گۆرانییه‌كانمان/ د. شێركۆ عبدالله‌‌/ کوردستانی نوێ

xendeسه‌یرم له‌و نه‌وعه‌ زه‌لامانه‌ دێت كه‌ رقیان له‌گۆرانی‌و مۆسیقای كوردییه‌. وه‌ڵڵاهی به‌من بێت شه‌وو رۆژ هه‌ر ده‌هۆڵ‌و زوڕنامان بۆ بخه‌نه‌ سه‌ر چونكێكم گۆرانییه‌كانی كورد به‌ته‌نیا هه‌ر گۆرانی نین، به‌ڵكو ملیۆنه‌ها ورده‌واڵه‌و مه‌سه‌له‌ی جیاوازیان تێ‌ ئاخنراوه‌. مه‌سه‌له‌ن بۆ نموونه‌:

1. مانگ له‌ئاسمان راوه‌ستاوه‌/ عیلمی فه‌له‌كه‌
2. ئای له‌گه‌لاوێژ به‌چاو شه‌ڕ ده‌كات / فیلمی ترسناكه‌
3. ئای‌ ره‌زییه‌ شۆڕه‌بی‌، گیانه‌ شین بووی‌ له‌كێوی / مه‌وزوعێكی كشتوكاڵییه‌و عائیدی پۆلیسی دارستانه‌.
4. سه‌ره‌ رێكه‌ی لێ‌ ئه‌گرم وه‌ك حه‌مه‌ تاڵی‌ بانه‌ / باسی‌ شه‌ڕی‌ پارتیزانییه‌.
5. نایلۆنه‌ برام نایلۆنه‌، له‌و نایلۆنی خه‌تخه‌تی/ ریكلامی بازرگانییه‌.

6. هاته‌وه‌ بابێته‌وه‌ ناسكه‌ له‌حه‌مامه‌وه‌/ هه‌واڵه‌.
7. گه‌رچی‌ دڵداری له‌خاكی ئێمه‌دا ئه‌فسانه‌یه‌.
هه‌ر به‌ته‌نیا بۆ كوڕی‌ خاوه‌ن ته‌لارو عانه‌یه‌/ ده‌رباره‌ی ناكۆكییه‌ چینایه‌تییه‌كانه‌.
8. سه‌بری‌ ئه‌ڵێ من شوو ناكه‌م/ دروشمی فێمینیزمه‌كانه‌.
9. بۆچی‌ چیم كردووه‌ گوڵم.هه‌ردوو سی‌‌و جه‌رگ‌و دڵم / ده‌رسی‌ بایۆلۆجییه‌.
10. ئه‌رێ‌ به‌رتیلیان ئه‌دا وه‌ڵڵا ئه‌پاڕانه‌وه‌/ ستایشكردنی سیستمه‌ ئیدارییه‌كه‌یه‌.
11. خوا دایكت بگرێ، باوكت بێ‌ ئیمان/ دوعایه‌.
12. تۆز ئه‌كا تۆز ئه‌كا/ ده‌رباره‌ی‌ وه‌زعی جاده‌وبانه‌كانه‌.
13. شه‌وو رۆژ بیست‌و چواره‌، به‌ده‌قیقه‌و به‌سه‌عات/ جوگرافییه‌.
14. هه‌وره‌كه‌ی بارانییه‌، چاوڕه‌شم له‌كانییه‌/ كه‌شناسییه‌.
15. ده‌مه‌كه‌ت بێنه‌و ده‌ستت لابه‌/ ته‌كلیفی قۆڕه‌.
16. سه‌رگۆنای به‌لێو ده‌مژم، مه‌مكۆڵانی به‌په‌نجه‌ / له‌قته‌ی رووته‌.
17. هه‌روه‌ك بازوبه‌ن بتكه‌مه‌ باڵم / باسی‌ باڵباڵێنه‌ حه‌یاته‌كه‌یه‌.

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: