کلامباری: پرسی ئەنفال نەخرایە دەنگدانەوە چون مەترسیی ڕەتکردنەوەی لێدەکرا- زایەڵە

WEB_INRIKESهاوهەڵوێستیی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی سوید لەسەر پرسی ئەنفال هیچ سەنگێکی یاسایی نییە، ئەوە پەرلەمان نییە کە بڕیار لەسەر ناساندنی ئەنفال وەک کۆمکوژی دەدات ئەوە دەبێت یاسا و دادگا بڕیاری لەسەر بدات، جا گەر پەرلەمانێکیش دان بە کۆمکوژیی ئەنفالدا بنێ ئەوا تەنها هەڵوێستیکی سیاسییە و دەکەوێتە سەر ئەوەی کە چۆن سیاسییانە بەکار دەهێنرێت. مارک کلامباری خاوەندکتۆرا لە پرسی سیاسەتی نێونەتەوەییە لە زانکۆی ستۆکهۆلمەوە هەروەها دەڵێت پرسی ئەنفالی کوردەکان کە نەخرایە دەنگدانەوە لەبەر ئەوە بوو کە مەترسیی ڕەتکردنەوەی لێدەکرا.

Anfal i Sveriges riksdag

– تێگەشتنی من لەو بڕیارەی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان ئەوەیە کە گەر بکراو پرسی ئەنفال ڕوون و بەهێزتر دابرێژرایە و بخرایەتە دەنگدانی پەرلەمانەوە ئەوا مەترسی ئەوە هەبوو کە پارتەکان لەسەر ئەو پرسە پەرتەوازە بن و بە زۆرینەی دەنگی نەخێر بکەوتایە. بۆیە کلامباری دەڵێت هەشت نوێنەری پارتەکانی پەرلەمان لە لیژنەی سیاسەتی دەرەوە و لەسەر ئەو داڕشتنەی ئێستا پێکهاتن.

پێنجی ئەم مانگە بوو پەرلەمانتارە کوردەکانی پەرلەمانی سوید و چالاکوانانی پرسی بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال لە دانیشتنی ئەو ڕۆژەی پەرلەمانەوە ڕایانگەیاند کە پێشنیازەکەی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی سوید  بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال تێپەڕێنراوە واتا کۆدەنگی نوێنەرانی هەر هەشت پارتەکەی لیژنەی سیاسەتی دەرەوە لەسەر پرسی کۆمکوژی ئەنفال پەسەند کراوە، بەڵام هیچ بڕیارێکی فەرمی لەو بارەیەوە ڕانەگەیەندراوە و ئەو پرسە نەخرایە دەنگدانەوە، چونکە دەنگی نەیار هەبوو هەموو پارتەکان لەسەر ئەو پرسە کۆک نەبوون و گەر بخرایەتە دەنگدان مەترسی ڕەت کردنەوەی هەبوو لەبری ئەوە سازشێک لە لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە کرا کە نوێنەرانی هەر هەشت پارتەکە لەسەر داڕشتنێک پێک بێن و نەچێتە دەنگدانەوە. مارک کلامباری پسپۆڕی بواری یاسای نێونەتەوەیی دەڵێت.

ئەو داڕشتنە بەلای هەندێکەوە لاوازە لەکاتێکدا لەبەشێکی ڕاپۆرتەکەدا نوسراوە ئەوە کاری پەرلەمان نییە دەنگ لەسەر پرسی سیاسی دەرەوەی سوید بدات بەڵام لەسەر ئەو بنەمایەی کە دادگای عێراق ئەنفالی وەک جینۆساید ناساندووە و لێکۆڵینەوە زانستییەکانیش ئاماژەیان پێداوە لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی سویدیش ئەنفال وەک کۆمکوژی دیاری دەکات.

کلامباری لەسەر ئەو داڕشتنە دەڵێت لەبەرئەوەی کە پارتەکانی پەرلەمانی سوید ڕای جیاوازیان سەبارەت بە ناساندی ئەنفال هەیە بۆیە لەسەر ئەو جۆرە داڕشتنەی ئێستا پێکهاتن ئەوەش مەترسی تەواو ڕەتکردنەوەی ئەو پرسەی دوورخستەوە، ئەوەی ئێستا لە ڕاپۆرتەکەی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەدا نوسراوە سەبارەت بە ئەنفال هەڵویستێکی ڕوونە بەڕای من، هەرچەندە دەکرا هەڵوێستێکی ڕوونتر و بەهێزتر بوا بەڵام ئەو کات مەترسی ڕەتکردنەوەی دەبوو.

–  هۆکارێکی دیکەی ئەوەی کە بۆ ئەنفال نەخرایە دەنگدانەوە ئەوەیە کە زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی سوید نایانەوێت لەو جۆرە پرسانە بێتە نێو پەرلەمانی سویدییەوە چونکە کاری پەرلەمان یاسا دانان و بودجە و پرسی لەو جۆرەیە هەربۆیە لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە لە لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە پێکبێن.

هەموو ئەم چیرۆکەش دەبێت لەبەر ڕۆشنایی ڕووداوەکانی پێشتردا بخوێنرێتەوە، ئەو کاتەی کە پەرلەمانی سوید دەنگی لەسەر پرسی ناساندنی کۆمکوژی ئەرمێنییەکان دا و داوایان لە حوکوومەتی سوید کرد کە لەو ناساندنەوە سیاسەتی خۆی لەسەر ئەو پرسە و بەتایبەت بەرامبەر بە تورکیا بگۆرێت بەڵام حوکوومەت ئەو داوایەی ڕەت کردەوە بەتایبەت وەزیری دەرەوە کارل بیلد ئەو جۆرە هەڵوێست و سیاسەتانەی بەلاوە جێی گومان و نەخوازراوە. ئەم مێژووە پێمان دەڵێت کە بۆچی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئەمجارە لەسەر پرسی ئەنفال بەگوڕ نەهاتنە پێش چونکە هەڵوێستی کارل بیلد واتا حوکومەت لەسەر ئەو جۆرە پرسانە دەناسنەوە، بۆیە ڕەنگە ئەم جۆرە سازشەیان پێ باشتر بووبێت. بەڕای خاوەندکتۆرا لە سیاسەتی نێونەتەوەیی لە زانکۆی ستۆکهۆلم مارک کلامباری.

بەڵام ئەوەی کە پەرلەمانی سوید یەکەم پەرلەمانی ئەورووپییە کە پرسی ئەنفال دەخاتە بەرباس دەبێت بەهەند بگیرێت و لە نرخی ئەو هەڵوێستە کەم نەکرێتەوە. کلامباری دەڵێت.

جا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەو نوسراوەی ڕاپۆرتی لیژنەی سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی سوید کە ئەنفال وەک کۆمکوژی دیاری دەکات چ قورسایی و کاریگەرییەکی بۆ پرسی ئەنفال هەیە؟

ئەم ناساندنە هیچ قورسایی و سەنگێکی یاسایی نییە، ئەوە پەرلەمان نییە کە بڕیار دەدات ئاخۆ ئەنفال کۆمکوژییە یان نا بەڵکە ئەمە پرسێکە دەبێت دادگا بڕیاری لەسەر بدات و کاری داداگا و مێژووناسانە. کلامباری دەڵێت ئەم هەڵوێست گرتنەی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی سویدیش مانایەکی سیاسیی هەیە و دەکەوێتە سەر ئەوەی کە چۆن بەکار دەهێنرێت. بەڵام گەر حوکوومەتی سویدی دان بەم پێشنیازەی پەرلەماندا نەنێت و هیچ پەرلەمانێکی دیکەی ئەورووپی هەڵوێست نەگرێت ئەوا سەنگی ئەم هەڵویست وەرگرتنەی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی سوید لەسەر پرسی ئەنفال و کاریگەرییەکانی ئەو هەڵوێستە سنوور دار دەبێت.

ئەنفال بەپێی زانیارییەکان سوورەتی هەشتەمی قورئانە کە دابەشکردنی دەستکەوتی موسوڵمانەکان لە مەڕوماڵات و ژنی کافرەکان لە جەنگی بەدردا حەڵاڵ دەکات. هەر لە ژێر ئەو ناوە و بە پشتبەستن بەو سورەتە ئەنجومەنی باڵای سەركردایەتی شۆڕش وەک بەرزترین دەستگەی بڕیاردەر لە عێراق و بەسەرۆکایەتی سەدام حوسێن لە مانگی ئازاری 1987 بڕیاری دا ئەنفال لەسەر کوردەکان ئەنجام بدرێت.

قۆناغەكانی پڕۆسەی ئەنفال لە 21/2/1988 دەستی پێكرد هەتا 6/9/1988، لەو پڕۆسەیەدا نزیکەی 200 هەزار قوربانی کەوتۆتەوە و نزیکەی چوار هەزار دێ سوتێنراون و دانیشتوانی بە زۆرەملێیی دەرکران، چەكی كیمیاوییش لە ناوچەکانی گەرمیان و بادینان بەكار هێنرا.

لە 14ی نیسانی 2008 پەرلەمانی عێراق دوای دانپێدانانی دادگای باڵای عێراقی تاوانی ئەنفالی بەجینۆساید ناساند.

Sv. Radio- Kurdish

Advertisements

تاگەکان: , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: