بۆ ته‌واوی دۆستان که به ئاگری نه‌ورۆز دڵتان بۆ ئازادی و ئاشتی گه‌ش ده‌بێت، سڵاو! سڵاو له گه‌له‌که‌م، له میزۆپۆتامیا که سه‌رچاوه‌ی شارستانییه.
ئه‌مڕۆ ئاگری نه‌ورۆزی وه‌رگه‌ڕانده شادییه‌کی هۆشیاربوونه‌وه و دیموکراسی، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سڵاوی خۆم ئاراسته‌ی ته‌واوی ژنان و گه‌نجانی وڵاته‌که‌م ده‌که‌م. بانگ له هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که له دڵیان‌دا شوێنێکیان بۆ ئاشتی ته‌رخان کردوه. به‌ده‌م بانگه‌وازیمه‌وه بێن و به رۆحی پشتیوانی سه‌دان ساڵه‌وه یه‌کبگرن. من جه‌ژنی هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئاسیا که لانکه مێژووی شارستانێیه‌تی جیهان بووه، پیرۆز ده‌که‌م. گه‌لانی هێژای تورکیا مێژوو نیشانی هه‌موو لایه‌نێکی داوه که رێبه‌ری ئاشتیییه‌کی به بڕیار هه‌نگاو بۆ دواوه نانێت، گرفته مێژووییه‌کان هه‌ر چی ده‌بێت، به گشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ساره‌کان ده‌بێت ببێته وه‌ڵامده‌ره‌وه . سه‌ره‌که‌ترین پڕسیار که رووبه‌روی ده‌بینه‌وه ئه‌وه‌یه:” ئایا با کوده‌تا به‌رده‌وام بێت یا خود به ریگای دیموکراسییه‌کی ته‌واو و رادیکاڵ درێژه به رێگای خۆمان بده‌ین. ئه‌و دۆخه‌ی که رۆژانه‌ی ده‌یبینین و له ئاردایه، له دوایی نه‌ورۆزه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه. به ته‌واوی رێگای کۆتایی هاتنی دژوارییه‌کان نیشانمان ده‌دات، ئه‌وه‌ی که تا ئێستا به‌رده‌وام بوو، پرۆسه‌ی دیالۆگ بوو که گرنگ بوو. له‌م قۆناخه‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن له نیازی یه‌کتر تێگه‌یشتن. راستی و تێر بوون گه‌یشته ئاستی تاقیکردنه‌وه، ئه‌و تاقیکردنه‌وه ئاشکرایکرد که وێرای هه‌ڵوێستی پاسیڤ(ناچالاک)بوون له بنه‌مادا، یاسای هه‌ڵاتن و درێژکردنه‌وه‌ی کاتی حکومه‌ت، به‌ڵام نیشانی‌دا که هه‌ر دوو لایه‌ن له به‌دواداچوونی ئاشتیدا به بڕیارن. به‌ڵام سه‌ره‌رای گرنگی قۆناخه‌کانی دیالۆگیش، له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به ته‌واوی گرێ‌دراو نین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئاشتییه‌کی هه‌میشه‌یی رێ و شوێنێکی تێر و ته‌سه‌ل ناخه‌نه رۆژه‌ڤه‌وه. له‌م قۆناخه‌دا ئێمه تێگه‌یشتین بۆ رێک وپێک بوونی دانوستاندنه‌کان، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی ئاماده نه‌کرێت، نابێت. ئاشتی له شه‌ڕ سه‌خت تره، به‌ڵام بێگومان هه‌ر شه‌ڕیکیش ئاشتییه‌کی هه‌یه. کاتێک به‌رخۆدانمان کرد نه‌ترساین. له ئاشتیش ناترسێن. به‌رخۆدانمان له دژی برایه‌تی گه‌لان نه‌بووه. به‌رخۆدانێکی خاوه‌ن سیسته‌مێکی کاراکته‌ر هه‌ژمۆنی له ناوبه‌ر نکۆڵی و زولکار بوو. ئاشتیشمان له دژی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تان نییه. بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی میزۆپۆتامیا، ئانادۆل و کوردستانه. له‌سه‌ر ئه‌و خاکه که‌وناره و هه‌زاران ساڵه‌یه، خاوه‌ن و ئاماده‌کاری میراسی کلتووری جیهانیان کردوه. حکومه‌ت و دوه‌ڵه‌تیش ناچاره که شێوه‌یه‌کی گونجاو به پێی ئه‌و راستییه هه‌ڵسوکه‌وت بکات. کاروانی گه‌وره‌ی ئاشتیمان له ئۆسلۆوه تا پاریس، له گه‌ڤه‌ر، لیجه له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی KCK تا هه‌ڵوێستی زالمانه‌ی دژ به زیندانیانی نه‌خۆش رووبه‌روی هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه بۆته‌وه. ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌مانه پووچه‌ڵ بکاته‌وه، باڵاده‌ستی گڵادیۆی نێوده‌وڵه‌تی بله‌رزێنێت و پووچه‌ڵی بکاته‌وه، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌یه، واته ئێوه‌ن. بزوتنه‌وه‌که‌مان رۆڵێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له بێ کاریگه‌ر کردنی سیسته‌می ماندات له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمه‌که. ده‌بێت هۆشیار بین له‌به‌رامبه‌ر به پیلانگێری نێونه‌ته‌وه‌یی که به هه‌زاران شێوه رووبه‌رومان ده‌بێته‌وه. ئه‌وه به‌رپرسیارێتی مێژوویمانه. ئه‌و راستییه له رۆژئاوا، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمه‌که به چاره‌سه‌ری دیموکراتییانه‌ی یاسایی ده‌کرێت به هێزتر بکرێت. له ته‌نیشت توانستی گه‌وره‌ی ئازادی و یه‌کسانی لای ژنان و بارکردنی به به‌ها ئه‌خلاقی و جوانه نوێیه‌کان به پێشکه‌وتنه کۆمه‌ڵایه‌تیه دیموکراتییه‌کان ده‌بێته به‌ردی بناغه‌ی ئاشتی . بزوتنه‌وه‌که‌مان وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌نج ده‌ستیپیکرد و هه‌میشه به گه‌نجی مایه‌وه که به‌رامبه‌ر به هێرش و گێره‌شێوێنییه‌کانی دژ به ئاشتی جارێکی تر گه‌نجان ده‌بێ ببن به پارێزه‌ر و به‌رگریکار. گه‌له‌که‌مان که به‌ره‌و ئه‌وروپا و هه‌ر چوار لای جیهان کۆچبه‌ر بووه، ده‌بنه ئه‌و ده‌نگه‌ی که هاواری ئاشتی و ژیانێکی به نرخ و ئازادمان بگه‌یه‌نێته هه‌موو جیهان. به باوه‌ری و وڵاتێکی ته‌واو دیموکراتیانه، که هه‌موو گه‌ل و باوه‌رییه‌کان خۆیانی تێیدا ئازاد ببینن، به هه‌ستی شۆڕشگێری سڵاوتان لێده‌که‌م. بانگه‌وازی له هه‌موو که‌سێک ده‌که‌م که له ئاست سه‌رده‌م و مرۆڤایه‌تیدا خۆیان به‌رپرسیار ببینن و ببنه به‌ردێک له بناغه‌ی گه‌وره‌ی ئاشتیدا . سڵاو له‌وانه‌ی بۆ برایه‌تی گه‌لان کار ده‌که‌ن.
عه‌بدولڵا ئۆجالان
زیندانی ئیمرالی