ئەگەر لەپاریس دەژیام/ کەژاڵ نووری

kejalnuriلەهەرکۆلانێک نەمامێکم دەسوتاند
لەهەر شەقامێک جامی ماشێنێکم دەشکاند
بەبۆیەی هەمەڵشنی سور
جامخانەی هەموو مارکێتەکانم دەنوسی و
فلجەکەیەکی سلفادۆردالیم دەهیناو
خانوبەخانوی ئەوشارەم لەسور هەلدەکیشاو
دارو بەردی شانزەلیزیەم
وەک بەردێکی خوێناوی سەرلوتکەی قەندیل
دوای شەهید بونی هەرگەریلایەک ، دەنەخشاند
لەبەردەرگای هەرمالێکی دا ئالایەکی کوردستانم دەچەقاند


ئەگەر لەپاریس دەژیام
بەبۆیەی رەش
لەسەرویستگەی هەمووپاسێکم دەنوسی
ئێوەبون سایکس پیکۆتان ئیمزاکردو
لەلۆزاندا میژوی کوردتان بەمرۆ گەیاند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
ئیستا وەکو عەلیا ماجید
هەرچی ژنی قژ زەردو جاوکالی تیایە
جلم لەبەردادەکەند و ئالایەکی کوردستانم لێ دەئالاند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
هەرجی گلۆپی دارتێلەکانی شار هەبوو
بەبەردی قۆچەقانێ دەم شکاندن و
لەجیگەی هەریەکەیاندا تاکی پێلاوی گەریلایەکی شەهیدم هەلدەواسی و
بۆ بانگەشەی ماڤی مرۆڤ ، دەمکرد بەسمبولی داهینان
ئەگەر لەپاریس دەژیام
کەوالیسی سەرتەختی شانۆکانم گشت تێک دەداو
پۆستەری هەمووپیشانگا هونەری یەکانم دەدراند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
لەدوورەوە هەموو ئامادەبوانی کۆنسیرتەکانم دەدایە بەربەرد و
پێمدەوتن :-
ئەوە کۆتایی مۆزارت وباخ و شۆپەتانم راگەیاند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
زەنگی بەردەرگای هەموومالێکم لێدەداو
دەموت دەبێ هەمووتان خولەکێک بێدەنگ بن
ئەمرۆ قاسملۆ لەبەرزترین کەنیسەی شارەوە
زەنگی پرسە لیدەدات و
بۆ تیرۆری سیاسی سێ ژنە جالاکی کورد
مێژوتان دەخاتە بەردەم پرسیارەوەو
شارتان دێنیتە خرۆشان
ئەگەر لەپاریس دەژیام
شا (کلۆفیسی یەکەم)م لەگۆر دەردەهینایەوەو
دەم وت دەبێت بۆشکۆی شەرەفی شانشینی فەرەنگ
لەگەل شازادە لویس دا
لەپێشەوەبرۆن و تابوتەکەی ( چانسیز ) هەلگرن بە شان
ئەگەر لەپاریس دەژیام
( ئەلب ) م لەشوینی خۆی لائەبرد
دەم گوێزایەوە بۆژورەکەی( ئاپۆ ) لە دورگەی ئیمرالی و
دەم کرد بەقەلایەک بۆ باکوری کوردستان
( ئیفل )م بەیەک شەق ئەخست بەدەما و
ئاگری نەوروزی ئەمسالم دەبردە سەر ( ئەلمۆن بلان )
ئەگەر لەپاریس دەژیام
هەرئەمرۆ پرۆگرامی شاشەی تی فی یەکانم هاک ئەکردو
پەیامیکم بۆکوردەکانی ئەوولاتەلەسەردائەنا :-
(وەرن هەمومان سبەی لە سەرگۆری شارلمان ،
دەست بکەین بەخۆپیشان دان )
ئەگەر لەپاریس دەژیام
بەیەک رۆژ تۆبۆگرافیای گالەم هەلدەوەشاندەوەو
بەیەک هەفتە دیموگرافیای شانشینی فەرەنگیەکانم دەشێواند
ئەگەرلەپاریس دەژیام
جل رۆژ پرسەم دەبردە ،مالی ئۆلاند و
پێشم دەوت ،
ئەرێ بۆچی ئەم شارەی تۆ
کە چادرێکی ئارامی تیدا نەبوو بۆ ئۆجەلان
ئیستا پرە لەفیشەک و تیرۆریست و
سلۆگان بۆ تیرۆری نەتەوەیەکی
بێ شوناسی بێ ناونیشان ؟
ئەگەر لەپاریس دەژیام !!!

Advertisements

تاگەکان: , , , , , , , , , , , , , , , , , , , , , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: