه‌كانی‌ رۆژهه‌لات‌و میدیای‌ فارسی‌ ناو ئيَران ده‌گرێته‌وه‌‌و له‌م به‌دواداچونه‌ش لایه‌نی‌ سیاسی‌، ئایدئۆلۆژی‌ سایته‌كان له‌ پیش چاو نه‌گیراون، به‌ڵكو ته‌نیا كاری‌ میدیاییان خراوته‌ ژیر تیشكی‌ خوێندنه‌وه‌.

هۆكاری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌م سایتانه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ حه‌وزه‌ی‌ كارییان له‌ سه‌ر رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان به‌ ته‌واوی‌ یا ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م سایتانه‌ به‌شێك له‌ كاری‌ خۆیان بۆ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان ته‌رخان كردووه‌و ده‌كه‌ن.
ئه‌م راپۆرته‌ ته‌نیا به‌ دواداچونی‌ رۆژنامه‌وانیه‌‌‌و هیچی‌ تر‌و كاركردی‌ خودی‌ سایته‌كانیش له‌ سه‌ر قوتابخانه‌ی‌ شێناوی‌، كراونه‌ته‌ پێوه‌ر له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م (8)رۆژه‌دا.

سایته‌ كوردییه‌كانی‌ رۆژهه‌لات:

له‌ نێو سایته‌كانی‌‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، جگه‌ له‌ سایتی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ موكریان، سایته‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولات به‌ پێوه‌ر وه‌رگیراون كه‌ ئه‌وانیش دابه‌ش ده‌كرێن به‌ سه‌ر دوو بواری‌ سایتی‌ حیزبی‌‌و سایتی‌ ئازاد.

سایته‌ ئازاده‌كان:

له‌م به‌دواداچونه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ كاری‌ سایته‌ ئازاده‌كان، (4)سایت به‌ نمونه‌ وه‌رگیراون‌و كاریان له‌ سه‌ر كراوه‌. له‌ نێو سایته‌ كوردییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولات‌و ئه‌و سایتانه‌ی‌ وه‌ك سایتی‌ ئازاد‌و ناحیزبی‌ كار ده‌كه‌ن هه‌ر یه‌كه‌ له‌سایته‌كانی‌ ئێن ئێن ئێس، رۆژ، كوردپا، رۆژهه‌لات تایمز‌و به‌یان تیشكیان خراوته‌ سه‌ر‌و كاركانیان وه‌رگیراون. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م سایتانه‌ له‌و سایته‌ كوردییانه‌ن كه‌ وه‌ك سایتی‌ ئازاد‌و ئه‌هلی‌ خۆیان پێناسه‌ ده‌كه‌ن‌و كاری‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌كه‌ن. هاوكات به‌شێكی‌ زۆری‌ چالاكیان گواستنه‌وه‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستانه‌، یا ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تیادا كارده‌كه‌ن رۆژنامه‌نوسی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان.
له‌م به‌ دواداچونه‌ی‌ ئێمه‌ ده‌ركه‌وت كه‌: سایتی‌ رۆژهه‌لات تایمز به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێت له‌ بایه‌خدان‌و گرنگیدانی‌ به‌ هه‌واڵه‌كانی‌ قوتابخانه‌ی‌ شێناوێ‌‌و له‌ ماوه‌ی‌ (8)رۆژدا (35)هه‌واڵی‌ بلاوكردوته‌وه‌.
دواتر سایتی‌(ئێن، ئێن،ئێس، رۆژ)‌ به‌پله‌ی‌ دووهه‌م دیت به‌بلاوكردنه‌وه‌ی‌ 15 هه‌وال. سایتی‌(كوردپا) به‌ پله‌ی‌ سیهه‌م دێت به ‌بلاوكردنه‌وه‌ی‌ (14)هه‌واڵ‌. سایتی‌ (به‌یان) به‌ پله‌ی‌ چواره‌م دێت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌(7)هه‌واڵ

*********

ژماره‌ی‌ هه‌واڵ له‌ هه‌ر (4) سایته‌كه‌،

رۆژهه‌لات تایمز:35هه‌واڵ
ئێن، ئێن،ئێس، رۆژ:15 هه‌واڵ
كوردپا: 14هه‌واڵ
به‌یان:7هه‌وال

**********

پله‌ به‌ندی‌ سایته‌ ئازاده‌كان به‌ پێی‌ رێژه‌ی‌ هه‌واڵ:

رۆژهه‌لات تایمز: پله‌ی‌ یه‌كه‌م
ئێن، ئێن،ئێس، رۆژ: پله‌ی‌ دووهه‌م
كوردپا:پله‌ی‌ سيهه‌م
به‌یان:پله‌ی‌ چواره‌م

*****************

سایته‌ حیزبیه‌كان:

سایت حیزبیه‌كان دوای‌ سایته‌ ئازاده‌كان به‌ پله‌ی‌ دووهه‌م دێن له‌ بایه‌خدانیان به‌ كاره‌ساتی‌ شێناوی‌. سایته‌ حیزبیه‌كان له‌م راپۆرته‌ به‌و سایتانه‌ ده‌گوتری‌ كه‌ تریبونی‌ ره‌سمی‌ حیزبه‌كانن‌و سایته‌ نافه‌رمییه‌كانیان له‌به‌ر چاو نه‌گیراون. دیاره‌ سایته‌ حیزبیه‌كان سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئیمكانات‌و كارمه‌ندی‌ پیویستییان، به‌ به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ سایته‌ ئازاده‌كان بۆ كاركردن له‌ به‌رده‌ستدایه‌، به‌لام له‌ زۆر حاڵه‌ت‌و رووداوی‌ دیكه‌ هه‌ر ئه‌م پله‌ی‌ دووهه‌مه‌ی‌ خۆیان پاراستوه‌و نه‌یانتوانیوه‌ جیگه‌ی‌ سایته‌ ئازاده‌كان بگرنه‌وه‌ له‌ بایه‌خدانیان به‌ پرس‌و كیشه‌كان‌و رووداوه‌كانی‌ ناو كۆمه‌ڵگا. به‌ نیسبه‌ت كاره‌ساتی‌ شیناوێشه‌وه‌ ئه‌وه‌ دوای‌ سایته‌ ئازاده‌كان به‌ پله‌ی‌ دووهه‌م دێن له‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر رووداوه‌كه‌ی‌ شێناوی‌.
له‌ نێو سایته‌ حيزیبه‌كان،(5) سایت به‌ نموونه‌ وه‌رگیراون، له‌م راپۆرته‌ سایته‌ ره‌سمیه‌كانی‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ حدكا، حدك، كۆمه‌له‌ی‌ شۆرشگێر، كۆمه‌ڵه‌ی‌ حیزبی‌ كمونیست، پاك‌و سازمانی‌ خه‌بات كاریان له‌ سه‌ر كراوه‌.
به‌ پێی‌ به‌ دواداچوونی‌ راپۆرته‌كه‌، له‌ نێو هه‌ر (5) سایته‌كه‌‌و له‌ ماوه‌ی‌ (8) رۆژدا، سایتی‌ كوردستان‌و كورد(حدك) به‌ بلاوكردنه‌وه‌ی‌ (15)هه‌واڵ‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێت له‌ بایه‌خدانی‌ به‌ هه‌واڵه‌كانی‌ قوتابخانه‌ی‌ شێناوی‌. دوای‌ كوردستان‌و كورد، سایتی‌ كوردستان میدیا(حدكا)به‌ پله‌ی‌ دووهه‌م له‌ بلاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ شێناوێ‌ دێت كه‌ (14)هه‌واڵی‌ بلاوكردوه‌ته‌وه‌.
هه‌ر دوو سایتی‌ ئاسۆی‌ رۆژ(كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆرشگێر)‌و سایتی‌ پاك(پارتی‌ ئازادی‌) هه‌ر دووكیان پێكه‌وه‌ پله‌ی‌ سێهه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان (5)هه‌واڵی‌ بلاوكردوته‌وه‌. سایتی‌ كۆمه‌له‌(كۆمه‌له‌ی‌ حیزبی‌ كمونیست)‌و سایتی‌ سازمانی‌ خه‌باتی‌ كوردستان به‌ پله‌ی‌ چوارم دێن، ئه‌ویش به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر یه‌كه‌ی‌ به‌ (4)هه‌واڵ.
***********
رێژه‌ی‌ هه‌واڵ له‌ سایته‌ حیزبیه‌كان:

كوردستان‌و كورد:15 هه‌واڵ
كوردستان میدیا:14 هه‌واڵ
ئاسۆی‌ رۆژ:5 هه‌واڵ
پاك:5 هه‌واڵ
كۆمه‌ڵه‌:4 هواڵ
خه‌بات:4 هه‌واڵ
*********
په‌له‌به‌ندی‌ سایته‌ حیزبیه‌كان به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ بلاوبووه‌:

كوردستان‌و كورد: پله‌ی‌ یه‌كه‌م
كوردستان میدیا:پله‌ی‌ دووهه‌م
ئاسۆی‌ رۆژ: پله‌ی‌ سێهه‌م
پاك: پله‌ی‌ سێهه‌م
كۆمه‌ڵه‌: پله‌ی‌ چواره‌م
خه‌بات:پله‌ی‌ چواره‌م
*********************

سایته‌ فارسیه‌كان:

له‌ رووداوی‌ سوتانی‌ قوتابخانه‌ی‌ شیناوی‌، میدیای‌ فارسی‌‌و به‌تایبه‌ت سایته‌ فارسیه‌كان به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م هاتن له‌ بایه‌خدانیان به‌ كاره‌ساته‌كه‌‌و زۆرترین كاركردیان هه‌بووه‌ به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ میدیای‌ كوردی‌، به‌ جۆرێكی‌ تر ده‌توانین بلێین كه‌ میدیای‌ كوردیش هه‌واله‌كانی‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری‌ میدیای‌ فارسی‌ بووه‌.
له‌م به ‌دواداچونه‌ له‌ نێو سایته‌ فارسیه‌كان، ته‌نیا سایته‌كانی‌ ناو ئێران كاریان له‌ سه‌ركراوه‌ بێ‌ به‌رچاوگرتنی‌ پێگه‌ی‌ سیاسی‌و حكومه‌تیان كه‌ له‌و ناوه‌دا ئاژانسی‌ مێهر به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێت‌و به‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر پێش سایته‌ كوردیه‌كان‌و هه‌موو سایته‌ ئێرانیه‌كانیش كه‌وتووه‌‌و له‌ ماوه‌ی‌ (8)رۆژدا(72)هه‌واڵ‌و راپۆرتی‌ بلاو كردوته‌وه‌‌و هه‌واڵ‌و به‌ تایبه‌ت وینه‌كانی‌ له‌زۆرێك سایت‌و میدیای‌ دیكه‌ش سودیان لێ‌ وه‌رگیراوه‌. پیمخوشه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ به‌و‌ه‌ش بكه‌م كه‌ ساڵی‌ رابردوو بریار وابوو ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ میهر به‌شی‌ كوردی‌ بكاته‌وه‌ به‌لام تائیستا ئه‌م به‌شه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌
دوای‌ ئاژانسی‌ مێهر له‌ سه‌ر ئاستی‌ گشتی‌ میدیای‌ ئێرانی‌، هه‌ر له‌ ناوخۆی‌ ولات‌و له‌ سه‌ر ئاستی‌ میدیای‌ ناوچه‌یی‌، ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ موكریان به‌ پله‌ی‌ دووهه‌م دێت له‌ بایه‌خدانی‌ به‌ رووداوی‌ سوتانی‌ قوتابخانه‌كه‌‌و توانیویه‌(39)هه‌وال‌و راپۆرتی‌ تایبه‌ت به‌ سوتانی‌ قوتابخانه‌كه‌ بلاو بكاته‌وه‌. دیاره‌ ئاژانسی‌ هه‌والی‌ موكریان وه‌ك ئاژاسێكی‌ سه‌ربه خو له‌ ناو ئێران‌و به‌ تایبه‌ت له‌ پاریزگای‌ ئازربایجان‌ وه‌ك یه‌كه‌م ئاژانسی‌ هه‌والی ‌كوردی دێت كه‌ زۆرترین هه‌واڵی‌ بلاوكردوته‌وه‌. دوای‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ موكریان، هه‌ندێك سایتی‌ فارسی‌‌و دوزمانه‌ی‌ ناوچه‌یی‌ پله‌كانی‌ دواتر به‌ ده‌ست ده‌هێنن وه‌ك ئه‌و سایتانه‌ی‌ له‌ ئازربایجانی‌ رۆژئاوا كارده‌كه‌ن.

كاره‌ساتی‌ شێناوێ‌‌و میدیای‌ كوردی‌ له‌ پارچه‌كانی‌ تر

له‌ نێو میدیای‌ كوردی‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان، میدیاكانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێن، میدیای‌ باشور به‌ پله‌ی‌ دووهه‌م، میدیای‌ باكوربه‌ پله‌ی‌ سێهه‌م‌و میدیای‌ رۆژاوا به‌ پله‌ی‌ چواره‌م دێن. دیاره‌ ئه‌م پله‌ به‌ندیه‌ی‌ كه‌ ئه‌م میدیانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ رووداوه‌كانی‌ رۆژهه‌لات بۆ خویان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو روداوه‌كانی‌ تری‌ رۆژهه‌لاتیش كه‌ له‌ رابردوو روویانداوه‌ راست ده‌رده‌چێت.
لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی‌ میدیای‌ رۆژهه‌لات‌و میدیاكارانی‌ بایه‌خ به‌ پرسی‌ پارچه‌كانی‌ تر ده‌ده‌ن، به‌ هه‌مان ریژه‌ ئه‌و بایه‌خه‌ له‌ میدیای‌ پارچه‌كانی‌ تره‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ رۆژهه‌لات نیه‌. به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ میدیای‌ پارچه‌كانی‌ تر، میدیای‌ فارسی‌ زۆرترین تیشكیان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی‌ رۆژهه‌لاته‌.

ئه‌نجام:

به‌پیی‌ ئه‌و به‌دواداچونه‌ له‌ یه‌كه‌مه‌كان:

ـ له‌ سایته‌ فارسیه‌كان، سایتی‌ مێهر به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێت
ـ له‌ سایته‌ ئازاده‌كان رۆژهه‌لات تایمز به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێت
ـ له‌ سایته‌ حیزبیه‌كان كوردستان‌و كورد به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێت

كوتا قسه‌:

ئه‌مجوره‌ له‌ راپۆرت‌و به‌ دواداچونانه‌ كاريكى ئاسان نيه و له‌ ولاتانی‌ ده‌ره‌وه‌‌و ئه‌و ولاتانه‌ی‌ به‌ سیستم كراون، هه‌ر ئۆرگان‌و ده‌زگایه‌ك هه‌لده‌ستێت به‌كاری‌ خوی‌. ئه‌م بواره‌ش كاری‌ كۆمه‌لێك ده‌زگای‌ په‌یوندیدار به‌ میدیایه‌ كه‌ سالانه‌ كار له‌ سه‌ر پرسه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا‌و كاردانه‌وه‌كانی‌ له‌ناو مێدیا‌و كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن‌و كاری‌ تاكه‌كه‌سی‌ نیه‌.
بێگۆمان ئه‌م راپۆرته‌ به‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو لای‌ ئێمه‌ دیته‌ ئه‌ژمار‌و وه‌ك كارێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌كرێت پشتی‌ پێ‌ ببه‌سترێت له‌كارو رۆڵی‌ میدیا لای‌ ئێمه‌ له‌ روودانی‌ كارساته‌كان‌و هه‌نگاویكیشه‌ بۆ به‌خوداهاتنه‌وی‌ ئه‌م میدیانه‌ی‌ له‌م راپۆرته‌ كاركردیان خراوته‌ ژێر چاودیری‌ رۆژنامه‌وانیه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ خویندنه‌وه‌یه‌كه‌ له ‌رۆلی‌ میدیا‌و ئاستی‌ په‌یوه‌ندی به‌ كیشه‌كانی‌ ناوكۆمه‌لگاوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان.
ئه‌وه‌ش بلێم كه‌ هاوكات له‌ گه‌ل كاركردی‌ سایته‌كان له ‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی‌ شیناوی‌ ئه‌وه‌ رۆژنامه‌‌و ته‌له‌فزیونه‌كانیش كۆمه‌لێك هه‌وال‌و به‌رنامه‌‌و راپۆرتی‌ تایبه‌تیان هه‌بووه كه‌ له‌ ده‌ره وه‌ی‌ ئه‌م راپۆرته‌یه‌

لینكی‌ سایته‌ ئازاده‌كان كه‌ به‌ نمونه‌ وه‌رگیراون:

http://www.rojhelattimes.org/
http://www.nnsroj.com/
http://www.kurdpa.net/
http://www.beyan.info/Sereta.aspx

لینكی‌ سایته‌ حیزبیه‌كان كه‌ به‌ نمونه‌ وه‌رگیراون:
http://asoyroj.com/kurdish/
http://www.kurdistanukurd.com/
http://www.kurdistanmedia.com/
http://sazmanixebat.org/
http://www.pazadik.org/
http://komalah.org/farsi/index.1.html

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: