شاعیرانی کلاسیک بۆ جێژنی قوربان “

ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسیمی ئازادیە
بۆ بەلا گەردانی بالات قۆچی قوربانم وەرە
(تاهیر بەگی جاف)
هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ خۆی بەقوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیلالی عیدە قوربانی دەوێ
(نالی)
ئەوا دووبارە قوربانە ، دلم قوربانی قوربانە
قەوارەیی ئەشکی چاوانم وەکو بارانی نیسانە
(قانع)
عەبدێکی وەفادارو جەفاکێشە لە هیجران
وا کەوتوە وەک صافی لەدەرگانەیی گەیلان
بەم دەردە سەرە کوشتنی لازم نیە قووربان
لەم جێژنی قوربانە کە قوربانە دلی من
(صافی)
عیدەو هەرکەس ژ دیدارا تەلێ پیرۆزە عید
ئەز تنێ مەحروومێ دیدارم ب سەد مەنزڵ بەعید
هەر سەحر دهنێرم ئەز جانا ب ئاهان ڕا ژ دل
(بارک الباری بٳ سعاد علیها یوم عید )
(مەلای جزیری )
ئەوا جەژن هات بەخۆشی
عالەم شەڕابی سرودی نۆشی
کوردی دل سوتاو لەم ڕۆژە یادی
شەهیدی کردو ماتەمی پۆشی
(فایەق بێکەس)
کەدادی یەئسی خۆم بردە لا ئەم عارفە توند بو
وتی :ئاخر سبەینێ جەژنه خوێنی تۆ لەپئ دەگرم
(مەحوی)
جەژنی قوربان سالێ جارێ خەلکی قوربانی ئەکەن
من بۆ وەتەن ڕۆژی سەد جار ڕوحی خۆم قوربانی ئەکەم
(ئەحمەد موختار جاف)
ڕۆژی عیدە عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر
سا کەوابێ دێ بە خوێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا
(صافی)
تازە صەییادە لەچین هاتوە
عیدی قوربانە بەقوربانی دەین
(ناری)
جەژنە لای عالەم و لای من ڕۆژی ئەحزانەیە بێ تۆ
ڕاحەت و لەزەت و عەیشم زارو گریانە بە بێ تۆ
(ئەخۆل)
جانا وەرە ئەم جەژنە قوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسودان سوپەرت بم
(کوردی)
قوربان :قوربانەن ،جەژنەن ، شادییەن
دەس لە گەردەنەن ڕۆژی ئازادییەن
هەی دەس بۆس وەش نیگارانە
خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانەن
(مەولەوی)

Tags:

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s


%d bloggers like this: