Archive for the ‘چاند و هونەر’ Category

نامە سرگشاده جمعی از فعالان مدنی دراعتراض به ادامه کشتار کولبران کورد

2017/06/20

٢٥٠ امضا در نفي كشتن كولبران
به دنبال کشته شدن یکی دیگر از کولبران کورد شهرستان سردشت با شلیک مستقیم نیروهای مرزبانی، ۲۵٠ نفر از فعّالان مدنی و چهرەهای سرشناس ایرانی در نامهای ضمن درخواست پایان دادن به سکوت غیر قابل توجیه مسؤولان ذیربط و نمایندگان مردم در مجلس در این رابطه، خواهان در دستور کار قرار گرفتن اصلاح ساختارها و سیاستهای این حوزه شدند.
متن نامه به شرح زیر است:
ملّت شریف ایران، مردم عزیز کردستان، مسئولان و مقامات ملّی و محلّی
همچنانکه استحضار دارید، سالهاست در سایهی فقر و توسعهنیافتگی منطقه و نگرش امنیّتی و تبعیضهای گوناگون، بسیاری از مرزنشینان فقیر کردستان، از سر ناچاری، به شغل مشقّتبار «کولبری» روی آوردهاند. هرچند در سالیان اخیر با ایجاد تمهیداتی از قبیل؛ ساماندهی تعاونیهای مرزنشینان، صدور کارت تردّد و تعیین سقف و سهمیهی مجازِ ترخیصِ کالا، تلاشهایی در راستای نظاممند و قانونی کردن مسألهی کولبری صورت گرفته است، امّا همچنان افراد بسیاری ناچارند در قبال دستمزدی ناچیز، خارج از ضوابط تعیین شده، خود را در معرض خطرات جدّی کولبری قرار دهند. خطراتی از قبیل: عبور از میدانهای مین و راههای صعبالعبور و تحمّل گرما و سرما، که سالیانه موجب وارد آمدن خسارات مادّی و تلفات جانی بسیاری به این قشر مظلوم و محروم میشود. (more…)

Advertisements

بازرگانی لە چەشنی کوردسات و کوردئایدل! برایم فەڕشی – بەشی ٣

2017/06/20

لە پاپ ئایدل هەتا کوردئایدل
تەبلیغاتی بازرگانی لە ڕادیۆ و تەلەوزیۆن بە پێی قانوون بڵاو دەکرێتەوە و تەلەویزیۆنی گشتی و ئەهلی دەگرێتەوە. ڕادیۆ و تەلەویزیۆنی گشتی لەبەر ئەوەی بە پارەی ماڵیات و پارەی مانگانەی خەڵک بەڕێوە دەچن، ئەو مافەیان نییە، زیاتر لەوەی بۆیان دیاریی کراوە، ڕاگەیاندنی بازرگانی بڵاو کەنەوە. ئەوان بۆیان هەیە لە ماوەی ٢٤ سەعات لە چەند دەرفەتی دیاریکراو، تەنیا ٢٠ خولەک ڕێکلامی بازرگانی بڵاو کەنەوە. واتە یەک و سێ لە دەی سەت(١،٣%).
ئەم تەلەویزیۆنانە مافی پچراندنی بەرنامە، فیلم و سەریالیان پێنەدراوە و ناوبەر لە نێوان هیچ بەرنامەیەکدا نییە. هەر بە پێی قانوون، هونەرمەند و خوڵقێنەری فەرهەنگ، ئەو مافەی هەیە بەرهەمەکەی بە بێ پاڕازیت و قرتاندن و ناوبەر بڵاو بێتەوە، ئەو مافە بینەریش دەگرێتەوە بۆ ئەوەی بەرنامەکانی تەلەویزیۆن وەک خۆی ببینێ و بژنەڤێ.
لە ڕۆژانی تایبەت و ڕۆژانی پشوو ڕێژەی ڕێکلام لە تەلەویزیۆنەکانی گشتی هەتا ٥ خولەک لە ٢٤ سەعاتدا دادەبەزێندرێ، واتە لە بەرانبەر هەر ١٠٠٠ سەعات بەرنامە، یەک سەعات ڕێکلامی بازرگانی بڵاو دەبێتەوە! بەم چەشنە رێکلام کەمترین زیان بە فەرهەنگ و هونەر و بەرنامەگەڵ دەگەیینێت.

تەلەویزیۆنەکانی ئەهلی(شەخسی) کە بە پارەی خۆیان بەڕێ دەچن و مافی وەرگرتنی پارەی ماڵیاتیان نییە، مەجالیان بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێکلام زیاترە و بیست لە سەدی ٢٠% بەرنامەکانیان دەکرێ رێکلام بێ، واتە لە ماوەی بیست و چوارسەعاتی شەو وڕۆژ، چوار کاتژمێر و چل وهەشت خولەک، مافی بڵاوکردنەوەی ڕێکلامی بازرگانیان پێدراوە. بەم مانایە لە هەر یەک سەعات بەرنامە، دەکرێ ١٢ خولەک لە میانەی فیلم یان بەرنامەی چەشنی سوپرستار، پاپ ئایدل ڕێکلام بڵاو کرێتەوە. بۆ وێنە لە بەرنامەیەک بە دڕیژایی ٩٠ خولەک، دەکرێ ١٨ خولەک رێکلام بڵاوکرێتەوە بە مەرجێک لە نێوان دوو بڕگە ڕێکلامی بازرگانی، بیست خولەک مەودا هەبێ و ماوەی ڕێکلام لە ٧ خولەک تێنەپەڕێ. ئەم قانوونە لە یەکیەتی ئوروپا بەڕێوە دەچێ، جگە لە وڵاتی تورکیا. (more…)

ڕووشاندنی ڕووی دەرەوەی کوردئایدل! برایم فەڕشی – بەشی ٢

2017/06/03

کورد ئایدل بە پێشکەشکردنی ٣٧ سەعات بەرنامە، ڕەنگە پڕ بینەرترین بەرنامەی مێژووی کوردسات بێ. هەر ئەوەش بە پێوانەی سەرکەوتنی بەرنامەکانی تەلەویزیۆن دەزاندرێ! ئەم چەشنە تەلەویزیۆن و بەرنامانە بە هۆی گۆڕینی چۆنیەتی تێگەیشتنی خەڵک و بەرزبوونەوەی ویستی ڕابوواردن، برەویان پەیدا کردووە. بەرنامەکانی تەلەویزیۆن ڕەنگە ئاوێنەی باڵانوێنی کۆمەڵگا نەبن، کە نیین، بەڵام ئاوێنەی کۆمەڵە خەڵکانێک هەن و دەتوانن دەوریان لە جێگۆرکێ پێکردنی بینەراندا هەبێ. لەو وڵاتانەی کۆمەڵگا بە پرۆسەیەکی سرووشتی هێمنانەی ژیاندا تێپەڕیوە، تێگەیشتنی ئینسان لە هەڵبژاردنی بەرنامە و چەشنی مێدیا، دەور دەگێڕێ و بەو پێیە مێدیا و بەرنامەی هەمە ڕەنگ و هەمەجۆر هەیە و هەر کەس و هەموو کەس سەیری هەر بەرنامە و هەموو بەرنامەیەک و هەر تەلەویزیۆنێک ناکا!

لە وڵاتی ئێمە کە چەشنی جۆربەجۆری تەلەویزیۆن بە پێی بڕینی ئەو پرۆسەیە و ویستی جیاوازی خەڵک نییە، بینەری تەلەویزیۆنەکان کەمتر ئیمکانی هەڵبژاردنیان هەیە و جیاوازی تەلەویزیۆنەکانی کوردستان جیاوازی ڕەنگی سیاسی، زمان و ناوچەیە، نە جیاوازیی چۆنیەتی هونەریی-فەرهەنگی و تێگەیشتن لە مێدیا.

نووسەری ئەم دێڕانە پێشتر لە تۆی کتێبێک و کۆمەڵێک نووسراوە، لە پاش ساڵی ١٩٩٥ تا ئەم ساڵانەی دوایە، تاوتۆی تەلەویزیۆنەکان و بەرنامەکانی کردووە و لە پرۆژەی کوردئایدل دا ڕەگەگەلێکی نوێ دەبینێ کە دەتوانی جوغرافیای دیدوبۆچوون و کەسایەتی تەلەویزیۆنەکان و کەسایەتی بینەر و فەرهەنگ و تێگەیشتنیان بەرەو گۆڕانی بێ گەڕانەوە بەرێ، هەروەک چۆن سیاسەت و ئابووری ئەمڕۆی کوردستان بە ئاقاری هاوچەشندا چووە. ئەوەی لە کوردئایدل دا دەبیندرێ ڕەنگدانەوەی ڕەنگی دید وبۆچوونی دەزگاکانی حکوومەتی، کاربەدەستانی سیاسی، هونەرمەندانی گرێدراوە، لە هەمووی ئەوانە گرنگتر ڕەنگدانەوەی دەوری سەرەکی بازارە، کە خەون بە بە کوویەت و ئەستامبوڵ کردنی کوردستانەوە دەبینێ! (more…)

لە پاپ ئایدل هەتا کورد ئایدل! برایم فەڕشی – بەشی ١

2017/05/28

وشەی”Idol” بە مانا گشتییەکەی بەو کەسانە دەگوترێ کە وێنەیەکی دوور لە چاوەڕوانی لە خۆیان دەنوێنن. هەر بەو مانایە، مامەڵە لە گەڵ ئەو کەسانە دەکرێ کە لە بەرنامەی “سوپر ستار” و موزیک ئایدل دەردەکەون. نوواندنی ئەم وێنە لە خۆ، یانی تێپەڕبوون لە سنووری تواناکانی ژیانی ئاسایی. پێوانی ئەم ڕێگایە و بڕینی ئەم پرۆسەیە، تەنیا بەوە نابڕێتەوە چەند کەسی ژووریی وهەزاران بینەر ڕازی بکرێن! ئەو کەسانە تا ئەو ئاستە دەبێ هەڵکێشێندرێن کە شیاوی دەرکەوتن لە بەرنامەیەک بن کە خەرجی میلیۆنی تێدا دەکرێ! هەر ئەمە گرفت بۆ بەشداربووان ساز دەکات. ئاسایی بوونەوەی ژیان دوای تێپەڕبوونی ئەم پرۆسەیە، گرفتی نوێ بۆ کەسەکان دەخوڵقینێ!

کوردئایدل تازە بە تازە وەک دیاردەیەکی نوێ گەیشتۆتە باشوور و بە وتەی دەستەی ژووری و مێدیای کوردسات بە پانتای هەرچوارپارچەی کوردستان و گۆی زەوی، سەرنجی بینەرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و بۆتە مایەی شادی خەڵکانێک و مایەی هیوای کۆمەڵێک کەنیشک و کوڕی کورد، کە پێیانوایە دەرفەتێک بۆ جێبەجێکردنی خەون و خەیاڵەکانیان ڕەخساوە. مەبەستی سەرەکی ئەم نووسراوەیە کە لە چەند بەش پێک هاتووە، دەرخستنی ڕاستییەکانی ئەو شەپۆلەیە لە ژێر ناوی پاپ ئایدل کە لە سەرەتای ئەم سەدەیەوە، دەستی پێکردووە.

سەردەمی زێرینی بازاڕی موسیقا بە هاتنی ئینترنێت، تووشی قەیران بوو. یەک بە دوای یەک دام و دەزگا و شیرکەتەکانی موسیقا داخران، بۆ وێنە مەزنترین شوێنی فرۆشی سەفحەی گرامافۆن و سی دی جیهان، کە لە بینایەکی چوارنهۆم پێکهاتبوو و زیاتر لە میلیۆن سی دی و سەفحەی لە خۆ گرتبوو لە شاری کۆڵن، لە ماوەی چەند ساڵدا نەما. دەیان ئاژانس و ستۆدیۆ یان دەرگایان داخرا، یان ڕێگەیەکی تری بەرهەمهێنانیان گرتە بەر! ئەم سەردەمە لە کوردستانیش بازاڕی موسیقای پێکهێنا. گۆرانی و موسیقای کوردی لە ڕێگای ڕادیۆ، سەفحەی گرامافۆن، زەبتی سەوت(بەکرەیی) بە پانتایی هەموو کوردستان دەبیسترا و دەیان گۆرانبێژ کە بە دەگمەن کارەکەیان بە پیشە دەزاندرا و تەنیا لە گوند و ناوچەکەی خۆیان دەناسران، لە ناکاو دەنگیان سنوورەکانی بڕی و بووە هۆی مانەوەی بەشێکی ڕەنگین لە مێلۆدی و کەلام و شێوەکانی موسیقا، کە لە ٢٤ سەعات بەرنامەی کوردئایدل، بە خەستی ڕەنگی دایەوە!

(more…)

ره‌وتی مووسیقای کوردی، له نه‌ریته‌وه بۆ پاپ/ د.مه‌سعوود بینه‌نده

2017/05/28

ئه‌وڕۆکه شانۆیه‌کی‌هاوبه‌ش له‌سه‌ر ته‌واوی په‌رده‌کانی ژیانی هه‌رڕۆژه خه‌ریکه نومایش ده‌کرێت؛ شانۆیه‌ک که ره‌وایه‌تی ژیانی به‌وێنه‌کراوی ئێمه ده‌گێڕێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی پاته‌کراو و به‌رده‌وام هه‌ست و چێژی که‌سه‌کان له فه‌زای نیشانه و نوێنراوه‌کاندا ده‌ورووژێنێت. له گه‌ردوونه‌ی ئه‌م نومایشه بێ‌بڕانه‌وه‌دا، ره‌وتێکی فه‌رهه‌نگی-سیاسی له ئارادایه که له رێگای راگوێزگردنی واتا و هه‌ڵسووڕانی نیشانه و کۆده‌کانه‌وه، شوناسی به‌رده‌نگه‌کان له فۆرمی‌به‌رخۆرکاردا(consumer) به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه و سووژه‌ی‌هاوبه‌سته‌ی گوتاری نومایش(discourse of spectator) پێکده‌هێنێت. ئه‌م ره‌وته فه‌رهه‌نگی-سیاسییه که پشت‌به‌ست به ده‌سه‌ڵات و له رێگای زمانه‌وه،‌هاوکات واتای‌هاوبه‌ش(فه‌رهه‌نگ) ده‌خوڵقێنێت و بڵاوی ده‌کاته‌وه؛ سیسته‌می‌نواندنه‌وه‌(representation system)یه. سیسته‌می‌نواندنه‌وه وه‌کوو جومگه‌ی سه‌ره‌کیی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی گه‌ردوونه‌ی نومایش و چه‌رخی فه‌رهه‌نگ کردار ده‌نوێنێت و له پرۆسه‌ی به‌رسازدانی شوناس، جیاوازی، به‌رهه‌مهێنان، مه‌سره‌ف، و هه‌روه‌ها واتابه‌خشین و رێکخستنی کرداری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت.(هاڵ، ۹۱، ل۲۰)

ره‌نگه یه‌که‌م هه‌وڵی سیاسه‌تی نواندنه‌وه سه‌باره‌ت به مووسیقای کوردی بۆ سه‌رده‌مێک بگه‌ڕێته‌وه که “ئه‌ویدی”یه رۆژئاواییه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه و تۆمارکردنی موسیقای فۆلکلۆری کوردی، پێیان گه‌یشته ناوچه‌کانی کوردستان و یه‌که‌م پێناسه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌و بواره‌وه هێنایه ئاراوه: «مووسیقای کوردی به‌ هۆی میلۆدییه سرووشتییه‌کانی، مه‌ودای‌هاوچه‌شنی مینۆر، ریتمی‌توند و چالاک و ئاوازخوێندنی زۆر جوان، دۆخێکی تایبه‌تی خوڵقاندووه که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر لێوانلێوه له جووڵه و په‌ژاره و ده‌رد. هه‌ر به‌پێی ئه‌م لایه‌نه تایبه‌ته‌یه که سه‌رنجی گه‌شتیارانی به‌ره‌و لای خۆی راکێشاوه. به‌پێی وته‌کانی “بۆیس”، گه‌شتیارێک که له سه‌ده‌ی ۱۹دا سه‌ردانی کوردستانی کردووه، «ئاهه‌نگه کوردییه‌کان به به‌رزی[تیژ] و نزمی[گڕ] تاڕاده‌یه‌ک رێکوپێک و ژه‌ندنێکی ته‌واو خه‌مین، دیاری ده‌کرێت. نابێ ئاوه‌ها تێبگه‌ین که ئه‌م چه‌شنه هه‌ست و سۆزه که به‌دیهێنه‌ری ئه‌م ئاهه‌نگانه‌یه، تایبه‌تی عه‌شیره‌تێکه که ته‌نیا له رێگای راوڕووت و توندووتیژییه‌وه ده‌یانناسین!»(تاتسۆمۆ، ماڵپه‌ڕی گزنگ) (more…)

27ی خاکەلێوە، ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن موکریانی

2017/04/17

شیعری “ژوانی ئاغا” بە داخەوە لە سەرەتاوە لە دیوانەکەیدا نەبوو! مامۆستا هێمن لە پێشەکی تاریک و رووندا دەڵێ زۆر شیعرێکی چاکە و لێم ون بووە، بەڵام یەکەم جار لە وڵاتی سوید لە گۆڤاری مامۆستای کورددا چاپ بووە. دیارە ئەو کات مامۆستا هێمن خۆشی زیندوو بوو، بەڵام لە قەوارەی کتێبدا یەکەم جار لە کتێبی “چەپکێ گوڵ و چەپکێ نێرگیز” ئەو شیعرە بڵاوبۆوە. ئەو کتێبە لەخۆگری ئەو بەرهەمانەی مامۆستا هێمن بوو کە لە دیوانەکەیدا نەبوو.
(more…)

غەیب – پەشێو

2017/03/18

لە غەیبەوە هاتوومەوە

هاتوومەوە پێتان بڵێم

ئەم وڵاتە قەت بێ خرمە خرمی ناڵ و

زرمە زرمی پۆستاڵ نابێ

تاکوو ئێوە ئەو پردە بن

هەر دیل بوونە و هەر دیل دەبن

تا چەرچی و دز سەرکردە بن

عەبدوڵا پەشێو

دایە گیان- مامۆستا شەریف حوسێن‌پەناهی

2016/12/04

shahidدایه گیان بگری لەسەر خاكم! كەوا شینم دەوێ

زۆر بگریه دایه گیـان! فرمێــسكی خوێنینـم دەوێ

من گوڵی سـەد ئارەزووی ژینـم له خاكا خەوتووه

خاكی مەیدانی خەبات ڕەنگینی خوێنی من بووه

دامـەنیشـــه دایـه گیـان بۆ هاتنـی من چـاوەڕێ

دڵنیا به! بەسیەتی! بۆ دەنگی دەرگا مەگره گوێ

دایه گیان! سوێندم به فرمێسكی گەش و ئێشی دڵت

دایه گیان! سـوێندم به جـەور و مەینـەتی بێ‌حاسـڵت

من دەمێكه جەرگی سووتاندووم هەناسەی سەردی گەل

دڵ‌پڕی كـردووم خەمـی دەس‌كـورتی و ڕەنـگ‌زەردی گـەل

من كوڕی كوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایه گیان

كـۆتــری خوێنیـن‌پـەڕی باخـی وڵاتــم دایـه گیـــان

هـــەر وەكـــوو بێـــگانەیـێ دڵ پــڕ له نـاكـامـــی و گـــرێ

لەم هەموو دەسته، نەبوو دەستێ كه بێ و دەستم گرێ

من له شاری خۆم غەریب و بۆ هەموو بێگانه خۆم

كۆتـری كـوژراوی ڕێـگای لانه خـۆم، بێ‌لانـه خـۆم

دایه گیان! بگری لەسەر خاكم! كەوا شینم دەوێ

زۆر بگـریه دایه گیـان! فرمێسـكی خوێنینـم دەوێ

دایه گیان! ئەو كیژه وا ئەت‌ویست به بووكی تۆ ببێت

خۆت بده پیشـانی جـارێ، با به هیــوای من نەبێـت

تاكوو بت‌بینێ كه ڕەش‌پۆشی له سەر تا پاتەوه

بەڵكـوو بڕوا، دڵنیــا بێ و مـن له بیـرەو باتــەوه

دایه گیان! بگری لەسەر خاكم! كەوا شینم دەوێ

زۆر بگریه دایه گیـان! فرمێــسكی خوێنینـم دەوێ

نامەی سەربازێکی هەڵاتوو! فەرهاد پیرباڵ

2015/02/06

Ferhad-Pirbalببوورە جەنابی فەرماندە
من کچێکم هەیە
بە “قەڵەم ڕەنگ”ی بەرائەت نامەم بۆ دەنووسێ!
ژنێکم هەیە
دارسێوی حەوشەکەمان ئاوڕشێن ناکا
نەك هێلانەی کوکوختییەکان تێکبچێ!
*
جەنابی فەرماندە
دوێنێ شەو لە خەونمدا دوژمن شکا
ئێوە سەرگەرمی سەما بوون
من لە گیرفانی تەرمێکدا نامەیەکم دۆزییەوە
تیایدا نووسرابوو:
بابە گیان
دایكم دارسێوی حەوشەکەمان ئاوڕشێن ناکا
دەڵێ با هێلانەی کوکوختییەکان تێکنەچێ
بەڵكو خوا لە پاداشتی ئەوەدا باوکتمان بۆ بپارێزێ!

(more…)

بۆ کۆبانێ… رێبوار سیوەیلی

2014/10/06

10628449_304881373051218_1227854807144083504_nبۆ سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی ئازادیخوازیی…

له‌ پاش مه‌رگیی هه‌ر خاتوونێكی كۆبانێ
بچن كه‌زییه‌ و پارچه‌ جل و
پێڵاوه‌ خۆڵاوییه‌ خوێنباوه‌كانیان بێنن و
به‌دیواره‌ زۆره‌كانی ته‌شریفخانه‌ی هه‌رێمه‌وه‌
هه‌ڵیانواسن:
تا بیرتان بێ سه‌ركرده‌كان:
ئه‌و پارچه‌ جل و به‌رگانه‌
ئه‌و به‌رموور و بازنگه‌ پچڕاوانه‌
ئه‌و پێڵاوه‌ له‌توپه‌ت و خوێناویانه‌
زۆر جوانترن له‌ ڕووخساری بێهه‌ڵوێستیی
یه‌ك به‌یه‌كتان

بێده‌نگیتان ئابڕووچونێكی ئه‌به‌دیی
به‌ ته‌وێڵی كوردبوونه‌وه‌
بێده‌نگیتان له‌و شمشێره‌ داغانتره‌
كه‌ به‌ده‌ستی داعشه‌وه‌
خه‌ون ئه‌بینێ
بۆ سه‌ربڕینی كۆبانێ..

سەردەکەوین

2014/06/14

serkewtin

به‌ پێنووسی وێرانه‌وه‌… وێرانه‌وه/ یونس رەزایی

2013/08/04

برینه‌کانم داگێرسێنه‌ شه‌وه‌زه‌نگ!
رێ ده‌رناکه‌م تا پاساری
باڵم له‌ خه‌ونی گولله‌دا مه‌ستن
ده‌ندووکم به‌ گوێسوانه‌ی خوێنه‌وه‌ مه‌یو
وه‌ ده‌نگم به‌ شه‌قامه‌وه‌ هه‌ڵوه‌ریو

ئاسمانم کوا
زه‌مینم کوا
من منداڵێکی سیحر بازی بێ لاق و
باڵنده‌یه‌کی په‌ڕیوه ‌… له‌ ره‌وه‌زا و ره‌وه‌زی مه‌رگ دا … دۆراو

(more…)

وەرگێڕان وەک دیاردەیەکی فەرهەنگساز- د. هاشم ئەحمەدزادە

2013/06/20

hashimehmedzadeبەشی یەکەم

ئەگەر وەرگێڕان لەسەرەتاییترین پێناسه‌ەدا بریتی بێت لەگواستنەوەی نووسینێکی دیاریکراو لەزمانێکەوە بۆ زمانێکی تر، ئەوە هەر له‌ سەرەتاوە ئێمە لەگەڵ گواستنەوەی فەرهەنگێکیش ڕووبەڕووین بۆ ناو فەرهەنگێکی ترەوە. بەواتایەکی تر وەرگێڕ کەسێکە کەوەک سووژەیەکی توانا بە زانینی دوو زمان، دەرفەتی پێوەندیی کۆمەڵگەیەکی یەکزمانە لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی تر لەڕێگای زمانی خۆیەوە دەخوڵقێنێت و بەمجۆرە لەڕێگای زمانەوە خوێنەرەوەی دەقی وەرگێڕدراو دەباتە ناو داڵانەکانی دونیایەکی تر و شێوە بینینێکی تر. لێرەدا من زمان تەنیا وەک ئامرازی پێوەندی نابینم و بەپێچەوانە وەک هەڵگری باری مانایی و جیهانبینی ئاخێوەرانی زمانەکە سەیری دەکەم.

(more…)

گفته بودم دوستت دارم؟ عباس معروفی

2013/04/09

abbasmaarufiدنبال وجهی می گردم
که تمثیل تو باشد
زلالی چشم هات
بی پایانی آسمان
مهربانی دست هات
نوازش گندمزار
و همین چیزهای بی پایان.
نمی دانستم دلتنگیت
قلبم را مچاله می کند
نمی دانستم وگرنه
از راه دیگری
جلو راهت سبز می شدم
تمهیدی، تولد دوباره ای، فکری
تا دوباره
در شمایلی دیگر
عاشقت شوم.
گفته بودم دوستت دارم؟

خۆت ببینەوە- شێعر: نەوید زەردی/ موزیک و داڕشتن: مەجید کازمی

2013/02/22

navidzardiلینکی گۆرانییەکە:
هەموو شتێک لە سەر جێی خۆیەتی و وەک خۆت دەچی
تا رێی پێشێ بەرەو دوایە دەڕوا، نازانی بۆ کوێ دەچی
لە سپیایی بۆ نێو رەشی، کرمێک لە نێو لەشی
تا دوێنێ، دنیات دەویست، ئێستاش هەستی بی بەشی
لەبیرتە، رۆژ هەڵدەهات، ئێستا رۆژ لێت هەڵدێ
رۆژ و شەوت هەر یەکە، خۆت لەگەڵ خۆت بەشەڕ دێی
دار و دیوار، رەفیق و میوان
لێت وەدەنگ دێن وەنێو خەڵکی دەکەوی
رەنگی تۆ یەک رەنگ نییە
لە پێش ئاوێنە چاو لە خۆت دەکەی، بێزاری نا؟
وەکوو دەریا بووی ئێستا وەک چۆمی بێ ئاوی ها؟
وەک کێو راوەستابووی، ئێستا داکەوتوو و رووخاوی
پێکەنینت کاتی کێشانە و دوایە داماوی
پرسیار دەکەی بۆ ئەو هەموو لوت هەڵدێن و دەکشێنەوە
ئەوانەی بە ترس نێویان دێنای دەتشکێننەوە
چۆکت شکاوە و کێشان چی بەسەر هێناوی
بۆ یەک باریش خۆت ببینەوە، موعتادیان ناو لێناوی

(more…)