هەرێمێکی قۆرخکراو- پاسەوان

Talabani-ve-Barzani-Kurdistan-Photo-كوردستان-flickr

بنەماڵە قۆرخی سیاسی و بازرگانی هەرێم دەکەن / پاسه‌وان:

ئەگەرچی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992 ەوە جۆرێک لە خۆبەرێوەبەریی هەیەو خاوەنی حکومەت و پەرلەمانی خۆیەتی، بەڵام تا ئەمرۆش دام و دەزگاکانی بە دامەزراوەیی نەکراون و بنەماڵەوکارەکتەرە سیاسیەکان رۆڵیان هەیە لە حکومەت و داوو دەزگاکاندا.

لە هەرێمی کوردستان بەهۆی زیاتر لە 10 ساڵ دوو ئیدارەیی تا ئەمرۆش رەنگەکانی دووئیدارەیی لە چوارچێوەی بنەماڵەی تاڵەبانی و بەرزانیدا خۆی تۆخ دەنوێنێت، بەوەی لە دەڤەری هەولێر و دهۆک بنەماڵەی بارزانی قۆرخی تەواوی دەسەڵاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوری و بازرگانیەکانیان کردووەو لە دەڤەری سلێمانی و لەناو یەکێتیشدا بنەماڵەی تاڵەبانی قۆرخی بوارە سیاسی و ئەمنی و ئابوریەکانیان کردووەو لەبەرژەوەندی بنەماڵەکانیان بەکاریان دێنن.

barzani-family

یەکەم/ بنەماڵەی بارزانی

بنەماڵەی بارزانی لە ئێستادا بە دیارترین و کاریگەرترین بنەماڵەی هەرێمی کوردستان دادەنرێن لەوەی کە زۆرینەی جومگە سیاسی و ئابوری و بازرگانیەکانیان لەژێر دەستدایەو هەموو هەوڵێکیان بۆ فرانکردنی دەسەڵاتی بنەماڵەکەیان و کۆنترۆلکردنی تەواوی کایە سیاسی وئابوریەکانی کوردستانە.

لە ئێستادا مەسعود بارزانی ( سالی 1946 لە شاری مهابات لەدایک بووە) کەلە ساڵی 1979 ەوە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ( پارتی لە 16ی ئابی 1946 لەلایەن مەلا مستەفاوە لە مهاباد دامەزراوە) و لە ساڵی 2005 یشەوەبەرەسمی بۆتەسەرۆکی هەرێمی کوردستان کە دوای تەواوکردنی دووخول ئامادە نەبوو پۆستەکەی جێبهێڵێت و لە 30ی حوزەیرانی 2013 دوساڵی بۆ درێژکرایەوە و ئێستاش ئامادە نیەپۆستەکەی جێبهێڵێت بۆیە گەورەترین قەیرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان درووست کردووە.

مەسعود بارزانی وێرای پۆستی سەرۆکی هەرێم کەلە 19ی ئابەوەکۆتایی هاتووەوئامادەنیەچۆڵی بکات ماوەی 36 ساڵیشە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، مەسعود بارزانی دەسەڵاتی بێسنوری هەیەلە بواری ئابوری و بازرگانی و سیاسی هەرێمداو حیزبەکەشی بە دەوڵەمەندترین حیزبی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەژمار دەکرێت.

نێچرڤان ئیدریس بارزانی، کەبرازای مەسعو بارزانیەوکچی مەسعود بارزانیش هاوسەرێتی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە ساڵی 1999 ەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە واتا 16 ساڵ جگە لە دوو ساڵی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵ ( 2009 بۆ 2011 ) .

نێچیرڤان بارزانی لەماوەی سەرۆکایەتی حکومەتەکەیدا، ئەوپۆستەی بۆ بواری بازرگانی بەکارهێناوەو لە ئێستادا بەگەورەترین بازرگانی نەوت و بوارەکانی دیکە دادەنرێت و زۆرترین کۆمپانیای لەدەوری خۆی کۆکردۆتەوە.

نیچیرڤان بارزانی هێندەی وەک خاوەنکارو سەرمایەدارو بازرگانی گەورە ناسراوە هێندەوەک سیاسیەکی قاڵبوو نەناسراوە بەتایبەتیش لای سیاسیە تورکەکان وەک سەرمایدارێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، نێچیرڤان بارزانی لە ئێستادا ب دووەم کەسی ناو بنەمالەی بارزانی دادەنرێت، کورەکەشی بەناوی ئیدریس نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی رێکخراوی روانگەیەو ناو بە ناو لە راگەیاندنەکانی پارتیدا دەردەکەوێت خولی وەرزشی دەکاتەوە و سەردانی رێکخراوە پیشەییەکان دەکات، هێشتا رون نیە بە چ پۆستێک دێتە گۆڕەپانی سیاسییەوە).

دوای ئەویش مەسرور مەسعود بارزانیە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆکی دەزگای پاراستنە. مەسرور بە پیاوێکی ئەمنی ترسناک ئەژمار دەکرێت و بە باڵی موحافیزکاری ناو پارتی دادەنرێت، مەسرور بە کەسی سێیەمی ناو پارتی و بەرزانی دادەرێت.

مەنسور مەسعود بارزانی کە کوڕی دووەمی مەسود بارزانیە فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گولانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانە، هاوکات ناسر مەنسور مەسعود بارزانی، کەکوری مەنسور بارزانییە و سەرۆکی یانەی پێشمەرگەیە.

لە براکانی مەسعود بارزانی ( سیداد، نیهاد، دڵشاد ، سیهاد ، وەجی ) سیداد بارزانی، کە برای مەسعود بارزانییە و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی مەسعود بارزانییە، لە زۆربەی بۆتە نایبەتی و کۆمەیەتیەکان سیداد بارزانی نوێنەرایەتی مەسعود بارزانی دەکات، دڵشاد بارزانی، برای مەسعود بارزانییە و نوێنەری حکومەتی هەرێمە لە ئەڵمانیا، زۆرێک لە سەرچاوە نارەسمیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دڵشاد سەرپەرشتی سەرمایەکی بنەماڵەی بارزانی دەکات لەدەرەوە، وەجیه بارزانی، برای مەسعود بارزانییە و سەرلەشکری یەکی سوپای پاسەوانی هەرێمە و لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراقدا بە هەڵە لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە بریندارکرا، ئیستا لەئەمریکا دەژی. سیهاد بارزانی، برای مەسعود بارزانییە فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی پارتیە، نیهاد بارزانی، برای مەسعود بارزانییە و بەرپرسی کاروباری کۆمەڵایەتی سەرۆکایەتی هەرێمە.

سیروان بارزانی کوری سابیر بارزانی زربرای مەسعود بارزانیە لە ئێستادا بەرپرسی میحوەری گوێرە، بەلام بەرپرسی کۆرەک تیلی کۆمەوبە سەرمایەدارێکی گەورەی ناوپارتی دادەنرێت.

رەوان ئیدریس بارزانی، برازای مەسعود بارزانییە و برای نێچیرڤان بارزانیەو پلەی عەمیدی سەربازی هەیە و بەرپرسی پاسەوانی نێچیرەڤان بارزانییە، سەرەرای ئەوەش سەرقاڵی بارزانیە، ئیجرا ئیدریس بارزانی، ببرای نێچیرڤان بارزانیەو بەرپرسی نوسینگەی نێچیرەڤان بارزانییە.

ئەدهەم بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانییە و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و پەرلەمانتاری خانەنشینکراوی کوردستانە، پێشتر سەرۆکی حیزبوڵای شۆرشگێری کورد بوو، بەلام هاتە ناوپارتیەوەو زوو زوو لە پارتی و بارزانی نیگەران دەبێت و دادەنیشێت.

شێخ سیراجەدین بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانییە و پێشتر سەرۆکی دەزگای مین بوو لە هەرێمی کوردستان،

لەخانەوادەی خاڵوانی مەسعود بارزانیش هۆشیار زێباری، خاڵی مەسعود بارزانییە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق بوو ئێستا وەزیری دارایی عێراقە، هاوکات بابەکر زێباری، کە لەخانەوادەی خاڵوانی مەسعود بارزانییە و ماوەی 10 ساڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بوو لە ئێستادا خانەنشینکراوە.

بەو پێیەش بەتایبەت لە دەڤەری هەولێر و دهۆک بنەماڵەی بارزانی قۆرخی تەواوی بوارە سیاسی و ئەمنی و ئابوری و ئابزرگانی و وەبەرهێنانێکیان کردووەو بەوپێیەش هەمووبریارێکی سیاسی و ئەمنی لە دەستی خۆیاندایە.

talabani.family

دووەم/ بنەماڵەی تاڵەبانی

ئەگەرچی جەلال تاڵەبانی ( 1933) لە خانەوادەیەکی ئایینی لە ناودار لەدایک بووە بەلام جیاواز لە بنەماڵەی بارزانی وخودی مەسعود بارزانی ئەم خۆی بە تواناو لێهاتووی خۆی گەیشتۆتە ئەوپلەیە، لە ساڵی 1976 یەکێتی نیشتیمنی کوردستانی دامەزراندووەو تا ئێستا سکرتێری گشتی یەکێتیە کە 39 ساڵە.

تاڵەبانی لەسەرەتای کاری سیاسیەوە وەک کەسایەتیەکی دوور لە سەرمایەداری و بنەماڵەیی هاتە مەیدان بەلام لەدوای روخانی رژێمی بەعس و چوونی بۆ بەغداد خزم و کەسە نزیکەکانی هێنایە ناو کایەی سیاسی و بازرگانیەوە، تا ئەمرۆش تاڵەبانی سەرەرای نەخۆش کەوتنی تەواوی سەرمایەی یەکێتی و لایەنی ئەمنی یەکێتی لای خانەوادەکەیەتی.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە هاوسەری تاڵەبانی کچی کەسایەتی ناوسراوی روناکبیری و سیاسی ئیبراهیم ئەحمەدە پێشتر وەک سیاسیەک دەرکەوتووە لەسەرەتادا تەها وەک خێرخوازێک خۆی دەرخست و رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانی هەبوو، بەڵام لەئێستادا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بە کەسی یەکەمی ناو یەکێتی ئەژمار دەکرێت و بریاری سیاسی و ئەمنی یەکێتی لەلای ئەوە، بەلام لەگەل ئەوەشدا هێری ئیبراهیم ئەحمەد بە کەسێکی سەرمایەدار ئەژمار دەکرێت و بەوەی لە پشت زۆرێک لە بیناو وەبەرهێنانەکانی سلێمانیەوەیە.

قوبات تاڵەبانی کەکوری دووەمی تاڵەبانیە لە ئێستادا بە خێرا هاتە ناو مەیدانی سیاسیەوەو بە زوویی بووە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەگەرچی قوباد لەسەرتای لاوێتیدایە بەلام لەناوەندی سیاسیدا بە تاڵەبانی بچوک ناوی دێنن و بنەماڵەی تاڵەبانی هێوایان پێیەتی.

پاڤیڵ تاڵەبانی کە کوری گەورەی تاڵەبانی پێشتر سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر بوو بەلام ئێستا وەک کەسێکی ئەمنی دەردەکەوێت.

لاهور تاڵەبانی کە کوری شێخ جەنگی برای جەلال تاڵەبانیە، ئێستا بە دیارترین کەسایەتی ئەمنی ناو بنەماڵەی تاڵەبانی دادەنرێت و سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆرو پاراستن و زانیاریە. هاوکات ئاواز تاڵەبانی خوشکی لاهور تاڵەبانی لە ئێستادا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، ئاراس شێخ جەنگی براشیان کە نزیکە لە تاڵەبانیەوە سەرقاڵی بازرگانیە.

هەوروەها ئاڵا تاڵەبانی کە خوشکەزای تاڵەبانیە لە دوو خولە پەرلەمانتاری کوردە لە عێراق لە ئێستاشدا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیە لە پەرلەمانی عێراق و قسەی جدی هەیەو لە پرسیە سیاسیەکاندا. بێگەرد تاڵەبانی کە لە خانەوادەی تاڵەبانیە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیە لە پەرلەمانی کوردستان، لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمدا رەنگرێژی سیاسیەتی خانەوادەی تاڵەبانی دەکرد و تەواوی فراکسیۆنەکەی بە ئاراستەی خۆیدا راکێشا.

هاوکات بایز تاڵەبانی ماوەی زیاتر لە 12 ساڵ وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە پێشتر لە ئیدارەی سلێمانی و دواتریش لە ئیدارەی یەکگرتووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.

لەگەڵ خانەوادەی تاڵەبانیدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوپێشتر بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی بوو، لە ئێستادا رۆڵی گەورەی هەیە لە پرسەسیاسیەکاندا و لە کاتە هەستیارەکاندا ئەوهەڵوێستانەی دەری دەبرێت گوزارشتەلە هەڵوێستی بنەماڵەی تاڵەبانی.

د. لەتیف رەشید کە ئاوەڵزای جەلال تاڵەبانی و خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی لەلایە، دووخول وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی حکومەتی عێراق بوو، لە ئێستاشدا راوێژکاری د. فوئاد مەعسومی سەرۆک کۆماری عێراقە، هاوکات د. عیزەت سابیری برایشی ئەندامی پەرلەمانی کوردستانەو د. محەمەد سابیری برایشی باڵیۆزی عێراقە لە وڵاتی چین.

بنەماڵەی تاڵەبانی دەستیان بەسەر زۆرێک لە وەبەرهێنان و بازرگانی دەڤەری سلێمانیدا گرتووەو لە چوارچێوەی کۆمپانیای نۆکانی سەربە یەکێتیدا کارەکانیان دەکەن.

سەرەرای بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، ئەم نەریتە شۆر بۆتەوەبۆناو کارەکتەرە سیاسیەکان و حیزبە بچوکەکانیش، لە ناو یەکێتیدا کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتیە و جێگری سەرۆکی هەرێم بوو تا 19ی ئابی 2015 ، کورە گەورەکەی شاڵاو کۆسرەت ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیەو کورە بچوکەکەی دەرباز کۆسرەت وەزیری ئاوەدانکردنەوەیە.

محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی کوردستانەو براکەی عەبدوڵای حاجی مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، لە بزووتنەوەی ئیسلامی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی و ئیحسانی برای ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مونیرەی خوشکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامیە.

بەو پێیەش بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی قۆرخی تەواوی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری وبازرگانی هەرێمی کوردستانیان کردووەو سپەیسێکی گەورە لە نێوان ئەوان و هاولاتیانی ئاساییدا هەیە، بەڵام جیاوازی گەورە لە نێوان بنەماڵەی بارزانی وتالًەبانی لەوەدایە بنەماڵەی بارزانی زۆربەی بازرگانی و وەبەرهێناوە زەبەلاحەکانی دونیایان هێناوەتە کوردستان و شەریکن لە گەڵیان، بەڵام بنەماڵەی تالەبانی زیاتر لەگەل کۆمپانیا ناوخۆۆیەکان تێکەلن و کاردەکەن.

Tags: , , , , ,

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s


%d bloggers like this: