ئایا یەکێتی دۆڕاوە یان براوەیە؟ حیسام ده‌ستپیش

pukpdkNRT: پێم وایە دیسان خەڵکی کوردستان لە کاتێکی هەستیاردا دەژی. کاتێک کە لێوان لێوە لە بەرەی خێر و شەر. لاێکی ئەم بەرەیە پارتی و یەکێتییە و لاێکەتریشی گۆڕان و ئیسلامییەکانن. لەو کاتەەوە کە ئەم یاساییە لە گەرمەی شەری لایانەکان لە پەرلەمان پێی نایە دەرەوە. لایانە جۆراجۆرەکان سەنگەریان لە یەکتر توند کرد. سەنگەرێک کە بۆ نەمان یان سەرکەوتنی لایانە سیاسییەکان دارێژراوە.

پارتی کەمتر خۆی ئاوێتەوەی گەمەکە کردووە. شەری سەرەکی لە نێوان یەکێتی و گۆڕاندایە. گۆڕان یەکێتی تاوانبار دەکات کە خیانەتی کردووە. یەکێتیش کە لە حاڵەتی بەرگریداییە و پەلاماری هێرشی لە خۆی بڕیوە، دەلێ رێگای بۆ سازان کردۆتەوە و ئەمە باشترین چارەسەرە.

لەگەرمەی ئەم رووداوانەدا دیسان وەک هەموو جارێک رێکلام و دعایە ناهێلێ کە راستییەکان بەرچاو بکەون. بۆیە ئەم یاساییە لە نێوان خێر و بەرەکەتی بەهەشت و ئازارەکانی جەهەنەمدا لێکدەدرێتەوە. بۆیە پرسیارێک کە دەبێ لە خۆمانی بکەین ئەوەیە کە ئایا دەبێ دەرەنجامەکانی ئەم یاساییە لە بەستێنی گوتاری هێزە سیاسییەکانەوە چاوی لێ بکەین یان لە رێگەی خەیاڵە گەورەکەی دیمکراسییەوە؟

ئەوەی روونە گوتاری سیاسی پارتی دیمکرات پێش ئەم یاساییە بریتی بوو لە رێفراندۆم لە سەر دەستور. یەکێتی داوای سازانی دەکرد. ئۆپۆزیسیونیش باسی گرانەوەی دەستوری کردبووە مەبەستی خۆی.

ئاڕاستەی گوتارەکان گەرایەەوە ناو پەرلەمان. لەوێدا هیچ یەک لە لایانەکان رازی نەبوون بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک. واتا هەموان لە چوارچێوەی گوتاری خۆیاندا سەنگەریان گرتەوە.
ئۆپۆزیسیون کە وایان هەست دەکرد کە پرۆسەکەیان بلۆک کردووە و ئیتر تۆپەکە لە گۆرەپانی پارتی و یەکێتیدایە، رووبەرووی شۆکێک بوونەوە کە دەرفەتی بیرکردنەوەی لێ بڕین.

لە یەکەم ئاوڕدانەوەدا بەدوور لە خەیاڵی گەورە کە دیمکراسییە و بە پێی خوێندنەوەێکی واقعیانە ئەوەی روویدا لە قازانجی یەکێتییە. بۆ ئەم مەبەستە دەبێ چاو لە دیوە شارەواەکانی ئەم بڕیارەی یەکێتی بکەین. هەرچەن یەکێتی وەک گۆڕان سەیری پارتی ناکات. بەڵام لە کۆتاییدا ئەم دوو هێزە دەرەنجامی یەک پێشخانی فیکرین. پێشخانێک کە دژایەتی پارتی یان سەنگەرگرتن لە پارتی تەنها هەڵوێست نیە، بەڵکوو شوناسیشە. هەر بۆیە “عەبدوڵا مەلا نوری” سەرۆک پەرلەمانی وەک ” جاش ” ناو برد. کە واتە پێم وا نیە مەوداێکی زۆر لە نێوان ئەم دوو هێزە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارتی هەبێ. بەڵام ئەوەی پاڵی نا بە یەکێتییەوە گەیشتن بە هەمان ئامانج بوو کە گۆڕان بەدواداچوونی بۆ دەکات. واتا کۆنترۆڵکردنی پارتی، بەتایبەت سەرۆکی ئەم پارتە کە خاڵی کۆکەرەوەی هەموو لایانەکانی ناو پارتی دیمکراتە.

یەکێتی بۆ براوەیە
هەروەها کە پێستر ئاماژەم پێدا تێگەیشتن لەم پرۆژە یاساییە تەنها کاتێک راستە کە لە بەستێنی خۆیدا چاوی لێبکەی. بۆ ئەم مەبەستە لە چوار رەهەندەوە بە قازانجی یەکێتی تەواو دەبێ.

یەکەم: پەلکێشکردنی پارتی بۆ پێگەی یەکێتی
دووەم: شکاندنی کاریزمای سەرۆکی هەرێم
سێیەم: رووخاندنی خەیاڵی پارتی بۆ مانەوەی سەرۆکی هەرێم بۆ ماوەی چوار سالێتر
چوارەم: هاوسەنگکردنی پەرلەمانی داهاتوو

لە هەنگاوی یەکەمدا یەکێتی کە لەم رۆژانەدا لە نەبوونی” مام جەلال ” ئازار دەبات. واتا لە بواری پێگەی جەماوەرییەوە ئەگەر زۆر گەشبین بین دەتوانێ ئەوەی بەدەستییەوەیە، بیهێلێتەوە. بۆیە ئەم پارتە خۆی و قەوارەکەی بە باشی دەناسێ و دەیزانێ. لەلاێکترەوە یەکێتی بە باشی دەزانێ کە گەمە سەرەکییە لە نێوان پارتی و گۆڕاندایە. پارتی خاوەن جەماوەرێکی زۆرە و گۆڕانیش پێناچێ زۆر گەشە بکات. لەم کاتەدایە کە لە کەشێکی ئاوادا کە گۆڕان پەلاماری پارتی دەدا و یەکیتی رادەی سەنگی خۆی دەزانێ. ئەوە تەنها پارتییە زەرەر دەکات.

چونکە زۆر لەو مانایانە کە هەیمەنەی بۆ ئەو ساز دەکرد دەچێتە ژێر پرسیارەوە.
خاڵی دووەم شکانی کاریزمای سەرۆکی هەرێمە. پێم وایە ئەوە شتێکی حاشاهەنەگرە کە مەسعود بارزانی خاوەن کاریزماێکە لای تاکی کورد. ئەم کاریزماییە تەنها بەرهەمی تواناییەکانی خۆی نیە. بەڵکوو  بنەماڵە، بوونی ئەوان بە درێژای خەباتی رزگاریخوازی کورد و هەروەها ئەو هەڵوێستانەی کە سەبارەت بە پرسی کورد لە عێراق و ناوچەکە لە خۆی نواندوییەتی جۆرێک لە هەیمەنەی لای تاکی کورد سازکردووە کە بارزانی دەتوانێ وەک رێبەرێک بە کۆمەڵگا بناسێنێت.

یەکێتی وەک رەکابڕی سەرەکی پارتی زۆر بە جوانی پارتی دەناسێ. بۆیە بە پارادۆکسیکاڵکردنی رۆل و پێگەی بارزانی هەوڵدەدات کە پێگەی بارزانی بشکێنێ. ئەم شکاندە لەم پرۆژە یاساییەدا خۆی دەبینێتەوە. بە شێوەێک کە سیماێکیتر لە بارزانی دەخاتە روو. سیماێک کە تاکوو ئەمرۆ بارزانی حەزی لێ نەبووە کە پیوە بناسرێ. لێرەدایە کە بە هێشتنەوەی بارزانی یارمەتی گریمانەکەی ئۆپۆزیسیون دەدات کە بارزانی دەیهەوێ لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. ئەم قسە کاردانەوە لای تاک یان رای گشتی ساز دەکات. بۆیە یەکێتی لە هەڵبژاردنی داهاتوو رووبەرووی کەشێک دەبێتەوە کە کاریزماێک بوونی نیە. واتا رێگەی لە کاک مەسعود گرتووە کە خۆی بپالیوێ.

بواری سێیەم دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە لەم ماوەدا یەکێتی بە جوانی دیاربوو کە توانای کۆنترۆل یان بەرگری لە هێشتنەوەی سەرۆکی هەرێمی نیە. بۆ ئەم مەبەستە بە جێگای ئەوەی خۆی لە ئۆپۆزیسیون و پارتی دوور بکاتەوە هەوڵیدا لە نێوانیاندا گەمە بکات و باسی سازان بکات. بەڵام گوشارەکانی پارتی ئەوەندە بەهێزبوون کە پێم وایە هانیانیدا بە جێگای پاڵدان بە ئۆپۆزیسیون روو لە پارتی بکات و زۆر ماکیاولیانە گەمەکە بەرێوە ببات.

بە پێی ئەو چوار خاڵە کە لەگەڵ پارتی رێکەوتوون. یەکێتی لەم چوار خاڵە تەنها خالێکی مەبەستە ئەویش کۆنترۆڵکردنی سەرۆکی هەرێمە بۆ ئەوەی تەنها دوو ساڵ لەم پۆستەدا بمێنێتەوە و نەتوانێ خۆی بپالێوێ. لێرەدایە کە یەکێتی هەوڵدەدا کە خەیاڵە گەورەکانی پارتی کە لە دەروازەی سەرۆکی هەرێمەوە تێپەر دەبێ، کۆنترۆڵ بکات. بەشێوەێک کە دیسانەوە بیهێنتەوە ئەو پێگەییە کە یەکێتی تێدایە. واتا پارتێکی بێ سەر.

خاڵی کۆتایی دەگەرێتەوە بۆ هاوسەنگکردنی گەمەکان لە پەرلەمانی داهاتوو. یەکێتی هێزێکە کە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە بەردەوام بە ئەقلییەتی هاوسەنگییەوە کاری کردووە. ئەم هێزە قەد ناتوانێ کە بیر لە خەیاڵی گەورەتر بکاتەوە. چونکە لەو کاتەوە دامەرزاوە و لەو کاتەوە لە پانتای کوردستان و ناوچەکەدا گەمە دەکات، هەر کاتێک کە باسی هاوسەنگی بووە، یەکێتی راوەستاوە و توانای بەرەوپێشچونی نەبووە.

لەم کاتەدا، هەروەها کە پێشتر ئاماژەم پێدا،  یەکێتی بیر لەو هاوسەنگییە بۆ مانەوەی خۆی دەکات. ئەوەی کە لە چەن مانگی داهاتوو روو دەدات هەڵبژاردنی پەرلەمانە. هەڵبژاردنێک کە یەکێتی رووبەرووی دوو هێزی سەرەکی دەکاتەوە. یەکەم پارتی کە پاشڤەچونێک لە لایانگرانیدا نابینرێ و زۆر سیقەی بەخۆیە. دووەم گۆڕان کە وەک پارتی خۆی بە جەمسەرێک دەزانێ.

لێرەدا یەکێتی لە هەنگاوی یەکەم پارتی دەهێنتە ئاستی خۆی واتا لە خەیاڵی نزیک لە نیوەی دەنگەکان دووری دەخاتەوە. لەهەمانکاتدا گۆڕانی بەو ئاستەی ئێستاوە قەبوڵ دەکات. هەر بۆیە گەمەکە لە ئاستێکی ناهاوسەنگەوە دەگەرێنێتەوە بۆ هاوسەنگی. واتا دەرفەتێک کە بتوانێ لە پەرلەمانی داهاتوو تێدا گەمە بکات.
لە کۆتاییدا ئەوی باس کرا خستنە رووی دیوێکتری ئەم پرۆژە ئاساییە. پرۆژە ئاساێک کە شەپۆلە سەرەتاییەکانی جۆرێک لە دڵەراوکێی لە پانتایی سیاسی کوردستاندا ساز کردووە. هەرچەن زۆر ئەستەمە کە دەرنجامی ئەم دڵەراوکێ سیاسەت لە کوردستاندا بەرەو لێواری داڕمان ببات.

لەلاێکترەوە ئەوەی باسکرا پەیوە ستە بەوەی کە سەرۆکی هەرێم چۆن مامەڵە لەگەڵ ئیمزاکردنی ئەم پرۆژە یاساییە دەکات. ئایا ئەویش وەک مەکتەبی سیاسی پارتی بیر دەکاتەوە یان بە جۆرێکیتر سیمای ئەم پرۆژە یاساییە دەکات؟ بۆیە دەبێ چاوەروان بین بۆ ئەوەی ببینین کە دەرنجامی ئەم گەمە بە کوێ دەگات. ئایا رەوتەکە بەرەوپێش دەروات یان ئاکارێکیتر دەگرێتە خۆی؟

Advertisements

تاگەکان: , , , , ,

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: