سێ پەردە لە ژیانی ئەحمەد تورک/ جان دوندار/ تورکییەوە: مەجید حەقی

ehmedtuekپەردەی یەکەم:
بەرلە کۆدیتای 12ی ئەیلوول پەرلەمانتێر بوو. ئەحمەد کاتێک برا گەورەکەی کە پەرلەمانتێر بوو کوژرا، تێکەلی کاری سیاسی بوو. دوای کۆدیتا گیراو رەوانەی زیندانی دیاربەکر کرا. لە بەردەرگای زیندان کەوتە بەرهێرشی لێدان. بیست رۆژ لە ژووری تاکەکەسی دا مایەوە. لەژێر ئەشکەنجەدا ناچار کرا 56 سروودی تورکی فێر بێت. بەشێک لە ژیانی خۆی لە کتێبی مێژووی “شەفاهی” 78یەکان بەو شێوەیە باس دەکات: “بە باتۆم و شەپ لێیان دەداین. ئەرزەی حەوشی زیندان پڕ دەبوو لە خوێن و ئێمەیان تێدا دەگەوزاند. ئێمەیان ناچار دەکرد خۆمان لە پیسایی ناو چاڵەکە بدەین. ئەو کەسەی پیسایی کەمتری پێبوایە زۆرتر لێی دەدرا. بۆیە زیندانیەکان بۆ ئەوەی زیاتر پیس بن، رکەبەریان دەکرد.”

کاتێک ئێمەیان دەبرد بۆ دادگا، لە ئوتومبێلی رینگداردا، سەربازێک لەسەر ملم دانیشتبوو. تا گەیشتینە دادگاکە سەربازەکە لاقی خۆی لە سەر سەرمی دانابوو. لە کاتی گەڕانەوە لە دادگادا دووبارە ئێمەیان بەرەو ماشێنی رینگداری سەربازی برد و لە کاتێک دا کە خەڵکێکی زۆری لێبوو، ئێمەیان ناچار دەکرد سروود بخوێنینەوە. جنێویان بە ئێمە دەدا و هەڕەشەی لێدانیان لێدەکردین، گەر بێت و لەکاتی رێگا رۆیشتن لەیەک کەوین. سروشتیە کاتێک دەستم لە پشتەوە بەسترابوو و لە کاتێکدا دەبێ بە سرە رێگا برۆشتمایە و سروودم بخوێندایە، پارەسەنگی خۆمم لە دەست دا. کاتێک لە کەسێک کەوتم، کەوتمە بەر هێرشی باتۆمی پۆلیس.”

” رۆژێک لە رێگای دادگادا سڵاوم لە کەسێک کرد و سڵاوەکەم بە ئەسەد ئۆکتای – بەرپرسی زیندان- گوترابوو. ئەویش 300 سەربازی لە حەوشی گەورەی زیندان کۆ کردەوە. منیان رووت کرد. تەنانەت شۆرتی منیشیان داکەند. باتوومەکەی گرتوو هەموو جەستەمی پێ کوتا. دواتر روو بە سەربازەکان قیرەی کرد و وتی: “یانی کەسێک بەو کابرایە ناتوانێت”.
کاتێک قاپوکەوچکمان دەشۆرد، ئاوی قاپشۆریان دەرخواردیان دەداین. جاری وایە پیساییان دەرخواردی هەندێک کەس دەکرد. ئەو مرۆڤانە لە بەر چاوم لە ژێر ئەشكەنجە کوژران. لە زیندانی دیاربەکردا 35 کەس لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست دا.
“زیندانی دیاربەکر بوو بە هۆی گەشەسەندن و تەشەنەکردنی هەستی قین وتۆڵەسەندنەوە. گەر کردەوەکانی زیندانی دیاربەکر نەبوایە، لەوانەیە ئەوەندە خەڵکە روویان لە چیا نەکردایە.”

* * *
پەردەی دووەم:

ئەحمەد تورک سێ ساڵ لە زیندانی دیاربەکردا مایەوە و دوایە بێ تاوان دەرکەوت.
لە ساڵی 1983 کە لە زیندان بەردرا، نەیدەتوانی ملی خۆی بجووڵێنێت، ورگی دەتوت بە ژیلێت و تیغ لەتلەت کراوە. بۆ ماوەی چەندین ساڵ دڵی بە باتری کاری دەکرد.
ئەحمەد ئەزموونە تاڵەکانی خۆی نەکرد بە قین ودوژمنایەتی، بەرەو شاخ و چیا نەرۆیی، دیسان دەستی کردەوە بە خەباتی سیاسی.
“لە نەورۆزی 1993 کاتێک ئۆجەلان جلی سیڤیلی لەبەر کرد و ئاگربەسی راگەیاند منیش لە دۆڵی “بکاع” بووم. ئەحمەد تورکێک، کە ئەوەندە سەختی و تاڵی چێشتووە، لەوێش هەر باسی لە ئاشتی و پێکەوە ژیان کردووە.
بەڵام ئازارەکان هەر تەواو نەبوون…
لە نەورۆزی 2012 دا پۆلیسێکی تورک، هێرش دەکاتە سەر ئەحمەد تورکی پەرلەمانتێر دەداتە بەر پشت و لێدان…. قورستر لە مشتی پۆلیس ستووننووسانی شۆڤۆنیزمی رۆژنامە بوون کە چەپڵەیان بۆ پۆلیسە مشتلێدەرەکە لێدەدا.
بەڵام لە خەستەخانەش دا ئەو کەسەی پێشی قین و هەستی تۆڵەسەندنەوەی دەگرت هەر ئەو بوو:

“ئەمە رێگای ژیرانە نیە. پرسەکان بە دیالۆگ و گفتگۆ چارەسەر دەکرێن.”
* * *

پەردەی سێهەم:

دەوڵەتێک کە 30ساڵ لەمەوبەر ئەحمەد تورکی دەگرت، رووتی دەکرد و لە گرتووخانەدا لێی دەدا، ناچاری دەکرد خۆی لە چاڵی پیسایی بدات، ئاوی قاپ شۆری پێ دەخواردەوە، 30 ساڵ دوای ئەو رووداوە، بە ئەحمەد تورک دەڵێ: “من بە زوڵم و زۆرداری خۆم، کێوێک لە قین و دوژمنایەتیم ساز کردووە، ئیتر پێی ناتوانم. وەرە تۆ کۆتایی پێی بێنە.”
ئەمرۆ بانگ کرانی ئەحمەد تورک (بە هۆی پاشناوە شەرماویی و رەگەزپەرەستانەی ئەو واتە”تورک” نیە ) بەڵکوو بەهۆی ئەوەیە کە سەرەرای ئەو هەموو زوڵم و زۆرداریە، ئێستاش کەسێکی بەمشوورە، هەستی دروست و تەندوروستە، بە بێ وەستان لایەنگری ئاشتی و پێکەوە ژیانە. دەڵێن “کاتێک پێی ناوە ئیمراڵی، چاوەکانی لەبەر خۆشیان دەبریسکاویەوە.
هیوادارم هەمیشە چاوەکانی ببریسکێنەوە.

ونکە چاوی بریسکەدار تەنیا لە ئەحمەد تورک دەوەشێتەوە.

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , , , , , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: