خالید ڕەشید – غوربەت

بێ ڕەنگ و بۆیە ژیانی غوربەت
پڕە لە تاسە و هەنسک و حەسرەت
کە من ڕۆحەکەم لە کوردستانە
بە من چی خۆشی ئەم هەندەرانە

بێ نازو بێ کەس بێ دۆست و هاودەم
بوومەتە هاوڕێی گیانی گیانی خەم
هێندەم نۆشیوە تاڵیی جودایی
بوومەتە پاشای ژینی تەنهایی

بێ کۆڕ و دەستە و ماڵ و میوانم
بەبێ هاوخوان و بێ دیوەخانم
مەڵێن هاوارم بە سەر زارییە
بوونم وابەستەی کوردەوارییە

من خۆشی ژیان نەیخەڵەتاندم
دەستی زۆرداریی دەری پەڕاندم
بێ دەڵدە و چارەم نیمە دەرەتان
لەوێ کوشتنە و لێرەش ڕۆح سووتان

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s


%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: