نامەی ئابراهام لینکۆڵن بۆ مامۆستای کوڕەکەی

abrahamlincollnسڵاو مامۆستای بەرێز، تكایە كوڕەكەم فێر بكە:
بابزانێت هەموو خەڵك دادپەروەر و راستگۆنین، پێی بلێ‌َ ئەگەر بگەرێت لەناو مرۆڤەكاندا چەندین كەسی راستگۆ هەیە. پێی بڵێ‌ لەناو سیاسیە خۆپەرستەكانیشدا، سەركردەی بەئەمەك بونی هەیە. پێی بڵێ‌ لەناو هەموو دوژمنێكدا دۆستێك هەیە، ئەزانم كاتت دەگرم: بەڵام فێریكە، بەئەركی سەرشانی خۆی یەك دۆلار پەیدا بكات، باشترە لەوەی لەسەر زەوی پێنج دۆلار بدۆزێتەوە. فێریكە سود لەشكستەكانی بیبینێت و چێژ لەسەركەوتنەكانیش وەربگرێت. تۆزێك ترسی لە ئاواتەكانی هەیە، تۆدەتوانی هەر بەزەردەخەنە زۆر شتی بیربخەیتەوە. ئەگەر دەتوانی وێنە گرنگەكانی ژیانی فێركەیت و رای بهێنێت لەسەر ئەوەی باش بیریان لێ‌ بكاتەوە.
پێی بڵێی بیربكەوە لە:
فرینی باڵندەكان بەئاسماندا، لەگوڵەكانی ناوباخچەكە، لە زەردەواڵەكان كاتێك بەناو بادا تێدەپەڕن، با وردبینبێت، كورەكەم فێركە لە قوتابخانە بمێنێتەوە باشترە. تا بە قۆپیەكردن دەربچێت، بەهێمنی بەبیری بهێنەوە.دەبێت ئارام و سەربەرزبێت، فێریكە باوەر و ئیمانی خۆی لەدەست نەدات. تەنانەت ئەگەر هەموان دژی بن. فیریكە گوێ‌ لە وشەو قسەبگرێت و كامیانی پێ باشبوو هەڵیبژێرێت، كورەكەم فێركە بایەخ بەژیان بدات، ئەگەر دەتوانی فێریكە لەكاتی نیگەرانیدا زەردەخەنە بكات. پێی بڵێ فرمێسك رشتن عەیبە نیە. پێی بلێ‌ فێربێت بە بیركردنەوە كەسەكان هەڵبژێرێت نەك بەدڵ، پێی بڵێ‌ هەرگیز بەهاتوهاوار تێك نەچێت. ئەگەر لەسەر حەق بێت با بەو هاتو هاوارانە پێبكەنێت. حەزەكەم لە وانەكاندا بەهێمنی لەگەڵی بجوڵێتەوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك بەنازەوە پەروەردەی نەكەیت. لێیگەرێ‌ با ئازابێت.

Advertisements

تاگەکان:

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: