Posts Tagged ‘عەباس کەمەندی’

عەباس کەمەندی – بەینی من و تۆ

2017/06/15

بـــه‌ینــی مــن و تـــۆ مـــن و تــۆ نــه‌بــوو
بـــاســی جیــایـی گفتـــــــووگــۆ نــه‌بــــوو
دیسان مــــن و تــــۆ، من و تـــــــۆمــانـــه
باســــــی جیایــــــــــی گفتـــووگــۆمــانــە
هه‌ر بایـــكی مه‌یـۆ له‌سه‌ر كۆی لــه‌یــــلاخ
منیـــش به‌و بایــه‌ ئه‌بــــم خـــۆش ده‌مـــاغ
هـــه‌ر بایــكێ مه‌یـــۆ گــوڵ پێــی ئه‌شنـــیا
یـــاخــوا ئه‌و بایــه‌ هه‌ر بـــۆ من بچــــــێ
هه‌ر بایــكی مه‌یـــۆ گــوڵ پێـــی دایــه‌ بــۆ
یاخـــــــوا ئه‌و بایــه‌ ڕوو بــكا بــه‌ره‌و تـۆ
دییــه‌م نـــه‌ونـه‌مــام، نه‌وتـــوڵی ســـــاوا
پـــــه‌ژاره‌ت وه‌بــــان ئـــه‌م دڵــــــمه‌ لاوه‌
دێیــــــــت و ڕاده‌بــــــری زه‌ره‌ز ســــایــی
نه‌ ســــڵامــــت هه‌س، نــه‌ مه‌رحه‌بایــــێ
‌تــه‌پـڵ و نه‌قـــاره‌ی ڕســوایـیم لێــــــــده‌ن
خه‌بـــــه‌ر شه‌یـــــدایم به‌ شـــار و دێ ده‌ن
مـــۆرێ به‌دنــــامی به‌ن له‌ پێشـــــانیــــــم
“یـــــارم بــه‌ن نه‌یـــژن ” شێتــــم له‌ دوایــی
یان مه‌ســــلوبم كـه‌ن مه‌سیــح ئاســایی
مـــه‌حــاڵه‌ ئـــازیز مه‌یـــــلی جـــودایـــی