Posts Tagged ‘دمیرتاش’

سەڵاحەدين دەميرتاش: لە رۆژى ئەمڕۆماندا تەنزە لێدان گرنگترين ئامرازى سياسەتكردنە

2017/06/16

لە توركيیەوە: هێمن خۆشناو
14-6-2017
سەڵاحەدين دەميرتاش هاوسەرۆكى گشتى هەدەپە كە نزيكەى ٧ مانگە زيندانيكراوە دەڵێت:” بۆ ئەو ترس و تۆقاندنە بڕوخێنم كە ويستيان بەدەستگيكردنى ئێمە لەناو كۆمەڵگادا بڵاوى بكەنەوە، بەتايبەتى گرنگيم بە هونەر و ئەدەبياتدا. لەمەدا ويستم ئەو پەيامە بڵاوبكەمەوە: لەناو حوجرەكانى زيندان دەست و پێمان لە ترسان نالەرزێت. مۆڕاڵمان بەرزە، ورەمان بەرزە و ناترسين.”
دەميرتاش كە لە ٤ تشرينى دووەمى ٢٠١٦ زيندانيكراوە و بە كەسێكى گرنگى سياسەتى توركيا لە قەڵەم دەدرێت، بە شێوەيەكى نووسراو وەڵامى پرسيارەكانى ئاژانسى هەواڵى ديجلە (DİHA) دايەوە:
پ: لەو كاتەى زيندانيكراويت چەند پەرتووكت خوێندۆتەوە؟ زياتر چ جۆرە پەرتووكێك دەخوێنيتەوە؟
دەميرتاش: بە تەواوى ژمارەى پەرتووكەكان نازانم. بەڵام پێموايە نزيكەى ١٠٠ پەرتووكم خوێندۆتەوە. هەوڵ دەدەم هەموو جۆرە پەرتووكێك بخوێنمەوە، كەچى زياتر رۆمان دەخوێنمەوە.
پ: لەناو ئەو كەسانەى سەردانيان كردووى ناوێك هەيە چاوەڕێت نەكردبێ سەردانت بكات؟
دەميرتاش: جگە لە سەردانى پارێزەرانم تەنيا خانەوادەكەم سەردانم دەكات. هەڤاڵانى پارێزەرم كە بە ساڵانە نەمبينيوون سەردانم دەكەن و بە گاڵتە دەڵێن:” خودا خێرى دەوڵەت بنووسێ، كە دەستگيريان كردى تاوەكو بە ئاسانى ديدارت لەگەڵ بكەين”. بەڵام بەبيانووى جێبەجێكردنى ياساكانى بارودۆخى نا ئاسايى، سەردانى مام، خاڵ، پوور و خزمەكانم قەدەخەكراوە. تەنيا بۆ خانەوادەكەم هەيە سەردانم بكات. بەهۆى بارودۆخى نائاسايى پێشێڵكارى و گوشارەكان گەيشتوونەتە لوتكە. ئێمە لەناو زيندان ئەمە دەبينين. (more…)

Advertisements

اردوغان:‌ شکست در پیروزی؟ کامران متین، دانشیار روابط بین‌الملل، دانشگاه ساسکس، بریتانیا

2017/04/19

در همه پرسی تغییر قانون اساسی روز یکشنبه در ترکیه حزب حاکم “عدالت و توسعه” با اختلافی ناچیز بر مخالفان تغییر قانون اساسی پیروز شد.

دو حزب مخالف عمده، “حزب جمهوریخواه خلق” و “حزب دموکراتیک خلقها”، به نحوه رای‌گیری و شمارش آرا اعتراض کرده و نتیجه همه پرسی تا لحظه نگارش‌ این مطلب رسما تائید نشده است. کشورهای اروپایی و آمریکا هم اعلام نظر رسمی خود را به بعد از مطالعه گزارش ‌هیئت ناظر اعزامی “سازمان همکاری اقتصادی و توسعه” موکول کرده‌اند.

اما اردوغان و دیگر مقامات بالای حکومت آ.ک.پ اعلام پیروزی کرده‌ و هواداران اردوغان و حزب همپیمانش حزب راست افراطی “حرکت ملی” در خیابانها به جشن و شادی پرداخته‌اند.

با توجه به رفتار سیاسی تاکنونی اردوغان بعید به نظر میرسد نهادهای رسمی اجرایی همه پرسی نتیجه اعلام شده را تغییر دهند. پرسش اساسی اکنون این است که بستر، ماهیت و نتایج این همه‌پرسی را چگونه باید تفسیر کرد؟

ده ماه منتهی به همه‌پرسی یکشنبه یکی از پرتلاطم‌ترین دوره‌های تاریخ ترکیه بود. سرکوب مخالفین سیاسی و ایجاد محدودیت برای رسانه‌ها و شخصیتهای سیاسی و دانشگاهی مخالف دولت از زمان سرکوب اعتراضات “پارک گزی” در سال ۲۰۱۳ شروع شده بود. (more…)

نه‌خشه‌ رێگای ئۆجالان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد

2013/01/09

ئۆجالان ئاپۆ عەبدوڵا ئۆجالان ocalan Apoله‌ ساڵى 2009 دا، عه‌بدولڵا ئۆجالان، له‌ پێناوی چاره‌سه‌ری ئاشتی و سیاسی و دیموکراتیانه‌ی کێشه‌ی کورد دا (نه‌خشه‌ی ڕێگا)ی چاره‌سه‌ری ئاماده‌کردبوو، له‌ 15ی ئابی 2009 دا راده‌ستى ده‌سته‌ڵاتدارانى تورک کرا ،.به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تى تورک رێگایان نه‌دا پێشنیار و نه‌خشه‌ى رێیه‌که‌ى ئۆجالان بۆ راى گشتى بڵاو بکرێته‌وه‌. دواجاریش له‌ ژێر گوشاره‌کاندا ده‌وڵه‌تى تورک ناچاربوو‌ دواى زیاتر له‌ سالێک نه‌خشه‌ی رێگاکه‌ ڕاده‌ستى پارێزه‌رانى ئۆجالان و دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا بکا.

ئۆجالان له‌و نه‌خشه‌ی رێگای چاره‌سه‌رییه‌دا که‌ بوو به‌ یه‌کێک له‌ بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانى دانوسانه‌کانى ئیمرالى و ئۆسلۆ له‌ قۆناغى رابردوودا. له‌ دوتوێی (156) لاپه‌ڕه‌دا (3) قۆناغ و (10) خاڵى سه‌ره‌کى بۆ چاره‌سه‌رى خستۆته‌ڕوو.

نه‌خشه‌ى رێى چاره‌سه‌رى عه‌بدولڵا ئۆجالان به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى له‌ دژى به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وله‌ته‌ ، له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانى ده‌وله‌ته‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌را دا گیرابوو. له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ پارێزه‌ران دادگایان به‌سه‌ر کردوه‌،به‌لام ئه‌نجامێک به‌ده‌ست نه‌خرا بوو. به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئۆجالان رایگه‌یاند که‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌که‌ى به‌شێکه‌ له‌ پارێزنامه‌که‌ى و داواى کرد که‌ راده‌ستى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا بکرێت.

(more…)

ده‌میرتاش: ده‌بێ حکومه‌ت زه‌مینه‌ی دانوسان فه‌راهه‌م بکات

2013/01/08

demirtasئه‌نقه‌ره‌ – فرات/ هاوسه‌رۆکی BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند که‌ دیداره‌کانی ئیمراڵی هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ قۆناخی دانوستاندن و رێکه‌وتن و وتی:” بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ قۆناخه‌ی دانوستاندن و رێکه‌وتنه‌وه‌ پێویسته‌ KCK و BDP به‌شداری قۆناخه‌که‌ بکرێن.” ده‌میرتاش ده‌ستنیشانی کرد که‌ ئه‌وه‌ی ئێستاکه‌ له‌ ئارادایه‌، هاوبه‌شییه‌کی نێوان BDP و AKP نییه‌ و وتی ” قۆناخێکه‌ که‌ حکومه‌تی تورک له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێز ئۆجالان ده‌ستی پێکردووه‌ .”

هاوسه‌رۆکی BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی BDPدا ئه‌و دیدارانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند که‌ له‌ ئیمراڵی له‌گه‌ڵ‌ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالاندا ئه‌نجام ده‌درێ و بۆ سه‌رخستى پرۆسه‌که‌ش هه‌لویستى راستى ده‌ستنیشان کرد. ده‌میرتاش وتى:”ده‌بێ له‌ هه‌لومه‌رجێکى یه‌کسان دا دیداره‌کان پێک بێ و به‌و پێیه‌ش هه‌لومه‌رجى ئۆجالان راست بکرێته‌وه. “

ده‌میرتاش ئه‌نجامدانی دیدار له‌لایه‌ن شاندێکی فه‌رمییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئۆجالانی به‌ گرنگ زانی و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ ئه‌وان ئه‌و دیدارانه‌ به‌ پێشکه‌وتنی دره‌نگ که‌وتوو ده‌بینن و وتیشی:” به‌ ئاشکرا ئه‌نجامدرانی دیداره‌کان بۆ ئێمه‌ زۆر به‌هادارتر ده‌بێت، دوای (14) هه‌وڵی به‌ ئاشکرا ئه‌نجامدانی دیدار بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌ و هه‌نگاوێکی راسته‌. هه‌نگاوێکی لۆژیکی و ماقووڵه‌ له‌ قۆناخێکی وه‌ها هه‌ستیاردا. “

(more…)

سێ پەردە لە ژیانی ئەحمەد تورک/ جان دوندار/ تورکییەوە: مەجید حەقی

2013/01/08

ehmedtuekپەردەی یەکەم:
بەرلە کۆدیتای 12ی ئەیلوول پەرلەمانتێر بوو. ئەحمەد کاتێک برا گەورەکەی کە پەرلەمانتێر بوو کوژرا، تێکەلی کاری سیاسی بوو. دوای کۆدیتا گیراو رەوانەی زیندانی دیاربەکر کرا. لە بەردەرگای زیندان کەوتە بەرهێرشی لێدان. بیست رۆژ لە ژووری تاکەکەسی دا مایەوە. لەژێر ئەشکەنجەدا ناچار کرا 56 سروودی تورکی فێر بێت. بەشێک لە ژیانی خۆی لە کتێبی مێژووی “شەفاهی” 78یەکان بەو شێوەیە باس دەکات: “بە باتۆم و شەپ لێیان دەداین. ئەرزەی حەوشی زیندان پڕ دەبوو لە خوێن و ئێمەیان تێدا دەگەوزاند. ئێمەیان ناچار دەکرد خۆمان لە پیسایی ناو چاڵەکە بدەین. ئەو کەسەی پیسایی کەمتری پێبوایە زۆرتر لێی دەدرا. بۆیە زیندانیەکان بۆ ئەوەی زیاتر پیس بن، رکەبەریان دەکرد.”

کاتێک ئێمەیان دەبرد بۆ دادگا، لە ئوتومبێلی رینگداردا، سەربازێک لەسەر ملم دانیشتبوو. تا گەیشتینە دادگاکە سەربازەکە لاقی خۆی لە سەر سەرمی دانابوو. لە کاتی گەڕانەوە لە دادگادا دووبارە ئێمەیان بەرەو ماشێنی رینگداری سەربازی برد و لە کاتێک دا کە خەڵکێکی زۆری لێبوو، ئێمەیان ناچار دەکرد سروود بخوێنینەوە. جنێویان بە ئێمە دەدا و هەڕەشەی لێدانیان لێدەکردین، گەر بێت و لەکاتی رێگا رۆیشتن لەیەک کەوین. سروشتیە کاتێک دەستم لە پشتەوە بەسترابوو و لە کاتێکدا دەبێ بە سرە رێگا برۆشتمایە و سروودم بخوێندایە، پارەسەنگی خۆمم لە دەست دا. کاتێک لە کەسێک کەوتم، کەوتمە بەر هێرشی باتۆمی پۆلیس.”

(more…)

مذاکرات دولت ترکیه با اوجالان و بازتاب آن در رسانه‌ها/ دویچه وله

2013/01/06

ocalanمذاکرات دولت ترکیه با اوجالان به داغ‌ترین موضوع رسانه‌ها و محافل سیاسی این کشور تبدیل شده است. روزنامه‌های ترکیه ضمن انعکاس این موضوع می‌نویسند، دامنه‌ی این بحث‌ها به فراتر از مرز‌های ترکیه کشیده خواهد شد. به نوشته روزنامه‌های ترکیه، مذاکرات کنونی دولت این کشور با عبدالله اوجالان، رهبر حزب کارگران کردستان ترکیه (پ ک ک)، با حمایت قاطع رجب طیب اردوغان، نخست وزیر ترکیه، روبه رو شده و از سوی بسیاری از روزنامه‌های این کشور “گام جسورانه دولت ترکیه برای برقراری و استقرار صلح در ترکیه” ارزیابی می‌شود. نخست وزیر ترکیه در مصاحبه خود با برنامه‌ی تلویزیونی “از سیر تا پیاز” ((Enine Boyuna که به طور زنده از شبکه‌های تلویزیونی دولتی “تی‌آر‌تی ۱”، “تی‌آرتی خبر” و “تی‌آرتی ترک” پخش شد به طور رسمی مذاکرات دولت ترکیه با عبدالله اوجالان، رهبر پ ک ک را تأیید کرد و گفت: «ما به دنبال کسب نتیجه هستیم.»

(more…)