چارب: ئەمڕۆ منیش کوردم

charbپارل چارب، سەرنووسەری گۆڤاری “چارلی هیبدۆ”ی کۆمێدی فەرەنسی، كە ئەمڕۆ لەلایەن چەند چەكدارێكەوە هێرشكرایە سەر گۆڤارەكە و بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و 10ی دیكەش برینداربوون، كە چارب خۆیشی لەنێو كوژراواندا بوو، 22ی ئۆكتۆبەری 2014 وتارێكی لەسەر كورد نوسیوە.

دەقی وتارەكەی پارل چارب:
من کورد نیم و تەنانەت یەک وشە کوردی نازانم، تەنانەت توانای ئەوەم نییە ئاماژە بۆ ناو و کولتووری کوردیش بکەم، ئەو شتانە بە تەواوەتی بۆ من نامۆن، بەڵام وەک ئەوەی ئیلهامێکم بۆ بێت لە ناکاوەوە شتێک روودەدات، بەڵێ روویدا ئەوە منم بە کوردی دەخۆم و بە کوردی بیر دەکەمەوە و قسەی پێ دەکەم، بە کوردی گۆرانی دەڵێم، بە کوردی دەگریم، بەڵێ ئەمڕۆ منیش کوردم.

کوردەکانی سووریا لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ دراون، ئەوان شەڕی تاریکی دەکەن، بەرگری لە خاک و نیشتمان و خێزان و ژیانی خۆیان دەکەن، ئەگەر ناحەزان پێیان خۆشبێت یان نا، ئەوان تاکە هێزن رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە، ئەوان بەرگری لە ئێمە دەکەن، نەک دژی ئیسلام، بەڵکو دژی گەورەترین و دڕندەترین گرووپ دەجەنگن.

چۆن دەتوانن باوەڕ بە ئێمە بهێنن کە ئەو هاوپەیمانێتییەی دژی داعش دروستکراوە راستە، بۆیە لەبەر چەند هۆکارێک، ژمارەیەك ئەندامی ئەو هاوپەیمانێتییە نێودەوڵەتییە تا هەنووکە لەگەڵ داعش لە پەیوەندیدان تەنانەت (پەیوەندی ئابووری و سیاسی و ستراتیژیان) لەگەڵ داعش هەیە، دژی گاڵتەجاری و کوشتن لە ناوچەکە، بەڵام سەرباری هەموو ئەمانەش کورد هەر لەسەر پێی خۆی وەستاوە و ماوە.

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: