ئیجلال قه‌وامی‌ له‌ سه‌ر چونیه‌تی‌ مه‌ره‌خه‌سی‌ وه‌رگرتنی‌ سه‌دیق كه‌بودوه‌ند له‌ زیندان ده‌دوێت

kebudwend-azad-2

خالید محه‌مه‌دزاده‌/ 23\12\2012
دره‌نگانێی‌ شه‌وی‌ 22ی‌ دیسامبری‌ 2012، محه‌مه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند دوای‌ تێپه‌راندنی‌ زیاتر له‌ پێنج ساڵ زیندانی‌، له‌ زیندانی‌ (ئیوین)ی‌ تاران به‌ دانانی‌ بارمته‌یه‌كی‌ ماڵیی‌ به‌ بڕی‌700هه‌زار تمه‌ن بۆ ماوه‌ی‌ 4 رۆژ ئازادكرا‌و گه‌رایه‌وه‌ ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌. كه‌بودوه‌ند ساڵی‌ 2008 به‌ تۆمه‌تی‌ دامه‌زرانی‌ رێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كوردستان‌و چالاكی‌ میدیایی‌‌و سیاسی‌ 10 سال زیندانی‌ به‌ سه‌ردا سه‌پا. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ ئیجلال قه‌وامی‌ وته‌بێژی‌ رێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كوردستان‌و ئاگادار له‌ دۆسیه‌ی‌ كه‌بودوه‌ند له‌ سه‌ر چونیه‌تی‌ مه‌ره‌خه‌سی‌ وه‌رگرتنی‌ چوار رۆژه‌ی‌ كه‌بودوه‌ند ده‌دوێت كه‌ سه‌رنجتان بۆ خویندنه‌وه‌ی‌ راده‌كێشم:

خالید محه‌مه‌دزاده‌: ده‌كرێت باسی‌ رێكاره‌ یاساییه‌كانی‌ مه‌ره‌خه‌سی‌ وه‌رگرتنی‌ به‌ریز كه‌بودوه‌ند بكه‌ن كه‌ چون مۆله‌تیان پێداوه‌ ئه‌م چوار رۆژه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ زیندان‌و له‌ ناو بنه‌ماله‌كه‌ی‌ بمێنیته‌وه‌؟ئیجلال قه‌وامی‌: هه‌ر به‌ پێی‌ خودی‌ ئاییننامه‌ی‌ رێكخراوی‌ زیندانیانی‌ ولات، هه‌ر زیندانیه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌ك شه‌و له‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌ زێندان تێپه‌ر بكات، ده‌توانێ‌ داوای‌ مه‌ره‌خه‌سی‌ بكات. به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌ی‌ كه‌ حوكمه‌كه‌ی‌ ئاغای‌ كه‌بودوه‌ند 6 ساڵی‌ تێپه‌ر كردووه‌، مه‌ره‌خه‌سی‌ مافی‌ خۆیه‌تی‌‌و ده‌توانی‌ داوای‌ بكات، ئه‌وانیش كه‌ داوای‌ مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌یان كردووه‌، له‌ به‌رمبه‌ردا دادگا داوای‌ دانانی‌ بارمته‌یه‌ك به‌ بڕی‌ 700میلیون تمه‌ن له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌ریز كه‌بودوه‌ند كردووه‌، دوای‌ دابینكردنی‌ بارمته‌كه‌ش 4 رۆژ مه‌ره‌خه‌سیان به‌ ئاغای‌ كه‌بودوه‌ند داوه‌.

خالید محه‌مه‌دزاده‌: هیچ هه‌وڵێك هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كوردستان‌و بنه‌ماله‌كه‌یان كه‌ ئه‌م چوار رۆژ مه‌ره‌خه‌سییه‌ درێژ بكرێته‌وه‌‌و زیاتر بكرێت؟

ئیجلال قه‌وامی‌: دیاره‌ ده‌بیت پێشتر داواكاری‌ تر پێشكه‌ش بكرێت بۆ مه‌ره‌خه‌سی‌ دووباره‌. ئێمه‌ش هیوادارین به‌ سه‌رنجدان به‌ به‌لێنییه‌ك كه‌ قازی‌ دۆسیه‌كه‌ داویه‌تی‌، ئه‌و مه‌ره‌خه‌سییه‌ درێژ بكریته‌وه‌.

خالید محه‌مه‌دزاده‌: كاك ئیجلال دانانی‌ 700 میلیون تمه‌ن وه‌ك بارمته‌ له‌ پێناو چوار رۆژ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ زیندان بۆ ئاغای‌ كه‌بودوه‌ند له‌ ئیستای‌ ئێران زۆره‌، ئه‌م بارمته‌ چون دابینكراوه‌؟

ئیجلال قه‌وامی‌: به‌لێ‌ وایه‌، وه‌ك ئاگادارن ئێمه‌ بۆ 45 رۆژ ده‌چێت هاین به‌ شوێن دابینكردنی‌ ئه‌م بارمته‌وه‌ كه‌ داوایان كردبوو بۆ مه‌ره‌خه‌سیدان به‌ ئاغای‌ كه‌بودوه‌ند. ئه‌م بارمته‌ به‌شێكی‌ تاپۆی‌ موڵكی‌ ماڵی‌ خودی‌ ئاغای‌ كه‌بودوه‌ند بووه‌. به‌شێكی‌ تری‌ یه‌كێك له‌ خزمه‌كانی‌ كه‌بودوه‌ند دابینیكردووه‌. 200هه‌زار تمه‌نه‌كه‌ی‌ تریش كه‌ بوون به‌ كه‌فاله‌ت بۆی‌، ئه‌ویش له‌ لایه‌ن هاوسه‌ری‌ كاك ئیحسانی‌ هوشمه‌نده‌‌وه‌ بووه‌ كه‌ بوون به‌ كه‌فیلی‌. واته‌ 500 هه‌زار تمه‌ن له‌ لایه‌ن خودی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئاغای‌ كه‌بودوه‌ند‌و یه‌كێك له‌ خزمه‌كانیه‌وه‌ بووه‌، باقیه‌كه‌ی‌ تریشی‌ له‌ لایه‌ن هاوسه‌ری‌ ئاغای‌ هوشمه‌نده‌وه‌ بووه‌.

خالید محه‌مه‌دزاده‌: پێشتر له‌ میدیاكان هه‌ندێك هه‌واڵ بلاو بوویه‌وه‌ كه‌ گۆیا هه‌نگاو نراوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بڕه‌ بارمته‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولات‌و له‌ فه‌زای‌ مه‌جازیش زۆریشی‌ له‌ سه‌ر بڵاو كرایه‌وه‌، ئایا له‌م رێگایه‌وه‌ هیچ هاوكاریه‌كی‌ مادیی‌ نه‌كراون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بارمته‌یه‌؟

ئیجلال قه‌وامی‌ : ئێمه‌ له‌ لایه‌ن هیچ رێكخراو‌و كه‌س‌و ئۆرگانێكی‌ نێوده‌وله‌تی‌‌و یا جه‌ره‌یانی‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات، هاوكاری‌ نه‌كراوین. ئه‌مه‌ش جێگه‌ی‌ ره‌خنه‌ی‌ ئیمه‌یه‌. ئێمه‌ نیزیك به‌ دوو مانگ هه‌م خوم‌و هه‌م بنه‌ماڵه‌ی‌ ئاغای‌ كه‌بودوه‌ند په‌یوه‌ندیمان گرت له‌ گه‌ڵ زۆر كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌‌و فه‌رهه‌نگیی‌ كورد له‌ تاران بۆ دابینكردنی‌ ئه‌و بارمته‌یه‌ به‌ داخه‌وه‌ هیچ كامه‌یان، هه‌نگاویان هه‌ڵنه‌گرت‌و نه‌یانتوانی‌ قرانێك بده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م تاپۆیه‌. ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ئه‌و تاپۆی‌ خانوویه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی‌ كه‌بودوه‌ند‌و یه‌كێك له‌ خزمه‌كانی‌ دابینكراوه‌ له‌ گه‌ڵ 200هه‌زار تمه‌نی‌ هاوسه‌ری‌ ئیحسان هوشمه‌ند بووه‌ كه‌ زه‌حمه‌تكیان كێشاوه‌‌و توانیومانه‌ بارمته‌كه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ین.

خالید محه‌مه‌دزاده‌: له‌ كوردستانه‌وه‌ چی‌؟ 

ئیجلال قه‌وامی‌: نه‌بووه‌، ئه‌م بارمته‌یه‌ ده‌بێت سه‌نه‌دی‌ موڵكی‌ بێت‌و ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌بێت له‌ ناو ئێران بێت. بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌ ناو ئێران ده‌ستپێكرد به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ تاران نیشته‌جی‌ بوون‌و وه‌ك كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌‌و مه‌ده‌نی‌ ناسراون‌و په‌یوه‌ندیمان له‌ گه‌ل گرتوون. به‌داخه‌وه‌ هیچ كامه‌یان هاوكارییان نه‌كرد، بۆیه‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ی‌ ره‌خنه‌ی‌ ئێمه‌یه‌، چونكه‌ گرووپێك له‌م كه‌سانه‌ له‌تاران‌و له‌ ناو كوردستان ئیدیعای‌ كوردایه‌تی‌ ده‌كه‌ن به‌لام له‌ كرده‌وه‌دا هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرت.

خالید محه‌مه‌دزاده‌: دۆخی‌ ته‌ندروستی‌ ئاغای‌ كه‌بودوه‌ند دوای‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ زیندان چونه‌؟

ئیجلال قه‌وامی‌: باری‌ ته‌ندروستی‌ زۆر باشه‌ هه‌م له‌ باری‌ جیسمیه‌وه‌، هه‌م له‌ باری‌ ده‌رونییه‌وه‌، رۆحییه‌تێكی‌ زۆر به‌رزی‌ هه‌یه‌‌و ته‌نیا دله‌راوكێی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ مناله‌كانی‌ نه‌خۆشه‌‌و تووشی‌ نه‌خۆشی‌ بووه‌.

خالید محه‌مه‌دزاده‌: ئه‌گه‌ر پیامێكتان هه‌یه‌ بۆ خوینه‌رانی‌ ئه‌م چاوپێكه‌وته‌ فه‌رموون؟

ئیجلال قه‌وامی‌: ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كوردستان سپاسی‌ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كاریان كردووه‌ بۆ دابینكردنی‌ بارمته‌ بۆ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كاك سه‌دیق له‌ زیندان. په‌یوه‌ندیان گرتووه‌ له‌ گه‌ڵمان‌و زۆر مه‌منونیان هه‌ین. زۆر سپاسی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌ریز ئیحسانی‌ هۆشمه‌ند ده‌كه‌ین‌و به‌ تایبه‌ت خانمی‌ به‌ریزیان كه‌ قبولی‌ كرد ببێت به‌ كه‌فیل بۆ ئاغای‌ كه‌بودوه‌ند. هه‌روه‌ها سپاسی‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ هیلاك بوون پێمانه‌وه‌.

Advertisements

تاگەکان: , , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: