خۆت ببینەوە- شێعر: نەوید زەردی/ موزیک و داڕشتن: مەجید کازمی

navidzardiلینکی گۆرانییەکە:
هەموو شتێک لە سەر جێی خۆیەتی و وەک خۆت دەچی
تا رێی پێشێ بەرەو دوایە دەڕوا، نازانی بۆ کوێ دەچی
لە سپیایی بۆ نێو رەشی، کرمێک لە نێو لەشی
تا دوێنێ، دنیات دەویست، ئێستاش هەستی بی بەشی
لەبیرتە، رۆژ هەڵدەهات، ئێستا رۆژ لێت هەڵدێ
رۆژ و شەوت هەر یەکە، خۆت لەگەڵ خۆت بەشەڕ دێی
دار و دیوار، رەفیق و میوان
لێت وەدەنگ دێن وەنێو خەڵکی دەکەوی
رەنگی تۆ یەک رەنگ نییە
لە پێش ئاوێنە چاو لە خۆت دەکەی، بێزاری نا؟
وەکوو دەریا بووی ئێستا وەک چۆمی بێ ئاوی ها؟
وەک کێو راوەستابووی، ئێستا داکەوتوو و رووخاوی
پێکەنینت کاتی کێشانە و دوایە داماوی
پرسیار دەکەی بۆ ئەو هەموو لوت هەڵدێن و دەکشێنەوە
ئەوانەی بە ترس نێویان دێنای دەتشکێننەوە
چۆکت شکاوە و کێشان چی بەسەر هێناوی
بۆ یەک باریش خۆت ببینەوە، موعتادیان ناو لێناوی

خۆت ببینەوە و دیسان بگەڕێوە بۆ لای خۆت
ئەگەر کەس لە دەورت نەما، ئەمن لە لای تۆم
لە بەینت دەبا جیاوازی دوێنێ و ئەوڕۆ
دەتوانێ هەموو شتێک وەک پێشێی لێبێتەوە بۆت

مەواد بە سیاسەت بڵاوکراوە لە نێو خەڵکی
تا ئەتۆی کە سنوورت دەشکاند، نەتوانی لە سەر عەرزی هەستی
رێی لە عەرزی دانی کوردیان دیتەوە بە دووکەڵی
جاش و دوژمن غافڵ بوو بۆ پێوەدان وەک ماری دووسەری
هەستەوە به رەقیب بڵێ، ئەی رەقیب هێستا ماوم
دەگەڕێمەوە سوێند بە پاکی دڵ و تیشکی چاوم
مەڵێ مردن قەولی پێداوم، هەر دەمیش ژاکاوم
بڵی دەگەڕێمەوە هێستاش بۆ خەبات راوەستاوم

خۆت ببینەوە و دیسان بگەڕێوە بۆ لای خۆت
ئەگەر کەس لە دەورت نەما، ئەمن لە لای تۆم
لە بەینت دەبا جیاوازی دوێنێ و ئەوڕۆ
دەتوانێ هەموو شتێک وەک پێشێی لێبێتەوە بۆت

Advertisements

تاگەکان: ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: